ئۆردۆغان لە دەستگێڕییەوە بۆ سەرۆک کۆماریی تورکیا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
شه‌ست‌و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، له‌خانویه‌كی دو ژوری بچوكدا له‌گه‌ڕه‌كی قاسم پاشای ئه‌سته‌نبوڵ منداڵێك له‌دایك بوو ، ناویان نا ره‌جه‌ب ، به‌ناوی ئه‌و مانگه‌ی تیایدا له‌دایكبو ، سه‌ره‌تای ژیانی به‌هه‌ژاری‌و نه‌داری ده‌ستپێكرد ، به‌ڵام ئه‌و منداڵه ئێستا سه‌رۆكی توركیایه‌و ده‌یه‌وێت تا ده‌یه‌یه‌كی تر له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه.
ئا : بارام سوبحی
ئه‌ردۆغان كێیه
ئیسلامیه‌كی میانه‌ڕه‌و یان سیاسییه‌كی پراگماتیك ، ناونیشانی ئه‌و كتێبه‌یه كه چه‌ند نوسه‌رێك به‌توركی نوسیویانه‌و زریان رۆژهه‌ڵاتی كردویه‌تی به‌كوردی . به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه ته‌رخانكراوه بۆ ورده‌كاری ژیانی ئه‌ردۆغان ، به‌شی دوه‌می باسی جیابونه‌وه‌ی له‌پارتی ره‌فاو دامه‌زراندنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌كات . له‌به‌شێكی دیكه‌شدا په‌یڕه‌وو پرۆگرامی ” ئه‌كه‌په ” ی تیایه له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌دیدگاكانی ئه‌و پارته بۆ كێشه‌ی دین‌و دیموكراسیه‌ت‌و عه‌لمانیه‌ت. له‌كۆتایشدا وه‌رگێڕ وتارێكی ئیسماعیل بێشكچی زیادكردوه كه باس له‌تێڕوانینی ئه‌ردۆغان بۆ كێشه‌ی كورد ده‌كات.
خانه‌واده‌ی ئه‌ردۆگان
باوكی ئه‌ردۆغان دو ژنی هه‌بوه ، ژنی دوه‌میان ناوی ته‌نزیله‌یه‌و ره‌جه‌ب سێیه‌مین منداڵێتی . به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له(26/2/1954) له‌دایك بووه ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌مانگی ره‌جه‌بدا له‌دایك بووه، ناویان ناوه ره‌جه‌ب . باوكی به‌ره‌ئیس كاپتان ناوبانگی ده‌ركردوه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌رێگاكانی نێو ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌دا ده‌ستی به‌كاری كاپتانی گه‌می كرد‌وه‌و ماوه‌ی نیو سه‌ده له‌و كاره‌ی به‌رده‌وام بوه.
به‌گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی دایكی ، باوكی ره‌جه‌ب پیاوێكی زۆر توڕه بوه‌و له‌منداڵه‌كانی داوه ، ته‌نها به‌رانبه‌ر ئه‌ردۆغان كه‌مێك نه‌رم بوه . هه‌روه‌ها به‌رده‌وام باسی هه‌ژاری‌و نه‌داری خۆی بۆ منداڵه‌كانی ده‌كرد ، هه‌میشه ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی به‌منداڵه‌كانی ده‌دا ” بخوێنن‌و بۆ خۆتان ببن به‌پیاو “.
بۆچی مه‌لا ره‌جه‌ب ؟
كاتێك ئه‌ردۆغان ده‌چێته قۆناغی سه‌ره‌تایی ، تاقێك ده‌وامی دهكردو تاقێكی دیكه‌ش بۆ ده‌رهێنانی خه‌رجی مه‌كته‌ب شیرینی ده‌فرۆشت . ئه‌و خوێندكارێكی زیره‌ك نه‌بو ، ته‌نها له‌وانه‌كانی : داڕشتن ، وه‌رزش‌و ره‌فتاردا زۆرباشه‌ی وه‌رده‌گرت .
كاتێك له‌پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی ده‌بێت ، رۆژێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه ده‌پرسێت: كێ نوێژ ده‌كا ؟ ته‌نها ئه‌ردۆغان به‌ڵێ ده‌كات . كاتێك مامۆستا رۆژنامه‌یه‌ك راده‌خات‌و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ڵێ نوێژێكمان بۆ بكه ، ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت : مامۆستا ئه‌م رۆژنامانه ره‌سمیان پێوه‌یه ، نوێژیان پێوه نیه !” له‌دوای ئه‌م روداوه‌شه‌وه خوێندكاره‌كان به‌مه‌لا ره‌جه‌ب بانگی ده‌كه‌ن.
ئیمام خه‌تیب .. سه‌ره‌تای سیاسه‌ت
بۆ قۆناغی ئاماده‌یی ، ئه‌ردۆغان ده‌چێته ئاماده‌یی ” ئیمام خه‌تیب “، له‌م قۆناغه‌دا خوێندن‌و له‌به‌ركردنی قورئانی زۆرباش بو ، له‌هه‌ر شوێنێك مه‌لایه‌ك نه‌بوایه ئه‌و پێشنوێژی ده‌كرد . سه‌ره‌ڕای خوێندنه‌كه‌ی ، به‌فرۆشتنی ئاوی سارد‌و نانی شیرینی خه‌رجی قوتابخانه په‌یدا ده‌كات‌و یه‌كه‌م كتێبیش ده‌كڕێت. هه‌ر له‌ته‌مه‌نی گه‌نجێتی خۆیه‌وه زۆر حه‌ز له‌ئه‌ده‌بیات ده‌كات.
هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ ناو سیاسه‌ت له‌م قوتابخانه‌یه‌وه هه‌ڵده‌گرێت . له‌ساڵی (1965) ده‌بێته ئه‌ندامی رێكخراوی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی خوێندكاری تورك ، پاشان به‌پله‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت تا ده‌بێته به‌رپرسی لقی ئه‌سته‌نبوڵ . له‌ساڵی (1973) دا بو به یه‌كه‌می كێبڕكێیه‌كی شیعر خوێندنه‌وه كه رۆژنامه‌ی ( ته‌رجومان) له‌ئاستی توركیادا رێكیخست بوو . ساڵی دواتریش له‌كێبڕكێیه‌كی نێوان قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌داڕشتن بو به‌یه‌كه‌م .
هه‌رچه‌نده ئه‌درۆغان زۆر ئاره‌زوی ده‌كرد له‌به‌شی زانسته سیاسیه‌كان بخوێنێ ، به‌ڵام نمره‌كانی به‌پێی خواسته‌كانی نه‌بون‌و نمره‌كانی به‌شی ئه‌كادیمیای زانسته بازرگانیه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵیان ده‌كرد. له‌ساڵی (1982) چوه سه‌ربازی‌و له‌مه‌كته‌بی ئه‌فسه‌ری پیاده‌ی یه‌ك، په‌روه‌رده‌و مه‌شقی ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌كی بینی. دوای ته‌واوكردنی سه‌ربازی بو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سوسیس .
یاریزانێكی به‌دبه‌خت
ئه‌ردۆغان له‌منداڵیه‌وه حه‌زی له‌تۆپی پێ كردوه ، به‌ڵام نه‌بۆته خاوه‌نی تۆپ ، عه‌شقی بۆ تۆپی پێ له‌ئاماده‌ییه‌وه ده‌ستی پێكرد. كاتێ له‌مه‌كته‌ب یاری ده‌كرد له‌به‌ر جوڵه‌و چالاكبونی خۆی سه‌رنجی هه‌ندێك كه‌سی راكێشابو . ئه‌مه‌ش بو به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س به‌ناوی یاریزانی ئه‌ڵمانی ” پیكین پاوه‌ر ” بانگی بكه‌ن . له‌ته‌مه‌نی پانزه ساڵیدا له‌یانه‌ی جامیی ئاڵتی وه‌رگیراو له‌ساڵی (1969)دا بڕی هه‌زار لیره‌ی وه‌رگرت . بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌م یانه‌یه مایه‌وه‌و پاشان بو به‌ئه‌ندامی هه‌ڵبژارده‌ی تێكه‌ڵاوی لاوانی ئه‌سته‌نبوڵ. هه‌وڵیدا به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی دیاریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی تێكه‌ڵاوی توركیادا بكات ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی ره‌زامه‌ندی دایك‌و باوكی نه‌یتوانی .
یانه‌ی ئه‌سكیشه‌هر سپۆر داوا له‌ئه‌ردۆغان ده‌كات یاری بۆ بكات ، به‌ڵام باوكی رازی نابێت‌و پێی ده‌ڵێت ” من ده‌مه‌وێ تۆ بخوێنی‌و ببی به‌پیاو “. ساڵی (1976) یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه داوای لێده‌كه‌ن یارییان بۆ بكات ، دو رۆژ دواتر داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه چونكه نه‌یده‌توانی باوكی رازی بكات .
له‌باره‌ی عه‌شقی بۆ تۆپی پێ ده‌ڵێت : زۆر حه‌زم له‌یاری تۆپی پێ دهكردو ته‌نانه‌ت هه‌ندێك شه‌ویش ده‌هاته خه‌وم. به‌ڵام له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كاندا باوكم قه‌د مۆڵه‌تی پێنه‌ده‌دام كه یاری بكه‌م. به‌ناچاری به‌دزی باوكمه‌وه یاریم دهكردو هیچ كات پێڵاوه‌كانی تۆپی پێم نه‌ده‌هێنایه‌وه بۆ ماڵ . هه‌ندێكجار كه بریندار ده‌بوم نه‌مده‌هێشت باوكم بزانێ‌و له‌به‌ر ئازاری برینه‌كانم خۆم ده‌پێچایه‌وه‌و ته‌پاوتلم ده‌كرد .. چه‌نده باری ته‌ندروستیم خراپ بوایه، بۆ ئه‌وه‌ی باوكم نه‌زانێ هیچم ئاشكرا نه‌ده‌كرد “.
وتاربێژێكی عاشق
ساڵی(1977) له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌ردۆغان شیعر ده‌خوێنێته‌وه ، له‌م كاته‌شدا خانمێكی داپۆشراو كه له‌ریزی پێشه‌وه دانیشتبو ، سه‌رنجی ئه‌ردۆغان به‌لای خۆیدا كێش ده‌كات ، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه ، پرسیاری ئه‌و كچه بكات‌و پاش شه‌ش مانگ له‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئامینه له(4/7/1978) زه‌ماندی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن . له‌ئێستاشدا خاوه‌نی دو كوڕ‌و دو كچن به‌ناوه‌كانی : ئه‌حمه‌دو بیلال ، سومه‌یه‌و ئه‌سرا.
ئامینه ده‌ڵێت : به‌عه‌شقێكی كتوپڕ حه‌زمان له‌یه‌كتری كرد ، به‌ڵام به‌بێ ده‌زگیرانداری زه‌ماوه‌ندمان كرد . هیچ كات به‌ته‌نیا نه‌چوین بۆ شوێنێك. له‌باره‌ی سیفه‌ته‌كانی مێرده‌كه‌ی ده‌ڵێ: بڕیاری كتوپڕ نادات ، كورت‌و پوخت قسه‌ده‌كات ، كه‌م پێده‌كه‌نێ‌و قسه‌ده‌كات. به‌سه‌بره‌و زو توڕه نابێ . زۆر به‌خشنده‌و به‌نه‌زم‌و دیسپلینه . حه‌ز له‌منداڵ‌و گه‌وره ده‌كات‌و سینگی فراوانه “.
مه‌رجی ئه‌ردۆغان بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه ده‌بێت: 24 كاتژمێر به‌دوای مندا ناگه‌ڕێی. كاتێ كه نه‌هاتمه‌وه بزانه له‌باره‌گای رێكخستنم . ئه‌گه‌ر زۆر زۆرم پێچ‌و ئه‌وسا به‌دوامدا بگه‌ڕێ . بۆیه نابێ پرسیاری بۆچی دره‌نگ هاتی ، له‌كوێ بوی بكه‌ی ؟
پیاوه‌كان چون بۆ دزی
له‌دیمانه‌یه‌كدا ، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌رهاتێكی خۆی‌و ئه‌ردۆغان به‌م جۆره ده‌گێڕێته‌وه : كاتێك ره‌جه‌ب كاندید بو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌ڕه‌كی به‌ی ئوغڵو ، چوینه حاجی خه‌سره‌و بڕیار بو له‌وێ قسه بۆ خه‌ڵكی بكات . به‌ڵام كه‌سی لێنه‌بو . یه‌كسه‌ر چوین‌و نوێنه‌رانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان دۆزییه‌وه‌و هه‌ر له‌و كاتانه‌دا چه‌ند ژنێك هاتن‌و وتیان : له‌كوێن ؟ زۆر دره‌نگ هاتن . زۆر چاوه‌ڕوانی ئێوه‌یان كرد، نه‌هاتن‌و ئه‌وانیش چون بۆ دزی”.
ره‌فا .. وێستگه گه‌وره‌كه
پارتی ره‌فا كه نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد ، یه‌كێكه له‌قۆناغه گه‌وره‌و گرنگه‌كانی ژیانی ئه‌ردۆغان ، چونكه له‌ناو ئه‌م پارته‌دا چه‌ندین پۆستی حیزبی‌و گشتی وه‌رگرت‌و پاشان لێی جیابوه‌وه. ئه‌ردۆغان له(30/6/1985) بو به‌سه‌رۆكی لقی ئه‌سته‌نبوڵی پارتی ره‌فا. ساڵی دواتر بۆ پارله‌مان كاندیدكرا. له(1992) بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ كاندیدكراو بوه سه‌رۆك .
له(15/10/1996) له‌گه‌ڵ باڵێوزی ئه‌مریكا له‌توركیا كۆده‌بێته‌وه‌و باڵیۆز پێی ده‌ڵێت : مادام ئێوه توانیوتانه شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ باش ئیداره بكه‌ن ، ده‌توانن وڵاتیش ئیداره بكه‌ن . ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت ، ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت بڕوام به‌مه هێنابو : سیاسه‌ت رزگاركردنی ژیانه، بۆ ئاسوده‌یی‌و رزگاركردنی سه‌دان‌و هه‌زاران‌و ملیۆنان كه‌س ناچاربوین سیاسه‌ت بكه‌ین‌و سه‌ركه‌وین . سه‌باره‌ت به‌دیموكراسیش ده‌ڵێت : دیموكراسی وه‌ك ترام وایه، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌چێت ده‌تگه‌یه‌نێت ، له‌وێش داده‌به‌زیت .
بانگه‌شه له‌شوێنه‌كانی له‌شفرۆشی
له‌گه‌رمه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا ، یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆی ده‌چێت جێگاكانی له‌شفرۆشییه . بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌ردۆغان بۆ یه‌كه‌مجار رویكرده ئه‌و شوێنانه ، هه‌ندێك له‌ژنه‌كان ده‌یانوت ئێره جێگای حاجی‌و مه‌لا نیه . له‌وێ وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌شكردن‌و وتی : ئێمه ده‌مانه‌وێ ئێوه له‌و دنیا تاریكه‌ی تێیكه‌وتون رزگار بكه‌ین ، داوای ده‌نگ‌و دڵ‌و پشتیوانی‌تان لێده‌كه‌م “. دوای وتاره‌كه‌ی هه‌ندێك له‌ژنه‌كان ده‌ستیان به‌گریان كرد.
ئه‌مجۆره سه‌ردانانه له‌كاتی كاندیدبونه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌ڕه‌كی به‌ی ئۆغڵو هه‌تاوه‌كو كاندید بون بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ به‌رده‌وام بو . كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ندێكجار ژماره‌یه‌ك له‌و ژنانه به‌شدارییان له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیدا ده‌كرد . ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌نێو كۆڵاندا كاتێك بوتڵی شه‌رابیان ده‌دایه كه‌سێك وێنه‌یه‌كی ئه‌ردۆغانیشیان پێده‌دا .
هاوكاره به‌رپرسه‌كانی ئه‌ردۆغان
نوسه‌رانی كتێبی ” ئه‌ردۆغان داستانی وه‌رچه‌رخانێك ” ده‌نوسن : خه‌تابه‌تێكی به‌هێزی هه‌یه ، له‌كاروباری رێكخستندا پسپۆڕ‌و شاره‌زایه . ئوسلوبی دیبلۆماتیكی به‌دڵ نیه‌و بێ په‌رده قسه‌كانی خۆی ده‌كات. زۆر به‌توندی موناقه‌شه ده‌كات‌و قه‌ت قسه‌ی خۆی ناخواته‌وه. له‌كاره‌كانی خۆیدا دو جۆر هاوكاری هه‌بوه ، ئه‌وانیش هاوڕێ راستگۆ‌و نیازپاكه‌كانی‌و هاوڕێ ته‌كنۆكراته‌كانی ، له‌كاروباری ئیداریدا زیاتر ده‌سته‌ی دوه‌می به‌كارهێناوه‌و پۆسته هه‌ستیاره‌كانی به‌و جۆره كه‌سانه داوه .
داد‌و گه‌شه‌و قۆناغی سه‌رۆكایه‌تی
رۆژی (22/7/2001) دادگای ده‌ستوری بڕیاری داخستنی پارتی فه‌زیله‌تی دا. باڵی نه‌ریتخوازی ئه‌و حیزبه به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جایی قوتان پارتی سه‌عاده‌تیان دامه‌زراندو باڵی نوێخوازیش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان له(14/8/2001) پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان داده‌مه‌زرێنن ، به‌وه‌ش بوه (81) ه‌مین پارتی توركیا كه له‌دوای ساڵی (1859)وه دامه‌زرابێ . هه‌روه‌ها بو به(193) یه‌مین حیزب كه له‌دوای راگه‌یاندنی كۆماری توركیاوه كاری كردبێت.
له‌هه‌ڵبژاردنی (3/11/2003) و دوای به‌ده‌ستهێنانی (363) كورسی پارله‌مان ، داد‌و گه‌شه (58) ه‌مین حكومه‌تی توركیایان دامه‌زراند به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوڵا گویل، ئه‌م كابینه‌یه‌ش بۆ ماوه‌ی چوار مانگ‌و پێنج رۆژ حكومی كرد. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان توانی له‌هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیدا له‌سیرت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، گویل‌و كابینه‌كه‌ی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌و ئه‌ردۆغان له(368) كورسی پارله‌مانه‌وه (59) ه‌مین حكومه‌تی توركیای دروستكرد.
سەرچاوە – ئاوێنە
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە