دانا مەنمى : سوپاسگوزاری نیشتمانبن !
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
من سوپاسگوزاری نیشتمانه‌كه‌مم له‌به‌ر هه‌موو شتێك , كه پێی‌داوم له ماوه‌ی دورودرێژی ژیاندا. مارتن هایدیگه‌ر .
نیشتمان پێگه‌یه‌كی سه‌نته‌ریی داگیرده‌كات له نێو هه‌موو ئه‌و بنه‌ماو پێشمه‌رجانه‌ی , كه بوونی مرۆڤێكی ڕاسته‌قینه‌یان له‌سه‌ر ڕاگیر ده‌بێت , وه‌كو چۆن ئاماده‌گی مرۆڤ له نێو جیهاندا مه‌رجی نكۆڵیلێنه‌كراو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه , ئه‌وها بوونی ئه‌و له نیشتمانێكدا گیانی ڕه‌سه‌نبوونی ئه‌وه . ڕه‌نگه له باره‌ی په‌یوه‌ندی نیشتمان و ئازادییه‌وه گه‌لێك روئیا هاتبێتنه گۆڕێ , كه هه‌ندێك له‌وانه ئازادی و ئه‌و شوێنه‌ی ئازادی تێدا به‌رقه‌راره وه‌ك نیشتمان ناوه‌زه‌د ده‌كه‌ن , هه‌روه‌ك چۆن تۆماس جێفێرسون ده‌ڵێت : ” له چ شوێنێكدایه ئازادی , ئه‌و شوێنه نیشتمانی منه ” , بێگومان له ته‌ك وه‌ها بۆچونێكدا كۆكنیم , له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م گوزاره‌یه پڕه له ڕاكردن , پڕه له خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاریه‌تی , لێوانلێوه له وه‌ها هه‌ستێك , كه مرۆڤ ده‌كاته خۆمه‌ڵاسده‌ر بۆ تێكۆشان و به‌رهه‌م و داهێنانی ژیانی ئه‌وانی دیكه , به شكڵێك له شكڵهكان مرۆڤ به‌تاڵده‌كاته‌وه له چالاكی .
سوپاسگوزاربوون له ئاست نیشتماندا وه‌ك هایدیگه‌ر نوسیویه‌تی له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌دایه , كه نیشتمان پێیداوه له ڕێگه‌ی دورودرێژی ژیاندا . له‌وانه‌یه هه‌ر مرۆڤێك به‌بایه‌خه‌وه له وه‌ها دۆخێك بڕوانێت , كه نیشتمان په‌یوه‌ستی ته‌نها شوێنێك و جوگرافیایه‌كی دیاریكراوی ناو جیهان نه‌بوایه , به‌ڵكو سه‌رتاسه‌ری جیهان نیشتمانی مه‌زنی مرۆڤ بوایه , ئه‌وه‌ی مایه‌ی ئه‌فسوسه ئه‌م دۆخه له ڕاسته‌قینه‌دا بوونی نییه , سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مه هیچ له جیهانیبوونی مرۆڤ ناگۆڕێت , وه به‌رپرسیاری مرۆڤ له‌ئاست جیهاندا ناخاته ژێر پرسیاره‌وه , به‌ڵكه به‌رپرسیاری مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی دروست و ڕاستینه له بواری نیشتمانه‌كه‌ی خۆیه‌وه به‌رجه‌سته‌ده‌كرێت , واته به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و له ئاست جیهاندا به‌ناو نیشتماندا گوزه‌رده‌كات , نیشتمان پردی په‌یوه‌ندی مرۆڤ و جیهانه , مرۆڤ هه‌تا نیشتمان و نیشتمانیی نه‌بێت , هه‌رگیز ناتوانێت جیهان و جیهانیی بێت .
