دکتۆرکەمال میروادەلی : پرۆژەی دەستوورنامەی باشووری کوردستان .
سەرنجێک دەربارەی بنەماو پرینسیپە گشتییەکان
١ – دەستوور دەڕبری خواستی میللەتێكی خاوەن خاک و نیشیتمانی خۆیەتی کە شێوەی سیستمی سیاسی و پێوەندییەکان و پراکتیسەکانی دەسەلات لە ولاتی خۆیدا بە ئیرداەی ئازادی بێ قەید و مەرج بڕیار بدات .
٢ – لەبەر ئەوە هەر جۆرە حیسابکردنێک بۆ هەر جۆرە فاکتەرێکی سیاسیی لە دەرەوەی پێوەندی ئیرادەی ڕەهای گەل + خاک دا شتێکە کە دەشێ بچێتە سیاسەت و دیپلۆماسییەتەوە بەلام ناشێ بچێتە ناو دەستوورەوە .
٣ – دەستوور موجادەلەی سیاسیی یان لۆجیکی نییە . دەستوور دوا ىڕیاری گەلە دەربارەی شیوەژیانی خۆی لە وڵاتی خۆیدا . بۆیە هەموو بەندێک ، ڕستەیەک ، وشەیەکی دەستوور حوکمی یاسا وەردەگرێت و دەبێتە سەرچاوەی حوکمی یاسا وەک ئیرادەی ئازادی هاوبەشی گەلێک لە خاکی خۆیدا . لەبەر ئەوە زمانیكی سادەی ڕوون و ڕەوان مەرجێکی جەوهەریی دەستوورە .
٤ – گەلی ىاشووری کوردستان لە دەرىرینی ئیرادەی ئازادی خۆیدا دەبێ لە پێش هەموو شتێکدا لە واقیعی جوگرافی مێژوویی کەلتووریی نەتەوەیی خۆیەوە وەک گەلێکی خاوەن ناسنامەو خاک و زمان ومێژووی سەربەخۆ بیربکاتەوەو ئیرادەو ئیدارەی خۆی بەم پێیە دەربڕێت .
٥ – ئەو رووداوانەی رۆژاوا بەتایبەتی بەرگریی هاوبەش لە کۆبانی و تێکەڵبوونی کێشەکانی و رۆژەلات و باشوور ، سڕینەوەی سنوورەکان لە ڕووی سیاسیی وسایکۆلۆجیی و تەنانەت کێشە سەربازییەکانەوە ، وا پێویست دەکات ئەم راستییانە لە دەەستوورنامەدا ڕەنگ بدەنەوە بەوەی کە ناوی باشووری کوردستان بەکاربێنێت وەک چۆن راژاوا ئەم ناوەیان بەکارهێناو کردیان بە ناوی باوەڕپێکراو لە میدیاو سیاسەتدا و جەخت لە سەر بوونی باشوور وەک کوردستان بکرێت نەک بەشێک یان خاکێک لە ناو عیراقدا کە هێج پێوسیت نییە . هەروەها پێویست بەوە ناکات دەستووری کورد کە ئیرادەی کورد لە خاکی خۆیدا دەردەبڕێت بە هیچ جۆرێک خۆی بە دەستووری عێراقەوە ببەستێتەوە .
٦ – بۆیە پرینسیپە گشتییەکان گرنگترین بەشی دەستوورن کە هەموو بیناسازیی دەستووری لە سەر هەلدەچنرێت ، ئەو بنەما دەستوورییانە دەبێ جەخت لە سەر ئیرادەی ئازادو مافی گەلی کوردستان لە خاکی خۆیدا بکە و بە شێوەیەکی روون و ڕەوا هەموو ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ و هاو – وڵاتی کورد دابین بکە .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی دەستورەکە کلیک بکەرە سەر ـــ پرۆژەی دەستوورنامەی باشووری کوردستان