عەتا قەرەداخی : پێداویستیە ناوخۆییەکانی درووست‌کردنی دەوڵەت ( زەمینەسازى ) .
ئه‌وه ئاشکرایه که سه‌ربه‌خۆیی و درووست‌کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی گشتی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه‌و خه‌باتی به‌رده‌وامی سه‌ده‌و نیوێکی رابردووی کورد له راپه‌ڕه‌ینه‌کانیدا هه‌ر له راپه‌ڕینی به‌درخانییه‌کانه‌وه تاوه‌کو ئێستا له پێناوی ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا بووه . هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر باسیش نه‌کرابێت ئه‌وا هیچ له‌و راستیه ناگۆڕێت ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه که له مێژوودا به شێوه‌یه‌کی خراپ دووچاری سه‌رکوتکردن و چه‌وساندنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت پاکتاوی ره‌گه‌زیش بووه‌ته‌وه ، خوێنێکی زۆری به‌خشیووه له پێناوی ئازادی و مافه ره‌واکانی خۆیدا که به‌رده‌وامیش داواکارییه‌کانی به گولله‌و زیندان و سێداره وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه ، به‌ڵام هێشتا ده‌ستبه‌رداری خه‌بات و تێکۆشان نه‌بووه .
به‌هه‌رحاڵ ئێستا و پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له نۆ ده‌یه به‌سه‌ر سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جوگرافیای سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێده‌چێت کاتی ئه‌وه هاتبێت جارێکی تر پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه سیاسیه بکرێت به تایبه‌تیش دوای سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌مه‌ریکا له درووست‌کردنی عێراقێکی دیموکراتی و دوای شکستهێنانی ئاراسته‌ی دیموکراسی له له رووخاندنی هه‌ندێ له ده‌وڵه‌ته تۆتالیتاره‌کانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌دا که ئه‌وه‌ش به حیساب به‌رهه‌می به‌هاری عه‌ره‌بی بوو که له راستیدا به‌هاری ئاراسته تووندڕه‌وه‌کان بوو. دوای ده‌ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی شیعه له عێراقدا ده‌رکه‌وت که سیستێمی نوێی شیعه جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نییه له سیستێمه تۆتالیتار‌و تاکه‌که‌سیه‌که‌ی سه‌دام حسێن . ده‌سه‌ڵاتی جه‌عفه‌ری و مالیکی و ئێستاش عه‌بادی که له چاو ده‌سه‌ڵاته ره‌هاکه‌ی سه‌دام حسێندا زۆر لاوازن ، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و سه‌رقاڵی پاکتاوکردنی ئه‌وانی تربوون و به‌رده‌وامیشن له له‌ناوبردنی سوونه‌و ته‌نانه‌ت له نه‌یاره شیعه‌کانیان و ئه‌وه‌نده‌شی پێیانکراوه له‌گه‌ڵ کورد کردوویانه. بۆیه واپێده‌چێت که ئومێدێک نه‌مابێت بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتـه‌ی که ناوی عێراقه وه‌کو یه‌ک ده‌وڵه‌ت . له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئێستا پێده‌چێت بارودۆخێکی ته‌واو نوێ بێتـه کایه‌وه‌و به گوێره‌ی کوردیش ئه‌گه‌ر بتوانێت بکه‌رێکی ژیر‌و کارای رووداو درووستکه‌ر بێت ئه‌وا ده‌توانێت ئه‌مجاره‌یان سوودی نه‌ته‌وه‌یی له‌و بارودۆخه نوێیه وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ی له ساڵی 1991 و 2003 دا نه‌یتوانی بیقۆزێـته‌وه بۆ به ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ، ئه‌مجاره له‌ده‌ستی نه‌دات . به‌ڵام دیاره بۆ ئه‌وه‌ی کورد بتوانێت که‌ڵک له‌و بارودۆخه وه‌ربگرێت پێشوه‌خته ده‌بێت له‌وه تێبگات ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بیکات چییه .
ئه‌وه ئاشکرایه بارودۆخی ده‌ره‌وه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت که دان به‌و راستیه‌دا بنێت که کورد مافی ره‌وای خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێت و ئه‌و غه‌دره مێژووییه‌ی که لێی کراوه هه‌ڵبوه‌شێنێتـه‌وه ، که ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌وه ده‌بێـت که کوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت و کورد ده‌وڵه‌تی خۆی له‌سه‌ر خاکی خۆی درووست بکات . دیاره بۆ ئه‌وه‌ی که زیاترین ره‌زامه‌ندی ده‌ره‌وه‌ش به‌ده‌ست بهێنێت پێویستی به هه‌وڵ و کۆششی دیپلۆماسیانه‌ی زیاتر هه‌یه . گومانیشی تێدانییه په‌یوه‌ندی شیعه‌و سوونه‌ی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێک ئه‌سته‌مه جارێکی تر حکومه‌تی شیعه بتوانێت ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر جوگرافیای سوونه‌دا بکاته‌وه به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که داعش رووبه‌رێکی فراوانی له جوگرافیای سوونه داگیر کردووه‌و له راستیشدا واپێده‌چێت سوونه‌کان ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تیان له ده‌سه‌ڵاتی ولایه‌تی فه‌قیه پێباشترو په‌سه‌ندتر بێت . پێموایه هاتنی داعش و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی رووبه‌رێکی فراوان له جوگرافیای سوونه دوا بزماری له تابووتی بۆگه‌نکردووی عێراقی یه‌کگرتوو دا و ئه‌و ته‌رمه بۆگه‌نکردووه‌ی که ناوی عێراقه به‌سه‌ره‌نوێلکی مێژوو ده‌سپێرێت و ناوی مالیکی و جه‌عفه‌ری و شه‌هرستانی و عه‌لاوی و عه‌بادی و زۆرێک له‌سه‌رکرده نوێیه‌کانی تری عێراقیش له ریزی سه‌دام حسێن و به‌رپرسه جه‌لاده‌کانی به‌عسدا پۆلێن ده‌کرێن. که‌واته ده‌توانین بڵێین مانه‌وه‌ی عێراق وه‌کو یه‌ک ده‌وڵه‌ت جگه له وه‌هم هیچی تر نییه .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ زەمينەى دەوڵەت