بەختیار شارەزوری : پرسی دەستور و ولایەتی مسعود بارزانی .
هەر وڵاتێك پێویستی بەوە هەیە كە دەستورێكی هەبێت , ئەبێتە ڕەنگدانەوەی سیستمی ئەو وڵاتە , ئیتر ئەگەر هەر جۆرێك بێت لە سیستم , یان سەرۆكایەتی یان پەرلەمانی یان تێكەڵ , لە سایەی هەر یەك لەم سیستمانەدا دەسەڵاتەكان دابەش دەبن بەپێ ی ئەو خاڵبەندیەی كە لە دەستورەكەدا هەیە و بە پێ ی ئەزمون و مێژوو ئەوەی كە هەیە و باشترینیانە , سیستمی پەرلەمانیە , واتا لە بری ئەوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن گەلەوە سەرۆك هەڵبژێرێت ئەوا نوێنەری گەل , كە دەكاتە پەرلەمانتارەكان سەرۆك هەڵدەبژێرن , بە پێ ی ئەم سیستمە سەرۆك تەنها دەسەڵاتی تەشریفاتی دەبیبَت , بەڵام لە سیستمی سەرۆكایەتیدا سەرۆك خاوەنی كۆمەڵێك دەسەڵاتی ڕەهایە , تا دەگاتە هەڵوەشانەوەی پەرلەمانیش .
ئەوەی ئێستە لە كوردستاندا هەیە , هیچ نیە جگە لە سازانی حیزبەكان , نەك سازانی سیاسیش , چونكە تا ئێستا دەستور هەموار نەكراوەتەوە و نەخراوەتە دەنگدانی گشتیەوە , واتا وەك خۆیان دەڵێن ڕەشنوسە , خۆ ئەگەر هەوڵەكان و گوشارەكان بەردەوامیان هەبێت بۆ ئەوەی دەستور هەموار بكرێتەوە و بكرێتە پەرلەمانی , ئەو كات هەر كەسێك ببێتە سەرۆك تەنها تەشریفاتی و ڕەمزێك دەبێت , ئیتر ئەو كەسە خاوەنی دەسەڵاتی ڕەها نابێت , بەڵام ئەگەر سەرۆكایەتی بێت , هەر كەسێك ببێتە سەرۆك ئەوا دەتوانێت هەموو بڕیارەكان لای خۆی بهێڵێتەوە , بۆیە گرنگە ئێمە گوشار دروست بكەین بۆ ئەوەی سیستم پەرلەمانی بێت , ئیتر هەر كەس دەنگی هێنا لە ناو پەرلەمانەوە گرنگ نیە .
ئەوەی ئێستا لە ئارادایە ترسی دروست بونی جۆرێكە لە مۆدێلی خلیجی و پاشایەتی و وەلی عهدی , ترسە لە دابەشكاری پۆستەكان و كارپێنەكردنی یاساكان , ترسە بەوەی لەم خاڵی دوو ڕێیانەدا , نەتەوەیەك بە ئاراستەی گەڕانەوە بۆ مۆدیلە كۆنەكان بڕوات , ترسە لە دابەشكاری بەسەر دەسەڵاتەكانی ناوچەییدا بە تایبەت ئێران و توركیا , هەموو ئەمانەش لە چوارچێوەی سیناریۆ و پلانێكدا كاری بۆ دەكرێت , لەم نێوەندەدا پارتی لە ئێستەوە كەوتوەتە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەر مسعود بارزانی سەرۆك بێت و سیستمەكەش هەر سەرۆكایەتی بێت و دەستوریش نە هەموار بكرێتەوە و نە كار بۆ شەرعیەتی بكرێت , چونكە كەسمان بەشدار نین لە دەنگدان بەم دەستورە , ئەوەی ئێستە لە ئارادایە , كە فریای هەمواركردنەوە ناكەون و كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان تا ئێستا وەك پێویست دروست نەبوە , ناتوانرێت بخریتە دەنگدانەوە ,پارتی كار بەم كارتانە دەكات , ئەوەش دەزانین , كە ئەگەر بچێتە پەرلەمان ئەوا , 11 كورسیەكە و 38 خۆی و 18 یەكێتی و 3 ی حیزبە بچوكەكان و 5 كۆمەڵ و 10 یكگرتوی مسۆگەرە دوو لە سەر سێی دەنگەكان دەبات , چونكە یەكێتی لەبەرامبەر سەرۆكی عێراقدا دەبێت ئەو دەنگانە بداتەوە بە سەرۆكی هەرێم لەژێر پلانی ئێراندا , یەكگرتوش لە سەرەتاوە دەڵێت نا … تا باشترین پشكی بەركەوێت و كۆمەڵیش هەڕەشەیەكی ئێرانی بەسە , ئەوەی دەمێنێتەوە , گۆڕانە , ئەوەش دەزانین كە گۆڕان لەسەرتای دروست بونیەوە دروشمی سیستمی پەرلەمانی هەڵگرتوە , داوای گۆڕێنی سیستمی سەرۆكایەتی كردوە بۆ سیستمی پەرلەمانی پێش ئەوەی دەستور بخرێتە دەنگدانەوە , ئەمەش بە بێ خوێندنەوەی حیزبێك یان كەسێك , گۆڕان بە پێ ی ئامانج و ستراتیژی خۆی دەیەوێت ئەم سیستمە بگۆڕێت , واتا پرۆسەیەكی سیستماتیككراو بێت و دژی هیچ كەس و حیزبێك نەبێت , ئەوەی گرنگە ئێستە بتوانرێت حیزبەكان ناچاربكرێن بەوەی كە دەستكاری سیستمی وڵات بكرێت لە سەرۆكایەتیەوە بۆ پەرلەمانی , ئیتر دوای ئەوە هەر كەسێك بە دەنگدان لە ناو پەرلەمانەوە ببێت بە سەرۆكی هەرێم بە مسعود بارزانیشەوە پیرۆزی بێت و خاوەنی دەسەڵاتی ڕەها نابێت , ئێستە پارتی شەڕی ئەوە دەكات , هەموو كارتەكانی بەكار بهێنێت بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی بێت و مسعود بارزانی درێژە بە ولایەتی خۆی بدات , بۆ ئەمەبەستەش ئەیەوێ بڵێ , مادام تا ئێستا دەستور نەخراوەتە دەنگدانەوە , كەواتە ئەو ماوەیەی كە مسعود بارزانی سەرۆك بوە هەژمار ناكرێت و دوای هەمواركردنەوە و خستنە دەنگدانەوە ئەو كات هەژمار بكرێت بۆ ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆكی هەرێم , هەر بەم پیودانگە كە پارتی كاری بۆ دەكات مسعود بارزانی دەتوانێت تا 8 ساڵی تریش درێژە بە سەرۆكایەتیەكەی بدات , ئەوەش دەزانین پارتی هەموو كارتەكان بەكاردەهێنێت , چونكە دارایی عیراق و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم هەر خۆیەتی و هەموو تەنگژەكانیش پەیوەیستە بەو كەیسەوە , ئەوەی گرنگە كە شەقام و حیزبەكان و ڕێكخراوەكان شەڕی سیستم بكەن و گوشاری گەورە دروست بكرێت و یەكێتی و یەكگرتوو كۆمەڵ بخەنە بەردەم ئەگەری گۆڕینی سیستم , كە ئەگەر سەرۆكایەتی بێت ئەوا نەك بۆ مسعود بارزانی بۆ هیچ كەسێك قبوڵ نەكرێت , بە مانایەكی تر ئەم قۆناغێكە و شەڕێكە بۆ جێگیركردنی سیستەم نەك شەڕی مسعود بارزانی , بە دیوێكی تردا ئەمە دەبێتە بناغەیەك بۆ دامەزراندنی ستراتیژێكی سەربەخۆی هەرێمایەتی و كۆتای هێنان بە پاشكۆی ستراتیژی دەرەكی .
لە ئێستادا ئەوەی گرنگە گۆڕینی ئەو دەستورەیە , كە دەبێتە سیستم بۆ ئەم هەرێمە , هەر بە یاساش ڕێگە بگیرێ لە سازانی سیاسی و حیزبی و هیچ كەسێك بۆی نەبێت لە دوو خول زیاتر سەرۆكی هەرێم بێت .
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
-بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts