ماردین محمد : مه‌لای خه‌تێ و دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داخی له‌سه‌ر خه‌تێ !
ڕۆژگار دێن و ده‌چن و نه‌وه‌کانیش له‌گه‌ڵیدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و دواتر هێور هێور دهچزێنهوه به‌خاکدا!
له‌و نێوه‌نده‌شدا ته‌نها دۆکیمنته مێژووییه‌کانه ده‌توانێت ڕابردوو ببه‌ستێته‌وه به‌ئێستا و ئایندهوهو ڕێگر بێت له فه‌وتانی ئه‌و چیرۆک و دیرۆکانهی که باسی ڕۆژه ڕه‌شه‌کان و تاڵاوچهشتنی ده‌ستی نه‌یارانمان ده‌کات .
به‌ڵام ده‌ردی گران و کوشنده ئه‌وه‌یه که ئێمه گوێ به‌ڕابردوی خۆمان ناده‌ین و هه‌رگیز لهخودمان دوورنهکهوتوینهوه ، بۆ ئه‌وه‌ی له دووره‌وه به‌چاوێکی تیژ له‌خۆ بڕوانین ، تابزانین ئێمه چ گه‌لێکی خه‌منه‌خۆری مێژووی خۆمانین !
له‌ویش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که پسپۆڕ و مێژووناسانی گه‌لانی دیکه زۆرتر له‌ئێمه ده‌زانن ده‌رباره‌ی دیرۆک و مێژووی کۆن و نوێمان .
هه‌رکاتێک ویستبێتمان ئاوڕێک له‌مێژووی خۆمان بده‌ینه‌وه ، ناچار بووین بچین له ئه‌رشیفه‌کانی ئه‌واندا له‌خۆمان بگه‌ڕێین !
له‌به‌رئه‌وه ئاوه‌ز و ئاگاهیمان ده‌رباره‌ی مێژووی خۆمان له‌ڕواڵه‌ت و ڕوکه‌ش تێناپه‌ڕێت و وه‌ک پێویست هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنگهرمان له‌سه‌ر میژووی ململانێکانمان نیه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فێرگه و سه‌رچاوه‌ی بنیاتنانی ئاینده‌یه‌کی باشتر .
ئه‌گه‌ر دیرۆکمان بکه‌ین به دوو به‌شه‌وه‌و سه‌رده‌می کۆن به‌پێش ڕاپه‌ڕین ناو ببه‌ین و سه‌رده‌می نوێش به‌دوای ڕاپه‌ڕین ، ئه‌وا ده‌کرێت بڵێین له‌پێش ڕاپه‌ڕیندا و له‌سه‌رده‌می ژێرچهپۆکیدا هه‌وڵی باشتر و به‌پێزتر هه‌بووه بۆ پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی دۆکیومێنته مێژووییه‌کان .
ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ندێک مامۆستای دڵسۆز و خه‌مخۆر هه‌وڵی گه‌وره‌یان داوه که کار له‌سه‌ر باشکردنی تۆمار و دۆکیومێنته مێژووییه‌کان بکه‌ن ، به‌ڵام ژماره‌یان هێنده که‌م بووه و دۆخه‌کان ئه‌وه‌نده دژوار و سه‌خت بووه ؛ به‌و ته‌نهایی بێ هاوپشتیه‌وه نه‌یانتوانیوه له‌وه باشتر و پاکلهمتر شه‌ن و کهوبکهن که کردویانه …
دوای ڕاپه‌ڕینیش که ده‌کرێت به‌قۆناخی ڕه‌وینه‌وه‌ی ترس ناوببرێت و ده‌سه‌ڵاته‌کان خۆماڵی ده‌بنه‌وه و ده‌ست ئاوه‌ڵایی زۆرتر دێته کایه‌وه ، ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی که ماوه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌که له‌سه‌ر ته‌خته ، کاری چڕ و پڕی له‌سه‌ر زیندوو کردنه‌وه‌ی ده‌ق و به‌ڵگه مێژوویه‌کان بکردایه و ده‌زگا و ناوه‌ندی تایبه‌ت به لێکۆڵینه‌وه و پوخته‌کردن و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌قه مێژوویه‌کان دابمه‌زراندایه ، به‌واتایه‌کی تر گرنگیه‌کی گه‌وره‌ی بدایه به‌بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی که پێشتر لهبهینبراون یان شێوێنراوه !
” ئه‌گه‌ر دیرۆک و پێشکه‌وتن ویست و پێویستی یه‌کدی نه‌بونایه ؟ ئه‌وا وڵاتانی پێشکه‌وتوو به‌ده‌یان ده‌زگای توێژینه‌وه و به‌دواداچون و به ئه‌رشیف کردنیان دانه‌ده‌مه‌زراند !”
لای ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌و دڵسۆزانه‌ی پێشتر باسم کردن و حه‌یران و لاوک و به‌یت و بالۆره ده‌ماوده‌مه‌کان نه‌بوایه ، ئێستا هه‌ندێک له‌و سهربردانهشمان نه‌ده‌زانی که له نێوان حه‌قیقه‌ت و گوماندا تاڵه‌موویه‌کی زۆر باریک ڕاکشاوه !
یه‌کێک له‌و سهربردانهش فه‌تواکه‌ی ( مه‌لای خه‌تێ ) یه ، که به‌ڕای زۆرینه ، ئه‌م پیاوه خیانه‌تی کردووه و له‌کاتی هێرشی سوپای عوسمانیه‌کاندا بۆسه‌ر میرنشینی سۆران ، ( محمد ئه‌فه‌ندی شێخ سلێمانی ) ناسراو به ( مه‌لای خه‌تێ ) ، که هاوزه‌مان موفتی شانشینه‌که‌ی میر محمد ( پاشا کۆره ) ده‌بێت ، فه‌توایه‌ک ده‌رده‌کات و ده‌ڵێت :
[ هه‌رکه‌س شه‌ڕی سوپاکه‌ی سوڵتان بکات ، به‌بێ ئیمانی ده‌مرێت و ته‌ڵاقیشی ده‌که‌وێت ]
ئێدی دوای ئه‌و فه‌توایه‌ی مه‌لای خه‌تێ ، سوپای میرنشینی سۆران له‌شه‌ڕکردن دژی سوپای تورکان سارد ده‌بنه‌وه‌و ( میر محه‌ممه‌د ) یش به‌ناچاری خۆ ڕاده‌ستی سوپای دوژمن ده‌کات و کۆتایی به‌سه‌رده‌می میرنشینی سۆران و ئه‌و حوکمڕانیهته دێت که به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بوون هه‌نگاوی ده‌نا .
که‌مینه‌یه‌کیش هه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دا نین که فه‌تواکه‌ی مه‌لای خه‌تێ به‌و شێوازه بوبێت.
گوایا ئه‌و فه‌توایه له‌سه‌ر داوای میر محه‌مه‌د ( پاشاکۆره ) خۆی بووه !
ده‌گوترێت : دوای ئه‌وه‌ی چوارده‌وری پایته‌ختی میرنشین ( ره‌واندوز ) به‌سوپایه‌کی گه‌وره و پڕچه‌کی عوسمانی ده‌گیرێت و ڕهشیدپاشای سه‌رکرده‌ی سوپاکه نامه‌یه‌ک بۆ میرمحه‌مه‌د ده‌نێرێت و تێیدا داوای لێ ده‌کات ” بۆ سه‌لامه‌تی خه‌ڵک و سوپاکه‌ت واچاکتره که‌خۆت به‌ده‌سته‌وه بده‌یت ، هه‌روه‌ها په‌یمانیشی ده‌داتێ که ئه‌گه‌ر خۆی ڕاده‌ستی سوپای ئیسلام بکات و ڕێگه بدات هێزه‌کانی خه‌لافه‌تی عوسمانی ده‌ست بگرنه‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌کانی ژێرده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی سۆراندا ، ئه‌وا له ئاستانه و بابی عالی ئه‌سته‌مبوڵ نێوه‌ندگیری بۆ ده‌کات و گفتی ده‌داتێ که بیکاته‌وه به میری سۆران .“
” به‌ڕای خاوه‌ن بۆچوونی دوه‌م ” ده‌بێت میرمحه‌مه‌د به‌و گفتانه‌ی ڕه‌شید پاشا ڕازی بووبێت و داوای له مه‌لای خه‌تێ کردبێت که فه‌توای شه‌ڕ ڕاگرتن ده‌ربکات و مه‌لای خه‌تێ فه‌تواکه‌ی به‌م جۆره ده‌رکردووه :
[ به‌فه‌رمانی میر وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سۆران ، ئه‌وا فه‌تواماندا به‌ڕاگرتنی شه‌ڕ له نێوان سوپای سۆران و سوپای عوسمانی‌دا ]
به‌ڵام ئه‌م هه‌نجه‌ته له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک لاوازه بۆ فه‌تواده‌رکردن؛
یه‌که‌م / فه‌توا له‌ئیسلامدا هه‌میشه بۆ شیان و نه‌شیان (حلال و حرام ) به‌رخورد کراوه ، که‌واته ناکرێت موفتیه‌ک فه‌توا بدات و شیان و نه‌شیانی تێدا باس نه‌کردبێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌فه‌تواکه‌ی دیکه‌دا زۆر ئاشکرایه !
دووه‌م / له‌و ده‌ق و تێکسته مێژووییه که‌مانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدان ئاماژهنادهن به‌وه‌ی که ( میرمحمهمهد ) هیچ شه‌ڕ و کوشتارێکی به‌فه‌توا کۆتایی پێ هێنابێت، هه‌تا ئه‌م جه‌نگه‌ش به‌فه‌توا کۆتایی پێ بهێنێت!
سێیه‌م / بۆچوونی یه‌که‌م ڕیشه‌یه‌کی دینی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : له‌ئیسلامدا ، شه‌ڕی خۆبه‌خۆی مسوڵمانان ده‌چێته خانه‌ی نه‌شیاوه‌وه ( حرام) ، حه‌رام و حه‌ڵاڵیش کاری پیاوانی دینیه فه‌توای له‌سه‌ر ده‌ربکه‌ن ، ناکرێت وابه‌سته‌ی فه‌رمانی میر بێت !.
چواره‌م / هه‌ندێک که‌س پێیان وایه : [ که مه‌لای خه‌تێ ناتوانێت ، یان ناکرێت بوێرێت فه‌توایه‌کی له‌جۆری یه‌که‌م ده‌رکات ، له کاتێکدا هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی میردا ماوه‌و میریش به‌و دڵڕه‌قیه‌وه که لێی ده‌گێڕنه‌وه ].
به‌ڕای من ئه‌م پاساوه له‌وانی تریش لاوازهتره ؛ چونکه کاتێک له ئیسلامدا که‌سێک ده‌گاته پله‌ی موفتی ، ئێدی مانای ئه‌وه‌یه سه‌رله‌به‌ر له ئیمانداریدا قاڵ بۆته‌وه و فه‌تواکانی ڕێچکه بۆ ئیماندار ڕۆشنتر ده‌کات ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و فه‌توایانه ڕوبه‌ڕووی مه‌رگیش بێته‌وه ، ئه‌و باوه‌ڕی وایه که سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه و شه‌هاده‌تی بۆ خۆی فه‌راهه‌م کردووه !
ئه‌م باسه‌ی مه‌لای خه‌تێ و فه‌تواکه‌ی ، له‌ڕووی مێژووییه‌وه بابه‌تێکی ده‌ماوده‌م بووه هه‌تا ئه‌و جێیه‌ی ( حسێن حوزنی موکریانی ) تێکستی کردووه .
پێش ئه‌و تێکست کردنه‌ی ئه‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی دۆکیمنتاری نیه که ئه‌و دوو دید و بۆچوونه جیاوازه یه‌کاڵا بکاته‌وه و به‌لایه‌کیدا بخات ، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ نه‌کراوه .
له‌مێژه ده‌گوترێت : ” به‌بێ ئاگر دوکه‌ڵ نابێت !” که‌واته شتێک هه‌یه ناوی فه‌توا بێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نگیرانی پاکانه‌ی ( مه‌لای خه‌تێ ) ش ، نکۆڵی له هه‌بونی فه‌توا ناکه‌ن ، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ داڕشتنی فه‌تواکه‌دا هاوڕا نین.
من له‌م کورته باسه‌ی مه‌لای خهتێدا نامه‌وێت داوه‌ری و لایه‌نگری لایه‌ک یان بۆچوونێک بکه‌م له‌وه‌ی مه‌لای خه‌تێ ناپاکی کردووه یان نا، به‌ڵکو ئه‌و کاره پێویستی به خه‌ڵکی پسپۆڕ و مێژووناس و لێکۆڵه‌ر هه‌یه و ده‌بێت ئه‌وان ئه‌م باسه به‌دیوێکدا بخه‌ن .
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌باره‌یه‌وه بدوێم و بیڵێم ئه‌وه‌یه ؛ که له‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆماندا ، که‌ڕۆژگاری ته‌کنه‌لۆجیا و بزر نه‌بونی ڕاستیه‌کانه و زۆرینه‌ی زانیاریه‌کان ته‌نها کلیکێک دوورن له مرۆڤه‌کانه‌وه !
که‌سایه‌تیه‌کی دیار و ناسراوی دینی دێت و له‌جیاتی هاوپشتی کردنی خه‌ڵکی خۆی و هاوزمانانی خۆی ، سه‌رسه‌ختانه و پڕمهبهست داکۆکی له‌به‌ره‌ی ئاستانه و بابولعالی ده‌کاته‌وه له وتارێکدا یان ده‌کرێت بڵێین لهفهتوایهکی سیاسێندراودا …!
له ڕۆژی ( 14/5/2015 ) دا ( علی محێدین قه‌ره‌داخی ) که به( دکتۆر علی قه‌ره‌داخی ) ناسراوه ، بابه‌تێک به‌ناونیشانی: ( بۆچی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جیهانیه ده‌کرێته سه‌ر تورکیای ئه‌مڕۆ ؟)
له ڕۆژنامه‌ی ( أخبار ترکيا ) دا بڵاوده‌کاته‌وه !
