کونجرینی : بۆ چوار حیزبەکە ـ یان سازان لەسەر بەرزانی یان تێکچوونی ڕەوش .
* لەهەموو دەسەڵاتە باڵاکانی نێو پارتی کەسێکی سۆرانی خاوەن بڕیار بوونی نییە ، بەڵام لەکاتی تێگیربوون و ڕووبەڕووبوونەوە ، سۆرانییەکانی نێو پارتی سەرشاشەو میکرەفۆنی ڕادوێکان و سەر پەڕەی سایت و ڕۆژنامەکان بەرنادەن و بەکاردێن .
* دووبارەکردنەوەی سیاسەتی هەڵە ، بنیادی شکست لەدوای شکستە . هیچ هێزێک لەکوردستان ئەزموونی لەگەڵ پارتیدا نەبێت لەسەر سازان ، ئەوە یەکێتی هەیبووەو باجەکەشی داووە .
* پارتی دوا کارت بەکار دێنیت ، ئەویش کارتە ترسناکەکەیە ، لەخوارەوە ئاماژەی پێ دەدەم .
* پارتی لەئەگەری لابردنی بارزانی ناترسێت ، بەڵکوو لەئەگەرەکانی دوای ئەو .
* دەنگۆی ئەوە هەیە چەند کەسێکی باڵای پارتی هاتوچۆی موسڵیان کردبێت لەم ماوەیەدا .
بابزانین خۆشمەیی سازان بۆ پارتی لە کوێیەوە سەریی هەڵدا
لە هەڵبژاردنی 19 – 5 – 1992 پارتی لەهەولێرو دهۆک بەڕاشکاوانە گزییەکی بەرچاویی کرد . لە دهۆکدا دەنگەکانی پارتی لە سەرژمێریی پارێزگاکە زیاتر بوو ، هۆکارەکەشی بۆچاوبزکردنەوە لەهۆزەکانی ناوچەکە لەلایەن پارتییەوەو ، لەبوونی فەراخی سیاسی هێزەکانی یەکێتی و ئەوانی تر لەناوچەکە ، دەگەڕیتەوە . هەرچی هەولێرە ، وەک ئەوەی لەدواتردا کاک نەوشیروان سەرنجی لەسەر هەبوو ، وابەستەیان دەکرد بە ئۆباڵی کەم توانایی و کەم ئەزموونی کاک کۆسرەتەوە ، و پارتیش لەم فەراخەدا سوودمەند بوو . لەبوونی سەروەری یاساو تێگەیشتن لە چەمکی دڵسۆز بوون بۆ نیشتمان و نەتەوە ، پارتی باش لەیەکێتی تێگەیشت بوو ، بۆیە ملی بەیەکێتی داو خستییە سەر سکەی سازان . ئیتر سازان بووە ئەو خاڵە زێرینە بۆ پارتی لەهەر ئەگەرێکی دۆڕاندنی یاسایی و سیاسیی ، سازان کەمەربەندنی بردنەوەو یەکلاکەرەوەی داخوازییەکانییەتی .
ماوەی دوو مانگە دۆسییەی هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێم و هەمواریی دەستور ، بازاڕیی سیاسی ئەم هەرێمەی کوردستانی گەرم کردووە . هەرچی چوار حیزبەکەیە وەک : یەکێتی ـ گۆڕان ـ یەکگرتو ـ کۆمەڵ . قسە لەسەر هەموارکردنەوەی دەستور و کۆتاهاتنی بەرزانی لەدەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێم دەخوازن و ، پارتییەکان بەڕاشکاوانە قسە لەسەر هەڵبژاردنەوەی دەکەن .
چوار حیزبەکە لە ڕێی پڕۆژەوەو هەروەها لەڕێی ڕێچکەی پەڕلەمانەوە بە کاریی سیاسیانەی سەردەم دەیانەوێت ئەم گرفتە یاسایی و سیاسییە چارەسەر بکرێت . هەرچی پارتییە ، بەبێ هیچ پڕۆژەیەک و بەپێی کات و سەردەم قسە لەسەر سازان بۆ هەڵبژاردنەوەی بەرزانی بۆ جارێکی تر دەکەن .
پارتییەکان سەرەتا لە دوو مانگی ڕابردوودا ، هێندە توڕەو هەڵچوو لەسەر ئەو کەسەی قسە لەسەر پێگەی بەرزانی بکات و هەروەها ماوەیان نەدەدا بەهیچ کەسێک و بەهیچ شێوەیەک ، داوای جێگۆڕکێ و کۆتا هێنانی پێگەکەی بەرزانی بکات . ئەوان واین نیشان دەدا ، کە بەرزانی بەدیلی نییەو کەسێکی موقەدەسە و ، ناکرێت ئەم کەیسە هیچ کەسێک بیهورژێنێت . بەڵام چوار لایەنەکان لە گفتوگۆی تەلەڤزیۆنی و ڕۆژنامەکان ماوە ماوە وەڵامێکی ساردو ووردیان بۆیان هەبوو . تا سەرئەنجام لە 23 – 6 دا ئەوەی پارتی چاوەڕوانی نەدەکرد بوو . ئیتر پارتی نەرمی نواند و لە ئێستادا برازا و لەهەمان کاتدا زاوا کەوتۆتە خۆ و ڕۆژانە سەردانی هەموو لایەک دەکات و دەپارێتەوە تا دوو ساڵی تر ماوەی سەرۆکایەتی بۆ بەرزانی درێژ بکرێتەوە .
هۆکار چییە لەدوای ئەو هەموو هەڵچوون و چاوبزکردنەوە ، لەئێستادا پارتییەکان نەرمو نیان بوونەتەوەو کەوتونەتە کاری دیبلۆماسی و قسە دەکەن لەسەر سازان و هەنگاویی کەم مەودا بۆ هەڵبژاردنەوەی بەرزانی ؟ . ئەمە بەرهەمی دوو شتە :
1 – سوربوونی چوارلایەنەکەو بەیاساکردنی ئەو کەیسە .
2 – نەمانی کارتە ئەقلیمییەکان بۆ پارتی و ، نەبوونی هێزێکی تۆکمەو بە بیروباوەر ، بۆ هەر ئەگەرێکی ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگ > لەپاش بەزینی هێزەکەی لە شەنگال .
ماوەیەکە لە زاریی دوو کەسایەتی باڵای پارتی و بنەماڵەوە ، زمان لەوە دەدەن کە پەکەکە دەبێت بڕوات ، پرسیارەکە ئەوەیە بۆ لەم کاتەدا و هۆکار چییە ؟ . دیارە ئەم داخوازییە لە بنەمای ڕووداوە گەرماو گەرمەکانی ئەمڕۆی هەرێم دەرناچێت . لەوە دەچێت هێزەکانی پەکەکە گرفتێک بن لەبەردەم پارتی بۆ هەر ئەگەرێکی نوێ ، چونکە دەنگۆی ئەوە هەیە چەند کەسایەتییەکی پارتی لەم بەینەدا هاتووچۆی موسڵیان کردووە ، گەر پارتی لەم ساتەدا مل نەنێت بۆ داخوازیی چوار لایەنەکە و ، ئەوان سور بن لە سەر بڕیارەکەی خۆیان و ئەوا لەوانەیە پارتی کارتە ترسناکەکە بەکار بهێنیت یان کارتی سەوز بۆ داعش دابگیرسێنیت ، یاخوود بەدیوەکەی تردا سنورەکان چۆڵ بکات و دیسانەوە فەراخێک بۆ داعش دابین بکات بۆ هاتنە ناوەوە بەبیانووی شەڕیی ناوخۆ . ئا لەم کاتەدا هێزەکانی پەکەکە ، گەر بەشێکیش نەبن لە تۆڵە لەپارتی ، ئەوا بەشێک دەبن لە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی پارتی بەچۆڵکردنی ناوچە سنورییەکان بەبیانووی پارێزگاریی کردن لە خۆیی بەجێییان دێڵێت و ترسی هاتنی داعش نامێنێت و سووتانی ئەو کارتەی پارتیش دەبێت .
پارتی بۆ ئەمە دەکات و لەپای چیی ئەمە دەکات ؟ ، ئەمە ئەو پرسیارەیە لەهەر ئەگەرێکی لاچوونی بەرزانی ، پارتی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک گرفتی چارەنوسساز دەبێتەوە ، پارتی لەوە ناترسێت بەرزانی لابچێت و کەسێکی تر جێگای بگرێتەوە ، بەڵکوو لە داخوازییە گەورەکانی دوای بەرزانی دەترسێت لەوانە :
1 – چوار حیزبەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت بکەن و پاشان ئۆتۆماتیکی خۆیان حکومەت پێکبهێنن
2 – ڕابردووی بخرێتە بەردەم دادگایەکی عادلانە ، ئەمەش زۆربەی بنەماڵە دەخاتە گۆشەی ڕاگرتن و سزاوە
3 – لەهەر ئەگەرێکی کەوتنی پارتی لەدەسەڵات ، ئەگەرەکانی تر دەست پێدەکات ، ئەویش هەرەسی هێز و شەقام و چواردەور ، چونکە پارتی لەسەر بنەمای کلاسیکی دامەزراوە
ئەمڕۆی پارتی چارەنوسی هەر هێزێکە ، کە وەک ئەو دەسەڵات بەخراپی بەکار بهێنێت .
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts