پاش 10 ساڵ سه‌رۆكایه‌تی ، كه‌س ئاماده‌نیه باسی گۆڕینی بارزانی بكات .
ناكرێت پێمانوابێت كه‌سایه‌تیه‌ك له‌حزبه‌كه‌مان گه‌وره‌تربێت‌و حزبه‌كه‌شمان له‌میلله‌ته‌كه‌مان گه‌وره‌تربێت .
به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه بارزانی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه سه‌رۆكی هه‌رێمه ، له‌ئێستادا واده‌رده‌كه‌وێت بۆچونی زاڵی ناو پارتی ئه‌وه‌بێت كه نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین بارزانی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت ، به‌ڵكو پێیانوایه له‌ناو پارتیشدا “به‌دیلی نیه “، تێكڕای لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كه باسی ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌نده‌ی باس له‌گۆڕینی میكانیزمی مانه‌وه‌ی بارزانی ده‌كه‌ن ، هێنده خۆیان ناده‌ن له‌باسی گۆڕینی خودی بارزانی.
ئا: هاوكار حسێن
بارزانی له‌ساڵی 2013 ماوه‌ی دو خولی چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ته‌واوكرد ، له30 ی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا‌و به‌پێی یاسای ژماره 19ی ساڵی 2013 كه به‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ناسراوه ، دو ساڵی دیكه ماوه‌كه‌ی بۆ درێژكرایه‌وه‌و ئه‌م ماوه‌یه‌ش له‌رۆژی 19ی ئابی 2015 دا ته‌واوده‌بێت.
تاچه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر روداوه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چون كه‌تا مانگی ئاب ، هیچ لایه‌نێكی سیاسیی ئاماده‌نه‌بێت باسی ئه‌م بابه‌ته بكات ، به‌ڵام له‌پڕ شه‌ڕه بۆكسی نێوان چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی پارتی‌و گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ، هه‌مو لایه‌نه‌كانی ناچاركرد ئه‌م بێده‌نگیه بشكێنن‌و بیر له‌رێگه‌چاره‌یه‌ك بكه‌نه‌وه ، ئێستا واده‌رده‌كه‌وێت رێگه‌چاره‌كان هه‌مویان بچنه‌وه سه‌ر یه‌ك ته‌وه‌ر ، ئه‌ویش چۆن جارێكی دیكه چانسی مانه‌وه له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بده‌نه‌وه به‌بارزانی .
مه‌سعود بارزانی له‌ساڵی ( 2005 ) وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات‌و بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌و ساڵه‌دا له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا ، ساڵی 2009 له‌رێگای هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆوه بۆ ویلایه‌تی دوه‌م هه‌ڵبژێردرایه‌وه. له‌ساڵی 2013 دا‌و پێش ته‌واوبونی ماوه‌ی ویلایه‌تی دوه‌م ، به‌هۆی پێكنه‌هاتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستور ، یه‌كێتی رازی بو به‌درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی بارزانی بۆ دو ساڵ به‌رامبه‌ر رازی بونی پارتی به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌یه‌كی پرۆژه‌ی ده‌ستوره‌كه . بۆیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2013 دا ئه‌نجام نه‌درا . ئێستاش ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم له19 ی ئابی 2015 دا كۆتایی دێت‌و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمیش رێگاناده‌ن بۆ جاری سێیه‌م هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ئاوێنه ده‌ڵێت ، ” ئه‌و بابه‌ته به‌راستی هه‌ستیاره ، به‌ڵام ئێستا هیچ كه‌سێك نیه له‌ناو یه‌كێتی ئه‌و پرسه ساغبكاته‌وه “.
شاڵاو له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌كه‌ی ماوه‌ی بارزانی له‌ساڵی 2013 ، ده‌ڵێت ، ” ئه‌وكاته‌ش كه مام جه‌لال نه‌خۆش بو ، به‌ناوی ئه‌وه وترا كه مام جه‌لال رازییه به‌وه‌ی بۆ دو ساڵی دیكه ماوه‌كه‌ی بارزانی درێژبكرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش بو به‌بۆچونی یه‌كێتی ، له‌كاتێكدا منیش‌و جێگرانی سكرتێری گشتیی‌و مه‌كته‌بی سیاسیی‌و كارگێڕیش هه‌واڵی مام جه‌لالمان نه‌ده‌زانی ، به‌ده‌ر له‌چه‌ند كه‌سێكی سنوردار “.
هاوكات ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند ، ” من ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا به‌دیلی كاك مه‌سعود هه‌یه بتوانێت ته‌حه‌مولی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا بكات ؟ له‌راستیدا به‌دیلی كاك مه‌سعود له‌لای پارتیش نیه “.
له‌وته‌كانی ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێیتدا واده‌رده‌كه‌وێت كه له‌ساڵی 2013 ، باڵی ده‌ستڕۆیشتوی ناو یه‌كێتی رازیبون به‌وه‌ی بارزانی ماوه‌كه‌ی بۆ درێژبكرێته‌وه ، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی رازیبوه به‌وه‌ی فواد مه‌عسوم كاندیدی دڵخوازیی ئه‌و باڵه ، له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاریبكرێت ، هاوكات له‌وته‌كانی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت كه پارتی ئاماده‌نیه سازش له‌سه‌ر ئه‌وه بكات بارزانی نه‌بێته‌وه به‌سه‌رۆكی هه‌رێم ، جا به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بوه .
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌روی مادی‌و سه‌ربازیی‌و مرۆییه‌وه روی له‌هه‌رێم كردوه ، نه ده‌توانرێت ده‌ستور هه‌مواربكرێته‌وه‌و بخرێته راپرسییه‌وه ، نه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت . بۆیه تاكه رێگه له‌به‌رده‌م بارزانیدا ئه‌وه‌یه یان ده‌بێت جارێكی دیكه ماوه‌كه‌ی بۆ درێژبكرێته‌وه كه گۆڕان‌و لانیكه‌م نیوه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵیدا نین‌و خودی یاساكه‌ش رێگه به‌وه نادات ، یاخود ده‌بێت ده‌ستكاریی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005 بكرێت كه‌به‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناسراوه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت : ” ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم چوار ساڵ ده‌بێ‌و ده‌شێت بۆ ویلایه‌تی دوه‌م هه‌ڵبژێردرێته‌وه ”.
ئاكۆ حه‌مه‌كه‌ریم ، رێكخه‌ری ژوری سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌ئكید له‌گۆڕینی سیستمی سیاسیی كوردستان ده‌كاته‌وه نه‌ك خودی بارزانی‌و به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند ، ” ئامانجی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سیستمی سیاسییه نه‌ك كه‌سه‌كان ، ئیشكردنی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه سیستمه‌كه له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌وه ببێته په‌رله‌مانی ، واته سه‌رۆك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێرێت‌و له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندا بێت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی كه‌مبكرێنه‌وه .”
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ چه‌ند ساڵێكی دیكه ، عه‌تا سه‌راوی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند ، ” هه‌رچه‌نده ئه‌و پرسه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی بڕیاری لێده‌دات ، به‌ڵام له‌ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند زۆرینه دژی ئه‌وه‌ین ، من وه‌كو خۆشم پیرۆزكردنی شه‌خس شتێكی پڕوپوچ‌و بێمانایه ، ناكرێت پێمانوابێت كه‌سایه‌تیه‌ك له‌حزبه‌كه‌مان گه‌وره‌تربێت‌و حزبه‌كه‌شمان له‌میلله‌ته‌كه‌مان گه‌وره‌تربێت “.
ئه‌و ده‌ڵێت ، ” مایه‌ی شه‌رمه له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا كه‌سانێك وابیربكه‌نه‌وه كه تاكه كه‌سێك داری سیحری به‌ده‌سته ، پێموایه ده‌بێت یه‌كێتی‌و گۆڕان پێكه‌وه بڕیاربده‌ن‌و ئه‌گه‌ر سیستمی سیاسیی نه‌كرێته په‌رله‌مانی‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌رۆك نه‌سێنرێت ، هه‌ركه‌س بیكات خۆكوشتنی سیاسی ده‌كات “.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆچونی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانه ، كه پێناچێت به‌پاساوی ” بارزانی پێویسته بۆ قۆناغه‌كه ” بتوانن دژایه‌تی مانه‌وه‌ی بارزانی بكه‌ن .