په‌یوه‌ندی مرۆڤ و نیشتمان نه‌شیاوه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌ته تهواوماددییهكان بینابكرێت , ئه‌م په‌یوه‌ندییه , په‌یوه‌ندی نێوان دوو جه‌سته نییه , هۆگربوون و خۆشه‌ویستی نیشتمان گرێدراوی جه‌سته‌كان و ماتێریاڵهكان نین , نزیكی و ئالوده‌بوون و غه‌مخۆری مرۆڤ به‌رابه‌ر ” نیشتمان” په‌یوه‌ستی نهێنییه‌كه , هه‌ڵبه‌ت نهێنییه‌ك , كه له ناو ڕۆحماندا , له ده‌رونماندا , به‌قوڵاییدا ڕۆچووه .
ئهلێكساندرۆڤیچ ئیلین فه‌یله‌سوفی ڕوس ده‌نوسێت :” له ڕاستیدا مرۆڤ خاوه‌ن نیشتمان بێت , یان خاوه‌ن نه‌بێت , له نیشتمان دوربكه‌وێته‌وه به‌ته‌واوی یاخود بیگۆڕێت به نیشتمانێكی دیكه , هیچی گرێدراوی خواستی ئه‌و نین ” , دروسته , كه هه‌ر له هاتنهبوونهوه مرۆڤ بێئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنیدا , شوێنێك ده‌بێته نیشتمان بۆی , ئه‌وه‌ش ڕوونه , كه هیچ شتێك له ناشوێندا بوونی نییه و , بوونی نابێت , بۆیه پێشمه‌رجی هه‌ر بوونێك و هه‌بوویه‌ك شوێنه , ئه‌مه به په‌یوه‌ست به مرۆڤه‌وه “نیشتمان” ه .
پێش ئه‌وه‌ی هێشتا ” خواستن” ی گه‌وره له مرۆڤدا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبێت , ” نیشتمان” خۆ ده‌خزێنێته نێومانه‌وه , له‌ته‌ك پێ به پێ ی گه‌وره‌بوونی ” خواستن ” دا نیشتمانیش له هه‌ناوماندا گه‌شه‌ده‌كات , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌كاتێكیشدا وای پیشان بدات , كه بێزار و توڕه‌یه له نیشتمان , یاخود ئاڵوگۆڕی نیشتمان له گه‌ڵ نیشتمانێكی دیكه‌دا بكات , هێشتا ناتوانێت ده‌سبه‌رداری ته‌واوه‌تی زێدهڕهسهنهكهی خۆی ببێت , كه پارێزگاریكردن و خۆشویستنی مه‌رجی ڕهسهنبوونه , وه له قوڵایی مرۆڤدا جێگیربووه .
مرۆڤگه‌لێك هه‌ن ڕه‌نگه توانای ژیانیان له نیشتمانی بێگانه‌دا زۆر گه‌وره بێت , به‌ڵام توانای له‌بیركردنی نیشتمانیان زۆر بچوكه , ئه‌م مرۆگه‌له ئه‌شێ ئه‌وانه بن , كه نه ده‌توانن خاوه‌نی نیشتمان بن , وه نه ده‌شتوانن خاوه‌نی نه‌بن , چونكه مرۆڤ كاتێك خودان نیشتمانێكی وێرانكراو , سته‌ملێكراو , ئازاراوی بێت , وه‌ك ئه‌وه نییه نیشتمانێكی هه‌بێت كه‌متر قه‌یراناوی , یاخود هه‌ر بێبه‌ری بێت له گرفتگه‌لی گه‌وره‌ی ئینسانی , له ئه‌گه‌ری یه‌كه‌مدا مرۆڤ ئه‌گه‌ر ڕاسته‌قینه و نیشتمانی بێت , ئه‌وا له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاری ئێجگار مهزنتردایه به‌به‌راورد به‌وانه‌ی , كه خودان ده‌وڵه‌ت و نیشتمانی ئازادی خۆیانن .
هاونیشتمانیبوون له له وڵاتێكی وه‌ك كوردستاندا گه‌لێك پڕ ئازار و پڕ مه‌ینه‌ته , گه‌لێك سه‌خت و شهكهتكهره , وه‌ك ئه‌وه نییه هاوڵاتییه‌كی سویدی بیت , بێگومان به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر مرۆڤێ له هه‌ر شوێنێك بێت گه‌وره‌یه , به‌ڵام به‌رپرسیاری و تێكۆشانی كوردێك گه‌وره‌تر , وه هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه له‌ته‌كماندا وێكده‌چن .
نیشتمان بۆ كورد لهههنوكهدا شوێنێكه بۆ ئازار , بۆ برسیه‌تی , بۆ بێدادی كۆمه‌ڵایه‌تی , بۆ سته‌مكاری , شوێنێكه بۆ بێگانه , شوێنێكه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و هێزه كوردییانه‌ی , كه سته‌مكارانه و نادادوه‌رانه مامه‌ڵه له‌ته‌ك نیشتماندا ده‌كه‌ن , هه‌ر ئه‌م دۆخه‌یه وایكردووه نیشتمان بۆ ئێمه‌ی كورد ببێته كۆگای غه‌م , ببێته وڵاتی شیوه‌ن , به‌ڵام ڕاكردن له‌م غه‌مه گه‌ورانه , به‌رخودان نییه بۆ گه‌یشتن به ئازادی , به‌ڵكو هه‌ڵهاتنه له خودی خۆمان , خۆ دزینه‌وه‌یه له ئازادی , فه‌رامۆشكردنی به‌رپرسیاریه‌تییه , كه پێشمه‌رجی مرۆڤبوونمانه .
ئیلین هه‌ر له‌وباره‌وه ده‌نوسێت : هه‌وڵ مه‌ده‌ن نیشتمان ببه‌ستنه‌وه به ڕه‌هه‌نده جه‌سته‌ییه‌كان , وه به زه‌وی و سروشته‌وه , به توندی سه‌رنج له هێزی چاره‌نوس بده‌ن , ئێمه له هه‌موو ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه جودابوینهتهوه , به‌ڵام نیشتمان به‌نادیاری ئاماده‌گی هه‌یه له ئێمه‌دا , ئه‌و ئێمه‌ی به‌جێنه‌هێشتووه و , ئێمه‌ش ئه‌و ” , دیاره هه‌موو نیشتمانێك پێكهاتووی ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌یه , ئه‌م لایه‌نه ماددی و سروشتیانه له نێوان نیشتمانه جیاوازه‌كاندا لێكدی ناچن له جوانیدا , له دڵڕفێنیدا , له ده‌وڵه‌مه‌ندی و بایه‌خی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریدا , ئه‌گه‌ر ئه‌و جیاوازیگه‌له ببونایه‌ته بنه‌ڕه‌تی په‌یوه‌ندی مرۆڤ و نیشتمانه‌كه‌ی , بێگومان خۆشه‌ویستی نیشتمان نه‌ده‌بوو , یاخود گه‌لێك نیشتمان هه‌ر خۆشنهدهویستران .
ده‌كرێ بڵێین ئه‌و نیشتمانه‌ی ئیلین باسی ده‌كات دابڕاوه له‌و ڕه‌هه‌ندانه , نیشتمانێكه بۆ مرۆڤ , شوێنی بوونی مرۆڤه , به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌هه‌ندی ماددی و سروشتییه‌كان , كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ناتوانن نیشتمان له مرۆڤدا ده‌ربكه‌ن , وه مرۆڤیش له نیشتمانه‌كه‌یدا , چونكه ” نیشتمان” بوونی خۆی له ناوماندا پارێزگاریلێدهكات , ته‌نانه‌ت له چركهساتگهلێكیشدا كه نامانه‌وێت , به‌ڵام پێیه‌كمان , خهیاڵێكمان , بیرێكمان هه‌ر له نیشتمان ده‌مێنێته‌وه , ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مرۆڤ له نیشتماندا ڕۆچووه , هه‌وڵی لێكترازاندنی مرۆڤ و نیشتمانه‌كه‌ی هه‌وڵی له ڕیشهههڵكهندنی مرۆڤه .
