ئەکرەم محەمەدئەمین : من و نامەکەی بارزانی .
زۆرینەی خەڵکی کوردستان ماوەیەکە سەرقالبون بە مانەوە یان نەمانەوەی سەرۆکی هەرێم لە سەر کورسیەکەی یان چۆنیەتی هەموار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم .
زۆر گرنگە کۆمەلانی خەڵکی کوردستان ئەم بابەتە بە هەند وەرئەگرن و بیروبۆچونی خۆیانی لەسەر ئەدەن ئەشبێت وابێت چونکە چۆنیەتی پیادە کردنی دەسەلاتی سەرۆکی هەرێم ئەبێت بە یاسا رێك بخرێت و دەسەلاتەکان دیاری کراوبن ، بروای تەواو بە دیموکراسی و دەستاو دەست کردنی دەسەلاتەکانی تیا دیار کرابێت .
ئەگەر بمانەوێت وولاتێکی دیموکرات و بروابون بە ئازادیمان هەبێت لە پێش هەموو شتێکەوە ئەبێت بروای تەواومان بە دەستاو دەست کردنی دەسەلات هەبێت .
کەواتە با بگەڕینەوە بۆ دەستور و ڕیشالەکانی ناو دەستور کە چۆن نوسراوەتەوە و کەم کوریەکان لە چیدان .
وەکو بینیمان چوار لایەنی سیاسی لە کوردستان بێجگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆژە یاسایان پێشکەشی پەرلەمان کردلە ( 2015-06-23) بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری ساڵی ( 2005) یاسای ژمارە(1 ) تایبەت بە دەسەلاتەکانی سەرۆکی هەرێم .
نامەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێم بە بێ ئاگاداری جێگرەکەی کە بەڕێز کاك (کۆسرەت ) نوسراوە . ئەمەش هەلەیەکە خۆی لە خۆیدا .
ئەوەی بابەتی نوسراوی بەندەیە چەند تێبنیەك هەیە لەسەر نامەکەی بەڕیز سەرۆکی هەرێم :
لە نامەکەدا وا هاتوە :
1- بەر لە دوو ساڵ بە نامەیەك بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان داوام کردوە لەگەل حزبەکان بۆ مەسەلەی سەرۆکایەتی هەرێم بە تەفاهوم چارەسەرێک بدۆزنەوە ، پێش چەند مانگیک لەگەڵ حزبەکان کۆبونەوەم کردوە بۆ هەمان مەبەست .
تێبینی :
# ( 2015-06-23 ) کۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام درا بۆ پێشکەش کردنی هەموار کردنەوەی دەستور یاساکانی تایبەت بە سەرۆکایەتی هەرێـم ، تەنها پارتی و پاشکۆکانی ئامادە نەبون ، هەمان پەرلەمانە کە بەڕێزی سەرۆکی هەرێمەکەیەتی .
# نامەکەی بەڕێزت لە کۆبونەوەی مەکتەوبی سیاسی پارتیدا نوسراوەتەوە ، بۆ راستی وەلامەکەش هەرچوار لایەنە سیاسیەکەی کوردستان وەلامی بەڕێزتیان داوەتەوە بە پێشکەش کردنی پرۆژەکانیان ،
کەواتە بیرتان چوبوو بە پارتەکەی خۆتان بڵێن ئێوەش ئەبێت پرۆژەتان هەبێت ، ئەی کە نیتانە بەرنامەتان چیە ؟
لە نامەکەدا :
2 – لەماوەی ڕابردوودا هەموو كارە سەرەكییەكانم لە ڕێگەی تەوافوق و ڕاوەرگرتن ئەنجام داوە و ڕێزیشم لە سازان و ڕێككەوتنی لایەنەكان لەناو خۆیاندا گرتووە و یارمەتیم داون ئەو سازانەیان شێوەیەكی یاسایی وەربگرێت. یاسای ژمارە 4 ـی 2015 ـی پەرلەمان بۆ ئامادەكردنی دەستوور، وێڕای ئەوەی كە تێبینیمان لەسەری هەبوو ،
تێبینی :
# تێبینەکەی بەڕێزت بۆتە پرۆژەی هەرچوار لایەنە سیاسیەکە بەرامبەر پارتی کە پرۆژەی نیە .
لە نامەکەدا :
3 – ئەوەی رۆژی 23/6/2015 لە پەرلەمان ڕوویدا ، مەترسییە لەسەر بنەما و پڕەنسیپی تەوافوق و سازان ، ئەو بنەمایەی كە خودی سەرۆكایەتیی پەڕلەمان و كابینەی هەشتەم لەسەری دامەزراون . ئێستاش ، لەبەر بەرژەوەندیی گەل و وڵاتەكەمان داوا لە حزبەكان دەكەم ، دوور لە بەرژەوەندیی حزبیی تەسك و ، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی وڵات و ، هەروەها ڕەچاوكردنی هەلومەرجی ناسك و هەستیاری ئێستا كە وڵاتمان پێیدا تێدەپەڕێت ، بگەڕێنەوە بۆ پڕەنسیپی تەوافوق و سازان . چونكە تەنیا بە سازان ، پرسە نیشتیمانی و سەرەكییەكان بە پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمیشەوە قابیلی چارەسەرن .
تێبینی :
# ئەگەر پارتی بەشداری بکردایە مەترسی نەبوو لەسەر پرنسیبی سازان .
# پێویست بوو پارتی بەشداری بکرادیە چونکە هەرچی جومگە سەرەکیەکانی حوکمەتە لە دەستیدایە لە چی سڵ ئەکاتەوە .
# هەتا چەند پرسی سەرۆکی هەرێم قابیلی چارەسەرن ؟
ئایا بە ڕێژەیە یان سازانە یان بە یاسا دەستور ڕێك ئەخرێت .
# سەرۆکی هەرێم کوا گوزەرانی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان لە ماوەی دەسەلاتی بەڕیزتدا چی کراوە .
# سەروەت و سامانی وولات بە هەدەر ئەروات بە ئاگای بەڕێزت پارەکەی کوا ؟ بۆ سەرفی ناکەیتەوە بۆ کوردستان . ئەو هەموو داهاتە ئەرواتە دەروە هێشتا پەنا بۆ قەرز کردن ئەبەن ، کێ پارەی قەرزەکان ئەداتەوە ، لە موچەی کۆمەلانی خەڵکی ئەبرن کە مانگێک بوە بە ( 90) رۆژ .
# ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان لە نزمترین ئاستدایە کەچی داوای دەنگدان ئەکەیت لە خەڵکی کوردستان .
کام کۆمەلانی خەڵکی کوردستان ؟
هەرچی جومگە سەرەکیەکانی دەسەلاتە بە هەموو بەشەکانیەوە لە ژێر فەرمانی خۆتاندایە ، بێ ئاوردانەوە بۆ لایەنە سیاسیەکان ، سەیرە باس لە رەچاو کردنی بەرژەوەندی وولات ئەکەن .
لە نامەکەدا :
4 – كوردستان بەرەو قۆناغێكی زۆر جیاواز و گرنگ دەڕوات . ئەمڕۆ زیاتر لەهەموو كات پێویستیمان به یەكڕیزیی و رێككەوتن و سازانە . ئەوەی لەڕووی یاساییەوە پێویستە ، من لەلای خۆمەوە كردوومە . ئەركێكی نیشتمانی دەكەوێتە سەر هەموو لایەنەكان تا پێش 20/8 بگەنە ئەنجامێك كە، دەتوانن بە سازان ڕێكبكەون . ئەگەریش لایەنەكان بەپێی پڕەنسیپی تەوافوق و سازان نەجووڵانەوە ، ئەوكات منیش هەڵوێستی خۆم ڕادەگەیێنم .
تێبینی :
# چار نیە ئێمەش ئەڵێین یەکریزی و سازان لە سەروی هەموو شتێکەوەیە ، کورد پێویستی بە سەرۆکێکی ئازاو لە خۆ بوردوو هەیە لە پێناوی دەسکەوت و داوای کۆمەڵانی خەڵکی قوربانی بدات .
# ئەگەر لایەنەسیاسیەکان پێش( 2015-08-20 ) نەگەنە ئەنجام و پارتی پرۆژەی خۆی نەخاتە بەردەمیان وەلام چیە ؟ چونکە ئێستا پرسیار لە پارتی ئەکرێت کوا پرۆژەکەت کوا ووتەی فەرمی حزبەکەت .
# لایەنەکان زۆر بەرپرسانە پرۆژەیان پێشکەش کرد و ئامادەی سازانیشن .
# ئەگەر پارتی بەم شێوەیە لە راگەیاندنەکان ئەیانبینین گفتوگۆ بکەن قازانج بەم دۆخەی ئێستای کوردستان ناکات .
# ئەوەی منی راچلەکاندوە ڕستەی کۆتاییە .
هەرەشە ئامێز یان ئاگادار کردنەوە یان چیتان لەدەست دێ بیکەن یان ئەوە من و پارتی ئەوەش ئێوە یان دوو ئیدارە یان فەرمون بۆ شەڕێکی ناوخۆ کە هێلی سورە بۆ هەموو تاکێکی کورد .
خۆزگە ئەم نیوە دێرە لە کۆتای نامەکەدا نەبوایە ، چونکە کۆتایی هەموو نامەیەك بە هیوای سەرکەوتن و کامەرانی بە کۆتا دێت .
بە هیوای کوردسانێکی خۆش و ئارام