دکتۆر کەمال میراودەلی : قورئان و بەکارهێنانی عەقڵ .
خوێندنەوەی قورئان بە قورئان
بەشی دەیەم
لە قورئاندا ٤٨ جار کردارەکانی عەقلاندن بە شێوەی عقلوه ، تعقلون ، يعقلون ، نعقل ، ويعقلها بەکارهاتووە.
لە خوارەوە هەموو ئایەتەکان دێنینەوەو مانای وشەیی ئایەتەکان بە کوردیی دەنووسین و دوایی هەولی لێکدانەوەی هەندێکیان دەدەین . لە تێگەیشتنی تەواوی هەر ئایەتێک بە گومان بووبم پەنام بۆ تەفسیرە ستانداردە عەرەبییەکان بردووەو دەقی لێکدانەوەکانم نووسیوە .
من لەم بەشەدا تەنیا مانای وشەیی بێ تەفسیرو لێکدانەوە دەنووسم ، بۆیە هەر شتێکم بۆ روونکردنەوەو داڕشتنەکە زیاد کردبێت خستوومەتە نێوان دوو کەوانەی وەستاوەوە وەک ئەمە : [ مانای زیادە بۆ روونکردنەوە ] . نەک وەک موفەسسیرە عەرەبییەکان کە هەر یەکە بە ئارەزۆی خۆی دەیان ماناو لێکدانەوە بۆ وشەکان زیاد دەکەن .
وەک لە سەرەتاوە ئاماژەم کرد زۆربەی ئایاتی قورئان پەیامی پاش- رووداوین واتە بۆ ڕێنمایی رووداو کێشەو جەدەل و بابەتی دنیایی هاتوونە خوار بەم پێیە ئایاتەکان مێژوویین و زۆریان بە بێ زانینی [ ئەسبابی نزول ] ئەستەمە ماناو مەبەست و موناسەبەتی میژوویی ڕاستەقینەی ئایەتەکان بزاندرێ .
لە بەر گرنگی بەکارهێنانەکانی کردارەکانی عەقڵاندن لە قورئانداو لە بەر ئەوەی هەندێ لە کردارەکان تەنیا لە چوارچێوەی کۆئاخن [ کۆنتێکست ، سیاق ] ی ئایەتەکانی پێشتردا مانای تەواو دەدەن هەندی جار ئەو ئایەتانەشمان بە تەواوەتی هێناونەوەو ماناکانمان لێک داونەوە .
بۆخوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ خوێندنەوەی قورئان بە قورئان – بەشی دەیەم