خەبات جەزا : ئاژاوه‌ی دروستکار و به‌زه‌یی .
زۆر جار به‌زه‌ییم به سه‌رکردایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داره کورده‌کانا دێته‌وه که به هه‌موو جۆرێک و کارێک و خۆ گونجاندنێک و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ک کۆشش ده‌که‌ن هه‌تا به‌زه‌یی و سۆز‌و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریکای زلهێز به‌ده‌ست بێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ..
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مه‌ریکا ئاژاوه‌یه‌کی سیاسی و ئابوری و بیر‌و باوه‌ڕی و کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌های ناوه‌ته‌وه له ناوچه‌که‌ماندا له ئاستی توانای ئه‌وسه‌رکردانه‌دا نییه توخنی که‌ون و شیته‌ڵی که‌نه‌وه‌و بتوانن له‌م گیژه‌ڵوکه‌و زریانه ڕزگارمان که‌ن . بۆیه که‌وتونه‌ته گێژاوێکه‌وه خۆشیان نازانن چی بکه‌ن و چۆن سه‌ری لێ ده‌رکه‌ن ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ، دۆخه‌که له‌ده‌ست ئه‌مه‌ریکاش ده‌رئه‌چێ و جارێکی تر به سیاسه‌ته‌کانیانا ده‌چنه‌وه‌و ڕێ و شوێنی گونجاوی بۆ دائه‌ڕێژن ئه‌ویش نه‌ک له‌ڕێگه‌ی کاردانه‌وه‌ی خودی سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی په‌یمانگا پسپۆڕه تایبه‌ته‌کانه‌وه ، که چه‌ندین توێژینه‌وه‌و زانایانی ئه‌و بوارانه‌ی تێدایه‌و ڕێگه‌چاره گونجاوه‌کان ئه‌خه‌نه سه‌ر مێزی سه‌رۆکایه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترینیان له ڕێگه دیموکراسیه‌کانه‌وه له سه‌رۆکه‌وه به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی پیران و کۆنگرس و دوای قایل بونیان به‌کاردانه‌وه‌که ئه‌وسا چاره‌سه‌ره‌کان ده‌که‌ونه بواری پراکتیکیه‌وه و ئه‌نجام ده‌درێن ..
ئه‌مه‌ریکاش ئاژاوه‌که‌ی زۆر ئاڵۆزه و به‌کاری دێنێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌کتیکی و ستراتیژیه‌کانی خۆی و تاکه هاوپه‌یمانه‌که‌ی (( ئیسرائیل ))
وه هه‌ر لایه‌نێک و هێزێک له ناوچه‌که‌ماندا هه‌بێت به‌رامبه‌ره‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ کاردانه‌وه گه‌ر دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کار بکه‌ن له‌و نمونانه‌ش له‌بواری ئابوری‌دا ده‌وڵه‌ته نه‌وتێکانی ناوچه‌که ئاژاوه‌ی ناوخۆی بۆ دروستکردون و پاره‌ی نه‌وته‌که‌یان یان بۆ چه‌ک یان بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وێرانیه‌کانی چالاکیه‌کانی خودی خۆی ئه‌مه‌ریکا به‌کاردێت و که‌ره‌سه‌کانیش هه‌ر له خۆی ده‌کڕن ، و ته‌نها سعودیه ئاسوده‌یه چونکی ئه‌بێ ئاسوده بێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت به ڕێژه‌ی نزیکه‌ی ((11 )) یانزه ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێکا که بازاڕی نه‌وتی خنکاندووه به‌و ڕێژه زۆره و نرخی نه‌وتی خامی هه‌موو جیهانی هێناوه‌ته دۆخێ که له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نها ئه‌مه‌ریکا خۆیه‌تی و زیان به دوژمنه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌گه‌یه‌نێ وه‌ک ڕوسیا و ئێران له پێناو ده‌ست به‌ردانی ڕوس له ئۆکرانیا و پاشه‌کشه‌یان له‌و وڵاته به‌بێ ته‌قه …. و ئێران له چالاکیه ئه‌تۆمێکانی و نه‌هێشتنی مه‌ترسی ئێران و بۆمبه ئه‌تۆمه‌که‌ی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی و ئیسرائیل و بیره نه‌وتیه‌کانی که‌نداوی عه‌ره‌بی… ئه‌مه له لایه‌که‌وه له‌لایه‌کی تره‌وه پشت به ئێران ده‌گرێ بۆ به‌ربه‌ره‌کانێی ده‌وڵه‌ته ئیسلامێکان وه‌ک بیر‌و باوه‌ر که ئه‌وان شیعه‌ن و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان و تورکیا که سوننه مه‌زهه‌بن و ئه‌و باڵانسه‌ی به ئێرانی شیعه مه‌زهه‌ب ڕاگرتووه … که ڕێگر نییه له هه‌ندێ چالاکی ئێران له عێراق و لوبنان و سوریا و یه‌مه‌ن و جارجار له وڵاتانی که‌نداو دژ به سوننه که قه‌باره‌ی سه‌ره‌کی ئیسلامن …. له لایه‌کی تریشه‌وه پشتی تورکا ده‌گرێ وه‌ک شه‌ریکێکی ستراتیژی مێژویی دژ به دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌ی (( روسیا )) که گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی دراوسێی روسیایه و هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و هه‌میشه پێویستی پێیه‌تی وه‌ک سه‌نگه‌ری یه‌که‌م دژ به روس ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی و بازرگانی و بازاڕه‌کانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کانا بگرێت وه‌ک به‌ربه‌ستێک به‌کاری دێنێت ….
هه‌روه‌ها بۆ ده‌سته‌مۆ کردنی سه‌رکرده شیعه‌کانی عیراق و لابردنی مالیکی له ده‌سه‌ڵات و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆلی ئێران له عیراق و پارێزگاری کردن له ڕژێمی به‌شار له سوریا دوای ته‌سلیم کردنی چه‌که کیمیاوێکه‌ی و ڕزگار کردنی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌کانی له مێشک پوته ڕیش درێژه‌کانیش له وڵاته‌کانیان داعشیان دروست کرد و هه‌موو توندڕه‌وه ئیسلامێکانی جیهان کۆکه‌نه‌وه له ده‌وریان و بیان کوژن و ڕزگاریان بێت لێیان و خۆیان به ئاسوده‌یی بژین …
گێژاوی به‌هاری عه‌ره‌بیش له‌ولاوه که ده‌رسێکی باشی میله‌ته‌کانیان دایا پێی ، که هه‌تا هه‌تایه بیر له گۆڕانکاری و شۆڕش نه‌که‌نه‌وه دژ به پیاوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ئاژاوه نانه‌وه‌یه‌کی وه‌ها که میلله‌ته‌کان ئیستا هه‌زار خۆزگه به دیکتاتۆره‌کانی جاران ئه‌خوازن وه هه‌ر سه‌رۆکێک له ژێر فه‌رمانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رچێت به گۆڕان‌و به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌رکوت و ده‌سته‌مۆی ده‌که‌ن …
دوای ئه‌م هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی و ململانێ و ئاژاوه‌یه و جه‌مسه‌رگه‌ریه ئه‌بێ ڕۆلی سیاسه‌ت مه‌داره‌کان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌که‌مان و پشت به‌ستنی ئه‌مه‌ریکا به کورد چی بێت به‌ش به حاڵی خۆم ڕۆلێکی ئه‌وتۆ نابینم له‌م سیناریۆیه‌دا بۆ کورد …. ته‌نانه‌ت له کۆنگره‌ی ده‌وڵه‌تانی دژ به داعش له له‌نده‌ن ته‌نها سه‌رکرده کورده‌کانیان بانگ نه‌کرد به مه‌رجێ شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی دژ به داعش ته‌نها کورد ئه‌یکات ..!!!!
ئیستاش سه‌رکرده‌کانمان جێی به‌زه‌یین که خۆشیان نازانن بچنه پاڵ کام له‌م ده‌وڵه‌تانه هه‌تا وڵات بگه‌یه‌ننه ئه‌وبه‌ری ئه‌م ده‌ریا شه‌پۆل به‌رزه به ئاسوده‌یی و ئارامی و سه‌ربه‌خۆیی چونکی هیچ کامێک له وڵاتانی ناوچه‌که براوه نین و ته‌نها ئه‌مه‌ریکا له‌م گێژاوه براوه‌یه‌و ئه‌مه‌ریکاش گێچه‌که‌ی کورد ناخوێنێته‌وه له‌م قۆناغه‌داو پێویستی پێمان نییه .