ماردین محمد : داعش ـ باڵه سه‌ربازیه‌که‌ی ڕاسیزمی دژ به‌کورد .
به‌شی یه‌که‌م
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ماوه‌ی نزیک به‌چاره‌که سه‌ده‌یه‌کی ته‌مه‌نیدا شکست خواردوو بووه له‌پێشخستن و بره‌وپێدانی دامودهزگاکانیداو نه‌یتوانیوه مۆدێرن و سیستماتیکیان بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه پشکیان هه‌بێت له‌به‌رهه‌مهێنانی ژێرخانێکی ئابووری به‌هێز و پته‌ودا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌رتی تایبه‌تی کردووه به‌پاشکۆی گه‌نده‌ڵ و پیاوانی بزنۆسیاسی ، ئه‌وانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتی حیزب و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ، ئازادی ڕه‌هایان هه‌یه له هه‌نارده‌و هاورده‌ی نایاسایی و بڤه‌و یاساخداو هیچ کۆنترۆڵێکی جۆریشیان له‌سه‌رنیه!
له‌کاتێکا که‌رتی تایبه‌تی وڵاتانی پێشکه‌وتوو ، ته‌نها له‌و شوێنانه‌دا ئازادیان نامێنێت که کواڵێتی کۆنترۆڵ قسه‌ی هه‌یه و ئازادانه پارێزگاری له‌مافی به‌کاربه‌ران ده‌کات ، ئه‌گه‌رنا ئه‌و که‌رته هێنده ئازاده که‌هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه ئه‌سپی خۆی تێدا تاوبدات و سه‌رمایه‌گوزاری بکات و ده‌وڵه‌تیش هاوکاره لهدهسگیرۆیی خاوه‌ن پرۆژه بێ دهسمایهکاندا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بکه‌ن و بێنه سه‌رپێی خۆیان . چونکه ئه‌وان چاک ده‌زانن؛ که‌که‌رتی تایبه‌ت چ داینه‌مۆیه‌کی گرنگی به‌کارخستنی هێزی کاره و چه‌نده‌ش بارگرانی له‌کۆڵ حکومه‌ت ده‌کاته‌وه !
ئه‌م حکومه‌ته له‌بواری ئایدۆلۆژی و گوتاری سیاسی و جموجوڵی دیبلۆماسیشه‌وه ، نه‌یتوانیوه سه‌رده‌می حه‌فتاو هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو تێپه‌ڕێنێت ، کهلێوانلێو بوو له‌ساویلکه‌یی و خۆشباوه‌ڕی ، به‌تایبه‌ت له نه‌خش و ستراتیژیه‌تی دانوستان و گفتوگۆکردندا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا .
هۆکاری ئه‌و هه‌ڵوێست لێکچونه‌ی دوو سه‌رده‌می جیاوازی نوێنه‌رایه‌تی کوردیش ئه‌وه‌یه که حکومه‌ته‌که‌ی ئێستاش له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌قڵیه‌تی حیزبی‌دا به‌رخوردی سیاسی ده‌کات ، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک و ستراتیژیه‌تی پارێزگاری کردن له به‌رژه‌وه‌ندی هاونیشتمانیانی کوردستان …
زۆربه‌مان ئه‌و ڕاستیه‌مان له‌یاد ماوه، که بانگه‌واز و پاساو بۆ تێکڕای شۆڕشه چه‌کداری و خوێناویه‌کانی کورد له ڕابردوودا و له‌دژی ده‌وڵه‌تی عێراقی ، ئه‌وه بوو : ( که‌ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له به‌غدا به‌شێوازی ئاشتیانه مافی نه‌ته‌وه‌یی کوردان نادات ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌جه‌نگ و کوشتار و به‌ره‌نگاری لاوازی بکه‌ن و بهچۆکیابهێنن ، هه‌تا بێته ژێربار و مافی خۆڕێبه‌ری لێ بستێنن !).
به‌ڵام سه‌یر و سه‌مه‌ره ئه‌وه‌بوو کاتێک ئه‌و و لاوازی و بهچۆکاهاتنهی حکومه‌تی عێراقی هاته‌دی و ده‌وڵه‌ته پۆلیسیهکه داڕما، ئێدی لایه‌نه باڵاده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی که( مێژوویه‌کی به‌رچاویان هه‌یه له‌بزاڤی چه‌کداریدا ) ڕۆڵی گه‌وره‌و به‌رچاویان گێڕا‌و بینی لهههڵساندنهوهی ده‌سه‌ڵاته شهنگهڵ و لاوازه‌که‌ی به‌غدادا و که‌وتنه هه‌ڵبه‌ستنه‌وه‌ی باڵه شکاوه‌کانی ڕه‌وته جیاوزه‌کانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی عێراقی !
ئه‌و کاره‌شیان به‌ته‌نها بۆ نێوانگیری و ئاشته‌وایی شیعه‌و سوننه‌کان نه‌بوو ، به‌ڵکو له یه‌کخستنه‌وه‌ی گروپه نه‌یار و دژبه‌یه‌که‌کانی ناوماڵی شیعه‌شدا خانه‌خوێ و ده‌مڕاستێکی خۆبه‌خش بوون !
سه‌ره‌نجام ڕه‌وتی کوردایه‌تی بێ پلان و ستراتیژ له‌سیاسه‌تدا توانیان حکومه‌ته په‌ککه‌وته‌که‌ی به‌غدا بخه‌نه‌وه پێڕۆکه و به‌جۆرێک زیندوی بکه‌نه‌وه ؛ که ئێستا خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوژاوهیه له‌جیاتی پێ‌زانین و چاکه‌دانه‌وه ، به‌چه‌ندین شێوه له‌هه‌وڵی به‌چۆکا‌هێنانی هه‌رێمه و ده‌ستیشی داوه‌ته پڕمه‌ترسیترین جه‌نگ، که ئه‌ویش جه‌نگی ئابوری و ده‌ستنانه به‌ربینی خه‌ڵکی کوردستانه !
( هه‌رکه‌س برسێتیم پێ ڕه‌وا ببینێت ، دۆستم نیه !)
له‌وانه‌یه له ئێستاداو به‌هۆی ئه‌و لامجومیانهی که‌هه‌رێم له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌وتدا له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یکات ، به‌غدا نه‌توانێت یان ڕه‌نگه له‌به‌ر هه‌ندێک هۆکاری ده‌ره‌کی نه‌وێرێت شه‌ڕی ” ده‌سته‌ویه‌خه ” له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا دامه‌زرێنێت .
به‌ڵام ده‌کرێت ، به‌غدا له‌ڕێگای پیلانێکی شاراوه‌وه داعشێنرابێت و له‌ڕێی ستراتیژێکی گرێچنه‌وه پشکی هه‌بێت له‌و دوژمنکاریانه‌ی که داعش ده‌رهه‌ق به‌کوردستاندا ده‌یکات .
هه‌ر نه‌بێت ئه‌و چه‌ک و تۆپ و تانکانه‌ی داعش هێرشی پێ ده‌کاته سه‌ر کوردستان زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن که سوپاکه‌ی به‌غدا له‌موسڵ و ده‌وروبه‌ری ، به‌بیانوی شکان و هه‌ڵاتنه‌وه ڕاده‌ستی داعشیان کرد .
له‌ڕووی مادیشه‌وه کێ ده‌ڵێت به‌غدا به‌شێک له‌تێچووی شه‌ڕه‌کانی داعش دابین ناکات ؟
پێم وایه ؛ ( له‌و ڕۆژه‌وه له‌سه‌دا حه‌ڤده‌که‌ی کوردستان بڕاوه ، داعش مل ئه‌ستوور بووه !)
جگه له‌وه داعش پهتپهتێنێکی زیره‌کانه ده‌کات و کرێی پهتپهتێنهکهی له‌تورکیا وهه‌ندێك وڵاتی عروبهپارێزی وه‌ک قه‌ته‌ر و سعودیه و ته‌نانه‌ت سوریاش وه‌رده‌گرێت !
ڕه‌نگه هه‌ندێک که‌س لێم بپرسێت ؛ ( داعش ) ێک که‌خۆی به‌دوژمنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه ئاینزای به‌غدا و ئێران پیشان ده‌دات و به‌غدا و ئێرانیش لێره‌و له‌وێ خۆیان به‌نه‌یاری سه‌رسه‌ختی داعش ناوزه‌د ده‌که‌ن ، چۆن ده‌کرێت ئه‌م هێزه نه‌یارانه له‌دژایه‌تی و به‌چۆکا‌هێنانی هه‌رێمدا هامئاهه‌نگی بکه‌ن ؟.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه جێگاتی خۆیه‌تی شرۆڤه‌یه‌کی دیوه نادیاره‌کانی ئه‌و حاڵه‌ته بکه‌ین که ” ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی کورد ” له کوردستانی عێراقدا، چه‌نده قابیلی قبوڵ کردن بووه له‌لایه‌ن ئێران و تورکیا و سوریا و عێراقه‌وه؟
گومانی تێدا نیه که سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گۆڵمه‌زه بوو که( سه‌دام حسێن ) به‌هۆی داگیرکردنی وڵاتی کوه‌یته‌وه له‌ساڵی 1990 نایه‌وه.
ئه‌وه‌بوو ئه‌و سه‌رکێشیه کارێکی کرد که چه‌ک و جبه‌خانه‌و هێزی سه‌ربازی 32 وڵاتی دنیای له هاوپهیمانهتیهکدا یه‌کخست و هێنانیه سه‌رخاکی هه‌رێمایه‌تی چوارده‌وری عێراق بۆ وه‌ده‌رنان و ده‌ستکۆتاکردنی عێراق له کوه‌یتدا.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ش کۆمه‌ڵێک ڕوداوی حساب بۆ نه‌کراوی نه‌خوازراو بۆ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان هاته پێش که ؛ هیچ هێز و ده‌وڵه‌تێک نه‌یده‌توانی پێشیان پێ بگرێت ! ڕووداوه‌کانیش ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان و باشوری عێراق و دواتریش کۆڕه‌وه‌که‌ی کورد بوو به‌ره‌و ئێران و تورکیا و چیاکان .
زۆربه‌مان له‌یادمان ماوه کهکۆڕهوهکه چ مه‌رگه‌ساتێکی مرۆیی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا ، به‌جۆرێک که‌مه‌رگی هه‌زاران مناڵ و گه‌وره له‌چیاکاندا به‌هۆی برسێتی و سه‌رماوه میدیا جیهانیه‌کانی هه‌ژاند و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی هێنده گه‌وره‌ی دروست کرد که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ناچار کرد بڕیاری ژماره 688 ده‌ربکات!
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ش پانتایی باکوری هێڵی 36 ی ناوخاکی عێراق کرایه ناوچه‌ی ناپهرواز بۆ فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی عێراق .
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چه‌نده مایه‌ی دڵخۆشی کوردان بوو ، هێنده‌ش زیاتر مایه‌ی بێزاری ئه‌و ڕژێمانه بوو که کورد وه‌ک گه‌لێکی ژێرده‌سته‌ی ئه‌به‌دی خۆیان چاولێده‌که‌ن ، له‌و نێوه‌نده‌شدا تورکیا و ئێران سه‌رتۆپن.
هۆکاری دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌و ڕژێمانه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینیه‌وه ؛ که له‌لایه‌ک تورکیا له هاوپهیمانهتیهکهدا به‌شداری کردبوو ، له لایه‌کی تریشه‌وه کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان له‌دوای ئه‌فغانستان و عێراق گورزه‌که به‌ره‌و ئه‌وێ بسوڕێنن ، بۆیه بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.