له‌و وتاره‌دا ئه‌م پیاوه بهدینهی کورد ، هاوپشتیه‌کی بێ قه‌یدوشه‌رتی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌ردۆگان و داود ئۆگڵۆ و پارته‌که‌یان ده‌کات و به‌دوای ستایشی ئه‌وانیشدا ده‌که‌وێته باسکردنی نێگه‌تیڤانه‌ی پارته کوردیه‌کان ، که له‌ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆدا ، هه‌موو هه‌وڵه‌کانی کوردانی باکور ئه‌وه‌یه که ده‌نگده‌ری کورد ڕازی بکه‌ن به‌وه‌ی ده‌نگ نه‌ده‌نه‌وه به ( ئه‌کپارتی ) ، به‌ڵکو متمانه بده‌ن به‌نوێنه‌رایه‌تی کورد .
به‌ڵام شێخ عه‌لی به‌جۆرێک پارته کوردیه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات ، که گوایه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ پارته ڕه‌گه‌زپه‌رسته تۆرانیهکاندا تێکه‌ڵاو کردووه و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت به‌ده‌نگده‌ری کوردانی تورکیا بڵێت :
ئه‌گه‌ر ده‌نگ بده‌ن پارته کوردیه‌کان ، زاڵمان و ڕه‌گه‌زپه‌رستانی تورک له‌سه‌رخۆتان زیندو ده‌که‌نه‌وه ، ئاینده‌تان ناڕه‌حه‌ت و ناجێگیر ده‌بێت ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ؛ گه‌ر ده‌نگ بده‌ن به ( پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ) ئه‌وا عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیتان بۆ دێته‌دی و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیه‌کی به‌بێ کێشه‌و بێ جیاوازیتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌بێت !
پێم سه‌یره ئه‌م پیاوه باوه‌ڕی وابێت ، که ئه‌ردۆگان کۆتری ئاشتیه و ئاگاداری ئه‌و خوێنڕیژی و پاکتاوانهی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نه‌بێت که دژی کوردان ده‌یکات له‌سنووره‌کان و لهشارهکانیشدا وه‌ڵامی خه‌ڵکی سیڤیل و ئازادی خواز به ئاگر و ئاسن ده‌داته‌وه ؟!
له‌ویش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که : ( شێخ علی ) هیچ ده‌رسێکی له به‌سه‌رهاتی مه‌لای خه‌تێ وه‌رنه‌گرتووه ، که به‌سه‌رهاتێکه به‌ڵگه‌ی مێژوویی نه‌بێت ، که‌س ناتوانێت ساخی بکاته‌وه که‌ئایا ؛ مه‌لای خه‌تێ ( پاک بووه یان ناپاک !) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ورانێکی دوور و درێژه که ئه‌و ناوه له‌نێوه‌ندی کوردان‌دا بووه به سیمبولێک بۆ پشت شکاندن و خیانه‌تکاری.
گه‌ر شرۆڤه‌ی ئه‌م به‌رخورده‌ی دکتۆر علی له دێڕێک‌دا به‌م شێوه‌یه بکه‌ین که :
گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان وایه که هاوپشتیکردن ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئیمانداری بێت ، نه‌ک گه‌ل و نه‌ته‌وه و که‌سوکار ، ئه‌وا ده‌کرێت بپرسم ؛
{ تۆ خۆت کوردێکی مسوڵمانیت و چاکیش ده‌زانیت که زۆرینه‌ی کورد هاوباوهڕتن ، ئه‌ی بۆچی ده‌بێت هاوپشتی ئه‌و لایه‌نه بکه‌یت که بێگانه‌یه و پشتی ئه‌وه‌شیان بشکێنیت که هاوڕه‌گه‌ز و هاوزمان و برای خۆته ؟}.
تۆ بڵێیت هۆکاری ئه‌م هاوپشتیهت بۆ ئه‌ردۆگان له‌و ڕێنماییه دینیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت که ده‌ڵێت : { ملکه‌چی فه‌رمانڕه‌واکان ، یه‌کێکه له بنه‌ماکانی په‌رستن و عیبادهت } به‌تایبه‌ت که ئه‌ردۆگان خه‌ونی زیندوو کردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانی هه‌یه !
خۆ ئه‌گه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌م هاوپشتی و بهرخوردهتان کردبێت ؟ که‌واته ئه‌م کاره‌ی ئێوه‌ش تۆخکردنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ( مه‌لای خه‌تێ ) یه و ئه‌و فه‌توایه‌ی ئه‌ویش پشتی به‌هه‌مان ڕێنوێنی ودیدگا به‌ستووه و ده‌شێت خیانه‌تێکی سه‌د له‌سه‌د ڕاست بێت …!
ئه‌مه‌ش لینکی وتاره‌که‌ی ( دکتۆر علی قه‌ره‌داخی ) له‌سایتی ڕۆژنامه‌ی اخبار تورکیا