دکتۆر محمدئەمین گه‌ناویى : كێ خه‌مە بۆ كێ ؟ .
هه‌ركاتێ ، هه‌ركه‌سێ ، كۆمه‌ڵێ ،میلله‌تێ ، ده‌وڵه‌تێ ، حكومه‌تێ ، دامهزراوهیێ یان یان هه‌تا جیهان رووبه‌رووی كێشه‌یه‌ك ئه‌بێته‌وه ئه‌وا بۆ خۆی ئه‌بێته خهمدارێ تا ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ئه‌دۆزێته‌وه . تا كێشه زیاتر بێ و گه‌وره‌تر بێ خه‌میش زیاتر و گه‌وره‌تر ئه‌بێ ، تا خه‌مه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كه‌متر بن یان نه‌بن كێشه‌كان گه‌وره‌تر ئه‌بن و بێ چارهسهرتر ئه‌بن تا ئه‌گاته ئاستی زاڵبونی كێشه‌كان به‌سه‌ر هه‌ر چاره‌سه‌رێکدا ، وه له‌ئه‌نجامدا ئه‌بێ خاوه‌ن كێشه‌كان ته‌سلیمی هه‌ر قه‌ده‌رێ بن كه لهكێشهكانهوه سه‌رهه‌ڵ ئه‌دات .
له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانى هه‌ركه‌سێ ، كۆمه‌ڵێ ، میلله‌تێ ، ده‌وڵه‌تێ ، دامهزراوهیێ وه حكومه‌تێ یان خۆی ئه‌بێته كێشه و خه‌م بۆ ئه‌وانیتر یان ئه‌وانی تر ئه‌بنه كێشه و خه‌م بۆ ئه‌و ، ئه‌وه‌تا كێشه‌و خه‌می ژیان په‌روه‌رده‌ی هه‌ركه‌سێ له‌قۆناغی مناڵیدا بۆ خێزان پاشان كێشه‌و خه‌می خێزان و كهسو كار بۆ ئه‌م كه ئه‌چێته قۆناغی گه‌وره‌بون و به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه هه‌ڵبه‌ته به جیاوازی و پله‌ی جیاواز به له به‌رچاوگرتنی ژیان و فه‌رهه‌نگ و سستمی ئابوری هه‌ر گه‌ل و وڵاتێ . هه‌میشه كێشه و خه‌مه‌كان له‌هه‌ر بوار‌و ئاستێكدا وه هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره دروستكه‌ری میكانیزمی دیفاعی و چالاكی فكری و داهێنان بون وه توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و خه‌مه‌كان پێوه‌ر بووه و ده‌بێ بۆ دیاریكردنی توانا‌و ئاستی به‌رپرسیارێتی ، گه‌وره‌یی ، وه زیندویی كه‌سه‌كان ، ده‌سه‌ڵاتداران وه میلله‌تان . جا ئه‌م كێشه‌یه لهروبهرێكی بچوكه‌وه بگره هه‌ر له خێزانێكه‌وه تا ئه‌گاته نه‌ته‌وه‌و ناوتهوهیی له‌سه‌ر ئاستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئابوری ، ئیداره ، سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، یان چاره‌سه‌ری هه‌ر پرس و بابه‌تێكی زانستی بۆ نمونه ئه‌م كێشه‌و خه‌مه‌ی كه مرۆڤ له‌بواری زانست‌دا كاری له‌سه‌ر كردوه‌و ئه‌كات .
له‌ژیانی ئابوری ، سیاسی ، كارگێڕی وه ئه‌مجار به‌رپرسیاریه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداری دا له‌ئاستی خێزانێكه‌وه تا ده‌وڵه‌تداری و حوكم داریه‌وه هه‌تا جیهان داریه‌وه ( ده‌سه‌ڵاتداری له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌كو وڵاته زلهێزه‌كان ) چاره‌سه‌ری كێشه‌و خه‌مه‌كان پێوه‌ره بۆ بونی شه‌رعیه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداری وه‌كو ئاماژه‌مان پێ كرد له‌نزمترین ئاسته‌وه تا ئه‌گاته به‌رزترین ئاست .
ناشه‌رعی بونى ده‌سه‌ڵاتدارى له هه‌موو بوار‌و ئاستهكانا له‌مه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ ، كه ناشێ وه نابێ كه‌سێ له‌شوێنێ به‌رپرسیاریه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدا بێت به‌ڵام بێ خه‌م بێ له‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك روو به رووی ئه‌و كه‌س و خه‌ڵكانه ئه‌بێته‌وه كه‌لێیان به‌رپرسیاره وه نه‌توانێ به ئه‌ركى خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هه‌ڵسێ .
كاره‌ساتترین ده‌سه‌ڵات وه به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێ وه نخبهیهك (elite) تا ئه‌و په‌ڕی ئاست كه‌ڵك له‌ده‌سه‌ڵات و شوێنی به‌رپرسیاریه‌تی وه‌ربگرن و به‌كار بێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌ڵام توانا‌و خه‌می ئه‌وه‌یان نه‌بێ كێشه‌كانی جڤات چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، له‌مه‌ش كاره‌سات تر ئه‌مه‌یه كه‌ئه‌یانه‌وێ له ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتی دا بمێننه‌وه به‌هه‌ر بایه‌ك بێ وه وا بزانن كه هه‌ر ئه‌وان راستن واته راستیش بۆ خۆیان احتكار ( پاوان) بكه‌ن .
نمونه‌ی زیندوی ئه‌م حاڵه واته ده‌سه‌ڵات و بهرپرسبون به‌هه‌ر بایه‌ك ، له‌ڕۆژی ئهمڕۆمانا له‌به‌شی هه‌ره زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیا ئه‌ی بینین كه ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌مه‌یه كه هه‌مومان ئه‌یبینین له‌ئێراندا كاره‌سات به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه ، وه تاریك بونی ژیانى ئێستا‌و ئاینده‌ى ئه‌م گه‌ل و وڵاتانه . په‌یوه‌ندی نێوان كه‌س ، كۆمه‌ڵ ، خه‌ڵك ، میلله‌ت ، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات جا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌هه‌ر ئاستێكدا بێ له‌سه‌ر توانا‌و خه‌م خۆری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌نده كه تا چه‌ند كێشه‌كانی خه‌ڵك ئه‌بێته خه‌می ، وه تاچه‌ند توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ژیان و ئاسایش به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه بۆ خه‌ڵك فه‌راهه‌م بكات .
هه‌ركات مه‌یل ، به‌رژه‌وه‌ندی ، خه‌م وه ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵات زاڵ بوو به‌سه‌ر دهسهڵاتدارانا له‌بری خه‌می چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی یان ئه‌و خه‌ڵك و میلله‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریانا هه‌یه ئه‌وا له یه‌ك دوور كه‌وتنه‌وه له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا دروست ئه‌بێ به تایبه‌ت كه ده‌سه‌لات ته نها بۆ ده‌سه‌لات بێ وه ده‌سه‌لات ده‌سه‌لاتى نخبهیهكى فاسدو ما فیا ئاسا ، وه خه‌لك به‌شدار نه‌بى له هچ بریارێ . له‌م حا ڵهتهیا ، له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ببێته خه‌م و كێشه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ، ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌بنه خه‌م و كێشه وه ئه‌رك بۆ خه‌ڵك وه‌كو له‌زۆربه‌ی وڵاته توتالیتارو گه‌نده‌ڵ و دژه خهڵكهكانا بینراوه و ئه‌بینرێ ، كه له ئه‌نجاما له‌كاتێكی دور یان نزیكا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و خراپ بونی هه‌موو كایه‌كانی ژیانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لێیه‌تى لێ ئه‌كه‌وێته له‌گه‌ڵ نه‌مانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی . به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ، ئه‌گه‌ر ژیان و ئایندهی خه‌ڵك بوو به‌خه‌م بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ( كاتێ به راستى خه‌ڵك خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بریار بێ ) ئه‌وا هه‌میشه چاوه‌ڕێی ژیانێكی ئارام ،خۆش گوزه‌ران وه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌كرێ .
جارێكیان ،ج هواهیر نه‌هرۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی هندستان ئه‌دوا ، ئه‌وكات هندستان 360 ملیۆن بوو وتی من 360 كێشه‌م هه‌یه ، واته ژیان و ئایندهی هه‌ر كه‌سێكی هندی به‌خه‌می خۆی ئه‌زانی ، ئه‌نجامى وه به‌رهه‌می ئه‌م بیركردنه‌وه ئه‌مه‌یه كه هندستان هه‌ر چه‌نده كێشه‌ی ئابوری هه‌یه وه ئێستا ژماره‌ى دانیشتوانى له 1000 ملیۆن زیاتره به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا توانراوه ئاشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م بكرێ ، له‌كاتێكدا له‌هندستان ده‌یان ئاین و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز هه‌یه وه له سایه‌ى ئاشتی و ئاسایشا له‌روی گه‌شه‌ی ئابوری و زانستی و تهكنهولۆژی دا به‌رده‌وام له‌پێشكه‌وتن دایه .
كاتێك دکتۆر مسەدەق له‌ئێران شكستی هێناو كوده‌تای به سه‌ردا كرا به‌هۆی ناكۆكی دکتۆر مسەدەق له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و خۆماڵی كردنی نه‌وت تا داهاتی زیاتری نه‌وت بۆ خه‌ڵك بێ ، پرسیاریان لێ كرد كه هه‌ستی به‌مه‌ترسی ئه‌م كاره‌ی نه‌كردبوو ، له وه‌ڵامدا وتی : به‌ڵێ ، به‌ڵام من پێم شه‌رمه سه‌رۆكی میلله‌تێ بم هه‌ژارو داماو بێ و خه‌ڵكانێ هه‌بن له‌ناو خانوی ته‌نه‌كه‌دا بژین .
پێچه‌وانه‌ی مسەدەق كه‌خه‌ڵك خه‌می ئه‌و بوو ، محمد ره‌زا په‌هله‌وی هات كه هه‌ر خه‌می ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆی بوو تا وای لێ هات محمد ره‌زا شا‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی بوون به‌خه‌م و كێشه بۆ خه‌ڵك تا چاره‌نوسه‌كه‌ی به‌م جۆره بوو كه بینیمان یان بیستمان . بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان و خه‌ڵكان و میله‌تان له هه‌ره‌شه دووربن و له ژیانی ئاشتیانه‌و هاوبه‌ش نزیك بن و به‌ره‌و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌و خۆشگوزه‌رانی و ئاشتی هه‌نگاو بنێن و پێش بكه‌ون ئه‌بێ هه‌وڵی دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتێ بده‌ن كه كێشه‌ی ئه‌وان واته كێشه‌ی خه‌ڵك ببێته خه‌م و گرفتی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران ، وه باشترین ڕێگه‌و سستهمیش بۆ ئه‌مه به‌شداری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه له ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ى سستمی دیموكراتیدا . واته خه‌ڵك به راستى ده‌سه‌لاتدار بێ و بۆ خۆى بریارى چاره‌نووسى ژیان و داهاتوى بدات . چونكه به‌دیلی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات ئه‌بێته كێشه بۆ خه‌ڵك وه له‌م حاڵه‌شدا ده‌رگای هه‌موو تراژیدیایه‌ك به‌روی خه‌ڵكا ئه‌كرێته‌وه .
تا بزانرێ و بتوانرێ ئاكامی كێشه‌و روداوه‌كان ببینرێ و دیاری بكرێ پێویسته بزانین كێ بۆ كێ گرفته ؟ ئه‌وسا ئه‌توانین بریارى راست بده‌ین و كار بكه‌ین بۆ راستكردنه‌وه‌ی حاڵ و رووداوه‌كان به‌م جۆره‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی ژیان ، ئاشتی ، ئاسایش وه ئایندهی كه‌سه‌كان و وڵات و گه‌ل بێ .