به‌رده‌وام وا به بیر و خه‌یاڵدا دێت , كه ته‌نها زرنگی و ئیراده و هوشیارییه‌كی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی زامنكه‌ری نیشتمانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆن , ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به‌مانای نه‌ژیان له سایه‌ی ئه‌ویتری نامۆ و بێگانه , ئه‌گه‌رنا مه‌رج نیه هه‌ر نیشتمانێك بێگانه حوكمی نه‌كات نیشتمانی ئازادی و مرۆڤی ئازادبێت , چونكه ئازادی به‌شێكی په‌یوه‌ندی به ڕزگاربوونه‌وه هه‌یه له هه‌ر هێزێك , كه له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌چێته خانه‌ی ئه‌ویتره‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی , وه به‌تایبه‌تیش به‌نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه دروسته , ئه‌گه‌رنا ئازادی , پرسێكی كۆن و نوێ و ههمیشهگییه , وه له هه‌مانكاتدا پرسی سه‌رتاسه‌ری مرۆڤایه‌تییه , نه هیچ كاتێك و , وه نه له هیچ شوێنێكدا نه‌گه‌یشتووه و , هه‌میشه‌ش ناگاته كۆتا چاره‌سه‌ر , پرسێكه هه‌رده‌م له هه‌ڵچون و داچوندایه , سهرمهدیهتی ئه‌م پرسه پابه‌ندی به‌رده‌وامی بوونی مرۆڤه له نێو جیهاندا .
گه‌ره‌كمه ئه‌وه بێژم , كه گه‌لێك نیشتمان ده‌بینین خودان سایه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیانن كه “ده‌وڵه‌ته” , زۆر نه‌ته‌وه هه‌ن و خاوه‌نداریه‌تی نیشتمانه‌كه‌ی خۆیانن , وه به ڕاستی خاوه‌نی شوێنی بوونی خۆیانن , جیاواز له نه‌ته‌وه‌كه‌ی من , كه تا هه‌نوكه نه‌یتوانیوه خاوه‌نی ته‌واوه‌تی نیشتمانی خۆی بێت , بێگومان ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی ناتوانابێت له خۆبهخاوهنكردنی نیشتمانه‌كه‌ی دا , نه‌ته‌وه‌یه‌كه ده‌وڵمه‌ندی ده‌رد و , هه‌ژاری ئه‌قڵ و ئیراده‌یه .
ڕه‌سه‌نبوون بۆ تاكه‌كه‌س پێوه‌ستی پارێزگاریكردنیهتی له كه‌سیه‌تی خۆی , له بوون و شوێنی بوونی خۆی , گرێدراوی خۆجیاكردنهوهیهتی له ئه‌وانیتر , گرێدراوی سنوردانانیهتی بۆ ئه‌وی دیكه‌ی نامۆ , تاكو ڕێگه به‌هاتنه ناوه‌وه و ده‌ستتێوه‌ردانی ته‌نی نامۆ “بێگانه” نه‌دات له ژیانی تایبه‌تی و ئه‌و دۆخه جیاوازه‌ی , كه مرۆڤ وه‌ك تاك بۆ خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت , له‌وه‌ها ڕوانگه‌یه‌كه‌وه نه‌ته‌وه پێویسته بۆ موماره‌سه‌كردنی ڕه‌سه‌نبوونی خۆی وه‌ك چۆن مرۆڤێكی ڕه‌سه‌ن خۆی بینا ده‌كات ئه‌ویش خۆی ڕێكبخات و بخوڵقێنێت.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه , كه ئیلین باسی كردووه , هه‌ندێك نه‌ته‌وه و مرۆگه‌ل بوونه‌ته خودان نیشتمانی خۆیان , كه ڕه‌نگه له ئاست ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌دا نه‌بن , هه‌رچه‌نده ئه‌وه مافی ڕه‌وا و یاسایی خۆیانه , وه هه‌ندێكی دیكه بێ نیشتمان و بێ ده‌وڵه‌تن و , به كوله‌مه‌رگی و كۆیله‌یه‌تی ژیان ده‌گوزه‌رێنن , كه بێگومان نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و میانهیهدایه و , له سای ئه‌وانیتردا و , له نیشتمانه‌كه‌ی خۆیدا به ژێرده‌سته‌یی ده‌ژی , ئه‌و به‌م شێوه‌یه نوسیویه‌تی :” هه‌ندێك خۆشبه‌ختن و , نیشتمانی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه , كه خۆشیان نازانن چۆن ئه‌وه ڕووی داوه , ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێزن , به زرنگی و گه‌شاوه‌یی ده‌ژین , به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه , به‌دبه‌ختن و , بێ نیشتمان و بێ ماڵ و حاڵن , ناشزانن ئه‌وه چۆن ڕویداوه , كه ڕێگه‌یه‌كیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نیشتمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه , هه‌ژارن , لاواز و بێ نیشتمانن , ئه‌مه له‌ته‌ك ژیانێكی ناهه‌موار و تاریكدا ” , بۆچی ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بێت ؟ بۆچی هه‌ندێك به‌درێژایی مێژووی خۆیان نیشتمانیان هه‌بووه و , له ههنوكهشدا نه‌ته‌وه و گه‌لی شارستانی و مه‌زنن ؟ بۆ ئێمه هه‌تاكو ئه‌م ده‌مه پاشكه‌وته و دواكهوتهین , خۆ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی بوونی ئێمه گه‌وره‌بێت , كێشه‌ی بوونی ئه‌وانی دیكه‌ش بێ كاریگه‌ری نه‌بووه ؟
من گه‌ره‌كم نییه خۆمان ڕاده‌ستی كۆمه‌ڵێك ڕوئیا بكه‌ین , كه به‌رپرسیاریه‌تی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌ستۆی خۆمان ته‌نانه‌ت كه‌مێكیش لابدات , بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر نهێنییه‌كیش له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و پرسه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئێمه له بهرپرسبوونمان له ئاست ناڕهسهنبوون و پێنه‌گه‌یشتنی بوونی نه‌ته‌وه‌یماندا نابهخشرێین , هیچ چاره‌نوسێك به‌رپرسیاری ئه‌م دۆخه نییه , كه تێیدا ده‌ژیه‌ین , ئێمه وه‌ك مرۆڤ به‌رپرسیاری ئه‌م دۆخه‌ی خۆمانین , هه‌ر ئێمه‌ش له چاره‌نوسمان به‌رپرسین , نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه .
ئه‌وه‌ی قه‌یرانی نه‌ته‌وه‌گه‌لی وه‌ك كورد قوڵترده‌كاته‌وه , كه ناتوانابوون و هه‌ن له خاوهنداریهتیكردنی شوێنی بوونیاندا , ئه‌و ڕابه‌ر و پێشهوایانهن , كه گوزارشتیان له ناخاوهنی و بێ ماڵی كورد كردووه و ده‌كه‌ن , نه‌یانتوانیوه و ناتوانن , یاخود نه‌یانویستووه و نایانه‌وێت نه‌ته‌وه‌كه‌یان له ئاواره‌ی ناو زێده‌كه‌ی خۆیه‌وه بكه‌نه سه‌روه‌ری سه‌رزه‌مینی بوونی خۆی , ئه‌وه‌ی ڕوونه تائێستاش , چه‌مكی “نیشتمان” به‌واتای ڕاستینه‌ی خۆی , كه مه‌رجی بوونی نه‌ته‌وه‌یه وه‌ك سه‌روه‌ر , نه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له بیركردنه‌وه‌یاندا , وه نه به ڕێكهوتیش له ئیشكردنیاندا له‌بواری ئه‌وه‌ی خۆیان ناویان ناوه ” خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ” , به‌ڵكه به‌پێچه‌وانه‌وه له سای بیری نانه‌ته‌وه‌یی و , نانیشتمانی ئه‌واندا , نه‌ته‌وه و پرسه‌كه‌شی پارچه‌پارچه بووه بۆ خێڵ و ناوچه و دیالێكتی جیاواز و حیزبی به ناوه‌رۆك خێڵه‌كی و ناوچه‌گه‌را , نكوڵیلێنهكراوه , كه به‌م فۆرم و جه‌وهه‌ره‌وه هه‌رگیز نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن سه‌روه‌ری نائهفرێنرێت , به‌ڵكو ئه‌مه زیاتر غه‌رقكردنی نه‌ته‌وه‌یه له ده‌ردی ناڕه‌سه‌نبووندا , “ئیلین” باشی بۆ چووه كه ڕوومان تێده‌كات و ده‌پرسێت :” ناویان بهێنه , كێن ئه‌و په‌یامبه‌رانه , كێن ئه‌و بلیمه‌ت و پاڵه‌وانانه‌ی , كه له خۆشه‌ویستیدا له به‌رده‌میاندا ده‌چه‌مێیته‌وه , منیش پێت ده‌ڵێم , تۆ چ جۆره ئازایه‌تی و ڕۆح و دهرونێكیت , وه نیشانت ده‌ده‌م له كوێدایه نیشتمانت ” , ئه‌م پرسه , وه‌ڵامێكی گه‌لێك تراژیدی هه‌یه , كه پڕاوپڕ ده‌رخه‌ری دۆخی ناجێگیر و نامه‌عقولی دۆزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی كورده به شێوه‌یه‌كی گشتی له به‌رانبه‌ر بێگانه‌دا , وه له ناو خۆشدا , به تایبه‌ت له باشوری كوردستاندا , كه ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی له ههنوكهدا ته‌حه‌كوم به ژیانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مرۆڤی كورده‌وه ده‌كات , وه به‌رده‌وامیش هه‌ڵوێستی ناسهركهوتوانهی له به‌رانبه‌ر بێگانه‌دا نواندووه و , نا دادگه‌رانه , نا دیموكراتیانه , نامرۆییانه له‌ته‌ك گه‌له‌كه‌ی خۆیدا جوڵاوه‌ته‌وه , بێگومان ئه‌م نامعقوڵیهته هه‌مه‌لایه‌نه تاڕاده‌یه‌كی قوڵ مه‌عقولیه‌ت و جوانی و پاكی شێواندووه , چه‌مكی “نیشتمان” ی له مانا و جوانی خاڵیكردۆتهوه و , له شوێنی بوونی هه‌ر مرۆڤێكی كورده‌وه گۆڕیویهتییه سه‌ر “پاوانگه” ی بنه‌ماڵه‌كان و حیزب و هه‌ندێك له دهربارییهكانیان .
ئه‌م بۆشگهیه سیخناخبووه به “خراپه” , خراپه به‌مانا فه‌لسه‌فییه قوڵه‌كه‌ی , وه بووه‌ته فاكته‌ری په‌یدابوونی جۆره هه‌ڵوێستێكی نابه‌رپرسیارییانه به‌رانبه‌ر “نیشتمان” وه‌ك سه‌ره‌تا و كۆتا مه‌نزڵگه‌ی هه‌ر مرۆڤێكی ڕه‌سه‌ن , تاكو له وه‌ها نابهرپرسیارییهك و , له‌و هه‌ڵای شێواندنی حهقیقهتهتهدا بزرنهبین , پێویسته ” نیشتمان ” وه‌ك پێشمه‌رجی بوونی ڕاسته‌قینه‌مان له جیهاندا مامه‌ڵه بكه‌ین , وه به‌رپرسیاربوونمان له ئاست هه‌ر نابوتی و ناڕه‌سه‌نی و نهشیاوییهكدا دووپاتبكه‌ینه‌وه , چیدی نابوتكردنی چه‌مكی “نیشتمان” نابێت تهحهمولبكهین , گۆڕینی “نیشتمان” له زێدی نه‌ته‌وه‌وه بۆ پاوانی بنه‌ماڵه و حیزب نابێت ڕێگهیپێبدهین , بۆیه هه‌ر سازشێك له ئاست وه‌ها ئامانجگهلێكدا هیچ ناهێنێته بوون جگه له قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و برینانه‌ی , كه بوون و كه‌سیه‌تی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یمان له داخوران و داڕمانی ته‌واوه‌تی نزیكتر ده‌كاته‌وه .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە