ماناى به‌رێوه‌بردنى فاشل .
وه‌رگێرانى له عه‌ربیه‌وه كامەران وریا قانع
مێروله‌یه‌ك هه‌بوو زۆر ئیشكه‌ر بوو , هه‌موو به‌یانیه‌ك ئه‌ركه‌كانى زۆر به دڵخۆشى رێك و پێكى ئه‌نجام ئه‌دا .
كاتێك شێرى دارستانه‌كه ئه‌م مێروله‌ى دی له دڵى خۆیدا وتى : ئه‌م مێروله‌یه بێچاودێرى ئه‌وه‌نده ئازایانه ئیش ئه‌كات ، ئه‌ى ئه‌گه‌ر چاودێرێكى له‌سه‌ر داناێم ئه‌بێت به‌رهه‌مى چه‌ند زیاتر بكات !.
له‌به‌ر ئه‌وه بریارى دا قالۆنجه دامه‌زرێنێت وه‌كو چاو‌دێر به‌سه‌ر مێروله‌كه , یه‌كه‌م ـ بریارى قالۆچه‌كه بریتى بوو له دانانى سیسته‌مى ئاماده‌بوون و غیاب دان , دووه‌م ـ بریارى دامه‌زراندى سكرتێره‌یه‌ك بۆ خۆیی , سێیه‌م ـ دامه‌زراندنى جالجالۆكهوه وه‌كو به‌رپرسى ئه‌ریشف و چاودێرى كردنى تهلهفونهكان .
شێره‌كه به راپۆرتى رۆژانه‌ى قالۆچه‌كه زۆر دڵخۆش بوو ، داواى له قالۆچه‌كه كرد كه ، په‌ره به راپۆرته‌كانى بدات به شێوه‌ى نه‌خشه و شیكردنه‌وه‌ى داتاكان , بۆ ئه‌مه‌ش قالۆچكه هه‌ستا به كرینى كۆمپیوته‌ر و پرینته‌ر و دامه‌زراندنى مێش كە ، ناحەزى ميرولەكە بوو وه‌ك به‌رپرسى رێك خستنى زانیاریه‌كان .
مێروله‌كه هه‌ستى به بێزارییه‌كى زۆر كرد له زۆر بوونى كارى رۆتین له سیسته‌مه تازه‌كه ، ئەمەش بوه هۆى كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى . شێره‌كه هه‌ستى كرد به كێشه‌كه ، بریارى دا چۆنیه‌تى كاركردنى به‌شه‌كه بگۆرێت , بريارى دا بە دامه‌زراندنى كوله ، چونكه پیسپۆرى زۆر بوو له كارگێرى .
یه‌كه‌م كارى كوله‌كه , گۆرینى تاقم قه‌نه‌فه‌ى ژوره‌كه‌ى بوو , كرینى كورسى نوێ بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كان , دامه‌زراندى یاریدهدەرێك بۆ دانانى پلانى ستراتیجى بۆ پێش خستن و رێكخستنه‌وه‌ى بودجه .
دواى ئه‌وه‌ى شێر سه‌رنجى دا كه خه‌رجیه‌كان زۆر بوه ، بریارى دا كونده په‌پو وه‌كو شارەزا له بوارى دارایی دامه‌زرێنێ . دواى ئه‌وه‌ى كونده‌په‌پو لێكۆڵینه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ى كرد بۆ ماوه‌ى 3 مانگ راپۆرتى بۆ شێر به‌رز كرده‌وه كه ، به‌شه‌كه‌یان فه‌رمانبه‌رى زۆره بۆیه خه‌رجى زۆره . شێر بریارى دا یه‌كه‌م كه‌س كه ده‌ر بكرێت له كار ، مێروله‌كه بێت !
چه‌ند له حكومه‌ته‌كه‌ى خۆمان ئه‌چێت