که‌مال میراوده‌لی : فەلسەفەو گۆڕانەکانی دنیای ئەمڕۆ .
ئه‌م وتاره له کاتی شه‌ڕی کوه‌یتی ساڵی 1991 دا نووسراوه‌و یه‌که‌مجار له گۆڤاری یه‌کگرتن ، ژماره 13 ی ساڵی 1991 – ل 52 – 56 بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌بێ هیچ ده‌ستکارییه‌ك وه‌ك خۆی بڵاوی ده‌که‌مه‌وه . هیوادارم بتوانن بە وردیی بیخوێننەوەو تێی بگەن
فه‌لسه‌فه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا
ئه‌مڕۆ هه‌میشه دوێنێی سبهینییهکی به‌گوڕتر و به‌تین تر و به تاوتره
ئایا ڕۆژگاری فه‌لسه‌فه‌ش ، وه‌ك ڕۆژگاری شیعر ، له جیهانی ئه‌مڕۆدا به‌سه‌ر چووه ؟!
ئایا ، بیر ده‌کارێ باوه‌ش به‌ڕووداوه‌کان و گۆڕانهکاندابکاو له‌ناو گۆشه‌یه‌کی لێکدانه‌وه‌دا ده‌ست به‌سه‌ریا بکا ؟
ئایا ته‌وژمی خێرای گۆڕانه‌کان ، بهتێڕامانی ورد و هێمنی زه‌ینه زیندووه‌کان ، ڕام ده‌کرێ ؟
باشه ، ئه‌وه فه‌لسه‌فه ئه‌مانه‌شی پێ کرا ، هه‌موو شتێکی لێکدایه‌وه ، جیهانینییهکی نوێ هاته‌کایه‌وه ، ئه‌م جیهان – بینییه خۆی تا چه‌ند بڕده‌کا ؟! چ که‌ڵك و ده‌ورێکی هه‌یه ؟ هیچ ده‌گۆڕێ ؟ یان هه‌ر هیچ ده‌خاته سه‌ر هیچ ؟!
ئه‌وه‌تا – هه‌ر له ڕیزکردنی ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌دا پرسیاره‌کان به‌ره‌و جۆره ( فه‌لسه‌فه‌یه‌کی) ناهیلیستی عه‌ده‌می مان ده‌به‌ن ؟! به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌به‌ن بڵێین: فه‌لسه‌فه و مهلسهفهی چی ؟!
ئه‌گه‌ر ئه‌رکی فه‌لسه‌فه لێکدانه‌وه‌ی دنیا بێ ، ئه‌وا لێکدانه‌وه‌ی دوای ڕووداو ، دوای کاره‌سات ، چی به‌چی ده‌کا ؟!
ئه‌گه‌ر ئه‌رکی فه‌لسه‌فه گۆڕینی دنیا بێ ، یان یارمه‌تیدانی مرۆڤ بێ ، له گۆڕینی دنیادا : ئه‌وه ( هۆشیاری) له‌سه‌رده‌می شۆڕشی به‌رده‌وامی ته‌کنۆلۆژیا و لێشاوی زانین و مهعلوماتدا ، چ که‌ڵێنێکی بۆ ماوه‌ته‌وه؟
چۆن خۆی ده‌رده‌خا ، چۆن خۆی ده‌ناسێنێ ؟ کام هۆشیاری ؟ بۆ کام مه‌به‌ست؟! … هتد .
به‌کورتی ، هه‌ر کردنی پرسیاره‌که ، ده‌وری فه‌لسه‌فه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا چییه ؟! ناساز و نائاسایی ده‌رده‌که‌وێ .
فه‌لسه‌فه : هه‌وڵدانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تێگه‌و تیئۆری لێکدانه‌وه… بۆ ده‌رخستنی سه‌ره‌تاگه و پرینسیپه‌کان له‌بن و له‌ودیوی ڕووداو و ڕواڵه‌ته‌کانه‌وه .
ئه‌مانه‌ش پێویستیان به کات ، به درێژخایه‌نیی ، به به‌رده‌وامیی سه‌رنج و به‌رده‌ست کردنی زانیارییه‌کان و فاکته‌کان هه‌یه . به‌ڵام ده‌ستمان به‌لێشاوه فاکت و زانستێکدا ڕاناگا ، که لافاوێکی دیکه‌ی به‌دوودا دێ. به‌ڕواڵه‌ت وا ده‌رده‌که‌وێ که سبه‌ینێ ئه‌مڕۆ ده‌سڕێته‌وه .
ئه‌مڕۆ هه‌میشه دوێنێی سبهینییهکی به‌گوڕتر و به‌تین تر و به تاوتره. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، له هێزی گۆڕانه‌کاندا ، له
ته‌وژمی ڕووداوه‌کاندا ، له هۆکاری وهرچهرخاندنهکاندا :
حه‌قیقه‌ته‌که ئاشکرایه :
هێز : باوکی گۆڕانه .
هێز : دایکی حه‌قیقه‌ته .
هێز : پێناسه‌ی ڕاستی و ناڕاستی ، هه‌ق و ناهه‌ق ، مرۆڤانه‌و نامرۆڤانه … ( هتد) یه .
هێزی ته‌کنۆلۆژیا – ته‌کنۆلۆژیای چه‌ك و ته‌کنۆلۆژیای ئابووری .
زه‌بری کوشتن و بڕین و وێران کردن .
ده‌سه‌ڵاتی تێرکردن و گیرفان پڕکردن .
جا گه‌ر ئه‌م حه‌قیقه‌ته وا ئاشکرا بێ ، لێره و له‌وی ، به‌چه‌نده‌ها شێوه‌ی زه‌ق و ڕه‌ق ، خۆی بنوێنێ ، ئیدی پێویستمان به فه‌لسه‌فه چییه ، تا تارمایی گڕمان بۆ بگرێ ؟ تا مانگی چوارده‌مان بۆ ڕاوکا ؟ تا چرا له مه‌یدانێکی هه‌تاویدا هه‌ڵکا؟!
که‌وایه : دوو هۆمان ناوبردن که وا ده‌که‌ن فه‌لسه‌فه بهتێشکاوی ، بکشێته‌وه : ڕووداوه‌کان له هه‌نگاوه خاوه‌کانی ئه‌و خێراترن ، حه‌قیقه‌ته‌کان له بۆچوونه ئاڵۆزاکانی ئه‌و ئاشکراترن .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکرە سەر ــ فەلسەفەو گۆڕانەکانی دنیای ئەمڕۆ