ئازاد حەمدی : کانی شێخی بامۆک .
دێی بامۆك كە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەڵەبجەو بەپیادە چارەكە سەعاتێكە بۆ سەر شەخسەكەی { كانی شێخ }دوورە لەهەڵبجەوە , هەرچەندە پرسێبێتم (شێخی بامۆك ) كێبووە ، بۆم ساغنەبۆتەوە ..؟ بریتی بوو لە شوێنەواری گڵكۆی شێخێك كەبەچوار دەوریدا بەتەڵانەبەرد دەورە درابوو درەختێكی گەورە لە ناوەڕاستیدا چێنرابوو ، لەچەقی ڕێگاكەی بامۆكدا بوو .. سەرلەئێواران بەتایبەتی لەگەنجانی شار دوو سێسێ زیاتر بەدەم ڕەووتی ڕۆیشتنەوە لە دامێنی باخە جووانەكەی میرەوە بەرەو كانی شێخ دەچوون ، بەلای ڕاستیەوە چەمی كوڵە بۆز سەدای تاقمی مەی نۆشان دەستی پێدەكرد ، وەبەلای چەپیشدا سەوزاییە بەرینەكەی حەوزی بەلووعەكەبوو كە بەناویدا لاوانی كووڕو كچان كاتیان بەسەردەبرد . پاش زیارەتی كانی شێخ و هەڵاقوڕاندنی چۆڕە ئاوێكی سازگاری ناو كانیەكەی كانی شێخدا .بەوناوەدا بڵاو دەبوونەوە ..
شایانی باسە پیاوێكی زاناو قسەخۆش بە ناوی { مەلا ئەحمەدی بامۆكی } لەدامێنی لایراستی كانی شێخ لە پارچە زەویەكدا كشتوكاڵی دەكرد ، ئێمەی قووتابیان دەچووینە خزمەتی لەبەر ئەوەی زۆر هەژار بوو پشتێنەكەی پەتێكی سادەو ساكار بوو بۆیە پێمان دەووت مەلا ( گونیە ) لەسەر كاری جووتیاریەكەی ، دەمانجووڵان و جۆرەها پرسیارمان لێدەكرد , داوای شیكردنەوەو ( إعراب ) مان لێدەپرسی .. بەدەم هیلاكیەوە وەلامی ئەداینەوە .. جارێك داوامان لێكرد ئەم پارچە شیعرەمان بۆ لێكبداتەو إعراب بكات ..؟ [ إقشعر الحارس فی البرد ] زۆر بەڕاستی إعرابی كرد و بۆ شیكردنەوەی ماناكەی ووتی ( حارسەكە خۆی مت كردووە لە پەنا بەردەكەدا هەڵدەلەرزێت )هەزارا سڵاو لە گیانی پاكی .
بامۆك دێیەكی بچووكی ئەوكاتانەبوو دانیشتووانەكەی بەكشتووكاڵكردنی دەشتاییەكانی دەوورپشتیەوەخەریك بوون …
بیرم دێ لە ناوەڕاستی پەنجاكاندا هەورە تریشقەیەكی بەهێز دابووی بەلای سەرووی بامۆكەوە .. چاڵێكی زۆر گەوورەی هەڵكەندبوو كەئاویشی لێدەرپەڕیبوو بو .. بووە كانیلەیەك ، بە ڕادەیەك ئەو چاڵە فراوان بوو ، جێگەی هەموو جوولەكەكانی هەڵەبجەو دۆستو برادەرانیان بوو بووە وە .. لە سەیرانێكی پڕ بەزمو خۆشیدا ..بە جۆرەها خوواردنی خۆشو چەرەساتەوە ، بەسەر برد ، بەتایبەتی كولێرە زەردە بەتامەكەیەوە ، لە گەنمە شامی درووستیان دەكرد ، بەڕادەیەك بەلەزەت و تایبەت مەندبوو هەرگیز لەبیر ناچنەوە ….!!!