هێشتنه‌وه و نه‌ڕوخاندنی ڕژێمی ( سه‌دام ) یش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه هۆکارێکی دیکه‌ی دڵئارامی ئه‌و دوو وڵاته‌و وڵاتانی عروبهخواز بوو ، به‌و هیوایه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان عێراق دێته‌وه سه‌رپێی خۆی و ئه‌و دابڕانه‌ی هه‌رێم و به‌غدا کۆتایی پێ ده‌هێنێت !
ڕۆژگار هاتن وچوون ، تورکیا و ئێران هیچیان بۆ نه‌کرا که ئه‌و دابڕانه‌ی کوردستان له‌به‌غدا گرێ بده‌نه‌وه ، به‌ڵام توانیان نقومی شه‌ڕێکی خوێناوی ناوخۆی بکه‌ن و کۆنهشهڕی قه‌ڵه‌مڕه‌وی نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانلیه‌کان جارێکی تر زیندوو بکه‌نه‌وه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک دڵۆپ خوێن له لوتی فارس یان تورکان بێت !
به‌ڵکو به‌و سۆنگه‌یه‌وه کورد ڕاوی کوردی ده‌کرد و ئابڕووی یه‌کدیان ده‌دایه ده‌ست تاران و ئه‌نکه‌ره و به‌غدا.
له‌ژێر تارمایی ئه‌و شه‌ڕه‌دا؛ له‌لایه‌که‌وه تانکه‌کانی به‌غدا گه‌یه‌نرانه ناو پارله‌مان و کۆڵانه‌کانی هه‌ولێر ، له‌لایه‌کی تره‌وه تورکیای کرد بهئهشرهفی شه‌ریفی و که‌وته ( ناوبژیوانکاری !) و له‌و ڕۆژه‌وه تورکیا پێگه‌ی خۆی له هه‌ولێر جێگیر کردووه !
ئێرانیش له‌وساوه تائێستا شانوشه‌وکه‌تی له‌سه‌ر شانۆی ده‌ڤه‌ری سلێمانی زۆر به‌جوانی ده‌بینرێ و که‌س ناتوانێت بیشارێته‌وه !
که‌واته ئه‌م وڵاتانه و وڵاتانی سوتاو بۆ عروبه‌ی عێراق ، هه‌رده‌م له‌خزمه‌ت هه‌رکه‌سێکدا بوون و ده‌بن که‌بتوانیت ئه‌و نیمچه ئازادیه‌ی باشوری کوردستان زینده‌به‌چاڵ بکات ، چونکه دواجار بۆیان ده‌رکه‌وت نه‌ک هه‌رێم نه‌درایه‌وه پاڵ به‌غدا ، به‌ڵکو به‌شه‌که‌ی خۆرئاوای کوردستانیش له‌وه نزیک بۆته‌وه بچێته سه‌ر هه‌مان ڕێچکه باشور !
بۆیه ده‌کرێت له‌ژێر چاودێری و ڕێنمایی هه‌ندێک له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی که خه‌می عروبه‌ی عێراقیانه و ناتوانن ڕاسیزم و فاشیزمی نه‌ته‌وه‌ییان بشارنه‌وه پلانێکی چه‌ند قۆڵی ڕێکخرابێت و گومانیشم نیه له‌وه‌ی که‌تورکیا و به‌غدا تێیدا به‌شدارێکی پایه‌دارن و ئێرانیش له‌پشتی پلانه‌که‌وه قهمچێکی دوفاقی گرتووه‌و له‌و گۆماوه لیخنهیا مه‌له‌یه‌کی زیره‌کانه ده‌کات و تانوپۆی ته‌ونێکی ” به‌سیج ” ئاسا به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه دێنێته گۆڕێ !
ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی جه‌له‌ولا و تکریت و باشوری که‌رکوک ، که بههامئاههنگی هه‌ردوو فه‌یله‌قی به‌در و قودس به‌ڕێوه ده‌چێ ، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و مهلهکردنهی ئێرانه !