دکتۆر كامه‌ران منتك : باش‌ترين سيسته‌م بۆ هه‌رێم سه‌رۆكايه‌تى يه , پێشبينى دروست بوونى به‌ديل بۆ ئه‌م حزبانه ده‌كات .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
دکتۆر كامه‌ران منتك مامۆستاى زانكۆ له چاوپێكه‌وتنێكى تايبه‌تى سنور ميديا دا باس له سيسته‌مى سهرسيتهمى حكومڕانى ههڕيم , دۆخى واقعى هه‌رێم , ئه‌م حزبانه ده‌كات .
د.كامةران منتك مامۆستاى زانكۆ له زانسته سياسيه‌كان له زانكۆى سلاحه‌دين تايبه‌ت به سنور ميدياى ڕاگه‌ياند ” من پێموايه به‌ستنه‌وه‌ى كه‌سێك به سيسته‌مى سياسيه‌وه ته‌ندروست نيه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه ململانێيه‌كى سياسيه له‌سه‌ر شێوازى حكومڕانى له كوردستان ، ئه‌وانه‌ى باسى سيسته‌مى په‌رله‌مانى ده‌كه‌ن , و ئه‌وانه‌ى باسى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كه‌ن زياتر ئه‌و شيوازانه وه‌كو دروشمێكى سياسى به‌كار دێنن ، واتا كێشه‌كه لهسهربنهڕهتى شێوازى سيسته‌مه‌كه نيه ، به‌ڵكو سيسته‌مه‌كه وه‌كو ئامرازيك و گه‌مه‌يه‌كى سياسى بريندا بۆ ڕاى گشتى به‌كار دێنن , ئه‌گينا له كوردستان ئيداره‌يه‌كى ڕێك هه‌بێت پێموايه هه‌ردوو سيسته‌م كامل نين ، هه‌ريه‌كه لايه‌نى پۆزه‌تيڤ ونهگهتيڤى خۆى هه‌يه , هيچ سيسته‌مێك نيه له دنيا كامل بێت ئه‌گه‌ر گريمانه بكه كه سيسته‌مێك كامله ئه‌وه بۆماوه‌يه‌كى كه‌م كامل و ته‌واو ده‌بێت ، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مرۆڤ به‌رده‌وام له گۆڕانه و سيستهمهكهش ده‌گۆڕێت .
ده‌شڵێت ” بهبڕاوى من لهسيستهمى په‌رله‌مانى دا له قۆناغى كوردستان سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى له درێژه‌ى پرۆژه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت سيسته‌مه‌كه پهرلهمانيه , واتا كێشه‌كه له‌وه‌دا نيه ده‌ڵێت سيسته‌مى هه‌رێمى كوردستان پهرلهمانيه , به‌ڵام ئه‌و كێشه‌ى كه دروست بوو له‌سه‌ر شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمه , ئايه به‌شێوازێكى ڕاسته‌وخۆبێت يان ناڕاسته‌وخۆ بێت .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ” شێوازه ڕاستهوخۆكهى حزبه‌كان به پارتى ديموكراتى ئهبهسنهوه , پێيان وايه كه بارزانى مه‌به‌ستى ئه‌وه‌يه له ڕێگه‌ى ئه‌و شێوازه ده‌سه‌ڵاته‌كان قۆرغ بكات , من پيوايه ئه‌و بۆچوونه ڕاست نيه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سيسته‌مى سياسى له‌كوردستان دا نابێت به‌كه‌سێك ببه‌سترێته‌وه , ئه‌و بۆچوونه لاواز و پرسێكى زياد له پێويستى ئه‌و لايه‌نانه‌يه كه پێشتر ئۆپۆزسيۆن بوون , سيسته‌مى په‌رله‌مانيان وه‌كو بانگێشه به‌كارهێناوه , بۆيه من پێوايه په‌رله‌مان وحكومه‌ت هه‌يه ئه‌و شێوازه لايه‌نى پۆزه‌تڤ و نهگهتيڤى هه‌يه .
ڕونيشى ده‌كاته‌وه ” ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم له ناو په‌له‌مان هه‌ڵبژێردرێت ئه‌و پۆسته له‌لايه‌ن حزبه‌كانه‌وه قۆرغ ده‌كرێت واتا خه‌ڵك به‌وه‌كاله‌ت له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌ره‌كانى په‌رله‌مانه‌وه پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم ديارى ده‌كات , لايه‌نه نهگهتيڤى ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه له‌ناو حزبه‌كان نه‌بن ناتوانن منافهسهبكهن و هه‌وڵ بده‌ن ببن سه‌رۆكى هه‌رێم , كه‌واتا شێوازێكه له شێوازه‌كانى به‌حزبى كردنى كۆمه‌لگه‌ى كوردى , هه‌ركه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌كان بێت ناتوانێت هيچ پۆستێك وه‌ربگرێت , بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت ده‌بێت بچيته ناو حزبێك , ته‌ندروست نيه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و حزبانه‌ى كه داوا ده‌كه‌ن مه‌به‌ستان ئه‌وه نيه كه وا سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مان ههڵبژيردرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێكارێكى باشه , به‌ڵكو مه‌به‌ستان ئه‌وه‌يه گه‌مه سياسيهكه بكه‌نه‌وه بن ده‌ستى خۆيان ، تاوه‌كو سازشى له‌سه‌ر بكه‌ن و داواكانى خۆيان ياخود به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى خۆيان مسۆگه‌ر بكه‌ن .
جه‌ختيشى كرده‌وه ” بهبۆچونى من بۆ كوردستان پێويستى به سهرۆكێكى به‌هێز هه‌يه له‌و قۆناغه‌دا , كيشه‌ى سه‌رۆكى هه‌ريم بارزانى له ئاستى پۆسته‌كه‌دا نه‌بوو سهرۆكێكى لاواز بوو ئه‌گه‌ر چى ڕاگه‌ياندن هه‌وڵى دا بارزانى وه‌كو سهرۆكێكى به‌هێز و كايزما نيشانى بدات ، به‌تايبه‌ت ڕاگه‌ياندنه‌كانى پارتى , به‌ڵام له‌ماوه‌ى هه‌شت سالى ڕابردوودا يه‌كێك بوو له‌سه‌رۆكه لاوازه‌كان نه‌ك نه‌يتوانى كێشه‌كانى كوردستان چاره‌سه‌ر بكات , كێشه‌كانى ناوخۆى ن كێشه‌كانى ده‌ره‌وه , به‌ڵكو كێشه‌كانى قوڵتر كرده‌وه , لهيهكگرتنهوهى هێزى پێشمه‌رگه و لهديوى دێگه‌ڵه‌وه له‌دابه‌شكردنى هه‌ژموونى هاوپه‌يمانى له‌ناوچه‌كه كراوه ، نه‌يتوانى هه‌نگاوێك به‌ره‌و لاى سلێمانى بڕوات .
وتيشى ” به‌بۆچوونى من زهخمكردنى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم زياتر ململانيهكى سياسى , ئه‌گينا له ڕاستى دا بارزانى نه‌يتوانيوه بێته ئه‌و سه‌رۆكه‌ى هه‌موو دهسهڵاتهكن قۆرغ بكات , چونكه به‌شێكى كه‌مى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له‌ده‌سه‌ڵاتى خۆيه‌تى له‌و ماوه‌يه نه‌يتوانى پياده‌ى بكات , جێبه‌جێى بكات ، وه پێويسته سه‌رۆكى هه‌رێم به‌شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌خۆ له‌لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت , به‌ڵام له ڕێگه‌ى ياساوه ده بێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌شێوه‌يه‌كى وا ديارى بكرێت كه بوارى ئه‌وه نه‌دات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ره‌و قۆرغ كارى ببات , ترسى ئه‌وه‌ى لێ بنشێت دواتر واز لهدهسهڵان نههينێ و به‌ره‌و ديكتاتۆرى ببات .
