Ako-Ibrahim

  ئاكۆ برایم : به‌رزمى به‌زم كۆمیدیا یان مه‌خسه‌ره‌ ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئه‌وه‌نده‌ى وه‌ك بینه‌ر و ته‌ماشاكارى به‌رنامه‌ كۆمیدیاكان ئه‌كه‌م ، ئه‌بینم سال به‌سال ئاستیان لاواز و بى تام ئه‌بیت ،، وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئه‌زانن هونه‌رى كۆمیدیا ره‌خنه‌ گرتن و خستنه‌ رووى راسته‌یه‌كانه‌ و پلارو توانج گرتنه‌ له‌ ده‌سه‌لات و خه‌لكى خوار و خیچ و له‌ خه‌ت ده‌رچوو ، ئه‌ویش له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاو به‌ئه‌زموون وقال بووى ئه‌و بواره‌ ،، كه‌ مرۆڤ به‌بینینى به‌رهه‌مه‌كانیان خه‌نى ده‌بیت ، كه‌ نموونه‌ گه‌لمان زۆرن وه‌ك دراما ئه‌وه‌ خوله‌ چه‌خماخه‌ ، ولانه‌وازان مان هه‌یه‌ ، وه‌ك به‌رنامه‌ى كۆمیدى ته‌له‌فزیۆنى پاش راپه‌ڕِین به‌رنامه‌كانى پیشووى كه‌شكۆل و به‌رنامه‌ى به‌رنامه‌ ، نموونه‌یه‌كى به‌رچاو و زیندوى ئه‌و كارانه‌ن ، كه‌ پیم وایه‌ به‌شى زۆریان چوونه‌ته‌ ناو بیرو زهنى خه‌لكه‌وه‌ و حیوار و وته‌كانیان بوونه‌ته‌ ویردى سه‌رزارى خه‌لكى .

هه‌قى وایه‌له‌پاش ئه‌و كارانه‌ هه‌ر كه‌سیك ده‌ست بۆ ئه‌و بواره‌ ده‌بات و ده‌خواریت وه‌ك ئه‌كته‌ر یان ده‌رهینه‌ر كاریكى وه‌ها بكات ، باشتره‌ ئه‌گه‌ر ئاستى له‌وان به‌رزتر و پڕ بینه‌رترنه‌بیت ، خۆى له‌قه‌ره‌یان نه‌دات و خه‌لك و بینه‌ر كۆمیدیا و ته‌نزیان له‌پیش چاو ناشیرین و تافیهو بى تام بكات ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ له‌به‌رنامه‌ى به‌زمى به‌زم ده‌بینین .
به‌نده‌ بۆماوه‌یه‌كى باش بینه‌رى به‌شیكى زۆرى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بووم ، به‌چاوى موشته‌رى بۆى دانیشتم و،به‌شى زۆرى دیمه‌ن و حیواره‌كانم لاى خۆم نوسیوه‌ ، به‌لام سوینتان له‌سه‌رم نى یه‌ ، به‌زه‌یم به‌حالى دراما و ته‌نز و دیمه‌نى شانۆى كوردى و نواندن ده‌هاته‌وه‌ ، ناخۆشیه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌لیك كه‌س به‌حساب خاوه‌ن بڕوانامه‌و ئه‌زموونى كاركردنن له‌و بوارده‌دا و ، چه‌ندین سال رۆل و ناویان هه‌یه‌ . به‌لام حه‌یف و خه‌سار بۆ ئه‌وكاره‌ ناشیاو و بى ماناو و بى سوودانه‌ . كه‌ نه‌ك هه‌رپیكه‌نیناوى نین ، بگره‌ مرۆڤ به‌بینینیان په‌ست و بیزار ده‌بیت .
زۆر سه‌یره‌ و مه‌هزه‌له‌یه‌ كه‌ كه‌سانیك وه‌ها له‌كۆمیدیا و نواندنى گالته‌ ئامیز تیگه‌یشتون ، كه‌ تا قسه‌ى بى مانا و سوك و بى بایه‌خى زیاتر تیا بیت ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوه‌ ، و بینه‌رى زۆره‌ ، زیاتر ده‌چیته‌ ناو دلى خه‌لكى یه‌وه‌ ، كه‌ مخابن ده‌رهینه‌رى به‌زمى به‌زم و ستافه‌كه‌ى پشتیان به‌و لۆژیكه‌ هه‌له‌یه‌ به‌ستوه‌ و ده‌خوازن به‌و هۆیه‌وه‌ بازاڕ بۆخۆیان په‌یدا بكه‌ن ، كه‌ ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌بازرگانى كردن به‌هونه‌رى كوردى و دراماوه‌ هیچ مانایه‌كى نى یه ‌. شتیكى به‌لگه‌ نه‌ویسته‌ كه‌ زۆرینه‌ى خه‌لكى سلیمانى له‌بوارى وته‌ى خۆش و قوشمه‌و گالته‌و گه‌پ و قسه‌ى پیكه‌نیناوى ، ركابه‌ریان نى یه ‌، كه‌س ناتوانیت شان بات له‌شانیان ( مه‌یخه‌نه‌ قالبى شارچیتى یه‌وه‌ ) ئه‌وه‌ حه‌قیقه‌تیكه‌ و كه‌س ناتوانیت نكولى لێبكات ، به‌لام ئه‌وه‌ى سه‌یره‌ ئه‌و ستافه‌ دین هه‌رچى قسه‌یه‌كى كۆن و سواوى سى چل سال له‌مه‌وپیش هه‌یه‌ ، كه‌ وتراوه‌ ئه‌وان دین به‌ شیواز ده‌ربڕینیكى دیكه‌ گه‌رمى ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌رخواردى ئه‌و بینه‌رانه‌یان ده‌ده‌ن ..
خۆزگه‌ هه‌ریه‌ك له‌ئیوه‌ بۆ چه‌ند خوله‌كیك له‌وه‌ختى خۆى ده‌كوشت و ده‌بووه‌ ته‌ماشاكارى ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌ ، ئه‌وجا بزانن سود و قازانج و ئه‌همیه‌تى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ چى یه‌و چ داهینان و ئیبداعیك به‌و كه‌ناله‌ ده‌به‌خشیت ؟ كه‌ من په‌یم پى نه‌بردووه‌ ؟؟!
بینینى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ریك گه‌ڕاندمیه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى قوتاغى خویندنى ناوه‌ندى ، ئه‌و كاته‌ ئیمه‌ى خویندكار ، بۆ یاد وبۆنه‌كان خۆمان سه‌رقال ده‌كرد به‌ سازكردنى ئاهه‌نگ و دراما وشتى له‌و جۆره‌ ، به‌لام چونكه‌ هیچ كامیكمان ئه‌زموونمان نه‌بوو ، هه‌روه‌ها هیچمان له‌ دراما و كۆمیدیا نه‌ ده‌زانى ، له‌لایه‌ك كه‌م ته‌مه‌ن بووین ، له‌لایه‌كى تریش نابه‌له‌د. ده‌هاتین خۆمان سیناریۆ و نواندن وده‌رهینانمان بۆده‌كرد ، به‌كرچ و كالى و كۆمه‌لیك قسه‌ى بازاڕى و بى ئه‌زرش ده‌مان نواند . ئه‌م به‌رنامه‌ى به‌زمى به‌زمه‌ش ریك ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى به‌بیر هینامه‌وه‌ .
ئه‌وه‌ى ماوه‌ بیڵێم به‌و كه‌ناله‌ و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ : خۆزگه‌ هونه‌ر و كۆمیدیا و دراما له‌خزمه‌تى هونه‌ردا ده‌بوو ، ده‌بوه‌ فیرگه‌ و رینشیانده‌ر و خستنه‌ رووى دیارده‌ دزیو وناشیرینه‌كان ، نه‌ك ئه‌وهاى به‌سه‌ربیت ، كه‌ گشتمان به‌زه‌یمان به‌دراما و كۆمیدیا بیته‌وه‌ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت