رێباز فاروق گراوی : لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم .
دوای گرژی و ئالۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و فشاری حكومه‌تی ناوه‌ند بۆسه‌ر هه‌رێم ، بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوه قوربانی ، له مه‌وه قه‌یرانه كه‌ده‌ستی پێكرد ، چونكه بودجه‌ی عیراق كه پاره‌ی نه‌وتی عیراقه ( 95 % ) ی سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانه ، دواتر هێرشی رێخراوی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێم و هاتنی خه‌ڵكی ناوه‌راستی عیراق بۆ شاره‌كانی هه‌رێم , دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان كه ووتمان نه‌وت سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌رێم و به‌غدایه ، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه قه‌یرانه ئابووریه‌كه‌ی تۆختر كرده‌وه و كاری كرده سه‌ر بازاری هه‌ێم و بێكاری خسته ناو كۆمپانیاكان و خه‌ڵكه‌وه به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژار و موچه خۆر , نه‌وتی ده‌رهێنراوی هه‌رێم و داهاتی ناوخۆی هه‌رێمیش له لایه‌كی تر ، كه وه‌ك پارووی چه‌وری به‌رپرسه باڵاكان له ژووره تاریكه‌كان به‌ش كراوه .
شایانی ووتنه هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 25 ساڵ حوكمرانی نه‌یتوانیوه ئابوری هه‌رێم رێك بخات له رێگه‌ی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شت و گوزار كه گرنگی پێنه‌داوه و به‌هه‌ندی وه‌رنه‌گرتوه ، له‌هه‌مان كاتدا زه‌مینه‌ی ره‌خساو و شیاومان هه‌یه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و كه‌ڵك لێوه‌ر گرتنی ، ئه‌وه‌ی پشتی پێ به‌ستاوه كه‌رتی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كانه ، ئه‌ویش له ژوری تاریك ماڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه ، داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی حوكمران به‌شكراوه و بۆته نیعمه‌تی به‌رپرسه بالاكان ، كه ئه‌مه‌ش جێی پرسیاری خه‌ڵكه .
له ئێستادا كاریگه‌ری به‌رچاوی قه‌یرانه‌كه رووی تێكردین وه‌ك ده‌بینین پرۆژه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه و خزمه‌ت گوزاری وه‌ستاون و به‌مه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر بێ كار ده‌مێننه‌وه ، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌شی هه‌ره زۆری لایه‌نه‌كانی ژیانی هاوڵاتیان هه‌بووه , له‌م نێوانه‌شدا به هه‌زاران كه‌س بێكار بوون و به‌پێی ئاماره‌كان سه‌دان كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر له شاره‌كانی هه‌رێم مایه پووچ بوون , به‌هۆی ئه‌وه‌ش پێشینه‌ی به‌ڵێنده‌ران وه‌ك پێویست نه‌دراوه تا هه‌نووكه چه‌ندین به‌ڵێنده‌ر كاره‌كانیان جێ هێشتووه و به دیان پرۆژه‌ش وه‌ستاوه و به‌پێی ئاماره‌كانیش زیاتر له (100,000) سه‌د هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستان بێكار بوون , ته‌نانه‌ت ئاستی وه‌به‌رهێنانیش پاشه‌كشه‌ی كردووه و به ده‌یان له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان وه‌ستاون ، جوڵه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری كه‌مبۆته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌وه ساڵی پار و ئه‌مساڵیش نه‌توانراوه هیچ پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام بدرێت .
ته‌نانه‌ت كاریكردووه‌ته سه‌ر تۆماری كۆمپانیاكان ، گومانی تێدا نییه كه قه‌یرانی دارایی هۆكاری یه‌كه‌می كه‌مبوونه‌وه‌ی تۆماركردنی كۆمپانیاكانه .
له بازاره‌كانی هه‌رێم سستی و بێكاری به رێژه‌یه‌كی زۆر و به‌رچاو ده‌بینرێت تایبه‌ت له ناو كاسب كاران ، له دیوێك به‌هۆی نادادی له دابه‌شكردنی داهاتی تاكه‌كه‌سی و نه‌ره‌خساندنی هه‌لی كار به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان وه‌ك خۆی چینێكی هه‌ژار و بێكاری درووست كردووه ، به‌دیوه‌كه‌ی تردا كه‌می و نه بوونی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی و توێژی مامۆستا و پێشمه‌رگه و … تاد ، كاری كردۆته سه‌ر بازار و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان ، له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی دنیا جه‌نگ و قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و نا سه‌قام گیری هه‌بێت ، به‌تایبه‌ت ژیان سه‌خت بێت خه‌ڵك روو له كۆچ كردن ده‌كات ، وه‌ك گوێبیست ده‌بین له ئێستادا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كۆچ كردن په‌ره‌ی سه‌ندووه ، به‌تایبه‌ت گه‌نجان كاتێك دەبینن ئەم وڵاتە لەجۆرەها قەیراندایە ، به ئاماژه قەیرانی دارایی ، ئەم دۆخەی ئێستای كوردستان لە ڕووی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی تاڕادەیەكی زۆر لە دۆخی سەردەمی دوای راپەڕین دەچێت ، بۆیە خەڵك و زياتريش گەنجان دووبارە ديارده‌ی كۆچ كردنيان دەستپێكردووەتەوە و رۆیشتن بۆ هه‌نده‌ران بۆته ده‌نگۆی ناو خه‌ڵك و گه‌نجان به‌تایبه‌ت ، كه بێكاری و سه‌ختی ژیان له‌م دۆخه‌ی قه‌یراناوییه‌ی هه‌رێم هۆكاری سه‌ره‌كیه ، خەریكە وەك ساڵانی رابردوو دەبێتەوە بە دیاردە و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا كێشه‌یه‌كی تره , ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م بابه‌ته به هه‌ند وه‌ر بگرێت و كاری بۆ بكات .
ته‌نانه‌ت قه‌یرانی دارایی سه‌رده‌كێشێت بۆ زیاد بوونی رێژه‌ی تاوان , وه‌ك : دزی ، كوشتن و خۆ كوشتن ، سواڵكردن ، له‌شفرۆشی . ئه‌گه‌ر چی رێژه‌ی دیاریكراومان له به‌رده‌ست نیه .
به‌هۆی ئه‌و دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وته‌وه و دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ی له ئێستادا ناتوانرێت پێشبینی دۆخی ئابووری هه‌رێم و عێراق بكرێت و شاره‌زایانی ئابووری ده‌ڵێن ئه‌مساڵ دۆخی ئابووری هه‌رێم و عێراق له پار باشتر نابێت , بۆ ساڵی داهاتووش ئه‌وا په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم به حكومه‌تی ناوه‌ند و نرخی نه‌وت تاراده‌ییه‌ك ده‌ور ده‌بینێت ، به رووێكی تر شه‌فافیه‌تی حكومه‌ت و به‌رپرسه بالاكان له به‌رامبه‌ر سامانی سروشتی ژێر زه‌وی هه‌رێمی كوردستان و شه‌فافیه‌تی داهاتی ناوخۆش ده‌توانێت ئه‌م دۆخه‌ی قه‌یرانی ئابوری كورد رێك بخاته‌وه .
جێگیر نه‌بوونی نرخی نه‌وت یه‌كێكه له‌و هۆكارانه كه ناتوانرێت پێشبینی دۆخی ئابووری ساڵی داهاتوو بكرێت . ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم رێگه چاره یه‌ك بگرتایه‌ته‌به‌ر، چونكه ئه‌م دۆخه ئابوورییه تا درێژه بكێشێت كاریگه‌ریی خراپتری بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێت.پێشتر باسمان كرد سه‌دان به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیا مایه پووچ بوون ، خه‌ڵك بێكاره و بازاری هه‌رێم سسته و كه‌وتوه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رچاوی دروست كردووه له ناو خه‌ڵك و چینی هه‌ژار و كاسب كاران , سه‌ره‌رای دیارده‌ی كۆچكردن و زياد كردنی رێژه‌ی تاوان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه .
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه حكومه‌ت له ئێستادا ده‌بێت هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری بهاوێت نمونه‌ی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه و نمونه‌ی تریش هه‌ن ئه‌گه‌ر گه‌یشته بریار :
یه‌كه‌م : په‌یره و كردنی سیستمێكی ئابووری شه‌فاف دوور له ده‌ستی ته‌خشان و په‌خشانی حزبه‌كان و دابه‌ش بوونی دوو ئیداره‌یی ، وه‌دیار خستنی رێژه‌ی ده‌رهێنراو و فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێم و گه‌رانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم و به‌شێك له داهاتی ناوخۆ بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت .
دووه‌م : بنبر كردنی گه‌نده‌ڵێ و به هه‌ده‌ردان له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی سه‌رفكردن به‌تایبه‌ت مووچه ، هه‌ر له مووچه‌ی وه‌همی ناو وه‌زاره‌ته‌كان و بندیوار و دوو مووچه‌یی و سێ مووچه‌یی و پێداچونه‌وه‌ی خانه نیشینی نایاسایی و وه‌همییه‌كان له رێگه‌ی یاسا و ده‌ركردنی یاسا بۆیان ، كه باری حكومه‌تی قورس‌تر كردووه .
سێیه‌م : پێویسته حكومه‌ت موچه‌ی پله باڵاكان كه‌م بكاته‌وه و سنورێك بۆ ئه‌و جیاوازیه دابنێ كه هه‌یه ، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یان بۆ چه‌واشه‌ی خه‌ڵك و جێ به‌جێ كردنی له سوچێك , كه مانا بۆ هه‌نگاوه چارهسهرييهكان نه‌هێڵێته‌وه .
چواره‌م : گێڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ بانكه‌كانی هه‌رێم به دانانی پاره‌ی به‌رپرسه بڵاكان و سه‌رمایه‌داران تێیدا بۆ ئه‌وه‌ی بانكه‌كان بتواننن موچه بده‌ن و پاره‌ش له بازاڕدا ئاڵ و گۆڕی پێبكرێ ، بۆ ئه‌مه ده‌بێت حكومه‌ت و به‌رپرسان له خۆیانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن ، ئه‌و جا رووله كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌داران بكه‌ن .
پێنجه‌م : سیستمی خۆ بژێوی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئابوری شاره‌كان په‌یڕه‌و بكرێت ، واته هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك به‌شێك له موچه‌و بودجه‌و پێویستیه‌كانی خۆی دابینی بكات و كارگێری شار ئازاد بكرێ له چۆنێنی دابینكردنی بودجه به مه‌رجێ به قه‌رز نه‌بێت ، بۆ نمونه سود بینین له سه‌یرانگاكان ، سود بینین له باج و دابین كردنی ئاو كاره‌باو رێگه‌و بان و… تاد , نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی هه‌رچی داهاتی ناوخۆیی بێت ببێته میراتی شاره‌كان .
شه‌شه‌م : وه‌رگرتن و زیاد كردنی باجی ژینگه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا و مۆڵ و بازاره ئیستسماری و كه‌سیانه‌ی كه له سنوری شار و شارۆچكه‌كاندا هه‌ن .
حه‌وته‌م : رێكحستن و بایه‌خدان به باجی ناوچه پیشه‌سازیه‌كان و عه‌لوه‌كان و دوكانه‌كانی شاره‌وانی و ئه‌وقاف و گه‌راجه‌كان (شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل ) و…. تاد ، ئه‌گه‌ر به ووردی و جدی كار بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی بكرێت ئه‌وا خاڵی هه‌شته‌م و نۆهه‌م و …. زرۆ رێگه چاره‌ی تریش هه‌ن بۆ پێكانی ئامانجه‌كان .
ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه جگه له‌وه‌ی كه‌رای منه رایی چه‌ند ئابوری ناسێكیشه كه له شاشه و میدیاكان و له نوسینه‌كانیان له‌م باره‌یه‌وه دواون , پێم وایه له‌م دۆخه هه‌نگاوێكی له‌م شێوه ده‌بێته هۆی بوژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێم و ده‌رباز بوونمان له‌م قه‌یرانه ، كه‌چی به داخه‌وه تائێستا هیچ جۆره هه‌وڵێكی زانستی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی به‌دیناكرێت و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بێ به‌رنامه‌یی حكومه‌ت له هه‌مبه‌ر به‌رپرسیارییه‌تی دۆخه‌كه وه‌ده‌ر ده‌خات , وه هه‌روه‌ها نابێت بیشارینه‌وه به‌رپرسانی هه‌رێم به‌پرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی هه رێمدا ناكه‌ن و ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاری ناكه‌ن .