گه‌شاوه جاف : تەلەفزیۆن و منداڵ و کاریگەریەکانی .
بوونی که‌ناڵی تایبه‌تمه‌ند به منداڵان و به‌رهه‌م هێنانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌م به‌شه هه‌ره‌گرنگ و هه‌ستیاره‌ی کۆمه‌ڵگا کارێکی ئاسان نيیه . ئه‌وانه‌ی , که له‌م بواره‌دا کارده‌که‌ن ، زۆر کاریگه‌رانه و وورد برەو به به‌ربڵاوکردنی دنیای منداڵ و خه‌یاڵه‌کانیان ده‌ده‌ن . ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی که به‌رهه‌می ده‌هینن . له ڕێگه‌ی ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌کان و په‌یامی به‌رنامه‌کانه‌وه ده‌بینرێت که ته‌مه‌نی منداڵ له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت ، هه‌روه‌ها جیاکاری ته‌واو به به‌رنامه‌کانه‌وه دیاره له ڕووی شێوا ز و ناوڕۆکه‌وه . ئامانج له بوونی ئه‌م که‌ناڵه تایبه‌تمه‌نده به منداڵان زیاتر قوڵبوونه‌وه‌یه له به‌ده‌رخستنی توانا کانیان و بره‌ودانە به که‌سایه‌تی خوودی منداڵ له ته‌مه‌نه جیاوازه‌کاندا . هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی له‌م که‌ناله‌دا کارده‌که‌ن ده‌بێت زۆر به‌ئاگاوه ئامانجی به‌رنامه‌کانیان ئاڕاسته بکەن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌کان نه‌بنه هۆی شیواندنی هیزری منداڵان، به‌ڵکو ببنه هۆی گه‌شه‌کردنێکی دروستی لایه‌نه جیاوازه‌کانی ژیانی مندالان .
هه‌رچه‌نده بوونی ئه‌م کاناڵه تایبه‌تمه‌نده به منداڵان گرنگی زۆری هه‌یه ، به‌ڵام وه‌ک هه‌ر شتێکی تر دووڵایه‌نی هه‌یه ، مه‌به‌ست له لایه‌نی سوودبه‌خش وهه‌روه‌ها لایه‌نی زیانبه‌خشه . لێره‌دا ئه‌مه‌وێت تیشک بخه‌مه سه‌ر لایه‌نه زیانبه‌خشه‌که ی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی تووشی منداڵ دێت له کاتێکدا گه‌ر به‌بێ به‌رنامه رێژی ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن بکات و ئه‌و گاریگه‌ریه نه‌رێنیانه‌ی که له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و منداله به‌جێ ده‌هیڵێت . له‌بری ئه‌وه‌ی سوودی پێ بگه‌یه‌نێت تووشی چه‌نده‌ها كیشه و شێوانی ده‌روونی و که‌سایه‌تی ده‌کات . به‌تایبه‌تی دووساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵ له ژیاندا به پڕبایه‌خترین و هه‌ستیارترین کات داده‌نرێت بۆ گه‌شه‌کردنی مێشکیان ، ته‌له‌فزیۆن ئه‌توانێت ببێته ڕێگرێک له‌به‌رده‌م ئه‌م گه‌شه‌کردنه‌دا . لێره‌دا ئاماژه به دوو هۆکاری سه‌رکی ده‌ده‌م که کاریگه‌ری نه‌رێنیان ده‌توانرێت هه‌ستی پێ بکرێت .
خراپ ڕه‌فتارکردنی منداڵ به‌هۆی زۆری ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن :
له‌م ساڵانه‌دا چه‌نده‌ها لیکۆڵینه‌وه‌و به‌دوواداچوون ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتی منداڵان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌کاندا له کۆی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که به‌شداری لیکۆڵینه‌وه‌کان بوون ، ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و مندالانه‌ی زیاتر له دوو کاتژمێر به‌دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه داده‌نیشن به‌تایبه‌تی که ته‌مه‌نیان له نێوان ده ساڵ بۆ یانزه ساڵه ، شه‌نسی زیاتریان هه‌یه که کێشه‌ی ده‌روونیان بۆ دروست ببێت ، هه‌روه‌ها جووڵه‌ی جه‌سته‌یان زۆر که‌م ده‌بیت و چست و چالاکیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن بۆ ماوه‌یه‌کی زیاد له پێویست . که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کێشیان زیاد ببێت منداڵیکی ته‌ندروست نه‌بن . هه‌ر له درێژه‌ی به‌دواداچوونه‌کانیاندا ئه‌و خاڵه‌یان بۆ ڕون بوه‌ته‌وه که ئه‌و منداڵانه‌ی به‌رێژه‌یه‌کی له راده‌به‌ده‌ر ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن یان یاری کۆمپیوتهردهکهن زیاترین کێشه‌ی ده روونیان تێدا به‌دی ده‌کرێت . هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی زۆرترین جم وجووڵ ده‌که‌ن و نائارامن رهفتاریشایان له‌گه‌ڵ ده‌وره‌به‌ر و هاوته‌مه‌نه‌کانیان زۆر باش نیه ، گه‌ر به‌راوورد بکرێن به هاوته‌مه‌نه کانیان که رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م یاری کۆمپیوته‌ر یان له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن داده‌نیشن . ئه‌وانه‌ی که زۆر به‌که‌می سه‌یری ته‌له‌فزیۆن یان یاری کۆمپیوتەریان کردبوو منداڵێکی دڵخۆش بوون و کێشه‌ی ده‌رونیان نه‌بوو .
ڕێژه‌ی ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن و یاریکردن به کۆمپیوته‌رو ئایپاد به‌پێ ته‌مه‌نه‌کان جیاوازیان هه‌یه . به‌گشتی منداڵ ده‌بێت که‌متر له دوو کاتژمێر کات له‌گه‌ڵیان دا به‌سه‌ر به‌رێت ، به‌ڵام بۆ ته‌مه‌نی خوار ده‌ساڵ ڕیژه‌که ده‌گۆڕێت بۆ که‌متر له کاتژمێرێک . چونکه ده‌بێته هۆکارێکی سه‌ره‌کی لەسەر گۆڕانکاری ڕه‌فتار کردنی منداڵ لە باشەوە بۆ به‌ره‌و خراپتربردن ، به‌تایبه‌تی له کاتێکدا ئه‌م گرفتانه سه‌رهه‌ڵ ئه‌ده‌ن که زیاد له پێویست ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆنیان کردوە ، به‌تایبه‌تی له ته‌مه‌نی دووساڵ بۆ سێ ساڵی . چونکه هه‌روه‌ک له پێش دا ئاماژه‌م پێ داوه دووساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵ پڕبایه‌خترین و هه‌ستیارترن کاته بۆ گه‌شه‌کردنی مێشک له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت زۆر به‌ئاگایانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت .
زیاد سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن هۆکارێکه بۆڕێگرتن له‌م گه‌شه سروشتیه‌ی مێشک ، بۆیه لەڕیگەی ئەم نیشانانەوە بۆت ڕوون دەبێتەوە کە له‌م ته‌مه‌نه دا له‌لایه‌نی ڕه‌فتار کردن و ههڵسووکهوتیانهوه کێشه‌یان بۆ درووست ده‌بیت . بۆنموونه شهرهنگێزدهبن ، نائارام یان هارن ، کێشه‌ی ته‌رکیز نه‌کردنیان ده‌بێت و هه‌روها گوێرایه‌ڵ نابن .
ئه‌م کێشانه له کاتێکدا سه‌ر هه‌ڵ ئه‌ده‌ن که به‌بێ به‌رنامه‌ڕێژی دروست ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن ده‌که‌ن وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاد ده‌بێت که خوو به‌م ڕه‌فتارانه‌وه بگرن و ببێته به‌شیکی هه‌ره سه‌ره‌کی له کاره‌کته‌ری که‌سێتیان ، وه له گه‌وره‌بوونیاندا ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی هه‌لسووکه‌وت کردنیان له گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌کانیان به‌تایبه‌تی له قوتابجانه یان له شوێنی یاری کردن له‌گه‌ڵ منداڵانیی تردا . که‌واته ده‌تواننی بلێن که توانای لێک نزیک بوونه‌وه تێکه‌ڵاویان که‌م ده‌بیته‌وه له‌لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن .
له‌م باره‌یه‌وه خاتوو مارینا ڤیرلیندن لێکۆڵه‌ره‌وه و سه‌رۆکی به‌شی ده‌روونی منداڵ و نه‌وجوانان له ئێرئهسمس ئێم سی سۆفیا ده‌ڵێت : هه‌رچه‌نده ڕوون بوه که ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن گرفتی ره‌فتار لای منداڵان دروست ده‌کات به‌تایبه‌تی ئه‌و مندالانه‌ی که ده‌چنه قوتابخانه . به‌ڵام به ووردی لیکۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی منداڵی ته‌مه‌ن دووساڵ ئه‌نجام نه‌داربوو . بۆ یه‌که‌مجار ئێمه هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ووردو درشت و له ده‌رئه‌نجامدا بۆمان ده‌رکه‌وت که هه‌ر له منداڵیه‌وه کاریگه‌ری خراپی ده‌بیت و ئه‌و گرفتانه‌ی له‌و ته‌مه‌ندا سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌ن تێیاندا گه‌شه‌ده‌کات به شیوه‌یه‌کی زۆر نه‌رێنی . له به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش به پێویستی ده‌زانێت که دایک و باوکان ئاگاداری منداڵه بچووکه‌کانیان بن و نه‌هێلن ئاڵووده‌ی ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن ببن . له بری ئه‌وه هه‌وڵ بده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵیان یاری بکه‌ن کاته‌کانیان به هه‌ندێ چالاکی سوود به‌خشه‌وه به‌سه‌ر به‌رن .
منداڵانی ته‌مه‌ن دووسال زیاتر پیویستیان به جمووجوڵی جه‌سته‌ی هه‌یه بۆ گه‌شه کردنی مێشکیان به شیوازێکی سرووشتی . بۆ نموونه یاری کردن له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌کانیان زیاتر فێری شته‌کانی دەوروبەریان ده‌کات ، تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵکان ئه‌زموونی نوێ یان فێر ده‌کات . هه‌روه‌ها له‌لایه‌نی زمانه‌وانیشه‌وه زووتر فێری ووتنه‌وه‌ی ووشه‌کان ده‌بن له گه‌وره‌کانه‌وه ، ئاسانتر فێری گفتووگۆکردن ده‌بن هه‌روه‌ها منداڵێکی که‌م دوونابن . به‌به‌راورد له‌گه‌ل منداڵیکی هاوته‌مه‌نیان که زۆر به‌ی کاته‌کانی به سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن و ڤیدیۆ گه‌یم و ئای پادهوه به‌سه‌ر ده‌بات .
هه‌ندێک له به‌رنامه‌ی مندالان هه‌یه که سوودێکی ئه‌وتۆ ناگه‌یه‌نێت به منداڵی ئه‌م ته‌مه‌نه مه‌به‌ست دوو ساڵه و ده‌بیته هۆی ڕیگری له جمووجوڵ و گه‌شه‌نه‌کردنی خانه‌کانی مێشکی . هه‌روه‌ها کاتێکی زیادی منداله‌که ده‌بات که پێویستی پییه‌تی بۆ بوونیاتنانی تواناکانی وه‌ک زمان ، ئه‌فراندن ، و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مانه ئه‌و توانایانه‌ن که له‌یه‌که‌م دووساڵی ته‌مه‌نی هه‌ر منداڵیک دا گه‌شه ده‌که‌ن و به کاتێکی زۆر هه‌ستیاره ناوده‌برێت ده‌بێت بزانرێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت له‌لایه‌ن دایک و باوکانه‌وه. له‌م قۆناغه‌دا بره‌ودان به‌تواناکانیان ده‌کرێت له ڕێگه‌ی یاری کردن و گه‌ڕان و گفتووگۆکردن بێت چونکه مێشکیان باشتر و ته‌ندروستر گه‌شه ده‌کات . به پێجه‌وانه‌ی ئه‌و چالاکیانه‌وه که مێشکی منداڵ سست ده‌کات و توانای فکری و لێکدانه‌وه‌ی فکر ی نابیت و خه‌یاڵیان به‌کار ناهێنن .
بێجگه له جموجوڵکردن هه‌روه‌ها کاتی خوێندنه‌وه‌یان ناهێڵێت . به‌تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی له قۆناغی بنهرهتیدان ، ئاستی خویندنه‌وه‌یان لاوازتره له‌وانه‌ی که کاتی زۆریان بۆ ته‌له‌فزیۆن و کۆمپیوته‌رو ئایپاد و گه‌یمه ڤیدیۆ ییه‌کان ته‌رخان نه‌کردوه . ئه‌م دیارده‌یه‌ش له ته‌مه‌نی پێنج ساڵی دا به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت .
ئه‌و منداڵانەی که زیاد له پیویست کاته‌کانیان ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ ته ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن ، ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه‌یان به‌جی ناهێنن و گوێ له مامۆستا ناگرن له کاتی وانه وتنه‌وه‌دا ، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ڕاهاتوون به ده‌نگ و وێنه‌ی جووڵاو له ته‌له‌فزیۆندا ، و که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان ده‌دوین و کورتترین ماوه‌ی ته‌رکیزیان هه‌یه . زیاتر له ڕێگه‌ی چاوه‌وه شته‌کان فێرده‌بن نه‌ک له ڕێگه‌ی گوێگرتن . ئه‌مه‌ش تواناکانیان که‌م ده‌کاته‌وه فێری زانیاری وه‌رگرتن نابن له وانه‌کانیان دا ، هه‌روه‌ها کاتی خهوتینیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که له کاتی پێویست دا ناخه‌ون تا بتوانن له ڕۆژدا چست و چالاک بن . ده‌رکه‌وتووه ئه‌و مندالانه‌ی پتر له سێ کاتژمێر له به‌رده‌می ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌رده‌به‌ن کێشه‌ی سلوک و سۆزداری و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه ، ئه‌م کێشانه‌ش له ته‌مه‌نی حه وت ساڵی دا به ئاشکرا له که‌سایه‌تیان دا خۆی نمایشت ده‌کات . زۆرجار ده‌بنه هۆی پشێوی و نائارامی له پۆله‌کانی فێرگه‌کاندا . به‌ده‌ر له‌م هۆکاره لێره‌دا له‌وانه‌یه هه‌رگیز بیرمان لێنه‌کردبێته‌وه که ئێمه‌ی دایک و باوکیش زیان به منداڵه‌کانمان ده‌گه‌یه‌نین بهمنداڵهنمان ده‌گه‌یه‌نین له کاتێکدا بێ ئه‌وی به‌خۆمان بزانین له‌م به‌شه‌ی خواره‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌م .
ده‌نگی باکگراوندی ته‌له‌فزیۆن له ماڵدا زه‌ره‌مه‌نده بۆ ته‌ندروستی مندال :
زۆرجار ڕووده‌دات که منداڵه‌کان له ژووره‌که‌دا یاری ده‌که‌ن و ته‌له‌فزیۆن داگیرساوه بۆ ئه‌وه‌ی گوێت له هه‌واڵی رۆژبێت یان هه‌وه‌ک خویه‌ک راهاتویت که له ماڵهوهبوویت تهلهفیۆن دابگرسێنیت بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری بکه‌یت وه‌ک هاوده‌مێک یان ده‌نگێک له مالهکهدات دا پێت خۆشه هه‌بێت . به‌لام هه‌رگیز بیرت نه‌کردوه‌ته‌وه که چ زه‌ره‌رێک ده‌گه‌یه‌نێت به گه‌شەی منداله‌که‌ت که له ژووره‌که‌دایه . بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م زیانه که به‌منداڵ ده‌گات به‌بێ وویستی خۆی ، زانکۆی باکوری کارۆلاینه لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 1450 که‌س له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان به‌شداریان تێدا کردوه ، که ته‌مه‌نی منداڵه‌کان له نێوان هه‌شت مانگ بۆ هه‌شت ساڵ بوون . له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌رکه‌وتووه‌که داگیرساندنی ته‌له‌فزیۆن له باکگراوندا زیان به گه‌شه‌کردنی مندالان ده‌گه‌یه‌نیت ، چونکه ده‌نگی باکگراوه‌ندی ته‌له‌فزیۆن ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی ته‌رکیز لای مندال که‌م مه‌ودا بکات یان توانای ته‌رکیز کردنی زۆر لاوازبێت . به‌تێکرا منداڵان نزیکه‌ی چوار کاتژمێر له رۆژێکدا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کانی ده‌نگی باکگراوندی تهلهفزیۆندان ، جگه له‌وه‌ی که له پێشدا ئاماژه‌م پێدا زۆر ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن به ڕێژه‌یه‌کی زیاد له بێویست کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بیت له سه‌ر ڕه‌فتاری منداڵ هه‌روه‌ها سه‌لمێنراوه‌که ئه‌مه‌ش هۆکارێکیتره بۆ زیان به‌خشین به منداڵ و لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌که توانای زانستی لای منداڵ لاواز ده‌کات ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌ی منداڵ له‌گه‌ڵ ده‌نگی باکگراوندی ته‌له‌فزیۆن به‌بێ ویستی خۆی . به‌تایبه‌تی کاریگه‌ریه نه‌رێنی یه‌که‌ی هه‌ست پێ ده‌که‌یت له کاتێکدا که یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌تدا ده‌که‌یت هه‌ست ده‌که‌یت که مامه‌ڵه‌ی نێوانتان له کاتی یاری کردندا به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌ره‌و خراپی ده‌چێت ، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که منداله‌کان به خێرای خه‌یاڵیان ده‌ڕوات یان ته‌رکیزی بۆ ناکریت یان توانای به‌رده‌وامیان نامێنێت له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی که پێوه‌ی سه‌رقاڵ . ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگی باکگراوندی ته‌له‌فزیۆنه بۆ ماویه‌کی زۆر به‌رده‌وام بێت ده‌بێته هۆی ڕێگرتن و دواکه‌وتنی گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵ .
زیاترئهم کێشه‌یه له کاتی چوونه باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که مندال توانای ئه‌وی نابیت گوی بگرێت له داده‌که‌ی له‌کاتی یاری کردن یان له مامۆستاکه‌ی له کاتی وانه یان خه‌یاڵی ده‌ڕوات ، یان ئاگای له ده‌وره‌به‌ره‌که‌ی نابێت ، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی ته‌رکیزکردنیان هه‌یه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر سه‌یری ته‌له‌فزیۆنیشیان نه‌کردبێت هۆکارێکی تر هه‌رده‌م که بوونی هه‌یه له‌ماڵه‌کاندا و بی ئه‌وه‌ی منداڵ بیه‌وێت و زیانی لێ بدات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به ده‌نگی باکگراوندی ته‌له‌فزیۆن بۆمبارد ده‌کرین .
له‌کۆتاید دا ئه‌وه‌ی که گرنگه و ئه‌بێت زانیاری زیاترمان له‌سه‌ری هه‌بێت ئێمه‌ی دایک و باوکان دوای خویندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ، ئه‌ویه که هه‌وڵ بده‌ین به‌رنامه‌ڕێژی بۆ منداڵه‌کانمان بکه‌ین له‌ژیانی ڕۆژانه‌یان دا . یاسا و ڕێسای ناو ماڵیان بۆ دابنێن و کاته‌کانی ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆنیان بۆ ده‌سنیشان بکه‌ین ،بتوانین کاته‌کانیان به چالاکی جۆراوجۆر پربکهبکهینهوه بۆ نموونه ، یاری کردن له ده‌ره‌وی ماڵ له باخچه‌کان یان له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزان ، خویندنه‌وه‌ی چیرۆک و گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵیان . هه‌وڵ بدرێت که کاتێکی ته‌ندرووست ته‌رخان بکرێت بۆ ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن و یاری کردن به ئای پاد و یاری ڤیدیۆیی ، ئه‌مانه‌ش ده‌بێت له‌ژێر چاودێری دایک و باوکاندا بێت ئه‌و کاته‌ش له نێوان یه‌ک بۆ دوو کاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌کات . هه‌روه‌ها دایکان و باوکان نابێت به هیچ جۆرێک ئه‌و ئامێرانه له ژووری نووستنی منداڵه‌کانیان دابنێن ، به پێچه‌وانه‌وه له شوێنی گشتی ماڵه‌که‌دا بێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کان تووشی هه‌ندێ ڕووداوی نه‌خوازراو نه‌بن ، به‌تایبه‌تی یاری ڤیدیۆیی و ته‌له‌فزیۆن .
هه‌میشه هه‌وڵ بدرێت که روون کردنه‌وه بده‌یته منداڵه‌که‌ت پێش قه‌ده‌غه‌کردنی و زیان پێ گه‌یاندنی له‌لایه‌کی تری ده‌روونیه‌وه ، بۆ نموونه منداڵه‌که هه‌ست بکات که جێ ی باوه‌ڕنیه یان تووشی پشێوی ده‌روونی بکه‌یت . دایکان و باوکان ئه‌بێت ئاگاداری ئه‌و خاڵه‌بن که ته‌له‌فزیۆن یان ئای پاد یان یاری ڤیدیۆیی ناتوانێت جێگه‌ی خاڵی ئه‌وان بگرێته‌وه ، بۆ نموونه که باسی ده‌نگی باکگراوندی ته‌له‌فزیۆن ده‌کرێت هه‌ندێ جار ته‌له‌فزیۆن له ماڵه‌کاندا وه‌ک دایه‌ن به‌کار دێت بۆ سه‌رقاڵ کردنی منداڵی ساوا و بێ ده‌نگ کردنی . دایکان و باوکان ئه‌و دوو که‌سه‌ن که ده‌بێت که دنیای خه‌یاڵی و واقیع بۆ منداڵه‌کانیان ڕوون بکه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی له‌کاتی سه‌یر کردنی به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی ، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه منداڵ تێگه‌یشتنی به‌هێزتر ده‌بێت .
گرنگترین خاڵ که ئه‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پی بده‌م ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ن منداڵه‌کانتان سه‌یری ته‌له‌فزیۆن نه‌کات له‌گه‌ڵ خۆتان دا . چونکه ئه‌و به‌رنامانه بۆ گه‌وره‌ن بابه‌ت و ناورۆک و وێنه‌کانی بۆ ته‌مه‌نی منداڵ ناگونجێت دایکان و باوکان ده‌بێت ئاگاداربن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار دیمه‌نی شه‌ڕه‌نگێزی و سێكس و کوشتن و برێن یان هه‌ندێ به‌بابه‌تی تایبه‌ت ده‌ورووژێنرێت که پێویست ناکات منداله‌کان ته‌ماشای بکه‌ن و تووشی حاڵه‌تی ده‌روونی ناجێگیریان بکات هه‌ر له‌به‌رئه‌و هۆکاره‌یه که زۆر به‌ی که‌ناڵه تایبهندمهندهکان به منداڵان له ووڵاتانی ئه‌ورووپا له کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی بۆ بۆ حه‌وتی ئێواره په‌خش ده‌که‌ن ، له‌دوای ئه‌م کاتژمێره‌وه منداڵ ئه‌بێت خه‌وتبێت . تا بتوانێ چالاک بێت بۆ ڕۆژی داهاتووی .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ته‌له‌فزیۆن تاکه بزوێنه‌ری به هێزه بۆ به‌رهه‌م هێنانی لایه‌نی سوود به‌خش و له‌هامان کاتیش‌دا زیان به‌خش ، ئه‌وه ئێمه‌ی ڕاگه‌یاندکار و توێژه‌ره‌وه‌و دهرووناسانین که پشکی ههرهسهرهکیمان به‌رده‌که‌وێت له ئاگادارکردنه‌وه‌و پێدانی زانیاری به تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه که‌مان به‌گشتی و دایک و باوکان به‌تایبه‌تی له‌ڕووی درووستی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ میدیا دا به‌گشتی وته‌له‌فزیۆن به‌تایبه‌تی .
سه‌رچاوه گۆڤاری په‌روه‌رده‌ی/ ئه‌مریکی
گۆڤاری فراوی/ هۆڵه‌ندی
گۆڤاری زانستی ده‌روونی منداڵ و نه‌وجه‌وان/ هۆڵه‌ندی
- Latest Posts by
گەشاوە جاف: کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك).
-گه‌شاوه جاف : لاسه‌نگی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ، نموونه کوردسات .
-گه‌شاوه جاف : بۆ ئه‌وه‌ی ناهه‌مواریه‌كانی شهر له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌هێڵین ده‌بێت سه‌ر تاسه‌ر په‌یره‌و و پرۆگرامی په‌روه‌رده بگۆردرێت .
- All Posts