ڕێگا ڕه‌ئوف : قسه‌كردن له‌سه‌ر سێكس قه‌ده‌غه نییه و نه‌بووه له ئیسلامدا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ڕێگا ره‌ئوف ” ، كۆمه‌ڵناس و نووسه‌ر و هه‌ڵسوڕاوی ژنان له‌م دیمانه‌یه‌دا ، باس له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و هۆشیاریی سێكسیی و هۆكاره‌كانی نه‌بوونی هۆشیاریی سێكسیی له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا ده‌كات.
پ : ئاستی تێگه‌یشتنی هۆشیاریی سێكسی لای تاكی كورد له چ ئاستێكدایه؟ زۆرجار باس له‌وه‌ده‌كرێت كه پیاوی كورد ئافره‌تی ته‌نیا بۆ سێكس ده‌وێت؟
ڕێگا ڕه‌ئوف : ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵك له‌هه‌موو بوارێكدا ، به‌ر له‌هه‌ر شتێك له‌ڕێگای خوێندن ، میدیا ، داموده‌زگای تایبه‌ته‌وه ده‌بێت . خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م بوارانه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌یان نییه ، بۆ نموونه قوتابخانه یه‌كێكه له‌پایه ئهساسییهكانی فێربوون و زانین له‌بواری سێكس ، ئه‌ندامی له‌ش ، نه‌خۆشی ، ده‌وره‌ی مانگانه و … هتد، به‌ڵام ئه‌م به‌شانه نه‌ك هه‌ر نییه ، به‌ڵكو به‌شێكی قه‌ده‌غه‌كراوی خوێندنه . تاك ئه‌بێت هه‌وڵ بدات خۆی خۆی هۆشیار بكاته‌وه بۆیه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ستێته سه‌ر ئاستی هۆشیاریی خێزانی كه دیسانه‌وه هه‌مان یاسای قاچاغ كردن به‌كار دێنن ئیتر تاك چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك له سێكس بزانێت ؟ ئه‌وه‌ی له ئێستادا به‌ڕای من به‌دی ده‌كرێت زۆرتر ڕۆشنبیرییه‌كی خۆییه كه له سایته پۆرنۆگرافییهكانهوه تاكی كورد فێری ده‌بێت ، كه‌به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش جۆرێكی تره له فێربوونی نادروست و نازانستی .
پ : له دامه‌زراوه میدیاییه‌كاندا تا چه‌ند بابه‌تی هۆشیاریی سیكسی باس ده‌كرێت و تاچه‌ند توانیویه‌تی تاك له‌م بابه‌ته گرنگه ئاگادار بكاته‌وه ؟ مه‌سه‌له‌ی ڕۆشنبیریی سێكسی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیار و زۆرجاریش قه‌ده‌غه بووه ، پێتان وانییه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه تا ئێستا بێ گفتوگۆ ماوه‌ته‌وه‌و قسه و دانیشتنی زانستی و بابه‌تیانه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه ؟
ڕێگا ڕه‌ئوف : به‌بڕوای من ئه‌و جۆره له‌بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه كه شێوازێكی ئایینی و دواكه‌وتووانه‌یه ، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و میدیاكانیشی لێ به‌ده‌ر نین . قسه‌كردن كاتێك له قوتابخانه و زانكۆ و بواره‌كانی تردا قاچاغ و بێ باس بێت بێگومان ئه‌وانه‌ش كه له بواری میدیا كار ده‌كه‌ن هه‌ر له‌و كۆمهڵگایهوه هاتوون ، بۆیه سه‌یر نییه كه باسكردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌ر هه‌مان ئه‌و بنه‌ما ئاینیی و خێڵه‌كی و پیاوسالارانه‌یه . قسه‌كردن له‌سه‌ر سێكس قه‌ده‌غه نییه و نه‌بووه له ئیسلامدا ، به پێچه‌وانه‌وه ، به‌شێكی گرنگی قورئان و فه‌رمووده‌كان و ئه‌ده‌بیاتی ئیسلام ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌م باسه ، به‌ڵام به‌پێی جیهانبینیی ئه‌و ئایینه و له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و ئایینه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكانی ئه‌و ئایینه بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان ژن و پیاو . ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا باس كردنی سێكسه به‌ده‌ر له ئایین ، باسكردنی سێكس له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی خێزان كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاینییه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا. به‌پێی ئایینی ئیسلام ئامانجی سێكس بۆ ژن منداڵ خستنه‌وه‌یه ، ته‌نیا پیاو بۆی هه‌یه به ئامانجی ( خۆبه‌تاڵكردنه‌وه و چێژوه‌رگرتن ) بیر له سێكس بكاته‌وه و ئه‌نجامی بدات . ئه‌گه‌ر ژن به‌و ئامانجه بڕوانێته سێكس ، به له‌شفرۆش و به‌ڕه‌ڵا و سۆزانی و بێشه‌ڕه‌ف و بێ نامووس له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت . به‌پێی ئیسلام ( كه جێی كولتوور و دابونهریتیشی گرتووه‌ته‌وه لای ئێمه ) ژن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ مێردی خۆیشیدا بۆی نییه ده‌ری بخات كه چێژ له سێكس ده‌بینێ ، نابێ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ربێت و نابێ نیشانی بدات كه هه‌ندێ شتی پێخۆشه ، نه‌وه‌ك مێرده‌كه‌ی گومانی لێبكات كه ئه‌و شتانه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سی تردا پێش ئه‌و كردبێت ، نابێ مێرده‌كه‌ی گومان بكات كه شاره‌زایی و زانینی له‌و باره‌وه هه‌یه . بۆیه خێزان و كۆمه‌ڵگه پێیان وایه تا ژن نه‌زان بێت له‌و باره‌وه باشتره و په‌سه‌ندتره لای هاوسه‌ره پیاوه‌كه‌ی. زۆر جار بیستوومانه كه هه‌ندێ ژن تووشی كێشه بوون كاتێك حه‌زی سێكسیی خۆیان بۆ مێرده‌كانیان ده‌رخستووه ، یا نیشانیان داوه كه شاره‌زایی و زانیاری‌یان له‌و باره‌وه هه‌یه . ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پرسیارانه بوونه‌ته‌وه : باشه تۆ ئه‌و شته چۆن ئه‌زانیت ؟ له كوێ فێربوویت ؟ هه‌ڵبه‌ته پێش من پیاوی ترت ناسیوه ؟ … تاد. زانیاری له بواری سێكسوهڵیتێدا ده‌بێ له لایه‌ن هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه بێت نه ته‌نیا پیاو ، مادام كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌م زانینه بۆ كچانمان بە ڕه‌وا نابینێت ، كه‌واته ئه‌و كێشه‌ی نه‌بوونی كولتووری سێكسه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه . كێشه‌كه‌یش له‌وه‌دایه كه سێكسوهڵیتێیش وه‌ك هه‌ر بوارێكی تری ژیان پێویستی به پراتیكه ، لایه‌نی تیۆری باشه به‌ڵام ئایا تۆ هه‌زار ساڵ باسی مه‌له‌كردنت بۆ بكه‌ن به تیۆری ، تا نه‌چیته ئاوه‌وه ده‌توانی وێنای بكه‌یت ؟ یا ئایا سوودی هه‌یه و فێری هیچ ده‌بیت به‌و تیۆرییه؟ ئێ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كچ بۆی نییه پراكتیكی سێكس بكات ، دوای هاوسه‌رگیریش زۆر جار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا كه خۆی له‌و شاره‌زاتر نییه له‌و باسه‌دا .
پ : وه‌ك كۆمه‌ڵناسێك ، پێتان وایه هۆشیاریی سێكسی لای پیاوی كورد له ژێر پله‌ی سفردا بێت و لای ئافره‌تیش بڤه‌و قه‌ده‌غه بێت ، قسه‌ی ئێوه له‌مباره‌یه‌وه چییه ؟
ڕێگا ره‌ئوف : هوشیاری به گشتی، له هه‌ر بوارێكی زانست یا ژیاندا بێت ، دوو لایه‌نی هه‌یه: تیۆری و كرده‌یی (پڕاكتیك ). سێكسوهڵیتێ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به ژیانه‌وه هه‌یه ، به‌شێكی بنه‌ماییی ژیانه . واته بواری كرده‌یی له تیۆرییه‌كه‌ی بێبایهختر نییه . كه تۆ ئازادیی سێكسیت نه‌بوو ، كه كولتوورێك ئازادیی سێكسی به ڕه‌وا نه‌بینی ، هه‌ڵبه‌ته هوشیاریی سێكسیش به ڕه‌وا نابینێت . هوشیاریی سێكسی له ئازادی ئه‌زموونی سێكسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. گه‌ر له‌م ڕووه‌وه بڵێین با وشیاربین ، واته یا وه‌ك ئه‌وه‌یه بڵێین با ئازادبین ، ئایا ئێمه هه‌موو كۆكین له‌سه‌ر ئازادیی سێكسی؟ نه ته‌نیا بۆ خۆمان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پیاوبین ، به‌ڵكو بۆ كه‌سوكار و هاووڵاتیانمان به‌گشتی به‌تایبه‌تیش خوشك و دایك و كچانی خۆمان؟ به‌بێ ئه‌و ئازادییه‌ش چۆن بگه‌ینه هۆشیاری؟ پێشی بگه‌ین چی لێبكه‌ین و سوودی چییه و بۆ چیمانه ؟
پ : زۆرجار هه‌واڵی ئه‌وه ده‌بیستین كه له هه‌ندێك شاره‌كانی كوردستانی ماڵی له‌شفرۆشی كراونه‌ته‌وه و كه له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن ، زۆرجاریش به‌زوویی ئازاد ده‌كرێن ، ده‌گوترێت به‌هۆی نه‌داری و بێ كاری و بژێوی ژیانه‌وه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێك په‌نا بۆ له‌شفرۆشی ده‌به‌ن ، ئایا تا چه‌ند ئه‌وه هۆكاره كه هه‌ندێك كه‌س بازرگانی به جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌وه ده‌كەن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی زیاتر ؟
ڕێگا ڕه‌ئوف: له وڵاته سیكولارهكان دا ، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپا كه من باشتر ده‌یانناسم ، بازرگانی كردن به مرۆڤه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری ده‌كرێت . له‌شفرۆشی دوو جۆری هه‌یه : بازرگانیی سێكس كه تێیدا ژن ته‌نیا كاڵایه و ده‌كڕدرێت و ده‌فرۆشرێت و داهاتی بۆ خۆی نییه و له كۆتاییدا یا ده‌كوژرێت یا كه ته‌مه‌نی چووه سەر فڕێ ده‌درێته سه‌ر جاده‌كان . جا زۆر جار له وڵاتێكدایه كه وڵاتی خۆی نییه . زمان نازانێت ، كه‌س ناناسێت و هیچ شوناسێكی یاسایی‌ی نییه. بۆیه ئه‌و ژنه پێی ده‌وترێت كۆیله‌ی مۆدێرن و به نامرۆڤانه‌ترین شێوه ده‌ژی و ده‌مرێت . ئه‌مه بازرگانیی سێكسی نایاسایی و ناده‌وڵه‌تییه . جۆرێكی تر له بازرگانیی سێكسی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چاوه‌دێری ده‌كرێت . ئه‌و ژنانه‌ی كه به ڕه‌سمی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن بیمه‌ی ته‌ندرووستیان هه‌یه ، له شوێنێكی دیاریكراودا كارده‌كه‌ن كه چاودێری چ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و چ دامه‌زراوه‌ی ته‌ندرووستیی له‌سه‌ره . بازرگانیی سێكسی ته‌نیا له‌شفرۆشیش نییه ، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خزمه‌ت و ده‌زگا و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لی بازرگانییه ، وه‌ك سینه‌ما و ڕۆژنامه و گۆڤار و چیرۆك و ئه‌ده‌بیاتی سێكسی جا چ پۆرنۆگرافی بێت و چ بزوێنه‌ر . ئه‌مانه هه‌موو به‌شێكن له‌و بازرگانییه و ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ملیۆنان دۆلار له داهاتی ساڵانه‌ی وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا بۆ نموونه ، له‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بهێڵێت ئه‌و بازرگانییه كه هه‌رچۆنێك بێت ناكرێ ڕێی لێبگیرێت و به‌شێكه له ئازادی و پێداویستی تاكه‌كان ، ده‌كرێت باجیشی لێ بگیرێته‌وه و ده‌سه‌ڵات نه‌هێڵێت بكه‌وێته ده‌ست كه‌سانێك كه ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانێكی گه‌وره پێكه‌وه دێنن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌زگا حكومییه‌كان و ده‌سه‌لاتیان ناهێڵێت له وڵات‌دا ، ده‌سه‌ڵات ده‌خاته ده‌ست ئه‌و مافیایانه كه نایاساییانه بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن . من داكۆكی له له‌شفرۆشی ناكه‌م ، ناڵێم كارێكی ئاسایییه و ده‌بێ بره‌وی پێبدرێ ، به‌ڵام هه‌موو حكومه‌تێك ئه‌ركی خۆیه‌تی ته‌ندرووستی و ئاسایش و ئازادیی هاووڵاتییانی بپارێزێت . ئێمه چاك ده‌زانین كه نه‌ك له ڕۆژئاوادا به‌ڵكو له ناوجه‌رگه‌ی تهكیە و خانه‌قا و مه‌زار و مه‌رقه‌د و شوێنه هه‌ره پیرۆزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیشدا له‌وانه‌ش به‌نگلادیش ، له‌شفرۆشی هه‌یه نه ته‌نیا له شوێنانی شاردراوه‌دا ، ئێمه ده‌زانین كه له‌شفرۆشی كۆنترین پیشه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تییه ، له‌شفرۆشی له هیچ شوێنێك و به هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له‌ناو نه‌چووه ، كه‌واته ده‌بێ كار بۆ كۆنترۆڵ كردنی بكرێت . كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه شوێنی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه له‌ژێر چاودێریی ده‌زگا حكومییه‌كاندا بن . بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی نابه‌رپرس بازرگانیی سێكسی نه‌گرنه ده‌ست . سێكسیش وه‌ك جگه‌ره و وه‌ك ئه‌لكۆل و وه‌ك هه‌موو شتێك كه ده‌كرێ بازرگانی پێوه بكه‌ن .
پ : كه‌م تا زۆر گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین ، ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت ئافره‌تی كورد له شوێنی كاركردن و دانیشتن و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی سێكسی ده‌بێته‌وه . ئایا ئه‌وه لاوازیی ئافره‌تی كورده ، یان په‌یوه‌ندیی به نا ڕۆشنبیری تاكه‌وه هه‌یه ؟
ڕێگا ڕه‌ئوف : له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر به‌هاكانی هێزی بازوو و ماسوولكه و چه‌ك و زه‌بروزه‌نگ بنیادنراوه ، هه‌ڵبه‌ته ڕووبه‌ڕووی ته‌نگپێهه‌ڵچنین و هه‌راسان كردن و توندوتیژی ده‌بیته‌وه ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ژن بیت یا منداڵ بیت . ئێمه منداڵه نێرهكانمان بۆ ئه‌وه په‌روه‌رده ده‌كه‌ین كه بتوانن جه‌نگاوه‌ربن ، بتوانن هێزی ماسوولكه و بازوویان به‌كاربێنن زیاتر له‌وه‌ی بیربكه‌نه‌وه و زانست به‌كاربێنن له ژیانیاندا . لاوه‌كانمان فێری هیچ پیشه‌سازییه‌ك و كشتوكاڵێك و به‌رهه‌مهێنانێك ناكرێن ، توانای زانستی‌یان له ئاستێكی نزمدایه و ئه‌مه‌یش وای كردووه كه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا هاوسه‌نگی هێزبێت . كێشمه‌كێشمه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ژیانیان هه‌موو له‌ڕێی هێزی بازوو و ماسولكه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن . خۆ ئه‌گه‌ر هێزی بازوو و ماسوولكه‌یان نه‌بێت پله‌وپایه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و جێگای باڵاده‌ستبوونی خۆیان به‌كاردێنن بۆ گه‌یشتن به ئاره‌زووه‌كانیان ، زۆر جاریش چێژ له‌وه ده‌بینن كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژن‌دا وه‌ك بردنه‌وه و پێشبڕكێی هێز و زاڵبوون بێت له‌جێی ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕێكی مرۆیانه بێت. ته‌نانه‌ت ژنهكانیشمان پیاوی وایان زۆر به‌دڵه به مه‌رجێك برایان یا باوكیان یا مێردیان بێت . شانازی به پیاوێكی واوه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌ربه خێزانه‌كه‌ی خۆیان بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه له‌دژی ئه‌وان هێزی خۆی به‌كاربێنێت ئه‌وسا باسی زۆرداری و ناڕه‌وابوون ده‌كه‌ن . كه‌واته كێشه‌یه‌كی كولتووریه : دایكان كوڕه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و به‌هایانه په‌روه‌رده ده‌كه‌ن كه باوكان یاساكانیان داڕشتووه. ئه‌مه له خێزانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنی كاركردن و داموده‌زگاكان .
پ : كۆمه‌ڵگه‌ی كورهواری پابه‌نده به ئایین ، ڕۆڵێكی ئێجگار گه‌وره‌شی هه‌یه له‌سه‌ر تاكه‌كانی ، ئایین هه‌میشه باس له‌وه‌ده‌كات كه هیچ شه‌رم نییه‌و ئاسایییه بابه‌ته سێكسیهكانیش ببنه جێگه‌ی باس و خواس و قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت ، پرسیاركه ئه‌وه‌یه له‌به‌ر چی ئێستاش كۆمه‌ڵی كوردهواری ، ورژاندنی پرسی سێكس به ناشه‌رعی و بڤه‌و حه‌رام ده‌بینێت ؟
ڕێگا ڕه‌ئوف : وه‌ك باسم كرد ئایین له ڕوانگه و گۆشه‌نیگای خۆیه‌وه باسی سێكس ده‌كات . ته‌نیا پیاو ، ئه‌ویش پیاوی ئاینی ، بۆی هه‌یه باسی سێكس بكات ، هه‌موو پیاوێك بۆی نییه و به‌تایبه‌تیش ژن هه‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نییه باسی بكات . له‌ناو ژنانیشدا به‌تایبه‌ت كچان پێش هاوسه‌رگیری ، كه به‌ڕاستی ئه‌وانه له هه‌موو كه‌س زیاتر پێویستییان به زانیاری و زانین هه‌یه له‌و بواره‌دا. ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت ئازادیی سێكسیی ژنان ، واته له‌ده‌ستدانی كۆنترۆلی پیاو به‌سه‌ر ژنه‌وه بۆیه كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری هه‌میشه سێكس و باس كردن لێی به‌قه‌ده‌غه ده‌هێڵێته‌وه بۆ ئەوەی ئه‌و كۆنترۆله له‌ده‌ست نه‌دات.
پ : په‌یوندیی نێوان ئافره‌ت و پیاو له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، تاچه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروسته‌و له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤایه‌تییه ؟
ڕێگا ڕه‌ئوف: ئه‌و هه‌موو ژنكوژییه ، خۆی له‌خۆیدا ده‌ریده‌خات په‌یوه‌ندیی نێوان ژن و پیاو چییه و چۆنه له كومه‌ڵگه‌ی كوردیدا . ئینجا ، پێگه‌ی ژن له ئاییندا، كه پیاوێك ده‌توانێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار ژن بكاته هاوسه‌ری خۆی ، ئه‌مانه وایان كردووه كه تۆ نه‌توانیت یه‌كسانیت هه‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌دا چ له ئاستی تیۆری و چ له ئاستی ژیانی به‌رجه‌سته و ڕۆژانه‌دا . واته تاك چ ژن و چ پیاویش له‌نێوان دوو به‌رداشدایه : دابونه‌ریتی نێرسالارانه‌ی توندوتیژ ، یاسا نایهكسانیخوازهكانی ئایین . بۆیه له هه‌ردوو ئاسته‌كه‌دا و له‌ناو خێزان و له ده‌ره‌وه‌ی خێزانیش یه‌كسانی و هاومافی گرفتێكی بنچینه‌ییی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه . هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كیش كهنایهكسان بوو چ بهرووكار و چ به ناوهڕۆك كه‌واته دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌په‌یوه‌ندیه‌كی مرۆیانه .
س – باس‌نیوز
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە