ئەبوبەکر جاف : لە پێناوی ژیاندا .
لە مەعریفەوە بۆ ژیان و ژیانكردن
ژیان و بیركردنەوە لە گەڵ نیشتە .
نیتشە چی لە ژیان ئەویست ؟ ئەی ژیان چی لە نیتشە ئەویست , شۆِرشی بیركردنەوەی نیتشەیی و تەنانەت دێوانەیی نیتشە هەموییان , تەنیاو تەنیا لە ناو ژیاندا دەبنیریتَ . نیتشە رێك پاریزەری پلە ئیمتیازی ژیان بوو , ئەمەش لە پێناو گەڕاندنەوەی ژیان بۆ خودی خۆی , واتە ژیان پێویستە تەنیا خۆی سەرچاوەی خۆی بێت , یان بە واتا دولوزییەكەی ” خود-سەرچاوە ” بێت . ئەمەش ڕێك ئەو ڕوتەختی ئیمانانسە , ئیمانانسێكی ڕەها بەو شێوەیەی دەكەوێتە ژیر وێناكردنەوە .
مێژوی ژیانكردن , مێژوی شتەكان و دۆخی شتەكانە لە سەر ڕوتەختێكی ساختەو دەمامكدار , ئەوەی ناوی لێنراوە ژیان بۆ نیتشە , بە درێژایی مێژوویەكی درێژی بەشەری ، تەنیا وەهمی ژیان بوو , واتە لە بری ئەوەی ژیان بێت ، وێنەی ژیانە . هەمیشە ژیان لە ناو كۆمەڵێك كردەو پرۆسەی ” ئیدۆلۆژی – وێناكردندا ” ئەتككراوە . واتە لە بری ژیان . لە بری ئەوەی باس لە ژیان بكەن وەك ژیان , نەك وەك وێناكردنێك بۆ ژیان و ژیاندن و ژیان بەسەربردن . ژیان پێش ئەوەی بەها بێت ئاست و ڕوتەختێكی ئۆنتۆلۆژییە . واتە لەو دیو ئاستەكان , لەودیو گوتاری چاك و خراپەوە ( بونێكی ئۆنتۆلۆژی ) هەیە ، كە ناكرێت بخرێتە قاڵبەوە , مێژوی ژیان لە ئەفلاتونەوە , بە دیكارت و كانت و هێگڵدا , بە لقەكانی هێگلگەراكانیشەوە , پەرتپەرتكردنی ژیانە , ئەڵبەتە پێش ئەم پەرتپەرتكردنە دیاریكردن بوو , واتە ژیان دیاریكراوە , واتە ماَڵی كراوە لە چوارچێوەیەكی گوتاربەنددا .
ئەوەی ئەم چوارچێوەبەندییەشی لە پرۆسەیەكدا یان لە چەند پرۆسەیەدا مانێڤستكردووە , هێزەكانی دەرەوەی ژیانن ! هێزەكانی و ململانێ و هێزەكانی نا – ژیانن , كە هەمیشە كاریان تەعریفكردنی ژیان بوو لە ناو زەمەنێكی ئینسانیدا , نەوەكو زەمەنێكی ئۆنتۆلۆژی . زەمەنی ئیسنانی , واتە تەفسیركردنی كردەیەكی ناو ژیان لە پێناو ئاراستەو ستراتیژێكدا , ئەم ئاراستە ستراتژیانە هەمیشە دەچونەوە سەر سەرەچاوەیك كە تەنیا ژیان نەبوو .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــلە پێناو ژیاندا