هەندرێن هەورامی : دۆسیێەکی گرنگ لەسەر ڕزگارکردنی گرێ سپی .
گرێ سپی ، شارۆچکەیەک کە زیاتر لە ساڵێکە لە ڕۆژەڤی کورد و میدیاکانی کوردی و جیهانی دایە ، بەتایبەتی لەم هەفتەیەی دواییدا و لە کاتی ئازادکردنی لەلایەن شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژەوە زیاتر بووە جێی بایەخ .
شارۆچکەکە ، کە بەشێکی دانەبراوی ڕۆژئاوای کوردستانە ، لە ساڵانی شەستەکانی دەیەی ڕابردووەوە لەلایەن ڕژێمی بەعشی سوریاوە تەعریب کرابوو ، لە ڕووی ستراتیژی و جیۆپۆڵهتیکهوه گرنگیهکی مهزنی ههیه ، سهرهکی ترین شاڕیی بازرگانی و ئابووری نێوان دەوڵەتی تورک و شاری ڕهقای پایتەختی داعش بوو و لەوێوە چەک و تەقەمەنی و هاوکاریەکانی دەوڵەتی تورک و وڵاتانی دیکە بۆ داعش ڕەوانە دەکران و چەکدارە فاشتەکانی داعش لێیەوە دەپەرێنەوە رۆژئاوای کوردستان و سوریا .
گرێسپی لهڕووی جوغرافیهوه سهربه پارێزگای ڕهقایە و بهپێی سهرژمێری ساڵی 2004 نزیکهی 14 ههزار و 825 کهس دانیشتوانی بووە کە لە نهتهوهکانی ( کورد ، عهرهب و تورکمان ) پێکهاتوون و لەدوای داگیرکردنیشیەوە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ، ژمارەیەک لە چەکدارانی بیانی و عەرەبی بەخاوخێزانەوە ڕوویان تێ کرد بوو .
بەهۆی گرنگی ناوچەکەوە ، له ساڵی 1965 ی کرستیانی سەدەی رابردوودا ، لەلایەن حکومهتی ئەو کاتی سوریاوە لە چوارچێوەی پرۆسەی عەرەبکردنی کوردستان و لهژێر ناوی (پڕۆژهی پشتێنهی عهرهبی ) شارۆچکەکە و دەوروبەری تەعریب کران و بڕیاری ڕاگواستنی دانیشتوانه کوردەکەی بۆ ناوچهکانی جزیره درا و لهشوێنیان عهرهبی هاوردهی نیشتهجێ کران . هەڵبەتە بڕیاری پشتێنهی عهرهبی تەنها گرێسپی نەگرتەوە ، بەڵکو تا ئەوپەری ڕۆژهەڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان واتە ههتا شاری دێرک و لە دیوی ڕۆژئاوای گرێسپیشەوە تا کۆبانی و عەفرین درێژ دەبوویەوە و بەو شێوەیەش زۆربەی هەرە زۆری ناوچە بەپیت و کشتوکاڵیەکانی کوردان دەدرانە عەرەبە هاوردەکان و ئامانج لەوەش وێرای داگیرکردنی زەوی و زاری کوردان ، دابڕانی یەکجارەکی هەرێمەکانی جزیرە ، کۆبانی و عەفرین بوو ، کە بەهاتنی داعش و داگیرکردنی گرێسپی ئەو ئامانجە زیاتر تۆخ کرایەوە .
داعش کە , هەردوو کانتۆنی جزیرە و کۆبانی لەیەک دابڕیبوو ، لە گرێسپیەوە ، بەپشتیوانی دەوڵەتی تورک بە ئاسانی پەلاماری کانتۆنەکانی جزیرە و کۆبانی دەدا ، هەرەشەیەکی هەمیشەیی بوو بۆ سەر ئەو کانتۆنانە . بۆیە ئازادکردنی لەلایەن شەڕڤانانی کوردوە ، نەک هەر دووبەشەکەی جزیرە و کۆبانی گەیاندەوە یەک ، بەڵکو لە مەترسیەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیش ئەو دوو کانتۆنە ڕزگارکرد.هاوکات سنورێکی بە درێژایی زیاتر لە 200 کیلۆمەتر لە نێوان باکور و ڕۆژئاوا کەوتە ژێر ڕکێفی یەپەگە و یەپەژەوە و بەڕیوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیەوە .
بەو شێوەیەش لە کۆی زیاتر لە 800 کلیۆمەتری سنوری نێوان دەوڵەتەکانی تورکیا و سوریا ، زیاتر لە 600 کیلۆمەتری کەوتە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی ڕۆژئاواوە . ئەوەش ئەرودغان و دەوڵەتی تورکی بێزار کردوە و بە پێشهاتێکی باشی بۆ خۆیان و ئایندەی دەسەڵاتداری تورکیا لە باکوری کوردستان و ناوچەکە نابینن و لە لێدوانەکانیشاندا بە ئاشکرا باسی لێوە دەکەن و نایشارنەوە و ڕایدەگەیەنن :
بە قەوارەیەکی کوردی گوایا لە باشوری سنورەکانیانەوە نیگەرانن ، بەڵام ئەوەی سەیرە ، لە ماوەی رابردودا ، بە بوونی داعش لە ناوچەکەدا نەک نیگەران نەبوون ، بەڵکو شادمان بوون و چاوەڕوانی کەوتنی کۆبانی و بەشەکانی دیکەی ڕۆژئاوا بوون .
هەڵبەتە هاوکاری تورکیا بۆ داعش ، ناڕازیی وڵاتانی ڕۆژئاوای لێکهوتهوه و چەندین جار ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ داوایان لە ئانقەرە کردبوو کە ههڵوێستی ئهرێنی خۆی لهبارهی هاوپهیمانی دژ بهداعش ئاشکرا بکات و ڕوونکردنەوە لەسەر هاوکاریکردنی داعش بدات . تەنانەت کار گەشتە ئەوەی کە گەورە بەرپرسانی رۆژئاوا داوای دەرکردنی تورکیا لە پەیمانی ناتۆ بکەن و ناوەندی سەربازی ئەنجەرلیک لە تورکیاوە بگوازنەوە بۆ شوێنکی کوردستان .
شرۆڤهکارانی سیاسیش بهشداری نهکردنی تورکیا له شهڕی داعش دا بۆ چەند هۆکارێک دهگهڕێننهوه، لهوانهش :
ئهو کینهی حکومهتی تورکیا له ڕژێمی سوریا و ئاوابوونی پێگهیهکی بههێزی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان هەیەتی و کاریگهریه ئهرێنیهکانی پێگە و قەوارەی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ، لهسهر نزیکهی 25 ملیۆن کورد له باکوری کوردستان و تورکیا .