ئەبوبەکر جاف : ژیل دولوز و پرس و کیشەی ژیان , بە ئۆنتۆلۆژیكردنی ژیانی ڕۆژانە لای دولوز .
DELEUZE ET LA PROBLÈME DE LA VIE
L’ONTOLOGISATION DE LA VIE QUOTIDIENNE
بەشێك لە وتارەكە
دەست و پەنجە نەرم كردن لە گەڵ ژیل دولوزدا ، ئاستێكی تایبەتی بیركردنەوەو تەنانەت ژیانكردنیشی دەوێت .
دەلێین ژیانكردن بەو واتای دولوز جیاناكرێتەوەو ئەزموونی ژیانكردن و ژیانی ئەزمونكارو لە ئاستێكی ترانسێندێنت ” نەك ترانسێندێتاڵی ” دا ، بەڵام لە هەمان كاتدا بە ئیمانانسی ژیانێكی ئەزمونكراو ئەزمونكردنی ژیانێك ئیمپریكی .
دولوز ڕیچك ئەو فەیلەسوفەیە كە نیتشە دەیویست هەبێت ، فەیلەسوفی ” ناوەخت و لە كاتی خۆێدا نەبوو ” . سەروبەندی دەركەوتنی دولوزو فەلسەفەی دولوز لە ناو كێبەركێ و پاناتایی ڕوناكبیری و بیركردنەوەی فەرەنسای پەنجاو شەستەكان لە نێوان ئیگسیزتێنتالیزمی سارتەرو فینۆمیینۆلۆژیای هۆسرل و بونیادگەریی ئالتۆسیرو ئەوانی دیكەو ، بوونخوازی هایدگەرو دەرونشیكاری فرۆید – لاكانیدا بوو .
دولوز سەر بە هیچ لەمانە نەبوو ، وەك ئالان بادیۆ دەڵێت : دولوز بۆ خۆی جەمسەرێك بوو ، یان فوكۆ ڕایگەیاند : ڕەنگە ڕۆژێك سەدە ببێتبە سەدەو چەرخی دولوزی . ناوەخت هات كە ، غەریب و تەنیا و ناوازەو دەگمەن بوو بەم نەریت و قوتابخانە فەلسەفییانە . كۆی ئەم نەریت و گوتاری بیركردنەوانەی دیكەی فەرەنسی هەموویان یان زۆربەیان ئیشكالیان هەمان ئیشكال و هەمان بە ئیشكالیكردنی پرسەكان نەبوو .
دولوز بەرمەبنای دیدو دیدگایەك هات كە تەنیاو تەنیادەگەڕایەوە سەر فەیلەسوفانی ژیان ، دولوز لە گەڵ سپینوزاو نیتشەو برگسۆندا ، ئەمانە فەیلەسوفانی ژیان بوون وەك ژیان ، فەیلەسوفانی ژیان لە دەرەوەی بەهاپێدانی گوتارەكان . ئێستا تێدەگەین ترسی كەسانێك لە دولوز جگە لە ترس لە ژیان لە خۆیدا و ژیانكردن لە ناو ژیاندا هیچی دیكەمان پێ ناڵێت . بۆ ئەوەی لە دوڵوز تێبگەیت و لە گەڵی بژیت ” وەك چۆن دەبێت لە گەل نیتچە بژین و لە گەڵی بیربكەینەوە ” و لە گەڵی بیربكەینەوە ، دەبێت لەو كەسانە بین كە بە بەحتی ، بە پوختی كارمان فەلسەفەكردن بێت ، نەك تەنیا بە پوختی فەلسەفەكردن ، بەلچكو ژیانكردنی فەلسەفیانەو فەلسەفە تێكەڵ كردن بە ژیان .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە کلیک بکەرە سەر ــ ژیل دولوز و پرس و کیشەی ژیان