کامەران وریا قانع : ئایا چۆك فێنى ئه‌ناسیت ؟
من نامه‌وێت پاره ژیانم تێك بدات . ئه‌مه قسه‌ی یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان به ناوى چۆك فێنى .
ئه‌م كابرا میهره‌بانه ئه‌مریكیه به ره‌گه‌ز ئیرله‌ندى له ساڵى 1931 له دایك بووه , ئه‌م مرۆڤدۆسته یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان , باوكى فه‌رمانبه‌رێكى ئاسایی بوو له بوارى دڵنیایی ئیشى ئه‌كرد و دایكیشى سسته‌ر بوو . له ته‌مه‌نى 17 سالى (1948) چووه خزمه‌تى سه‌ربازى سوپای ئه‌مریكى له یابان و كۆریا , دواتر به هۆى زه‌ماله‌ى خوێندنه‌وه له زانكۆى كۆرنێل به‌شى كارگێرى هوتێلى ته‌واو كرد . مانگانه بڕى 110 دۆلارى زهمالهكهى وه‌ر ئه‌گرت ، ئەم برِه پاره‌یه‌ش به‌شى ژیانى زانكۆى نه‌ده‌كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌ى كه‌وته ( سانده‌ویچ فرۆشتن ) ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوى بوو بۆناو بازاریى بازرگانى . ئه‌و له ساڵى 1956 خوێندنى ته‌واو كرد , به‌ڵام نه‌یزانى چی بكات له بروانامهكهى له‌به‌ر ئه‌وه ، چوو له زانكۆى گرینئۆبل سیاسهتیشى خوێند . دواتر سەفەرى بۆ فه‌ره‌نسا كرد ، له‌وێ وه‌كو خۆبه‌خشێك كارى ئه‌كرد له رێكخراوێكى ئه‌مریكى كه ، گرنگى به منداڵ ئه‌دا . له‌گه‌ڵ هاورێكه‌ى رۆبه‌رت میله‌ر بیرۆكه‌ى فرۆشتنى بێ باجی تاقی كرده‌وه ، سه‌ره‌تا به بۆن و كاسیت و ترانستۆرى رادیۆ ده‌ستیان پێكرد .
به كورتیه‌كه‌ى ئه‌م كابرایه سامانه‌كه‌ى نزیكه‌ى 7.3 ملیار دۆلاره , بریارى داوه تا له ژیان بێت هه‌مووى له كارى خێرخوازى سه‌رف بكات . له‌م 30 ساڵه‌ى دوایدا نزیكه‌ى 6 ملیار دۆلارى له ئه‌فریقا و ڤێتنام و ئوستورالیا و ئیرله‌ندا سه‌رف كردوه .
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌م كابرایه تا ئێستا له ناو شوقه‌یه‌كى كرێ ئه‌ژى , به پاسكیل هاتو چۆ ئه‌كات , خواردنى خێرا به‌كار ئه‌هێنێت نه‌ك خواردنی گران به‌هاكان , زۆرجار میترۆ گشتیه‌كان به‌كار ئه‌هێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ى خۆیی ( سه‌عاته‌كه‌ى ده‌ستى نرخی 15 دۆلاره ) .
زۆربه‌ى كاره خێرخوازیهكانى به نهێنى ئه‌كرد , بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س نه‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌نده‌و خێزانه‌كه‌ى سه‌لامه‌ت بن . به‌ڵام دواجار هه‌ر بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا بوو . ئه‌و تا ساڵى 2012 ته‌نها 5 چاوپێكه‌وتنى كرد بوو له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن . ئه‌و زۆر ده‌یه‌وێت ساده بێت و وه‌كو كه‌سێكى ئاسایی بژیت .
له كۆتایدا ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه ئاوا باسى خۆی ئه‌كات ( من له‌و بروایه‌دام مرۆڤ زیاتر هه‌ست به ئاسوده ئه‌كات كاتێك پاره ئه‌به‌خشێت و ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌بینێت وه‌كو دروستكردنى خهستةخانهیهك , زۆر لۆژیكتره مرۆڤ پاره‌كانى له بوارى كارى مرۆڤدۆستى خه‌رج بكات له جیاتى ئه‌وه‌ى له بانكه‌كان كۆى كاته‌وه .
ئێستا كۆمپانیاى ( duty free )كه خۆی خاوه‌نیه‌تى , بیست و حه‌وت لقی هه‌یه له‌سه‌رانسه‌رى جیهان , زۆربه‌ى داهاتهكهشى بۆ رێكخراوى مرۆڤ دۆستى ئه‌تلانتیك خه‌رج ئه‌كات .
دواجار یه‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندى جیهان بیل گێت ئه‌م كابرایه به مامۆستایی خۆی ده‌زانیت له كارى به‌خشین .
(ئێمه‌ش سیاسیه‌كانمان سامانى میلله‌ت ئه‌دزن )