دکتۆر کەمال میراودەلی : خوێندنەوەی قورئان بە قورئان .
بەشی چوارەم
رەوشی تێکستیی قورئان : روانگەیەکی گشتیی
لەبەشەکانی پێشوودا ئەوەم روونکردەوە کە کرۆک و مەبەستی ئەم لێکۆڵینەوە خوێندنەوەی قورئانە وەک تێکستێکی زمانیی و لەرێگەی ئەو بنەماو رێنمایی و ڕیکارانەوە کە دەتوانرێ لە تێکستەکانی قورئان خۆی وەرەبگیرێن و ئەمەش بە بۆچوونی زۆر لە لێکدەرەوە یان موفەسسیرانی قورئان دروستترین بۆچوونە .
واتە ئێمە وەک کتێب سەیری قورئان دەکەین هەروەک چۆن قورئان لە زۆر شویندا ناوی [ کتاب ] یش بۆ خۆی بەکار دێنێت و لە بەشی سێیەمدا ماناکانی ئەو ناوانەمان روون کردنەوە .
٤.١ قورئان وەک تێکستێکی زمانیی ( کتێب )
قورئان ، وەک ئەو کتێبە ستناداردەی ئێستا هەیە ، بریتییە لە کۆمەلە تێکستێک کە بە [ ئایات ] کۆی [ ئایە ] ناوی دەبات پێکهاتووە .
کۆمەلە ئایەتێک بە یەکەوە پێی دەوترێ : سورە ..
ئەم تێکستانە [ ئایەت و سورەت ] بە زمانی عەرەبیین و قورئان جەخت لەوە ئەوە دەکات کە دابەزینی قورئان بە عارەبی خۆی لە خۆیدا ئامانج و هۆکاریشە بۆ گەیشتن بە ئامانج . سورەتەکانیش بە سەر ٣٠ بەش یان جوزوو دا دابەش کراون
دیارە ئەم دابەشکردن و ریزکردنە لە سەرەتادا نەبووە ، لە دەستنووسە کۆنەکاندا نە دابەشکرن بۆ سورەت و ئایەت ، نە نیشانەی هەمزەو نوقتەو حەرەکات هەبووە .
وەک بابەتیكی هزریی لە شوینێکی تردا پێوەندی نێوان زمان و دین لە ڕوانگەی قورئانەوە سەرنج دەدەین .
ئەوەی ئێستا مەبەستمە پێکهاتە تیكستییەکەی قورئانە وەک سورەت و ئایەت و ڕستەو وشەی عەرەبی .
٤.٢ ژمارەی سورەت و ئایەت و وشەکانی قورئان :
سورەتەکانی قورئان : ١١٤ سورەتن
بە پێی کاتی هاتنەخوارەوەیان دابەشکراون بە سەر :
سورەتی مەککی : [ ئەوانەی لە مەککە هاتوونە خوارەوە ] و
مەدینیی : ئەوانەی لە مەدینە هاتوونە خوارەوە ‘ .. هەندێکیش جیاوازییان دەربارە هەیە :
بەشەکانی قورئان / جزووەکان : ٣٠ بەش
کۆی سورەتەکان وەک لە کۆکردنەوەی دواییدا دامەزراون : ١١٤
سورەتی مەککەیی : ٨٢
سورەتی مەدینەیی : ٢٠
ئایەتەکانی قورئان : ٦٢٣٦ ئایەتن
ئایاتی مەککەیی : ٤٤٧٠
ئایاتی مەدینەیی : ١٧٢٩
٣٧ ئایەت لە شوینی تر جگە لە مەدینەو مەککە هاتوونە خوارەوە
١٢ ئایەت نازانرێ لە کوێ هاتوونە خوارەوە
وشەکانی قورئان : ٧٧،٤٣٩ وشەیە – بەلام ئەمە وەک کۆی گشتی واتە بە وشە چەند جار دووبارەکراوەکانیشەوە .
سەرچاوە :
http://www.e-quran.com/q-statis.html#bookmark4
دیارە هەمیشە ئیشکال واتە گرفت لە خوێندنەوەو نووسینی وشەکانی قورئان هەبووە لە بە رئەوە نە لە کۆندا نە تا ئێستا هاوڕایی یەک لە سەر کۆی تەواوی وشەکانی قورئان نەبووە و نییە … بۆنموونە :
بە پێی رای السيوطي ژمارەی وشەکانی قورئان ٧٧،٤٣٩ وشەیە ، بە رای ابو حامد الغزالي ٧٧،٢٠٠ وشەیە . هەروەها جیاوازی زۆر دەربارەی ژمارەی حەرفەکانی قورئان هەیە و بە پێی ڕای سایتی الکحیل کە تایبەتە بە ‘ ئیعجازی زانستی ‘ لە قورئاندا ، هەموو ئەو هەولە زۆرانەی بۆ ژماردنی حەرفەکانی قورئان دراون ، هەڵە بوون :
ومع أن المسلمين بذلوا محاولات كثيرة لعد حروف القرآن وجميعها كانت خاطئة ومنها ما كان بعيدا جدا عن المنطق الرياضي.. سەرچاوە: موقع الکحیل للاعجاز العلمی
http://www.kaheel7.com/ar/index.php
واتە : گەرچی مسڵمانان هەوڵانی زۆریان داوە بۆ ژماردنی حەرفەکانی قورئان ، هەموویان هەڵە بوون و هەندێکیان زۆر لە لۆجیکی ماتماتیکی دوور بوون .
دەربارەی ژمارەی وشەکانی قورئان – یش ، هەر سەرچاوەیە ژمارەیەکی جیاواز دەدات . بە پێی رایەکی سەردەمیی تر :
ژمارەی وشەکانی قورئان : ٨١،١٧٧ وشەن
ژمارەی وشەکانی قورئان بێ دووبارەکردنەوە : ١٧،٦٥٥ وشەن
ئەمە گەر چەندین وشەی لە یەک رەگی وشە وەرگیراو بە وشەی جیا دابنرێن ، [ دیارە وەک ماناو ئەرک و شێوە، وشەی جیان .]
ئەگینا وەک رەگی وشە ژمارەی وشەکانی هەموو قورئان تەنیا :
١٧٦٧ رەگی وشەیە واتە زۆر کەمتر لە ٢٠٠٠ وشە .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر — خوێندنەوەی قورئان بە قورئان -4