مەحمود سەنگاوی هەڕەشە دەکات , بزانە بۆ .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەحمود سەنگاوی فەرماندەی هێزەکانی ( 70 ) ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەپەیامێکی هەڕەشە ئامێزدا رایدەگەیەنێت بە بێ رزگاربوون سەرجەم ماڵەکانی حەویجەو ناوچە کوردیە داعش نشینەکان دەسوتێنێت .

دەقی پەیامەکەی مەحمود سەنگاوی لەفەیسبووک :

سوێند بەخودا , بە گۆڕی شەهیدان , دەستم بگات بە حەویجەو ئەو شوێنانەی داعش نشینە , بەبێ ڕزگاربوونی هیچ كەسێك ماڵ بەماڵی دەسوتێنم و تەختی زەویەكەی دەكەم, تۆڵەی هەر شەهیدێك بەرامبەر بە سەدان داعشە …
لێرەوە دایك و كەسوكاری شەهیدەكان دڵنیا دەكەمەوە , تۆڵەیان دەسێنینەوە , ئێمە بەردەوامین لە هێرشكردن , من بەش بەحاڵی خۆم دەستپارێزی ناكەم لەو ناوچانەی كە داعشی لێیە , پرسەو هاوخەمی خۆم بۆ بنەماڵەو خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەكان دەنێرم , دەستی دایكی هەموو شەهیدەكانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان ماچ دەكەم …

محمود سەنگاوی
20/3/2015

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت