دکتۆر کەمال میراودەلی : خوێندنەوەی قورئان بە قورئان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی حەوتەم : مەنهەجی عەقلانیی و زانستیی قورئان

وكان الانسان أَكثر شيء جدلا ( ٥٤ الکهف )

مرۆڤ لە هەموو شتێکی تر زیاتر موجادەلە کارە یان بیروڕای جیاوازی هەیە

خوداوەند بۆ محەممەد ( د. خ )

كنت في شك مما أنزلنا إليك فاسأل الذين يقرءون الكتاب من قبلك (٩٤یونس )

گەر گومانت هەبوو لەوەی بۆتۆمان ناردۆتە خوارەوە لەو کەسانە پرسیار بکە کە پێش تۆ کتێبی خودایان هەبووەوەو خوێندوویانەتەوە

ئیمامی غەزالی : ” أن الشكوك هى الموصلة إلى الحق فمن لم يشك لم ينظر ، ومن لم ينظر لم يبصر ، ومن لم يبصر بقى فى العمى والضلالة .”

گومانەکان رێگای گەیشتنن بە حەق و ڕاستیی ، کەسێک گومان نەکات ناڕوانێ ، کەسێک نەڕوانێ نابینێ ، کەسێک نەبینێت لە کوێریی و گومڕاییدا دەمێنێتەوە .

ئیمامی الغزالى لە کۆتایی کتێبەکەی : ” ميزان العمل ” لاپەرە 409

************************

یەکەم : قورئان و بیرکردنەوە :

1 – قورئان کتێبێکە بۆ لێبوردبوونەوەو تێفکرین و لێکۆڵینەوەو زانینی دەرس و حیکمەتەکانێتی .

وەک لەم سێ ئایەتەدا دەردەکەوێت  :

أفلا يتدبرون القرآن  ﴿٨٢ النساء﴾

أفلا يتدبرون القرآن أم على قلوب أقفالها ﴿ ٢٤محمد )

كتاب أنزلناه إليك مبارك ليدبروا آياته وليتذكر أولو الالباب ( ٢٩ ص )  

1 – ئەرێ لە قورئان وردنابنەوە ؟ 

2  – ئەرێ لە قورئان ورد دەبنەوە یان دڵەکان [ عەقلەکان ) قفڵیان لێدراوە ؟

لە قورئاندا وشەی دڵ ( قلب ، فوئاد ) لە جیاتی میشک و عەقڵ –  یش بەکار هاتووە .

3 –  کتێبێکە ناردوومانەتە خوارەوە پیرۆزە ، تا لە ئایاتەکانی ورد ببنەوەو خاوەن دڵ و هۆشەکان لە بیریان بێت .

تدبر : بە مانای سەرنجدان و بیرلێکردنەوەو لێخوردبوونەوە دێت . { تأمل ، تفکیر }

2 – لێخوردبوونەوەی قورئان بۆ ؟

1 – پەیامی هەرە مەزنی قورئان گەیاندنی مەبەستی یەکتایی و یەکبوویی خودایە، لێخوربوونەوەی قورئان و ئایات و پەندو چیرۆک و رێنماییەکانی ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە زانستی یەقین لە بوون و یەکبوویی خوداوەندی خالق و ژیانی مرۆڤ بە پێی بنەما ئیمانییە بەرزەکان.

2 – ئەم ئامانجە بەرزەش بە بێ بەکارهێنانی ئەو توانستە عەقڵییە مەزنە بەدی نایەت کە خوداوەند بە مرۆڤی داوەو بەم عەقڵە مەزنە لە هەموو بوونەوەرانی تری جیاکردۆتەوە .

3 – پەیامێكی گەورەی خستۆتە ئەستۆ کە پەیامی تیگەێشتنی یەکتایی و مەزنی بیسنوور بێرادەی پەروەدەگارو نهێنییە مەزن و شاراوەکانی گەردوون و هەموو بوونەوەرو موخلوقاتەکانی خودایە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ خوێندنەوەی قورئان بە قورئان – 7

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت