سەروەت هەڵەبجەیی : بۆچی مۆسکۆ نیگه‌رانە لە دۆستایه‌تی تاران و واشنتن ؟.
دوا به دوای ئه‌وه‌ی که شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی ، ڤلادیمیر پوتین فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری موشه‌کی s300 و ڕاده‌ستکردنی به کۆماری ئیسلامی واژۆ کرد و مۆسکۆ به فه‌رمی ده‌سپێکی ئاڵ و گۆڕی نه‌وت له به‌رامبه‌ر کاڵای له گه‌ڵ تاران ڕاگه‌یاند . به هۆی ئه‌وه‌ی که هێشتا ڕێکه‌وتنی کۆتایی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه ، هه‌وڵه‌کانی ڕووسیا به‌و شێوه‌یه بوو که هه‌ست به‌وه ده‌کرا تاران و مۆسکۆ دۆستانی نوێی یه‌کتر ده‌بن له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و به پێی داخوازی خۆیان کاریگه‌ری له سه‌ر پرسه گرنگه‌کان ده‌ده‌ن ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ، هۆکاری هه‌نگاوه به‌په‌له‌که‌ی ڕووسیا خۆشه‌ویستی تاران نه‌بوو ، به‌ڵکوو نیگه‌رانی کرملێن له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌سه‌لمێنێت که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له پاش باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و واشنتن ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه .
ڕووسیا هه‌ستی به‌وه کردووه که ئێرانی لایه‌نگری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا مه‌ترسیدارتر له ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کییه بۆ ئه‌و وڵاته . خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که نزیکبوونه‌وه‌ی تاران له کۆشکی سپی ، پێگه‌ی ڕووسیا لاوازتر ده‌کات ، هه‌ر بۆیه پێش له واژۆکردنی ڕێکه‌وتنی کۆتایی له نێوان وڵاتانی گرووپی 1+5 و ئێران ، ههنگاوێکی پێشگیرانه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته‌ی به ئێران که متمانه‌پێکراوترین هاوپه‌یمان و ته‌نیا هێز که ئه‌و وڵاته ده‌توانێت پشتی پێ ببه‌ستێت له لایه‌ن ڕووسیاوه پێوسیته . له شرۆڤه‌ی زیاتری ئه‌م بابه‌ته ، سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی سه‌باره‌ت به بارودۆخی جیهانی ڕووسیا له ئه‌گه‌ری ده‌سکه‌وتنی ڕێکه‌وتنی کۆتایی ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌که‌ی جیهان جێی گرنگی و بایه‌خه :
* به وته‌ی کنستانتین فوون ئاگرت په‌یامنێر و شرۆڤه‌کاری سیاسی ، ڕووسیا ، ئێرانی گیرۆده‌ی گه‌مارۆکانی پێ باشتره تا ئێرانێک که له گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندی ئابوری هه‌بێت . فوون ئاگرت سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌نووسێت : به‌رپرسانی ڕووسیا ده‌زانن که ئه‌گه‌ر ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌که بگه‌نه ڕێکه‌وتنی کۆتایی ، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته ، بیر له په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی له گه‌ڵ واشنتن ده‌کاته‌وه . پێده‌چێت ڕووسیا به فرۆشتنی سیسته‌می موشه‌کی s300 به تاران ، کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و ئه‌مریکا دابنێت و دیواری بێ متمانه‌یی سه‌ر له نوێ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا به‌رزتر بکاته‌وه .
* ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ ئێران ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئه‌مه‌ش هه‌واڵێکی ناخۆشه بۆ ڕووسیا که داهاتی نه‌وت کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر هێزی ئابوری ئه‌و وڵاته هه‌یه .
ده‌سپێکردنی دووباره‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران له بازاڕه جیهانییه‌کان له ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتنی کۆتایی ، ده‌توانێت ببێته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت . به هۆی ئه‌وه‌ی که ئابوری ڕووسیا له ژێر کاریگه‌ری داهاتی نه‌وتدایه و له ساڵی رابردووش زیانێکی گه‌وره‌ی له‌م ڕووه‌وه به‌رکه‌وت ، پێش بینی دابه‌زینی ئه‌و نرخه‌ش له داهاتوو سه‌ر له نوێ ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی مۆسکۆ .
* ئێران ده‌روازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سیاسی ڕووسیایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پاش ڕووداوه‌کانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی ڕووی له دابه‌زین کرد . به هۆی ئه‌وه‌ی که مۆسکۆ ، تاران و هاوپه‌یمانه‌که‌ی (سوریا ) به دوایین پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌که ده‌زانێت له ساڵی 2012 به‌دواوه هه‌وڵی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزتری له گه‌ڵ ئێران داوه .
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ تاران به تایبه‌ت له پاش ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له ساڵی 2014 بۆ کۆشکی کرملێن بایه‌خی زیاتری هه‌بووه ، به بڕوای کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا ، به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی مۆسکۆ له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵااتی ناوه‌ڕاست گه‌ره‌نتی پێشگیری له دووره‌په‌رێزی ڕووسیایه له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌ره‌بووکه‌ره‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ش ده‌بێت .
ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران له وڵاتانی ئه‌فغانستان ، عێراق و سوریا زیاتر له ڕووسیایه ، هه‌ر بۆیه ته‌نیا یارمه‌تی مۆسکۆ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئه‌م وڵاتانه ، ڕه‌نگه یارمه‌تی مه‌عنه‌وی بێت ، له به‌رامبه‌ریشدا ئێران چاوی بڕیوه‌ته هاوکاری و پاڵپشتییه‌کانی ڕووسیا سه‌باره‌ت به چه‌ندین کێشه‌ی وه‌ک قه‌یرانی سوریا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی .
به باوه‌ڕی ڕووسیا ، باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکدا ده‌بێته هۆی لاوازبوونی پێگه‌ی ئه‌و وڵاته له جیهان و ئه‌مه‌ش له‌و ڕووه‌وه بۆ مۆسکۆ جێی گرنگی و بایه‌خه که پێویستی به‌وه هه‌یه ڕێگری له دووره‌په‌رێزی سیاسی خۆی بکات له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ش هه‌واڵێکی ناخۆشه بۆی که تاران و واشنتن بیر له بابه‌تی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان بکه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ته‌نیا له بواری بازرگانی و ئابوری‌دا بێت .