کامەران وریا قانع : سحرى پارتى خه‌ریكه به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه .
كه‌م نه‌بون ئه‌وانه‌ى ده‌یانوت له‌گه‌ڵ هێزێكى وه‌ك پارتى هیچ ناكرێت , هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌باته‌وه , هه‌موو پۆسته گرنگه‌كانى هه‌رێم بۆ خۆیانه , هه‌موو مه‌له‌فى نه‌وت له ده‌ست خۆیانه , به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكى ورد بده‌ین ئه‌م سحره به‌ره‌و به‌تاڵ بوون ئه‌چێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌تى ئێستا .
ئه‌وه وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌ستى كرد به پێداچوونه به لیستى ده‌نگده‌رو لابردنى ناوى دوو باره‌و مردوه‌كان , له ریگاى فۆرمى خۆراكه‌وه .
ئه‌وه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌رچه‌نده ئاسته‌نگ زۆره له كاره‌كانى , به‌ڵام سه‌ره‌تاكه‌ى ده‌ستى پێكردوه . هه‌ر له دروست كردنى چه‌ند لیوایه‌كى سه‌ربه‌خۆ , بۆ ته‌سلیم كردنى ئه‌و چه‌كانه‌ى كه وڵاتان یارمه‌تى كوردى پێده‌ن به وه‌زاره‌ت نه‌ك حزب ( هیچ وڵاتێكى رۆژئاوایی ئاماده نیه چه‌ك به ته‌نها به حزبێك بدات )
ئه‌وه كۆمیسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم له هه‌موو لایه‌نه‌كان دروست بوون كه تواناى ته‌وزیر كردن زۆر كه‌متر ئه‌بێته‌وه , ئه‌وه داهاتى نه‌وت له ژێر ده‌ستى پارتى ده‌رهات به دروست كردنى سندوقى داهاتى نه‌وت ( هه‌رچه‌نده ره‌نگه تا ماوه‌یه‌ك ئه‌م سندوقه ئه‌كتیڤ نه‌بێت , به‌ڵام دواجار هه‌ر ئه‌بێت كارى خۆی بكات )
تازه‌ترین نموونه , ئه‌مرۆ پارتى دیموكرات هه‌موو هه‌وڵێكى دا پرۆژه‌ى یاسایی هه‌موارکردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم په‌ك بخات بۆیان نه‌چووه سه‌ر , سبه‌ینێش له په‌رله‌مان هیچان بۆ ناكرێت , ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كى جدى هه‌بێت له لایه‌نه‌كان بۆ گۆرین و هه‌موار كردنى یاساكه . خۆى دروست بوونى ئه‌م هه‌موو قەیرانه ئه‌مرۆ له كوردستان به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه پێگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى پارتى درزی تێكه‌وتوه , چونكه هه‌موو دەسهلاتهكانى هه‌رێم له ژێر ده‌ستى ئه‌وانه . كاركردن له‌م دۆخه هه‌رگیز ئاسان نیه , به‌ڵكو ئه‌بێت به پشویهكى درێژه‌وه كارى له‌سه‌ر بكرێت .