شوان حەمە : گەر من ئەندامی حیزبی دیموکرات بومایە ، ئەم پرسیارانەم لەسەرکردایەتی حیزبەکە دەکرد .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
1 – ئایا ناوچەی گەریلا تاکە ڕێگایە بۆ دەستکردنەوە بەچالاکی سەربازی دژی ڕژێمی ئێران ؟ ئایا ڕێگای تر نییە بۆ چوونەناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟
2 – پێشتر کۆمەڵەی زەحمەتکێشان چالاکی سەربازی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامداوەو چەندین پێشمەرگەشیان شەهید بوون ، ئایا بۆ بەریەککەوتن لە نێوان کۆمەڵەو پەکەکەدا ڕووینەداوە ؟
3 – دوای دەیان ساڵ ناچالاکبوونی حیزبی دیموکرات ، بۆ لەم کاتەدا حیزبی دیموکراتی بە ئاگاهییەوە لەبازنەی بەریەککەوتن لەگەڵ پەکەکە نزیکدەبێتەوە ؟
4 – ئایا حیزبی دیموکرات بە چ لۆجیکێکی سیاسی لەم کاتەداو لەگەرمەی شەپۆلی پشتیوانی خەڵکی باشووری کوردستان بۆ پەکەکە بە بڕیاری سیاسی دەچێتە بازنەی بەریەککەوتن لەگەڵ پەکەکە ؟
5 – لەکاتی بەریەککەوتنی سەربازیدا ئایا تواناکانی حیزبی دیموکراتو لەگەڵ پەکەکەدا هاوسەنگە ؟ ئایا حیزبی دیموکرات بەرپرسانە گیانی پێشمەرگەکانی خۆی پاراستووە ؟
6 – تا چەند ئەجەندای تورکیا وڵاتانی کەنداوو دابەشبوونی پارتیو یەکێتی بەسەر هەردوو میحوەری تورکیاو ئێراندا ڕۆڵی هەیە لەم بەریەکەوتنەدا ؟ حیزبی دیموکرات دەکەوێتە کوێی هاوکێشە گەورەکانەوە ؟
7 – ساڵانێکە حیزبی دیموکرات دەڵێت : لە پێناوی بەرژەوەندی نەتەوەییو ئەزموونی باشووری کوردستان ، چالاکیەکانی خۆی سڕکردوە ! ئایا بەریەککەوتن لەگەڵ گەریلادا دەچێتە کوێی بەرژەوەندی نەتەوەییەوە ؟ لەکاتێکدا پەکەکە لەڕۆژهەڵاتو باکووری کوردستان سەرقاڵە ؟
س – ئاوێنە
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە