نەوشیروان مستەفا نهێنی بەهارە گەشتەكانی ئەمساڵی ئاشكرادەكات .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
رۆژ هەبوو 9 سەعات لەئۆتۆمبیلدا بووە
بەوتەی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ، بەهارە گەشتەكانی ئەمساڵی لەپێناوی بەسەركردنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچەی پارێزگای سلێمانی بووە .
بەماوەی رابردوو چەند جارێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی نەوشیران مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوبووەوە ، كە زیاتر والێكدەدرایەوە ، وەك بەهارە گەشت سەردانی چەند ناوچەیەكی كردووە لەهەرێمی كوردستان .
بەوتەی هۆشیار عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق , ئەمڕۆ دوو شەممە نەوشیروان مستەفا لەكۆبوونەوەیەكدا خۆی باسی ئەو بەهارە گەشتانەی كردووە ، كە ئاشكرایكردووە لەماوەی رابردودا زۆرینەی هەرە زۆری ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی بەسەر كردووەتەوە .
بەوتەی نەوشیروان مستەفا ، كە هۆشیار عەبدوڵڵا لەنووسینێكدا گێڕاوییەتییەوە : رۆژی وا هەبووە زیاتر لە ۹ كاتژمێر لەناو ئۆتۆمبێلدا بووەو ئامانجی سەرەكیشی ئەوە بوو زەوی ئەو ناوچانە ببینین ئاخۆ بۆ كشتوكاڵ چۆننو چۆن وا بكەن تەنیا ئیعتیماد لەسەر نەوت نەبێتو وەبەرهێنانی گەورە لەبواری كشتوكاڵدا بكەنو لانیكەم ئاسایشی ئابووری هەرێم دابینبكەن .
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان باسی لەوەش كردووە ، كە نەوشیروان مستەفا دەمێكە لەو بوارەدا سەرقاڵەو پرۆژەو لێكۆڵینەوەشی بۆ بوژاندنەوەی كشتوكاڵ نووسیوە .
هەروەها رێكخەری گشتی گۆڕان باسی ئەوەشی كردووە لەدوا دیداریدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باسی ئەوەی بۆ كردووە ، كە چۆن بیر لەوەبەرهێنان لەبواری كشتوكاڵ بكەنەوە هەڵبەتە وردەكاریشی پێوتووە لەشێوەی ئەوەی ئەو ناوچەیە بۆ ئەو بەرهەمە باشەو فڵان ناوچە بۆ فڵان بەرهەم باشە ، نموونەی چەند وڵاتێكیشی بۆ باسكردووە ، كە چۆن لەڕێگەی كشتوكاڵەوە بوژاونەتەوەو بووتە وڵاتی سەكەوتوو .
نەوشیروان مستەفا لەو گەشتانەدا زیاتر عومەری سەید عەلی لەگەڵی دەردەكەوت ، هەفتانە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی بڵاو دەبووەوە .
س – شارپرێس
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە