رێباز فاروق گراوی : داپلۆسینی ماف و ئازادی له گوندی گراو ی سەری ڕەش .
ئازادی مافه و بۆ هه‌رتاكێكمان ره‌وایه ، لێره ده‌مه‌وێت باسی دێیه‌كی كوردستان بكه‌م و دۆخی ئێستای بخه‌مه روو ، كه یاسای حزب مافه سه‌ره‌تایی و ئازادیه‌كانی له گۆر ناون ، گوندێك ناوی دێرینی ( گراو ) ه ، ئه‌م گونده به پێی پێگه جوگرافیهكهی ( 29 ) كیلۆمه‌تر له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر دووره ، سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه و ناحیه‌ی مصیف سەلاحەدینه ، شوێنێكی گه‌شتیاریه رێك كه‌وتۆته زنجیره چیای پیرمام و بناری شاخی سه‌ری ره‌ش .
له گرنگی و پێگه‌ی ئه‌م دێیه شتگه‌لێك هه‌ن بیان خه‌ینه به‌ر باس ، گراو خاوه‌ن چه‌ندین كارگه‌ی به‌ردیه ، به‌ردی زه‌ردی كاشی لێیه كه یه‌كێكه له ههرمێنهكانی بازاری عێراق وه‌ك برێكی باش له‌م روه‌وه ده‌كرێت كه‌ڵكی لێ وه‌ر بگیرێت و وه‌به‌رهێنانی بۆ بكرێت ، به‌شێكی سه‌راپا چیا و دۆڵه و داپۆشراوه به ره‌ز و باخچه ، به‌شه‌كه‌ی تری ته‌ختانه و زه‌وی به پیته بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه كان .
خاوه‌نی ده‌یان كانی ئاوی سازگاره یه‌كێ له‌و كانیانه ئاوێكی كانزایی كربریتی هه‌یه به كانی ده‌رماناو ناسراوه خه‌ڵك له زۆر شوێنه‌وه له دێر زه‌مانه‌وه بۆی ده‌هاتن و دێن ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی پێست و به پیرۆز لێی ده‌روانن ، وه‌هه‌روه‌ها به درێژایی له سێ سه‌ده‌ی رابردوودا خاوه‌نی قوتابخانه‌یه‌كی فراوان بووه بۆ پێگه‌یاندنی خه‌ڵكی خوێنده‌وار و زانایان ، له سنوری هه‌ولێر و ده‌ورو به‌ری ، خوێندن و ووشیاری كاری كردۆته سه‌ر هزر و باوه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌ی ، به‌م پێیه‌شه‌وه خاوه‌ن ژماردنێكی گه‌ردونیه ( حسابێكی فهلهكیه ) كه له شێوه‌ی قوچهكی به‌ردی بنیاد نراوه ، شاری هه‌ولێر و ده‌ورو به‌ری سودیان لێ وه‌رده‌گرت بۆ كات و رۆژ و وه‌رزه‌كان ، ته‌نانه‌ت ئه‌م شوێنه‌واره خه‌ریكه له‌ناو ده‌چێت ، ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌ین كه خه‌ڵكی ئه‌م بناره جێ ده‌ستیان دیار و كاریگه‌ر بووه له شۆرشه جیاجیاكان ، كه چه‌ندین رۆڵه و فه‌رمانده‌یان ناردۆته كاروانی شه‌هیدان …..
ئایا داپلۆسینی ئازادی و ماف چ په‌یوه‌ندیه‌ك و وابهستهییهكه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ناوزهندمان كرد ؟
ووڵامه‌كه‌ی ده‌خه‌مه روو ، له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كان دوابه‌دوای راپه‌رین ( پارتی دیموكراتی كوردستان ) وه‌ك پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانره‌وای حزب دایان كوتایه سه‌ری ره‌شی گه‌شتیاری و جێنی شین بوون هه‌ر له‌م ساته‌وه له هه‌وڵی به سنوركردن و خۆقایم كردن و بهموڵكداری كردنن له دووری چه‌ندین كیلۆمه‌تر دووجا ، سه‌پاندنی سیاسه‌تێكی به‌رفراوانی جوگرافی و نه‌خشه‌ی سه‌ربازی ئاسایشی سه‌ری ره‌ش ، تا ئه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك له‌م نێوه‌نده و له نزیكیشه‌وه گراو بوه قوربانی پلانه سه‌ره‌كیه‌كه‌یان ، له ئه‌گه‌رێكدا هه‌ر رهوایهتیهك بده‌ین به سنوری به‌رفراوان بۆ هه‌ر فه‌رمانره‌وا و سهركردهیهكان ، ئه‌وه له‌روی سه‌ربازی و ئاسایشه‌وه هیچ لۆجیكێك نابینرێت بۆ پاوان كردنی ئه‌م گونده و زه‌ویه زۆر و زه‌وه‌نده‌كه‌ی سه‌ری ره‌ش و ده‌ور و به‌ری .
