ئەکرەم محەمـەدئەمین : کوردستان لە نێوان دوو بەرد داشی جیاوازدا .
کێشەی تاکی کورد لە ماوەی (٢٤) ساڵی رابوردوو دابەش بووە بەسەر چەند تەوەرێکدا ، ئەندامانی حزبەکان چۆن بەقازانچی حزبەکەیان بێت وا بیری لێئەکەنەوە . بەلام ئەوەی جێگەی سەرنجی ئەم نوسینەی منە ، جیاواز لە بیری تەسکی حزبایەتی ئەم جارە زۆرینەی پارتەکان و کۆمەلانی خەڵکی کوردستان بە یەکەوە کۆکردونەتەوە هەموار کردنەوەی دەستوری سەرۆکایەتی هەرێمـی کوردستانە ، ئەمە زۆر گرنگە .
بەلام بۆ ئاگادارکردنەوەی لایەنی بەرامبەر پێویستە بە ئاگا بهێنرێتەوە تا بیر لەچارەسەری دروست بکاتەوە کە برادەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانن .
ئەبێت بزانن کوردستان لە چی قۆناغێکدایە جوگرافیای کوردستان کەوتۆتە کوێوە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و روشنبیری لە چی ئاستێکدایە ، پەیوەندیەکانمان لە نێوخۆی کوردستان لە خراپترین ئاستدایە .
لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکەش پەیوەندیەکان زیاترحزبەکانن نەك دەسەلات و سیاسەتی حوکمەتی هەرێم .
زۆر سەیرە برادەرانی پارتی منەت ئەکەن بەسەر گەلی کوردەوە ، ئەڵێن رێگامان بە خۆمان نەداوە خۆمان فەرز بکەین زۆر شتمان قبول کردوە ، مانای چیە ؟
پرسیار دێتە ئاراوە ؟ بە چی خۆتان فەرز ئەکەن ،
بە هێزی سەربازی ، هێزی سەربازی بۆ دوژمنی کورد و کوردستان بەکار دێت .
ناشکرێ بوترێت بە هێزی دراوسێکانمان ئەتانترسێنین .
برادەرانی پارتی مادام لە حوکمەتدا دەسەلاتیان هەیە بە یەك لەسەر چوار پێویستە ئەوەندەش هێمن و لەسەرخۆبن .
هیچ لایەنێك لە کوردستاندا هێندەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خەباتی سەختی درێژخایەنی نەکردوە هێندەی یەکێتی قوربانی و داستانی پر سەروەری تۆمار نەکردوە ، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە پاراستنی نێومالی کورد هەیە بروامان بە گوێ گرتن و یەکتر قبول کردن هەیە ، ئەم ئازادیەش کە لایەنەکان هاتونەتە سەر سفرەی حازری رەنج و ماندو نەبونی و قوربانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە .
مرۆڤەکان هەریەکەیان بەشێوەیەك بیر ئەکەنەوە ، بەلام ئەبێت لەگەل گۆرانکاری وقۆناغەکانی سەردەم خۆت بگونجێنی
بەڕێز سەرۆکی هەرێـم ،
١ – ئایا بۆ کاردانەوەت هەبێت لەسەر پێشکەش کردنی پرۆژەکانی لایەنە سیاسیەکان دەربارەی هەموار کردنەوەی یاساکانی سەرۆکی هەرێم ، ئەمە وەلامێکە کە پێشتر دەسەلاتی حوکمەتی هەرێم بە هەموو سەرۆکایەتیەکانیەوە هی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان نەبوە تەنها بۆ پارتێکی دیاری کراو بوە کە پارتیە .
٢ – ئایا بریاری هەڵبژاردن بۆ (٢٠/٨ ) بە جێگر و لایەنە سیاسی و پەرلەمنات ووتوە .؟ بێگومان نەخێر چونکە ئەم بریارە کاردانەوە بوو ، بۆ کاتی هەڵبژاردن کاتەکەش کەمە و پێویستی بە دیالۆکی پارتە سیاسیەکان هەیە .
٣ – ئەی بەڕێزت پێشێلی یاسات نەکردوە بێ گەرانەوە بۆ خاڵی یەکەم دوەم کە باسمان کرد ، ئایا بەڕیزت تەنها قسە وەرئەگریت لە راوێژکارەکانت نابێت بڵیت من سەرۆکی هەرێم نەك تەنها پارتی .
٤ – ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت تەنها برادەرانی پارتی دەنگت بۆ ئەدەن ئایا ئەنجامەکەی چۆن ئەبێت ؟ ئایا بە ئاسانی قبوڵی ئەکەن ؟ میللەت ئەخەنە دووریانێکی نەخوازراو .
ئایا برادەرانی پارتی بە نیازن شەڕێكی تری ناوخۆ دروست بکەن لە پێناوی کورسی و دەسەلاتدا ، هێشتا ئازارەکانی شەری ناوخۆ لای گەل و کەس و کاری شەهیدان سارێژ نەبوە .
جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی ئەلێت سەروك و ئەندامانی پارتی لە پێناوی مانەوەی کورسی بۆ بەڕێز کاك مسعود ئامدەین بۆ دوو ئیدارەیی ،
من لێرەدا پێـم باشە چونکە خۆم لە (3-28) ووتارێکم نوسیبوو بە ناوی ( دوو ئیدارە باشترە لە شەری ناوخۆ ) کەواتە من پێش بیر و بۆچونی پارتی کەوتم و چاك بیرم لێکردبۆوە .
هەرەشەو ووتاری بریق و باق سودی نیە ، میللەت زۆر ووریایە ، ( کەروێشك بە عەرەبانە ئەگرن )
ئەبێت دەست بدەینە بەردێك کە لە تواناماندا بێت بە هاوکاری گەلیش شان باتە بەری .
دەسەلاتان تەنها بۆخۆتان قۆرخ کردوە سەروەت و سامانی میللەتان بە هەدەر برد ، تەنها بیرتان لە خۆتان کردەوە رۆلەی کۆمەلانی خەڵکی بوە قوربانی و ئێوە دەسکەوتەکەی ئەچنەوە .
( ئەوەی خۆم بۆخۆم ئەوەی تۆش ئەخۆم ) ئەم سیاسەتە پەیرەو ئەکەن .
هەموو کۆمەلانی خەڵکی کوردستان ئەندامی پارتی نیە هەرچیەك بڵێن بڵی وایە فەرمودەی جەنابتە قوربان .
ئەم لایەنە سیاسیانە پرۆژە پێشکەش ئەکەن لەگەڵ بەرنامەو کاری پارتی دیموکراتی کوردستان ناگونجێ ، باش بزانن کە پێشتر سیاسسەتێکی هەلەتان هەبوە و خزمەتی خەڵکی کوردستانتان بە یەکسانی نەکردوە ئەنجامەکەی وا ئەشکێتەوە
کەواتە خەڵکی کوردستان مەخەنە نێوان دوو بەرد داشی جیاوازەوە .