Ali-Auni

ڤیان فەرەج : زۆرینه‌ی سه‌خیف و که‌مینه‌ی شه‌ریف .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کلتورێکی داهێزراو له‌ناو حزبه‌ کوردستانیه‌کانی باشوردا هه‌یه‌ ، کلتورێک تاکی کردۆته‌ کۆیله‌و مێگه‌ل . ئه‌و کاته‌ی ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر ژنه‌ چالاکوانێک دابه‌زی له‌ دڵه‌وه‌ به‌زه‌یم به‌ تێگه‌یشتنی تاکی کورد ده‌هات له‌سه‌ر پرسی ته‌قدیسکردن ، چونکه‌ ئێمه‌ له‌شه‌ڕێکی وێرانکه‌رداین له‌گه‌ڵ داعش له‌سه‌ر پرسی پیرۆزیه‌کان و ده‌مانه‌وێ وڵات به‌ره‌و رێیه‌ک ئاراسته‌ پێ بکه‌ین ، که‌ شته‌کان به‌قه‌ده‌ر قه‌باره‌ی خۆیان پیرۆزییان پێ بدرێ ، لێ پێ ده‌چێ ئه‌مه‌ مه‌حاڵ بێ ، چونکه‌ له‌سه‌رچاوه‌که‌وه‌ ئاوه‌که‌ لێڵه‌ .

ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی به‌ زۆرینه‌یه‌کی پارله‌مانی ، که‌ ده‌کاته‌ نوێنه‌ری زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی باشور به‌ سه‌خیف ، حاشا له‌ڕووتان ، ناو ده‌با ئیتر چۆن ئه‌و که‌مینه‌یه‌ی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ په‌روه‌ردیان ده‌کا ده‌رهێنه‌ری سه‌دان گرته‌ی ڤیدیۆیی جنێودان نابن به‌که‌رامه‌ت و ئابرو که‌سایه‌تی و بونیادی یه‌ک به‌یه‌کمان ؟

ده‌بینم له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ماوه‌یه‌کی باشه‌ هه‌ندێ وێبپه‌یج و ئه‌کاونتی تایبه‌ت هێرشێکی ناڕه‌وا ده‌که‌نه‌ سه‌ر چالاکوانانی پێشڕه‌و له‌داواکردنی ده‌ستوری عه‌لمانیدا ، ئه‌مانه‌ تۆمه‌تی ناڕه‌واو هێرشی که‌سی و جنێودان ده‌که‌نه‌ کلتوری هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌یانه‌وێ شه‌قێکی هه‌زاران مه‌تری کلتوری له‌ نێوه‌ندی سلێمانی و هه‌ولێردا دروسبکه‌ن به‌خاتری به‌لارێدابردنی پرسه‌ سیاسیه‌کان و له‌پێشی پێشه‌وه‌ش پرسی سه‌رۆکایه‌تی .

ئه‌م حزبانه‌ هه‌ر به‌ گه‌نده‌ڵی و قۆرخکاری ده‌سه‌ڵات و دزینی سامانی خه‌ڵکه‌وه‌ ناوه‌ستن ده‌یانه‌وێ جیاوازی و دابه‌شبونی کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوریش له‌نێوان شاره‌کاندا سه‌رله‌نوێ دروسبکه‌نه‌وه‌ !

سه‌یره‌ پیرۆزکردن و په‌رستن بگاته‌ ئاستێ زۆرینه‌ی میله‌ت سه‌خیف بکاو که‌مینه‌ش شه‌ریف له‌کاتێکدا گه‌ر به‌ ژماره‌ بدوێێن ئه‌وا به‌هه‌ر ١١ کورسیه‌که‌ی که‌مایه‌تیه‌کان هێنده‌ی یه‌ک کورسی حزبه‌ کوردیه‌کان ده‌نگیان نه‌هێناوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و 57 کورسیه‌ی ژوره‌وه‌ زۆرینه‌ن نه‌ک ره‌ها ، به‌ڵکو زياتر له سێ له‌ پێنجی کورسیه‌کان بوو بێ که‌مایه‌تیه‌کان به‌و واتایه‌ی سێ له‌ پێنجی کۆمه‌ڵگای کوردی لای عه‌لی عونی سه‌رکردایه‌تی پارتى سه‌خیفه‌ ؟ ده‌ی تۆ ته‌پڵی شه‌ری ناوخۆ بۆ لێ ده‌ده‌ی  ، که‌ نازانی سیاسه‌ت بکه‌ی ؟

به‌رپرسیارێتی مۆڕاڵی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی کاک مه‌سعوده‌ ، که‌ ده‌می سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی و پارله‌مانتاره‌کانی دابخا ، ئه‌وان له‌م قۆناغه‌دا جگه‌ له . ناشرینترکردنی پارتی مایه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی که‌لتوریشن ، که‌ ئاسه‌واره‌که‌ی له‌وه‌ی بارزانی باوک سه‌باره‌ت به‌ سۆرانیه‌کان خراتر ده‌بێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت