مەلا بەختیار سزای جەڵتلێدانی بەسەردا دەسەپێت لەبەردەرکی سەرا .
ئا – کونجرینی
دڵشاد گەرمیانی داوای سزای جەڵت یان کوشتن بۆ مەلا بەختیار دەکات .
جەڵت لێدان ، یەکێکە لەو سزایانەی کە ئاینی ئیسلام لەبەرامبەر سەرپێچیکەرانی ئەو دینە جێبەجێی دەکەن . دیارە لە کوردستان ئەو خەونە تا ئێستا نەهاتۆتە دی بۆ ئیسلامی سیاسی .
جەڵتلێدان لە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەندێک ناوچەی تر ، کە هەژمونی ئیسلامی سیاسی تیا باڵادەستە زۆر باوەو هەمیشە بۆ هەندێک کاریی سەرپێچی بەناو یاسا بەکار دێت .
لە باشوری کوردستاندا ئەم یاسایە بوونی نییە . ئەوە حیزبە ئیسلامییەکانە بۆتە خەونی داهاتوویان ، گەر بۆیان بکرێت و کاریش بۆ ئەو داهاتووە دەکەن تا پێی بگەن .
ئێواره‌ی ڕۆژی (2/4/2015) كۆڕێك به‌ناونیشانی ” دابڕان ” و رۆشنگه‌ری ، دوور له پڕوپاگه‌نده ، بۆ مەلا بەختیار سازکرا .
لەو کۆڕەدا مەلا بەختیار کۆمەڵێک دەستەواژەی بەئاراستەی کۆتایی هاتنی ئەو دابڕانە چەقبەستووەی کۆمەڵگای کوردی گرتۆتەوە بەڕووی دیموکراسی و جیهانی نوێ‌دا خستە ڕوو . کۆی باسەکە لەئێستادا بۆتە جێی ڕەخنەو گازندەو توڕەبوونی ئیسلامی سیاسی . دەنگێک لەپاش وتارەکەوە بەئاراستەیەکی توند‌و پیاشاخان بە باڵای وتارەکەی مەلا بەختیاردا وەستاوەتەوە . سەرەتا لە مەلای مزگەوت و پاشان ڕێکخراوانی دینی و ئینجا بۆ قۆستنەوەی ململانێی سیاسی و بەکارهێنانی وەک چەکێک بۆ هەڵکشانی جەماوەرو لایەنگریی حیزبیی ، حیزبە ئیسلامییەکان هاتنە دەنگ و سەرئەنجام لە پلەیەکی باڵای ئەو حیزبانە لێدوانی ناڕازیی زبر بەکارهات .
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت : به‌پێی فتوای ئیسلام ، هه‌ر كه‌سێك له‌ناو ئومه‌تی ئیسلام سوكایه‌تی به دین و قورئان و پێغه‌مبه‌ر بكات ده‌بێت سزای مردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت .
دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی ، رایده‌گه‌یه‌نێت : له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا هه‌ر كه‌سێك سوكایه‌تی به قورئان و فه‌رموده‌و پێغه‌مبه‌ر بكات سزای جه‌ڵت لێدان یاخود مردنه ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئیسلام له كوردستاندا باڵاده‌ست بوایه ده‌بوا ئه‌و سزایه به‌سه‌ر مه‌لا بهختیارو هاوشێوه‌كانیاندا ده‌سه‌پێنرا . ( ئەم هەواڵە وەرگیردراوە ) .
داخوازییەکەی دڵشاد گەرمیانی ، جێبەجێکردنەکەی بەهۆی نەبوونی توانای هەژمونەوەیە ، دەنا تواناکان بەهێندەی نیوەی کۆماری ئیسلامی لە ئێران لەکوردستان هەژموونیان هەبوایە ، لەئێستادا مەلا بەختیار بۆ جەڵتلێدان ئامادەدەکرا و سزاکەی خۆی بەسەردا دەسەپا. بەڵام کێشەکە لەوەدا نییە گەرمیانی وەک بۆچوونێک قسە لەسەر جەڵت دەکات ، بۆ سزادانی مەلا بەختیار ، قسە لەسەر ئەوەیە بێ یەک و دوو بڕیاریی دووەمیان جێبەجی دەکرد ، کە کوشتنە .
ئەم قسەیەی گەرمیانی لە وڵاتێکی یاسا سەروەردا دەچێتە قاڵبی هەڕەشەی ترسناک و چاوەڕێ بە کردن ، گەر یاسایەک هەبێت بۆ لێپێچینەوە دەکرێت گەرمیانی رووبەڕووی دادگا بکرێتەوە . یاخوود مەلا بەختیار و حیزبەکەی لەئێستادا سەروەری یاسا بە هێورکردنەوەی ڕەوش دەگۆڕنەوەو ، قسەکردن لەسەر دادگایی کردنی دڵشاد گەرمیانی وەلادەنێن بە بەرامبەر ڕەوشی هێور .
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts