ماردین محمد : پارله‌مانی دنیای پێشکه‌وتوو .
پارله‌مان : ئه‌و شوێنه‌یه که یاساکانی وڵاتی لێوه ده‌رده‌چێت .
ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌یه که بارته‌قای کۆشکێکی شاهانه شکۆداره .
ئه‌و ده‌زگایه‌یه که یه‌که‌مین پارێزه‌ر و ڕێزگری سه‌روه‌ری یاسایه .
ئه‌و یاساگه‌له‌ی ده‌ریده‌کات به‌بێ هه‌ڵاواردن ڕێنوێنی کۆمه‌ڵ ده‌کات بۆ چاکسازی .
چاکسازییه‌ک که خودی په‌رله‌مانتار نمونه‌ی باڵایه تێیدا .
په‌رله‌مانتاریش خۆی به‌خه‌مخۆری هه‌مووان ده‌زانێت ، نه‌ک ته‌نها ده‌نگده‌ره‌که‌ی .
ده‌نگده‌ریش ژێوان نیه و دڵنیایه که ده‌نگه‌که‌ی به‌زایه نه‌چووه .
پارله‌مانی دنیای دواکه‌وتوو
پارله‌مان : ئه‌و شوێنه‌یه که پاشکۆیاساکانی لێوه ده‌رده‌چێت !
ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌یه که هه‌رچی شکۆی هه‌یه ئه‌تک کراوه !
ئه‌و ده‌زگایه‌یه که خۆی ڕێز له‌یاساکانی خۆی ناگرێت !
یاساکانیشی ته‌نها به‌هه‌ژار و بێ پشت و په‌ناکان ده‌وێرێت !
هه‌رکه‌س باسی چاکسازی بکات مشته‌کۆڵه وکوته‌ک ئه‌خوات !
پارله‌مانتار ته‌نها خه‌مخۆری حیزبه‌که‌یه‌تی ، ده‌نگده‌ریش بۆ گیرفانی دواوه !
ده‌نگده‌ریش دوای یه‌ک مانگ لهدهنگهکهی په‌شیمانه و دوای چوار ساڵیش ده‌نگیان پێ ده‌داته‌وه !
ته‌نها ئه‌وه ماوه پارله‌مانتار خوێن بڕێژێت و هاوڵاتیانیش پێی تێخشێنن!