هەواڵی گرنگ : پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەگەریی تەسلیم کردنی کوردستان بەداعش .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
هەندێک هەواڵکی گرنگ لەچەند سەرچاوەیەکەوە دەست ( وتاریکورد ) کەوتووە . لەو کورتە هەواڵانەدا باس لە ڕەوشی هەرێمی کوردستان دەکات بەهۆی ڕێکنەکەوتنی هێزە سیاسییەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم ، و سور بوونی پارتی بۆ چەندبارە هەڵبژاردنەوەی بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان .
سەرچاوەی یەکەم :
بەپێی سەرچاوەیەک بارزانی لە مەئویس بوونی لەهەڵبژاردنی بۆ جاری چوارەم ، بڕیار دەدات بەهەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان . بەمەش کۆتایی بەهەموو ئەو بەربەستانە دەنێت ، کە هێزە سیاسیەکانی تر لەبەرامبەر پارتی دەیگرنە بەر و ، بەئاسانی بڕیارەکەی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن سندوقی دەنگەوە سەردەگرێت .
سەرچاوەی دووەم :
بەپێی سەرچاوەیەک پارتی لەهەوڵی ئەوەدایە گەر رەوشی ململانییەکان بەشکستی خۆیان بگەڕێتەوە ، ڕێگا چۆڵبکات ، تا بە ئاسانی داعش کوردستان بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵەوەو بۆ ئەمەش هەنگاویی نهێنی ناوە , لەهەر ئەگەرێکدا بەرەکانی شەڕ چۆڵبکات .
سەرچاوەی سێیەم :
ئەم سەرچاوەیە باس لەوەدەکات ، کە پەکەکە چەند ڕۆژێکە ئامادەباشی باشی کردووە ، بۆ هەر کاتێک هێزەکانی باشور توشی شەڕی ناوخۆ بوون ، بێلایەنی خۆی بەیان بکات و بەهێزەکانی هەموو بۆشایی نێوان داعش و کوردستان پڕ بکاتەوە ، بۆیە هەر لە دوێنیوە سەدان هێزی نزیک کردۆتەوە لە شەنگال و سەرسنوری هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە