دکتۆر فایق گۆلپی : نێچیروان بەرزانی ـ پرۆپاگەندە بۆ تورکیا و ئاشبەتاڵ بە حکومەتی هەرێم دەکات .
نێچیروان بەرزانی دەڵێت : تورکیا کۆبانێ رزگار کرد .
نێچیروان بەرزانی دەلێت : تورکیا دژی داعش شەری کردوە .
نە تورکەکان و نە ئەردۆغانیش بروایان بەم قسانەی نیچیروان بەرزانی نیە ، بەڵام تورکەکان خۆیان بە نێچیروانیان وتوە ئەم پرۆپاگەندانە بکات . ئەم قسانەی نیچیر بۆ ئەوەیە کە کوردەکانی تورکیا چەواشە بکات و پارتی داد و گەشەی تورکیا لای کوردانی باکور خۆشەویست بکات و کوردەکانی باکور وا لێبکات لە کاتی هەلبژاردنی حوزەیرانی ئەمسالدا دەنگ بە لیستی پارتەکەی ئەردۆگان بدەن . ئەمە هەلویستی بەرپرسێکی بە ناو کوردە کە دژی هیزێکی کوردی و بۆ بەرژەوەندی حزبێکی تورکی کۆنەپەرست پرۆپاگەندەی دەستپێکردوە ، هەموی لە پێناوی ئەوەدایە کە نوێنەرانی گەلی کورد و پێشەنگە شۆرشگێرەی لە باکور ، لە هەلبژاردنی پەرلەمانی ئەمساڵدا دەنگی پێویست نەهێنن و نەبنە هیزێکی سیاسی ، بۆ ئەوەی گەلی کورد هەر لە ژێردەستی داگیرکەراندا بمینێتەوە .
هەرچی هەلویستی لق و چڵە وشکەکانی سەر بە نێچیر و حزبەکەی هەیە لە رۆژئاوای کوردستان ( ئەنەکەسە ) ئەوەی بکرێت دژی ئەزمونی رۆژئاوای کوردستان دەیکەن بۆ ئەوەی ئەزمونی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتو نەبیت و گەلی کورد لەوێش هەر ژێردەستەی داگیرکەران بێت .
ئەم نێچیر بەرزانیە بە ناو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، کەچی وا ماوەی ساڵێک زیاترە خەلکی باشوری کوردستانی لە برسێتی و بێ بوجەیی و بێ موچەیی بەجێهیشتوە ، هەر خەریکی خزمەتکردنی تورکیای ئاغایەتی ، نێچیر و ئاشتی ناهەورامی نەبێت کەس نازانێت ئەو برە نەوت و گازە چەندە کە رۆژانە لە کێلگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە خۆرایی دەگاتە تورکیا و تورکیا بەکاریدەهێنێت بۆ کرینی دەنگی هاولاتیان لە هەلبژاردنەکاندا ، ئەم خزمەتکاریەی نێچیروان بۆ تورکیا لە لایەکەوە دزینی سامانی خەلکی کوردستانە ، لە لایەکی تریشەوە توڕەکردنی حکومەتی عراقی فیدرالیە ، وایکردوە کە ماوەی ساڵێک زیاترە عراق موچەی هەرێمی کوردستان نانێریت و ئابڵوقەی ئابوری خستۆتە سەر هەرێم ، نێچیروان بەرزانیش بۆ کێشەکانی خەلکی کوردستان مێشێک میوانی نابێ ، هەر مشوری تورکیا دەخوات .
ئەو ئابڵوقە ئابوریەی کە بە هۆی سیاسەتەکانی نیچیرەوە دوچاری هەرێمی کوردستان بوە ، ئەگەرخەلکی کوردستان هوشیار نەبن و ئاگایان لە خۆیان نەبێت و چیتر متمانەیان بە نێچیروان بمێنێت و هەڵویستیكی جدیان نەبێت ، لەوانەیە کارەساتی ٦ ئازاری ساڵی ١٩٧٥ دوبارە ببێتەوە و ئەمجارەیان نێچیروان بەرزانی حکومەتی هەرێم دوچاری ئاشبەتاڵێکی تر بکاتەوە .