پرۆسه‌ی راگوێزانی دێیه‌كه و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ناراسته‌و خۆی زه‌ویه‌كانی ، به هێمنی و به دوو قۆناغدا تێپه‌ری ، له قۆناغی یه‌كه‌مدا و له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كان سالی ( 1991 ) گونده‌كه به بازگه و خاڵی پشكنین و بنكه و باره‌گا سه‌ربازیه‌كان خۆسه‌پاندنێكی عه‌سكه‌رتاری به‌خۆیه‌وه بینی ، كه ناره‌زاییه‌كی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌ڵام به به‌ڵێن و خۆش گوفتی ته‌فره‌دان راییانكرد ، له قۆناغی دووه‌مدا خه‌ڵكی گوند نیشین له ساڵی ( 1999) راگوێزرانه به‌شی خواره‌وه‌ی نزیك گوندی دونگزاوه و نزیك زه‌ویه‌كانی هه‌ناره كه هه‌ردوو گوندی ( هه‌ناره و دونگزاوه ) كه‌وتونه‌ته به‌شی خواره‌وه‌ی گراو ، هه‌ر له دامه‌نی خواره‌وه له‌رێگه‌ی كۆمپانیایه‌ك كه بۆ ئاوه‌دانی گونده‌كان كاری ده‌كرد ئه‌م خه‌ڵكه خانوی بۆ كرا به‌ڵام بۆ گشتیان نا به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ی كه له هه‌مان حزب باوه‌ر پێكراو بوون ، دواتر خه‌ڵكانێكی تریان له هه‌ولێر و كۆمه‌ڵگاكانی تری هه‌ولێر كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گونده‌كه وه‌ك رێژه‌ی پێویست له خواره‌وه دروست بكه‌نه‌وه و ئه‌وه بوو خه‌ڵكانێك تیایدا وه‌ك دانیشتوان بێ به‌ش بوون .
له ئێستادا بازگه‌كه‌ی گوندی گراو و خاڵه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جیاوازیان هه‌یه ….!
هاونیشتمانیان له چونیان بۆ ووڵاتی ئێران و توركیا فیزه و پاسه‌پۆرتیان ده‌وێت زیاتر نا ، به‌ڵام بۆ ناو گراوی سه‌ره‌وه و سه‌ر كانی گه‌وره و كانی هه‌نجیره و باخ و ره‌زه‌كانیان و سه‌ر گۆری باپیرانیان ده‌بێت ناویان له‌م بازگه‌یه تۆمار بێت و خه‌ڵكی ئه‌م گوندهبن ، بۆ ناو تۆمار كردن ده‌بێت به فلته‌ری دام و ده‌زگاكانی ئاسایش بگوزه‌رێن و دواتریش بۆ هه‌موو كه‌سێك نیه كه خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌ش بێت واته ده‌بێت باوه‌ر پێكراو بێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌موو كوالێتهكانی جێی ره‌زامه‌ندی بێت و ناوی تۆمار بێت ، بۆی نیه دوای سعات ( 6 ) ی ئێواره بمێنێته‌وه و نابێت كامیرا و هیچ جۆرێك له كه‌ره‌سته‌ی ئه‌وتۆی سه‌رده‌می لابێت كه ئه‌م شێوه یاسایه بۆ هیچ له بستێكی كوردستان نیه و نه‌بووه ، ته‌نانه‌ت له گونده راگوێزراوهكهی خواره‌وه‌ش رێ‌و شوێنه ئه‌منی و حزبیه‌كان یاسای جیاوازیان هه‌یه كه نمونه‌ی نیه له خانه‌قین تا ده‌گاته زاخۆ !!!!
ئیتر ئه‌مه ووڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه بوو ، ئێمه حه‌وداڵی چهترێكین له ماف و ئازادی كه نیمانه ، ئه‌م شێوه سیاسه‌ته‌ش تام و بۆیه‌ی ته‌رحیل ده‌دات ، كاتێك به ووردی و له نزیكه‌وه ده‌روانیته گوندی گراو له ناو بازنه‌ی ئه‌منی سه‌ری ره‌ش ئه‌وه دێیه‌كانی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی تری كوردستانت دێته‌وه یاد كه پرۆسه‌ی ته‌رحیل چی پێكردن له سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عسی فاشی …..
بۆیه ئاگری ئازادی جه‌سته‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سوتاندووه و هێزه داپلۆسێنهرهكانیش بوون به سه‌ركوت كه‌ری ده‌نگی بڵند گۆی خه‌ڵك ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له مامه‌ڵه‌كردن و حه‌رام كردنی بۆنی خاك و ئاو و هه‌وای نیشتمانی راستهقیهنه كه كاكڵه‌ی نیشتمانی خه‌ڵكێكه و هۆكاری زه‌ق و یاسایی به‌دی ناكرێت له پای ئه‌م شێوه ره‌تكردنه‌وه و بێ باكیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ری ره‌ش ، چه‌ندین جار هه‌وڵ و كۆششی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر ده‌ره‌نجامێكی بێ ئاكامی لێكه‌وتۆته‌وه بۆیه تا ئه‌مرۆی خایاندوه ، وه‌لێ ئاسمانێكی تاریك و خامۆش له ئه‌ستێره چاو ماندوو ده‌كات و سه‌لیقه‌ی نیگا نامێنێت ……!
سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو نادادیه چه‌ند به‌رپرسێكی باڵا له زه‌وی ئه‌م گونده و به‌شی سه‌ره‌وه ڤێلا و باخی تایبه‌تیان سازداوه ته‌نها و ته‌نها بۆ كه‌یفی سه‌رمه‌ستی و كات به‌رێ كردنیان ، وه‌لێ ئه‌وانه‌ی باپیرانیان و بوونیان له‌م زێده گوزه‌راون و ناوك براون ناتوانن قومێك ئاوی سازگار به ئازادی بنۆشن ، زیاتر له‌م باره‌وه بدوێین ده‌بێت كوردی و كورتی بڵێین گراو بۆته نیعمه‌تی به‌رپرسان و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی .