دکتۆر محەمەد گەناویی : ئابوری میلیشیایی .
ره‌وت ( سیر ) Course ی روداوه‌کان له‌م به‌شه‌ی دنیا که‌ئێمه‌ی کورد تیا دهژینو به‌شێکین لێی ، هه‌موو پێویستیه حه‌تمیه ئابوری ، سیاسی ، مێژویی ، مرۆییه‌کان بۆ تەکامولی ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌و دۆستانه‌و ئاشتیانه ته‌واو تیا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، هه‌موو په‌یوه‌ندی و پێکهاتوهکان ( compounds ) که‌ده‌بوو به‌گوێره‌ی پێویستی و حەتمیهتی ژیان‌و ئابوری و مێژوو تەکامولی ته‌واویان تیابکردایه ، ئێستا به‌ته‌واوی له‌ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌ی تەکامولدان به‌ره‌و شیبونه‌وه (Decomposition) و ههڵوهشانو پارچه‌پارچه‌بون .
مانا‌و بونی نیشتمان‌و نیشتمانیبون ، نه‌ته‌وه‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ، ئابوری نیشتمانی و ره‌هه‌نده‌کانی ، هه‌تا یه‌کێتی فه‌رهه‌نگی و عهقڵیهتو له‌سه‌ر ئاستی تاکو کۆو هه‌روه‌ها هه‌موو به‌هاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و پێوه‌ره‌کانیان له‌حاڵی داڕمان ، شیبونه‌وه ، ئه‌مجار ونبونان .
ئابوری وه‌کو ره‌هه‌ندێکی سه‌ره‌کی و بڕیارده‌ری ژیان‌و جۆری ژیانی په‌یوه‌ندار به‌ژیانی ماددی و مه‌عنه‌وی مرۆڤه‌کانه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر ده‌بوو له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی تەکامولی ته‌واوی کردبایه له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه نیشتمانیه‌کانه‌وه ، به‌ڵکو ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئابوری و سستمی ئابوری جیهانیش هه‌نگاوی گه‌وره‌و ته‌واوکراوی بنابایه . به‌ڵام ئه‌مه‌ی ده‌بینین له‌واقیعدا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه ، هه‌موو بنه‌ماکانی ئابوری نیشتمانی له‌هه‌موو ئه‌م وڵاته‌ی خۆمان‌و ده‌وروبه‌رمان تاده‌گاته باکوری ئه‌فریقیاو هه‌تا ئاسیای ناوه‌ڕاستیش له‌ئه‌فغانستانه‌وه تا تاجیکستان به‌ره‌و روخان ده‌ڕۆن ، ئێستا له‌زۆر وڵات هه‌تا مانا‌و بونی ئابوری نیشتمانی نابینرێت نمونه سوریا، عێراق ، یه‌مه‌ن ، لیبیا ، که تادێت وێنه‌و ژماره‌ی ئه‌و وڵات‌و شوێنانه زیاتر ده‌بێت .
له‌گه‌ڵ رمانی ده‌سه‌ڵاته به‌ناو سیاسی و نیشتمانیه‌کان ، ئابوریش له‌هه‌موو رویه‌که‌وه که‌وته داڕمان ، که‌ئیتر ژیانی ئابوری هیچ ره‌هه‌ندێکی نیشتمانی نه‌ما ، میلیشیاکان له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا ، جا هه‌ریه‌که بهدروشمو ناوێکی پیرۆزکراودا له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بۆ شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان جا ( دینی ، مه‌زهه‌بی ، نه‌ته‌وه‌یی یان خێڵ‌و گروپێک ) بێده‌ستیان به‌سه‌ر کایه‌کانی ئابوری‌دا گرت و به‌هه‌موو ریگایهک له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سیما‌و تایبه‌تمه‌ندی نیشتمانی له‌ئابوریدا نه‌هێڵن .
له‌زۆر شوێن میلیشیاکان له‌م بواره‌دا سه‌رکه‌وتوبون ، هه‌ریه‌که له‌ناوچه‌ی خۆی هێڵی بازرگانی خۆی هه‌یه ، سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی ئابوری له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆیدا ده‌کات به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ، هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ڕوی نه‌ته‌وه‌یی ، دادپه‌روه‌ری ، نیشتمانیه‌وه تاوان‌و خیانه‌تیش بێت ، ئیتر لێره‌دا وه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا به‌ها مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان نامێنن ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نهاو به‌س به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕی و بێ لێپرسینه‌وه‌ی باندی میلیشیایه .
هه‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که به‌ناو نیشتیمانین ، به‌ڵام ئابوری له‌لایه‌ن نوخبه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه کۆنترۆڵده‌کرێت سیاسه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیان‌و بژێوی لایه‌نگرانیان به‌کارده‌هێنن ، سلوکو تایبه‌تمه‌ندی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداری میلیشیای ئابوری هه‌ڵده‌گرن ، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نیشتیمانی .
هه‌ڵبه‌ته زۆر جوڵانه‌وه‌ی ئازادی ، رزگاری و دادپه‌روه‌رخوازی له‌زۆر شوێنی جیهان له‌فۆرمی میلیشیا وه‌ک زه‌روره‌تێکی قۆناغێکی دیاریکراوی میللی، نیشتمانی و ئابوری ده‌ستیان به‌کاری خه‌بات کردوه‌و خاوه‌ن ئایدیا‌و فکرو باوه‌ڕێک بون بۆ دنیا‌و ژیانێکی ئازاد‌و جوانتر‌و خۆشتر ، به‌ڵام هه‌رکاتێک گروپی سیاسی دوای بون به‌ده‌سه‌ڵاتدار یان ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی داماڵران له‌بونی ئایدیا ، جیهانبینی فکرو به‌هاو ره‌هه‌نده‌کانی نیشتیمانی و ئینسانی ئه‌وا بونیان کورتده‌بێته‌وه بۆ کایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌ڕه‌هه‌نده سیاسی، نیشتمانی ، میللی ، به‌ها فکری ، مرۆییه‌کان و فه‌رهه‌نگیه‌کانه‌وه نامێنێت .
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه خه‌ڵکانی میلیشیای ئابوری که‌سانی ملهوڕ ، نه‌خوێنده‌وار به‌مانا مه‌عریفیه‌که‌ی ، بێ فه‌رهه‌نگ ، بهسیفهتو سلوک تاوان کار‌و مرته‌زیقه ، بێ ویژدان ، ته‌مبه‌ڵن بۆچی ؟ چونکه ئه‌مانه به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت ، له‌وانه به‌هۆی جهل، هه‌ژاریان له‌داهێنان ، فکر ، مه‌عریفه‌ت ، به‌هاو نه‌بونی هیچ په‌یامێکی نیشتیمانی و ئینسانی شتێکیان پێ نیه بۆ ره‌وایه‌تدان بهدهسهڵاتو مانه‌وه‌ی خۆیان ، بۆیه هه‌موو هێزو بایه‌خی خۆیان دههخهنهسهر کایه‌کانی ئابوری بۆ داگیرکردن‌و مۆنۆپۆلکردنی هه‌موو که‌رته‌کانی ژیان‌و چالاکیه‌کانی ئابوری .
له‌ئه‌نجامدا کۆی کۆمه‌ڵگا به‌هه‌مان فه‌رهه‌نگی نه‌فره‌تی میلیشیا رادێن که‌بریتیه له بێ به‌رهه‌می ته‌مبه‌ڵی ، بێ هیچ په‌روه‌رده‌یه‌کی فکری و ئینسانی ، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی فه‌رهه‌نگی کار‌و خوێندن و خوێندنه‌وه که‌ئه‌مه یه‌کێکه له‌گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌کانی میلیشیا بۆ سه‌ر تاکو کۆمهڵو داهاتوی هه‌ر شوێنێک میلیشیای ئابوری هه‌بێت .
له‌مه‌ش زیاتر میلیشیای ئابوری به‌هێزی مۆنۆپۆلی ئابوریه‌وه هه‌موو کایه‌کانی ژیان ، له‌وانه کایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری و ئه‌ده‌بیش بهمیلشیایی ده‌کات .
پرسیار لێردا ئه‌مه‌یه ، له‌چ ژینگه‌یه‌کدا میلیشیای ئابوری گهشهدهکاتو دروستده‌بێت ؟
ناجێگیری سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، نه‌زانی ، هه‌ژاری ، ناهۆشیاری ، بێده‌نگی گشتی ، لاوازی کایه‌ی رۆشنبیری و فکری و چه‌واشه‌کاری له‌ڕێگه‌ی میدیا‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی موزه‌ییه‌ف ژینگه‌ی گه‌شه‌و بون‌و مانه‌وه‌ی میلیشیا ئابوریه‌کانن له‌هه‌ر وڵاتێک .
هه‌میشه میلیشیای تاوانی ئابوری له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌م ژینگه وێرانکه‌رانه‌ی گهلو نیشتمان‌و مرۆڤ گهشهپێبداتو ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌ئابوریه تاوانه‌که‌ی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م ژینگه وێرانکه‌رانه ته‌رخانده‌کات به‌وپه‌ڕی سه‌خاوه‌ته‌وه .
تایبه‌تمه‌ندی و کاراکته‌ری میلیشیای ئابوری ئه‌مه‌یه که‌خۆی به‌به‌رپرس نازانێت به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێکی مرۆیی، نیشتمانی ، ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵک ، به‌ڵام خۆی به‌خاوه‌نی هه‌موو شتێک ده‌زانێت له‌ناو سنوری ده‌سه‌ڵاتی میلشیایی خۆیان، هه‌تا مرۆڤه‌کان به‌موڵکی خۆی ده‌زانێت بۆ بهکارهێنانو سودلێوه‌رگرتن وه‌ک ئامرازێک یان گیاندارێک .
له‌ده‌سه‌ڵاتی کۆنی میرنشینهکانو خێڵه‌کان له‌بواری به‌رپرسیارێتیدا به‌رامبه‌ر که‌سانی تر به‌هۆی پابه‌ندبونیان به‌هه‌ندێک ره‌هه‌ندی تقیلیدی و ئه‌خلاقی و ئاینی که‌م یان زۆر هه‌ستێکی مرۆیی و به‌رپرسیاریه‌تیان هه‌بوو ، به‌ڵام میلیشیای تازه پهیدابوی ئابوری به‌تاڵه له‌هه‌موو به‌هاو هه‌ستێکی به‌رپرسیارێتی و ته‌واو بێباکه له‌گیان ، ژیان ، کهرامهتو داهاتوی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی بهتیرۆرو زۆرداری خۆی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوه .
ئیتر ئه‌مڕۆ میلیشیای ئابوری بۆته دیارده‌یه‌کی تازه‌ی رۆژگاری ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه تیایدا ده‌ژین . پرسیاری بابه‌ت ئه‌مه‌یه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میلیشیای ئابوری بکرێت ؟ ئایا ئه‌م ههڵوهشانهوهیەی ئێستا هه‌یه که لهمیلیشیای ئابوری‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت قۆناغێکی حه‌تمی مێژوییه‌و ده‌کرێت سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ دوباره دروستکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌کان ( compounds ) به‌ره‌و جێگیربونی هه‌میشه‌یی و راست له‌ڕوی نه‌ته‌وه‌یی ، نیشتمانی ، شارستانی و هه‌موو ره‌هه‌نده مرۆڤایه‌تیه‌کانه‌وه ؟.
ئایا به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى میلیشیای ئابوری ده‌توانرێت هه‌موو هه‌ڵوه‌شاوه‌کانی تر له‌فۆرمێکی ته‌ندروستتر ، جوانتر‌و پایه‌داردا پێکبهێنرێته‌وه ؟.
وه‌ڵامه‌که ئه‌رێنی یان نه‌رێنی بێت ، ده‌بێته بابه‌تی تازه که‌پێوسته شرۆڤه‌ی بۆ بکرێت ، له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌کادیمیسته ئابوری و کۆمهڵناسو سیاسیه‌کانه‌وه له‌سه‌ر ئابوری میلیشیایی .