ڕاشى گه‌ياند ” ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم دياركرا ڕێگه‌ى ياساوه واى لێكرا كه ڕێگه نهداتدهسهلاتهكه به‌ره‌و ديكتاتۆر ببات من پێموايه هه‌ڵبژاردنى ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان , له‌لايه‌ك خه‌ڵك پێويستى به‌وه نيه حزبه‌كان نوێنه‌رايه‌تيان بكه‌ن ,له‌لايه‌كى تريش هه‌موو تاكه‌كان كوردستان ئازاد بكرێت كه‌وا بێته ناو ئه‌و ململانێيه ، مافى هاوڵاتى بوونى خۆى مسۆگه‌ر بكات , به‌كار بێنێ ،كێشه‌كه لێره دايه ئه‌گينا سيسته‌مه‌كه هێنده بوارى پراكتيزه‌كردن و وه‌رگێرانى ئه‌و سيسته‌مه له بوارى كاكردنا گرنگه , هه‌ر سيسته‌مێك بێت ئه‌و پێكهاته حزبيهى كه هه‌يه , ئه‌و دابه‌شبونه جوگرافى و هاوسه‌نگى هێزه‌ى هه‌يه له ناوچه‌كه‌دا و ، له هه‌رێمى كوردستان وا ده‌كاتن حزبه‌كان به ئاره‌زووى خۆيان سيسته‌مه‌كه سه‌رۆكايه‌تى بێت يان هه‌رجۆر سيسته‌مێكى ناو لێ دهنيى بايه‌خى نامێنێ , چونكه تاوه‌كو ئێستا حزبه‌كان به‌شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان خۆيان و مانه‌وه‌ى خۆيان له ده‌نگى خه‌ڵك نابيننهوه , بهڵكومانهوهى خۆيان له پاڵپشتى هێزه ههرێميهكان ده‌بيننه‌وه , مانه‌وه خۆيان له‌و كه‌سانه‌دا ده‌بيننه‌وه كه بوونه‌ته دار ده‌ستى خۆيان .
وتيشى ” يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان بينيمان هه‌ڵبژرادنه‌كان شكستێكى ته‌واى هێنا به‌ڵام وهكوزلهێزى كوردستان بچوكتر نهبويهوه له حه‌جمى خۆى به‌تايبه‌ت له ڕووى سه‌ربازيه‌وه ئێران پاڵپشتى كرد ، يه‌كێتى ڕاگرت كه‌واتا هێزى يه‌كێتى له‌و ده‌نگانه نيه كه خه‌ڵك دهيدات ، هێزى يه‌كێتى لهوهيه ئێران پاڵپشتى ده‌كات .
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد ” پارتى ديموكراتى كوردستان ئێستا به پێچه‌وانه‌ى زۆر كه‌س كه ده‌ڵێن ريزبه‌ندى هێزه‌كانى كوردستان هێزى يه‌كه‌مه , پارتى ئێستا وه‌كو هێزێك له قۆناغى دارزاندايه , له قۆناغى لاهێزادان دايه ، لهناوخۆيدا خه‌ريكه ده‌پوكێته‌وه ، له رووى جهماوهريهوه قۆناغێكه من پيموايه 36ساڵى ڕابردووه وته‌نا له ماوه‌يه‌كى كه‌م له‌دواى 31 ئابه‌وه , ئه‌گينا له ته‌مه‌نى خۆى وه‌كو ئه‌و قۆناغه‌ى ئێستا دا پارتى به قهيراندا تێيدا ىنه ڕۆيوه له ڕووى جهماوهريهوه ة به‌ڵام پارتى مانه‌وه‌ى خۆى له هيزى له ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان نابينێته‌وه , به‌ڵكۆ هێزى خۆى له توركيا و پاڵپشتى توركيا دهبينتهوه , ئه‌و پاشكۆ بوون و كلك بوونه‌وه‌ى هێزه داگير كه‌ره‌كان ده‌كات ، كه سيسته‌مى سياسى له كوردستان بايه‌خێكى نه‌مێنێ , بۆيه باسى سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێ و سيسته‌مى په‌رله‌مانى دهكري به ڕاستى ئه‌وانه له رووى تيوۆرهوه باس ده‌كرێت , به‌لام له رووى پراكتيكهوه شتكێ نيه له‌كوردستان به‌ناوى سيسته‌مى سياسى ، ئه‌وه‌ى له كوردستان هه‌يه فه‌وزايه‌كى سياسى يه ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌مووى له هێز و تواناى خۆيان داون , به‌گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندى و سه‌نگى هيزه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كارده‌كه‌ن , نه‌ك به گوێره‌ى ئه‌و هێزانه‌ى وا پێويسته كهمهڵگهى ڕێكخستبێ .
سه‌باره‌تى به دانانه‌وه‌ى بارزانى به سه‌رۆك له سيستمه‌ى په‌رله‌مانى يان سه‌رۆكايه‌تى چاره نووسى لايه‌نه ئۆپزسيۆنهكانى چى لێدێت د.كامه‌ران وتيشى ” ئێستا له‌م قۆناغه‌دا چاره‌نووسى هه‌ر پێنج حزب پێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه , ئه‌و حزبانه‌ى ئيستا له‌ناو ده‌سه‌ڵاتن ته‌نانه‌ت ئه‌و حزبانهشى له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتن له قۆناغێكدا دابراون كه قۆناغى له‌ده‌ستى دانى هێزى جهماوهريدان , خه‌لكى كوردستان متمانه‌ى پێيان نه‌ماوه ، تۆ ته‌ماشا نه‌مانى متمانه واى كردوه بێ ئومێدى سه‌رتاسه‌رى تاكى كورد بگرێته‌وه ئيدارهكان و حزبه‌كان موئهسهساتهكانى هه‌رێم هه‌ر هه‌مووى له شوێنه‌وه به‌شێوه‌يه‌ك له قۆناغى ههڵهوهشانهوهى دايه , وه‌ك ئهوهوايه كوردستان له قۆناغى بنياد نانه‌وه‌ى نه‌بێ , به‌لكو له قۆناغى رووخاندا بێت , هه‌ر قهوارهيهكى سياسى داده‌مه‌زرێ كۆمه‌لێ سيسفاتى خۆى تيدايه كاتێك ده‌ش ڕووخێ كۆمه‌ڵێك نيشانه‌ى پێوه‌يه , ئه‌وه‌ى له كوردستان كه باسى ده‌مه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن ئيداره و موئه‌سه‌ساتى هه‌رێمى كوردستان و حزبه‌كان و موئه‌سه‌ساتى سه‌قافى له قۆناغى داڕووخاندايه , پا رادۆكسيكى زۆر سه‌ير دروست كردوه ئه‌وه‌ى ده‌گوترێ ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كرێت , وه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر واقيعدا پراكتيزه ده‌كرێت دووشتى زۆر جياوازن ئه‌وه‌ى پراكتيزه ئه‌كرێت بۆ بونياد نانه , سه‌رتاى قۆناغێكى نوێ ، ئه‌وه‌ى كه واقيع دهگوزهرهێ كۆتاى هاتنى قۆناغێكه , دووشتى زۆر جياوازن , به‌راى من ئه‌و حزبانه‌ى هه‌رێمى كوردستان تواناكانيان كۆتايي پێ هاتووه , ئه‌و گه‌مه سياسيانه‌ى كه كردويان ستۆك بوون .
ڕاشى گه‌ياند ” ناوخۆى حزبه‌كانيش پارتى و يه‌كێتى و گۆران و ئيسلاميه‌كان و حزبه‌كانى تر ناڕهزايهكى زۆر هه‌يه , خه‌ڵك له حزبه‌كانى خۆيان گله‌ى و رخنهيان هه‌يه , جيابوونهوه هه‌يه ,دانشتن هه‌يه وات حزبايه‌تى له كوردستان له دۆخێكى زۆر ناسك و پر قه‌يراندان ئه‌وه‌ش رێگه خۆش ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى كوردي كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى نهزوك نه‌بێت , هێزى نوێ به‌رهه‌م بێنێت و بتوانێت شوێنێك له‌و هێزه كۆنانه بگريتهوه , چونكه ئه‌و هێزه كۆنانه هێنده‌ى به‌ربه‌ستن له پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هێنده فاكته‌رێك نين بۆ پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاره نووسى گفتوگۆكانى سه‌ر سيسته‌مى سياسى له كوردستان هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت , ئه‌و حزبانه له‌قۆناغه‌كانى كۆتايي خۆياندان ده‌ژن , ئيستا ئه‌وان كه باسى هه‌ر سيسته‌مێك ده‌كه‌ن هه‌وڵ دانه بۆ فريودانى راي گشتى , ئه‌وان ده‌يانه‌وێت ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى بارزانى درێژ بكه‌نه‌وه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆيان تا ئێستا ئه‌ڵته‌ر ناتيڤێكيان نهدۆزيوهتهوه , كه ئه‌ڵته‌رناتيڤ كێشه‌يه له كوردستان .
س – س ميديا
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە