کامەران وریا قانع : دادگاكانى پشكنین ( محاكم التفتیش ) له ئه‌وروپا .
مێژوى ئاینى مه‌سیحى هیچى كه‌متر نیه له مێژووى ئاینى ئیسلام له بڕین و كوشتن و سوتاندن به ناوى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى شته دروستكراوه‌كانى ناو دین ( بدعه یان هه‌رقه‌ته ) .
له سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى 13 له ئه‌وروپا پیاوانى كه‌نیسه بریاریان دا , ئاینى كاسولیك بپارێزێت له هه‌ر بیرورایه‌كى هه‌ڵه , له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ستان به دروستكردنى دادگاكانى پشكنین . هه‌ندیك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن له ته‌مه‌نى ئه‌م دادگایانه ( 1338- تا كو 1835 ز) نزیكه‌ى 8 ملیۆن مرۆڤیان له ناوبرد به به‌هانه‌ى جۆراوجۆر .
ئه‌م دادگایه له ساڵى 1329 له شارى كۆلۆزى فه‌ره‌نسى له‌سه‌ر ده‌ستى پاپاى كاسۆلیك ( غریغۆس ) دامه‌زرا , له دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گومانیان یاخود باوه‌ڕیان به رێبازى كاسۆلیك نه‌بوو له ئاینى مه‌سیحى به تایبه‌تى جوله‌كه‌كان و رێبازى پرۆستانتى مه‌سیحى و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه باوه‌ریان به هیچ ئاینێك نه‌بوو , دواتر زۆر به توندى دژى موسڵمانه‌كانى ئه‌وروپا كاریان كرد به تایبه‌تى له وڵاتى ئیسپانیا‌و پورتوغال . ئه‌م دادگایانه له دواى سه‌ركه‌وتنى شۆرشى فه‌رنسا له ساڵى 1789 له فه‌رنسا هه‌ڵوه‌شایه‌وه , به‌ڵام له ئیسپانیا و پورتگال تا ناوه‌راستى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌م هه‌ر ده‌ست به‌كار بوو.
دادگانى ئیسپانیا به توند ره‌وترین دادگایی ئاینى مه‌سیحى دا ئه‌نرێت , چونكه ئیسپانیا بووبووه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى رێبازى كاسۆلیك.
ئه‌م دادگایانه زۆربه‌ى قوربانیه‌كانى له دۆخی ئاهه‌نگساز ده‌سوتاندن . پێش سوتاندنیان له‌ناو قه‌فزى تایبه‌ت دروست كرا‌و له ئاسن به شار ده‌یانگه‌راند دواى ئه‌وه‌ى جلیكى تایبه‌تى له‌به‌ر ده‌كران دواتر به زیندوى ده‌یانوستاند ( هه‌مان پرۆسه داعش ئه‌مرۆ دووباره‌ى ئه‌كاته‌وه ) .
ئه‌م دادگایانه پیاوێكى ئاینى له هه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك دانا بوو ، كه ده‌سه‌لاتى ته‌واوى هه‌بوو كێ بگرێت و كێ ئازار بدات , ئه‌م پیاوه ئاینیه‌ش كۆمه‌ڵێك كه‌سى وه‌كو جاسوس به ناو كۆمه‌ڵگا بڵاو ده‌كرده‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دژى كه‌نیسه‌ن ( پێیان ده‌وتن قوتابینى مه‌سیح ) . به‌جۆرێك كاتێك كه‌سیكیان ده‌سوتاند ئه‌م جاسوسانه ته‌ماشاى سیماى ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان ئه‌كرد كه بۆ بینین سوتاندنه‌كه ئاماده‌بوو , ئه‌گه‌ر هه‌ر روخسارێكى غه‌مگینى به سیماى هه‌ر كه‌سێك بوایه , یه‌كسه‌ر ئه‌ویشیان ده‌گرت !.
ئه‌م دادگایه‌نه سیسته‌مێكى ته‌واو جیاوازیان هه‌بوو له ده‌وڵه‌ت , به‌جۆرێك یاساى تایبه‌تى خۆیان هه‌بوو , زیندانى تایبه‌ت و ئامێرى هه‌مه جۆرى ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنى تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو.
ئه‌م دادگانه زۆربه‌ى ئه‌و كتێبانه‌ى ئه‌سوتاند یاخود ده‌یانشارده‌وه كه له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچى ئه‌وان نه‌بوو, وه قوربانیه‌كانى زۆربه‌ى جار پیاوانى رۆشنبیرى گه‌وره بوون وه‌كو ( غالیلو, مارتن لوسه‌ر , كوبرنیكوس ) . زیاتر له 50 هه‌زار ئافره‌تیان سوتاند به تۆمه‌تى سحر كردن , كه 25 هه‌زاریان لایه‌نگرى بیرور راى مارتن لوسه‌ر بوو .
ئه‌م دادگایانه ئه‌وه‌نده‌ى قه‌سابخانه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى دروستکرد ، ئه‌وه‌نده خه‌مى ئاینه‌كه‌یان نه‌بوو .
بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م دادگایانه ئه‌توانن كتێبى ( قسه‌بخانه‌كان و تاوانه‌كانى دادگاكانى پشكنین له ئه‌نده‌لوس ) بخوێنه‌وه كه له نوسینى محمد علی قوتبه . له‌م لینكه‌ى خواره‌وه :
http://download-history-pdf-ebooks.com/7121-free-book