رێباز فاروق گراوی : بازار ئازاده – یان تاقمێك قۆرخی كردوه ؟ .
له میانی بانگه‌شه بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه ( بازاری ئازاد ) تا ئه‌وه‌ی ئازادی سیاسی و داد و خۆشگوزه‌رانی و به‌ره‌و پێشوه چونی ئابوری و زه‌مینه‌ی ئازادی ره‌ها بره‌خسێت كه په‌یوه‌ندیه‌كی بنه‌مایین ، هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌یه‌كی چر ده‌كات بۆ ئه‌م چه‌مكه ، ئه‌زمونی گه‌لانی پێشكه‌وتوو ئه‌م راستیه‌ی دانپێداناوه كه ئابوری ئازاد زه‌روره‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه .
بازاری ئازاد وابه‌سته‌ی ئه‌م چه‌مكه دیموكراسیه لیبراڵیه یه كه له دنیای ئه‌مرۆدا و له به‌شیێكی زۆری ئه‌م جیهانه وه‌ك سیسته‌مێكی په‌سند كرا‌و كاری پێ ده‌كرێت ، كورد له‌م سه‌رده‌مه‌یدا كه چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه خه‌ریكی حوكمرانیه به‌هه‌مان نمونه‌ی ووڵاتانی پێشكه‌وتو بانگه‌شه‌ی بازاری ئازاد ده‌كات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانیوه په‌یكه‌ربه‌ندی ( هه‌یكه‌له‌ی ) ئه‌م بازاره له دۆخه ستانداردیهكهیدا دروست بكات ، وه‌ك به‌درێژایی مێژوو سه‌لمێنراوه سیاسه‌ت و ئابوری دوو رووی یه‌ك دراون ، له كوردستان گرنگی به بازاری ئازاد ده‌درێت به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ، به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه چاره‌نوسی ئابوری ده‌درێته ده‌ست كه‌رتی تایبه‌ت ، وه هه‌روه‌ها حكومه‌ت ده‌بێت رۆلی هه‌بێت له ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له بار و ده‌ركردنی یاسای پێویست و به‌ره‌و پێش بردنی توانای مرۆیی و هاوكاریكردنی هوڵاتیان بێ جیاوازی تا ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری وه‌پێش چوون رۆڵی هه‌بێت ، وه‌ك له ووڵاتان چه‌ندین یاسا هه‌یه تا ئه‌وه‌ی بازار مۆنۆپۆڵ نه‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌ك یان كه‌سێك ، نمونه : ( كۆمپانیایه‌ك به ته‌نها بۆی نیه كالایه‌ك دروست بكات یان كالایه‌ك هاورده‌ی ووڵاتان یان به‌ته‌نها فرۆشیار بێت ) ئه‌مه یاسایه تا بازار قۆرخ نه‌كرێت بۆ تاكێك یان تاقمێك ، دسپلین كردنی بازار مانای ئازادی نابه‌خشێت ، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌رفه‌ت ی وه‌ك یه‌ك فه‌راهه‌م بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی تریش توانای خۆیان به‌كار بخه‌ن له داهێنان و فرۆشت و كرین و وه‌به‌رهێنان و هاورده كردن له ململانه‌ی ئابوری .
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه بازارێك ئه‌فرێنراوه نمونه‌ی نیه له فه‌رهه‌نگی ئابوری‌دا ، كه‌سانێك له‌سه‌ره‌وه رێپێدراو له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵاده‌سته حزبی و حكومیه‌كان ، كۆمپانیا مشه‌خۆره كانی نزیك له به‌رپرسان و كه‌سه هۆزگه‌رییه دهركهوتوهكان ته‌واوی جومگه‌كانی ئابوری و بازار یان قۆرخ كردوه بۆ گروپێكی تێوه‌گلاو له گه‌نده‌ڵی و فه‌رمان ره‌وا له گۆره‌پانی سیاسی هه‌رێم ، كه هیچ هه‌ناسه‌یه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئازادی ئابوری كه ناتوانین ناوی بنێین بازاری ئازاد ، ته‌نانه‌ت دادپه‌روه‌ری و ئاكاری بازرگانی و بازاركردن به‌لارێ براوه ، له‌سه‌ر ده‌ستی توێژێكی گه‌نده‌ڵی نێو ده‌سه‌ڵات ، داهاتی نیشتمانی له زۆرینه‌ی شوێنه‌كان به فیرۆ ده‌درێت له ئه‌نجامدا نا به‌رامبه‌ری لێكه‌وتۆته‌وه … وه‌كو : ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ناكاوی به‌رپرس و كۆمپانیا و كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران .
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین شێوه‌یه‌كه له كۆنترۆڵ كردنی بازار له فه‌وزای بازاری مافیا ئاسا ، نه‌بونی هیچ سانسۆرێك بۆ سنوردانان له جۆر و كوالێت كه كاری گه‌ری نه‌رێنی هه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆراك و پێ ژماردنی زیاد و چه‌ن قاتی هاولاتیان و دروست نه‌بونی كه‌سی ئاره‌زومه‌ندی سه‌رمایه‌دار ، له هه‌ندێك دۆخدا بێ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری بازار فرۆشیاری دووه‌م و سێیه‌می هه‌بێت بازار له چوارچێوه‌ی كۆمپانیایه‌ك مۆنۆپۆڵ كراوه ، ئه‌مه‌ی خۆی ووێنا ده‌كات بازارێكی به‌ره‌ڵایه له كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ناره‌وا و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌روه ئابورییه‌كه و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی ترسناكی ئابوری …
وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا له‌م ووڵاتانه‌ی بازاری ئازاد بوونی هه‌یه كۆمه‌ڵگا به‌ته‌واوی سیمای جه‌نگه‌ڵی ئابوری له‌رووی خۆیدا لاداوه به‌هێز یان فه‌رمان ره‌وا ناتوانێت كۆمهڵگاو خه‌ڵك بكاته ئامانج بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه ، وه‌ك ووتمان به یاسا و بنه‌ما هه‌موو ئه‌م نادادیانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ترسی لێده‌كه‌وێته‌وه له بازاره‌كانی دنیا له ژێر رۆشنایی یاسای پێویست رێكخراوه ، به‌ڵام له ووڵاتی ئێمه بازارێكی وا حوكمی كۆمه‌ڵگا ده‌كات كه قێزه‌ون ترین بازاری دنیایه و به‌تاڵه له ههموویاسا و بنه‌ما و رێ‌و شوێنێك ، ئازادی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه نیه كه نیازی به‌گه‌ر خستنی بازاریان هه‌یه ، ئازادی بازار تا ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی ئازادی له‌ده‌ست ده‌دات خراوه‌ته خزمه‌ت تاقمێك یان وورد تربڵێین دوو بنه‌ماڵه ، له ژێر ناوی كۆمپانیا و بازرگانی كردن‌دا بازاری هه‌رێم ده‌دۆشرێت و ره‌چاوی ئێستا‌و داهاتوی خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن له نمونه‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌ی ئابوری ئه‌م تاقمانه بریتین له :
– كۆمپانیا كانی ته‌له فونی و خزمه‌تگوزاریه ئینته‌ر نێتیهكان ..
– كۆمپانیا كانی هاورده‌ی كاڵا ته‌ندروستیه‌كان ( ده‌رمان و پێداویسته‌یه ته‌ندروستیه‌كان ) …
– كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی خانوبه‌ره …
– كۆمپانیا كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خام ( كه سامانی ژێر زه‌وی كوردستان هه‌نارده‌ی ووڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ن )
– خۆماڵی كردن یان به‌خاوه‌نداری كردنی زه‌وی شاره‌كانی هه‌رێم بۆ تاكه‌كه‌س ( هه‌ندێكجار یاسا ده‌كه‌ن به پاسا و كه ئه‌م جۆره یاسا و بریارانه ته‌نها بۆ تاقمێك نه‌بێت بۆ خه‌ڵكی تری سه‌رمایه‌دار نیه )
– فرۆشتنی نه‌وت ، كه سامانی ژێر زه‌وی هه‌رێمی كوردستانه ( له هه‌ندێك بار و كاتدا بری ده‌رهێنراو گه‌راوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت ، به‌ڵام له زۆرترین هه‌ل گه‌راوه‌ته‌وه بۆ گیرفانی دوو ئیداره ، یان دوو حزب ، یان دوو بنه‌ماڵه ) .
له هه‌ر هه‌لێك كه ره‌خساوه و كاڵا له دۆخی قۆرغ كردن‌دا له بازار ده‌كه‌وێت ئه‌وه نرخ چه‌ند قات بۆئه‌م كاڵایه به‌رز ده‌كرێته‌وه و كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵكیش نه نا چاری به‌كاربه‌ره ، حكومه‌تیش له پشت ئه‌مانه وه‌ستاوه بۆیه به بریاری سه‌یر هه‌ندێكجار هاوكاری ئه‌م تاقمانه‌یه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆی جومگه‌كانی بازار داگرتوه ، ئه‌م ره‌وته له شێوازی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی كاولكاری ئابوری ژێرخانی كۆمه‌ڵگایه له ئێستا و داهاتوو , ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسیه ئابوری هه‌رێم پاشه‌كشه ده‌كات و خه‌ڵكی كوردستان روو به‌رووی هه‌ژاری ده‌بنه‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا تێیكه‌وتوین , له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان شوێن پێی گرنگی هه‌یه له بازرگانی و سامانی ژێر زه‌وی و په‌یوه‌ندی ووڵاتان له كرین و به‌كار هێنانی كاڵا .
لهكۆتادا من پێم وایه له ژێر سایه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی بازار قۆرخ كردنه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نوسێكی مهترسیدارههنگاو ده‌نێت و خه‌ڵكی و ئیداره‌ی كوردی به‌رگه‌ی باجه‌كه‌ی ناگرێت ، له ئێستادا به‌رونی هه‌ست ده‌كه‌ین بڵانسی ئابوری تێك چووه له نێوان وه‌به‌رهێن و به‌كاربه‌ر ، به‌مه‌ش حكومه‌ت یه‌كه‌م بژارده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژێر باری چاره‌سه‌ر به‌ڵام وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد ، حوكومه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی به‌رێوه به‌ران و فه‌رمان ره‌واكانی هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه تا بتوانێت خۆی له به‌ر ته‌نگه‌ژه‌ی ئابوری بگرێت ، كه ئابوری لایه‌نی گرنگی ژیانی خه‌ڵكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆرانكارییه سیاسی و شهر و ئاژاوه نێو خۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان هۆكاره‌كانی ئابورییه ، به‌ڵام ئیداره‌ی سه‌ركه‌وتو ئه‌وه‌یه كه بتوانێت به‌رنامه و پلانی وا دابرێژێت كه كار بۆ سه‌قامگیری ئابوری بكات ، به‌داخه‌وه ئیداره‌ی ئێمه ووشیاری نیه بۆ رێكخستنی بازار و دروستكردنی بازارێكی ئازاد و ململانه‌ی ئابوری كه رێخراو بێت له چوار چێوه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسا و بنه‌مای پێویست تا دادپه‌روه‌ری و پێشكه‌وتنی سیستمی ئابوری هه‌رێم بنیاد بنێت .