بریت ماكگۆرك ـ ئەو پیاوەی مالیکی لابرد‌و بارزانی برد بۆ ئەمریکا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
وێنەکە لەبەردەم مەکۆی سەرەکی گۆڕاندایە
بریت ماكگۆرك .. بازوی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق .
بریت ماكگۆرك كه دیبلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكییه ، به ” چاو و بازوی به‌هێز ” ی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق داده‌نرێت ، ئه‌و كه عه‌رابی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی عه‌بادییه ، یه‌كێكه له‌گرنگترین بڕیارده‌رو داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌عێراق.
” بریت ماكگۆرك ” ی ته‌مه‌ن 43 ساڵ ، پیاوی به‌هێزی پشت په‌رده‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه له‌عێراق ، سه‌رپه‌رشتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كات ، پێویستییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌كانی حكومه‌ت دابین ده‌كات ، سه‌ردانی كاربه‌ده‌ستان بۆ واشنتۆن رێكده‌خات‌و فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی دژ به‌داعش ده‌كات ، هه‌ر ئه‌و بو كه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادیدا بۆ واشنتۆن ، رایگه‌یاند به‌م زوانه بارزانیش سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ماكگۆرك له‌ساڵی 2003 ه‌وه بهبهردهوامییو له‌نزیكه‌وه چاودێریی ره‌وشی سیاسی‌و گۆڕانكاریه‌كانی عێراق ده‌كات ، كاتێك له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی بوشه‌وه ئه‌ركی تهرتیبكردنی دۆسیه ئاڵۆزه‌كانی عێراقی پێسپێرراوه. ئه‌و یه‌كێكه له‌كارمه‌نده كاراكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكای سه‌رده‌می بوش‌و ئۆباما‌و یه‌كێكیشه له‌سێ كارمه‌ندی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش كه داوای مانه‌وه‌یان لێكراوه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئۆبامادا. له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوشدا ، له‌گرنگترین بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌عێراق رۆڵی كارای هه‌بوه‌و جێپه‌نجه‌ی به‌زۆرێك له‌روداوه‌كانی عێراقه‌وه دیاره .
له‌سه‌رده‌می بوشی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكادا وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك بۆ كاروباری عێراق‌و ئه‌فغانستان كاری كردوه ، ئۆباماش پۆستی راوێژكاری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نهتهوهییو گه‌وره راوێژكارانی باڵوێزی عێراقی پێسپاردوه .
ئه‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له‌یاسادا ، ساڵی 2004 بوه به‌راوێژكاری یاسایی ده‌سه‌ڵاتی ئیتیلافی كاتی CPA و راوێژكاری باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا. ئه‌و كه رۆڵێكی دیاری هه‌بوه له‌نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری كاتی عێراقی ، جۆرج بوش له‌یاداشته‌كانیدا ئه‌وپه‌ڕی ستایشی دهكاو به ” فیگه‌رێكی گرنگی تیمی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ” ی ناوده‌بات ، كه له‌ساڵانی 2006 و 2007 دا، كارا‌و كاریگه‌ر بوه له‌داڕشتنی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌عێراق‌و دواتریش له‌مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئهمهریكاو عێراقدا.
ماكگۆرك كه ” خه‌ڵاتی شه‌ره‌ف ” ی له‌لایه‌ن كۆندالیزا رایسی وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پێبه‌خشراوه‌و به‌رزترین خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه ، له‌ساڵی 2013 دا بوه به‌یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق‌و ئێران ، ئه‌و له‌پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كانی نوری مالكی 2010 دا ده‌ستێكی باڵای هه‌بوه لهفشارهێنان بۆ لایه‌نه‌كان‌و گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
ساڵی رابردوش ، بریت ماكگۆرك كاراكته‌رێكی گرنگ بو له‌لابردنی نوری مالیكی دوای هه‌شت ساڵ له‌سه‌رۆك وه‌زیری‌و له‌دانانی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا له‌بری مالكی ، ته‌نانه‌ت ئه‌وكات له‌سه‌روه‌ختی ده‌نگدان بۆ كابینه‌كه‌ی عه‌بادی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، ماكگۆرك له‌كۆبونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه كوردییه‌كه‌دا كه له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له‌سلێمانی سازكرا، به‌شداریكرد . هه‌رچه‌نده وه‌فدی لایه‌نه كوردییه‌كان دوای نائومێدییان له‌گفتوگۆكانی به‌غداو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان ، كه حه‌یده‌ر عهبادیو ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی زۆربه‌ی داواكانی كورد‌و جێبه‌جێكردنی پێشمه‌رجی به‌شداریكردنیان له‌حكومه‌تی داهاتوی عێراقدا نه‌بون ، كه ماوه‌ی هه‌شت مانگ بو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غداوه بڕا بو ، به‌ڵام سه‌ره‌نجام دوای زیاتر له‌كاتژمێرێك كۆبونه‌وه به‌ئاماده‌بونی بریت ماكگۆرك ، رازیبون به‌شداریی له‌حكومه‌تی داهاتوی عێراق بكه‌ن.
” ماكگۆرك ” رۆڵێكی گرنگی لهرازیكردنو كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسی‌و پێكهاته جیاوازه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بینی ، كه به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدا بو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایهنهكانداو به‌رده‌وام پێداگریی له‌سه‌ر پێویستیی به‌شداربونی هه‌مو پێكهاته‌كان له‌حكومه‌تێكی بنكه فراوان له‌عێراقدا كرد‌و ته‌نانه‌ت لایه‌نه عه‌ره‌به‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ، بریت ماكگۆرك ” چاوی له‌هه‌مو لایه‌نه‌كان سوركردوهتهوه ”.
9 ی حوزه‌یرانی 2014 ، كاتێك كه چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لهعێراقو شام ناسراو به‌داعش هێرشیان كرده سه‌ر شاری موسڵ‌و خستیانه ژێرده‌ستی خۆیانه‌وه ، بریت ماكگۆرك له‌هه‌ولێر بو ، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌كاربه‌ده‌ستانی واشنتۆنه‌وه ده‌كات به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه‌ی هه‌ڕه‌شه لهعێراقو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كات ، زۆری نه‌خایاند كه ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕی دژ به‌داعش هێزێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێنا ، ژه‌نراڵ جۆن ئالان ، بوه رێكخه‌ری ئه‌م شه‌ڕه كه له‌ناو سه‌رۆك عه‌شره‌ته سوننه‌كانی عێراق‌و پیاوماقوڵاتی ئه‌فغانستاندا كه‌سێكی ناسراو بو ، ئه‌م ژه‌نراڵه ته‌مه‌ن 61 ساڵه دامه‌زرێنه‌ری سه‌حوه‌كان بو ، هه‌روه‌ها بریت ماكگۆركیش بوه یاریده‌ده‌ری ، كه ئێستا ههوڵو كۆششی خۆی بۆ دژایه‌تی كردنی تیرۆر‌و ده‌رپه‌ڕاندنی داعش له‌موسڵ چڕ كردوه‌ته‌وه .
س – ئاوێنە
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە