ئه‌کره‌م محەمەدئهمین : بیره‌وه‌رییه‌کانم له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه وسه‌رکرده‌ی ههرگیزنهمرشههید مامۆستا جه‌مال تاهیر .
ناسرا بوو بە مامۆستا سه‌رکه‌وت .
ئه‌وه‌نده‌ی بیرم مابێت به پێوستم زانی جارێکی تر ئه‌م بیره‌وه‌رییانه بنوسمه‌وه چونکه مێژوو و سه‌روه‌رییه‌کانی ( یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ) به خوێنی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی نه‌خشێنراوه .
مامۆستا جه‌مال هاوڕێیه‌تیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ مامۆستا ( عه‌لی کمال ) که برا گه‌وره‌ی من ئه‌کات و له پێش مندا بوو به پێشمه‌رگه ، له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه له ناوزه‌نگ چاوی به مامۆستا جه‌مال ئه‌که‌وێت ، دوای گفتوگۆی تایبه‌ت به خۆیان پێی ئه‌ڵێت ئه‌کره‌می برام له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌ویش دێته ده‌ره‌وه ، ئه‌ویش ئه‌ڵێت بینێره بۆ ئێره مه‌به‌ستی ( ناوه‌ندیه ) منیش دوای ته‌واو بونی خوێندن و وه‌رگرتنی ( ته‌سکیه ) په‌یوه‌ندیم کرد به هێزی پێشمه‌رگه‌وه ساڵی ( 1982 ) چومه ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه له نێوزه‌نگ لێره‌وه من مامۆستا ( سه‌رکه‌وتم ) ناسی ئه‌و کاتە بەرپرسی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و ده‌زگای ڕێکخستن بوو دوای به‌خێرهاتنم کۆمه‌ڵێك قسه‌ی بۆ کردم له‌سه‌ر شۆرشی نوێ و ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه له ژیانی شاخدا و پێی وتم پێم خۆشه لێره بمێنیته‌وه تا زیاتر شاره‌زا بێت و باری ڕۆشنبیری خۆت زیاتر به‌رز بکه‌یته‌وه ،
منیش مامه‌وه له‌سه‌ر داوای به‌رێزی ، رۆژانه یه‌کترمان ئه‌بینی پرسیار و وه‌ڵام دروست ئه‌بوو وای لێهات په‌یوه‌ندیه‌کانمان زیاتر ئه‌بو ڕۆژانه وه بومه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یی که جێگه‌ی هه‌موو بڕوایه‌ك بم ، تا نوسینی ئه‌م بیره‌وه‌رییه بۆ یه‌ك خوله‌کیش دانه‌براوم ئه‌مه‌ش بۆ خودی خۆم و که‌س و کارم و خه‌ڵکی دڵسۆزی ( یه‌کێتی ) جێگه‌ی شانازییه .
که‌سێتی مامۆستاجهمال / زۆر هێمن و له‌سه‌ر خۆ گوێی لێ ئه‌گرتی تا تۆ ته‌واو ئه‌بوت پێشنیار و ڕه‌خنه‌ی زۆر لاگرنگ بوو دڵسۆز بۆ کاره‌که‌ی وه‌له هه‌موی گرنگتر له زیندان خۆڕاگر‌و ئازا هه‌روه‌ك به‌ڕێز ( مام جه‌لال ) به قاره‌مانی زیندانه‌کانی ڕژێمی به‌عس ناوی ده‌بات .
که‌سێکی زۆر شاره‌زا و بلیمه‌ت بو بۆ کاری ڕێکخستن و چۆنیه‌تی کارکردن پێش خستنی ئه‌توانم بڵێم دوای شه‌هید بونی گه‌وره‌ترین زیان به ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی که‌وت تا ئێستاش پێوه‌ی دیاره .
شه‌وانی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه وه‌کو خشته‌یه‌ك دابه‌ش کرابو هه‌ر شه‌وی بۆ بابه‌تێک له سیمنار کۆڕ بۆ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و کادره پێشکه‌وتوه‌کان . ئه‌و کات
مامۆستاجهمال – کاك فه‌ریدون – کاك ملازم عومه‌ر- کاك ئازاد هه‌ورامی – کاك قادری حاجی عه‌لی و چه‌ند کادرێکی تری به‌ڕیز به‌شدار بون .
وه‌هه‌ر به‌ڕیزی بوو بیرۆکه‌ی ( ئه‌نجومه‌نی گونده‌کانی ) پێشنیار کردوو کاری بۆکرد ، یه‌کێکه له کاره سه‌ر که‌وتوه‌کانی یه‌کێتی .
مامۆستاجهمال خێزانه‌که‌ی له‌گه‌ڵیدا بوو به ناوی ( به‌دریخان ) ژنێکی هێمن و له‌سه‌رخۆ ،رێز‌و خۆشه‌وستی بۆ پێشمه‌رگه زۆر بوو ، دواجار مامۆستای به‌جێ هێشت له ( نێوزه‌نگ ) باری ته‌ندروستی باش نه‌بوو ( من و کاك یاسین ) بردمان بۆ سونێ له ڕێگه‌ی براده‌رانی( حزبی دیمکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه )
گه‌ڕایه‌وه بۆ سلیمانی ، ئیتر به هۆی شهر و تێك چونی ناوچه‌که وه و هاتنی سه‌ربازی ئێران و تۆپبارانی باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی گواستنه‌وه‌مان بۆ ناوچه‌یه‌کی تر نه‌یتوانی مامۆستا ببینێته‌وه .
په‌یوه‌ندی مامۆستا جه‌مال ڕۆژ به ڕۆژ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کاندا زیادی ئه‌کرد، وای لێهات ڕۆژ به‌س نه‌بو بۆ قسه‌کردن له‌گه‌ڵی به شه‌ویش سه‌ردانیمان ئه‌کرد زۆری باسه‌کانی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی زیندانی کردنی ئازاردانی و قسه‌ی ناشرین پێی ، وه ئامۆژگاری ئه‌کردین که‌سایه‌تی پێشمه‌رگه ئه‌بێت چۆن بێت . وه زۆرێك له پێشمه‌رگه‌کان خوێندکاری خۆی بون له سلیمانی . ته‌نها لێپرسراومان نه‌بوو هاوڕییه‌کی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستیشمان بوو .
2
ساڵی ( 5 /1983 ) بوو گواستنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی و ئیزگه ( ڕادیۆ ) کاك ( ئه‌رسه‌لان بایز ) سه‌رپه‌رشتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌کرد ده‌ستی پێ کرد بۆ (سه‌رشیو باوزێ ) له ناوچه‌ی پشده‌ر. بۆچی ؟
ئه‌وکات سوپای پاسداران به هاوکاری( پارتی) که‌وتنه تۆپ باران کردنی باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له ( نێوزه‌نگ ) .
ڕۆژێکیان مامۆستا جه‌مال ( من و کاك یاسین ره‌ش ) ی بانگ کرد پێی وتین ئه‌م ( 3 ) جانتایه زۆر گرنگه و ئه‌بێت به وریایی و ئازایانه بیگه‌ینه شوێنی مه‌به‌ست و شه‌وانه بیکه‌نه سه‌رین بۆ ژێر سه‌ری خۆتان . وتی ئه‌گه‌ر من لێره‌دا بکوژرێم نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رم ئه‌م جانتایانه ده‌رکه‌ن قه‌د له یادم ناچێت ئه‌م قسه‌یه ، ( بۆ گرنگ بوو ؟)
هه‌رچی به‌ڵگه و نوسراوی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و ڕێکخستنه‌کان و شتی تایبه‌تی به‌ڕێز (مام جه‌لاڵ ) هه‌بوو تیا بوو .
له (سه‌رشیو) ماینه‌وه‌و خه‌ریکی باره‌گا دروست کردن بوین ، پاش چه‌ند ڕۆژێك (مامۆستاجهمال و کاك فه‌ره‌یدون ) هاتن ، کاك فه‌ره‌یدون ڕۆشته خواره‌وه به‌ره‌و( دۆڵی جافه‌تی ) .
له‌ڕاسته‌وه /ئیبراهیم پ- م (ح-د-ک-ئێران)- شه‌هید دڵ ئارام – کاك دلێرسیدمجید – سالار- به‌ختیار – یاسینه ره‌ش – ئه‌کره‌م محمد ئه‌مین – عومه‌ر ئاوکورتێ- حاکم ئیبراهیم – له پێشه‌وه شانی دایاوه شه‌هید ( مامۆستا جه‌مال تاهیر ) – کاك فه‌ره‌یدون . ئه‌م وێنه‌یه به‌رواری (3/ 1983 ) گیراوه له قاسمه‌ڕه‌ش .
بۆ چه‌ند ڕۆژێك هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( ناسری ره‌زازی و کاڵێ ) میوانمان بون و به خۆشی مامۆستاجهمال وه‌کو دیاریه‌ك شریتێکیان پڕ کرده‌وه به گۆرانی و قسه‌ی خۆش .
3
(سه‌رشیو) له سه‌ر سنوره و ناوچه که شوێنێکی زۆر گرنگ بوو بۆ حوکمه‌تی عێراقی و کاتی گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌کانی عێراق و ئێران بوو ، پاش ماوه‌یه‌کی که‌م مانه‌وه‌مان ، حوکمه‌تی عێراق هێزێکی
زۆری کۆکرده‌وه به مه‌به‌ستی هێرش کردن بۆسه‌ر ناوچه‌که ، له پێشه‌وه هه‌روه‌ك کاره‌کانی تری ده‌ستی کرد به تۆپباران کردنێکی چر زۆری به‌رهه‌می کشتوکاڵی و گوندی سوتان دوکه‌ڵ و سوتان ناوچه‌که‌ی گرته‌وه .
مامۆستا جه‌مال ( سه‌رکه‌وت ) به هاوکاری کاك ( مسته‌فا چاوڕه‌ش ) ئه‌و کات لێپرسراوی عه‌سکه‌ری مه‌ڵبه‌ندی دوو بوو . پێشتر ئاگاداری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان کردبۆوه له ناوچه‌که‌دا که ڕژێم نیازی هێرشی هه‌یه ئه‌بێت ئاماده بین .
زۆر ئازایانه هێزه‌که یان پێشتر دابه‌ش کردبوو به‌سه‌ر ناوچه‌که‌داو شوێنه گرنگه‌کان خۆشیان سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌و خۆیان ئه‌کرد ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وکات که به‌شدار بون له پێشمه‌رگه‌کانی تیپی (63) ی جوتیاران – ( 68 ) ی مامه‌نده – ( 65 ) ی بڵفت – ( 44 ) ی چه‌کوچ و که‌رتی ڕێکخستن قه‌ڵادزی شه‌هید مامۆستا ( محمد سوڵتان ) و که‌رتی زیندان کاك ( علی شامار ) و که‌رتی ڕێکخستنی شارباژێرکاك ( هه‌ڵۆ ئه‌حمد سمێل ) و پێشمه‌رگه‌کانی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه .
مامۆستا سه‌رکه‌وت ڕۆژانه سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌کانی ئه‌کرد و له نزیکه‌وه ئاگاداری پێشمه‌رگه و شه‌ره‌که بوو به ڕاوێژ کردن له‌گه‌ڵ کاك مسته‌فاچاوڕه‌ش و لێپرسراوانی ناوچه‌که، کاك مستەفا چاورەش زۆر قارەمانانە کارەکانی خۆی راپەراند لە سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەدا.
مامۆستا جەمال بۆ ڕێگه ڕۆشتن زۆر به‌توانا بوو زۆر جار پێشمان ئه‌که‌وت پێی ئه‌وتین من له ئێوه گه‌نج ترم ، وه پیاوێکی زۆر ووره به‌رز ساده بوو .
شوێنێکی زۆر گرنگمان به‌ده‌سته‌وه بوو که ئه‌یڕوانی به‌سه‌ر ناوچه‌ی ئالانه‌ی کوردستانی ڕۆههڵاتدا و شوێنێکی زۆر ستراتیجی بوو بۆ حوکمه‌تی عێراق ناوی ( گرده بێ‌ناز ) بوو .
شه‌ڕ ده‌ستی پێ کرد چه‌ندین ڕۆژی خایاند و زۆر هێرشی چڕ و پڕ کرایه سه‌رمان بۆ مه‌به‌ستی گرتنی ( گرده بێ‌ناز ) ، پێشمه‌رگه‌ش شه‌ڕێکی زۆر ئازایانه و قاره‌مانانه‌ی کرد وه زیانی ماڵی و گیانی زۆری به دوژمن گه‌یاند ، به‌ڵام حوکمه‌ت به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بو چه‌ندی لێ ئه‌کوژرێت گرنگ گرتنی شوێنه‌که‌بوو ، له پاش چه‌ند ڕۆژێك سوپای عێراق توانی گرده بێ‌ناز بگڕێت و ناوچه‌که بخاته ژێر چاودێری خۆیه‌وه ، که‌واته جارێکی تر باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی ده‌ستی کرد به گواستنه‌وه به‌ره‌و دۆڵی جافایه‌تی .
دوای گرتنی گرده بێ‌ناز هێزی پێشمه‌رگه له گوندی ( بێتوش ) که ئه‌که‌وێته ناوچه‌ی ئالانه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ( گوندێکی زۆر خۆش پڕ میوه بوو )
کۆبۆوه‌و( مامۆستا جه‌مال کاك مسته‌فاچاوڕه‌ش ) قسه‌یان بۆ کردین ده‌رباره‌ی پلانی و کاری ئاینده چی بکه‌ین .
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌مال(سه‌رکه‌ت ) هاتنه خواره‌وه بهرهودۆڵی جافایه‌تی کاك علی شامار و کاك هه‌ڵۆ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانیان و کاك سیامه‌ند سه‌قزی.
به‌دۆڵی سه‌فره‌و زه‌رون هاتین ده‌مه‌وبه‌یانی گه‌شتینه گوندی (ووڵاخ لوو ) له‌وێ ماینه‌وه ،( کاك جه‌مال ئاغا)مان بینی .
مامۆستا جه‌مال ئاگاداری کاك ( ئاراس ئیبراهیم ) کرده‌وه جیهاز بکاته‌وه بزانێت ده‌نگ و باس چی هه‌یه ، ئاراس بۆ جیهازه‌که پێوستی به هاوکاری هه‌بوو منیش چوم له‌گه‌ڵی یه‌که‌م په‌یوه‌ندی وه‌رمان گرت هه‌واڵێکی زۆر ناخۆش دڵ ته‌زێن بوو ئه‌ویش شه‌هید کردنی ( 17 ) پێشمه‌رگه‌که‌ی قڕگه بوو .
مامۆستا سه‌رکه‌وت پێشتر پێی وتم (ئه‌کره‌م) ئه‌چین جه‌وله‌یه‌کی ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ و شارباژێر ئه‌که‌ین بۆ خۆئاماده کردن بۆ کۆنفراسی سێ .
هاتینه گوندی ( مالومه ) نیوه‌رۆ بوو . وتی ئه‌کره‌م ئه‌ته‌وێت بچیت بۆ ( قزلر ) بۆ ماڵی مامۆستا ( علی کمال ) بچۆ منیش پاش چه‌ند ڕۆژێکی تر دێمه ئه‌وێ (قزلر) ئه‌نێرم به دوای منداڵه‌کاندا تا چاوم پێیان
4
بکه‌وێت ، تازه‌ش منداڵیان ببوو نه‌یبنیبوو زۆر ئاواتی بوو هه‌مویان ببینێت تێر ماچیان بکات و له ئامێزیان بگڕێت .
من هاتمه قزلر بۆ پشودان و چاوه‌ڕیی مامۆستا جه‌مال ئه‌که‌م بێت پاش ( 2-3 ) ڕۆژێکی تر .
چون بۆ به‌رگه‌ڵوو تا چاوی به براده‌رانی سه‌رکردایه‌تی بکه‌وێت وله‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان و کاری ئاینده قسه بکه‌ن .
کاتێك ئه‌گاته ( به‌رگه‌ڵوو) جیهازی بۆ ئه‌که‌ن بچێت به‌ره‌و ( دۆڵی بالیسان ) بۆ کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی .
منیش هه‌ر چاوه‌ڕێ ئه‌که‌م ، به‌ڵام سه‌د حه‌یف و مه‌خا له ( ئیزگه‌ی ڕادیو )وه هه‌واڵی شه‌هید بونیم گوێ لێ‌بوو له به‌رواری ( 14 – 7 – 1983 ) به کاره‌ساتی( ئوتوموبیل ) قه‌ده‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده مامۆستا جه‌مالی پێ بهخشیبوین .
هه‌واڵی شه‌هید بونی زۆر کاری گه‌ری و دڵ ته‌زێن بوو لای پێشمه‌رگه‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان زیانێکی زۆر گه‌وره بوو له کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، یه‌کێکه له ڕۆژه هه‌ره ناخۆشه‌کانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیم هه‌رگیزاو هه‌رگیز مامۆستا( سه‌رکه وت) م له یاد ناچێت .
به‌داخه‌وه شه‌هید بونی بوار نادات منداڵی تازه له دایك بوو له ئامێز بگرێت و تێر تێر بۆن و ماچی بکات ، خێزانه‌که‌ی و منداڵه‌کانی ئه‌چنه دۆڵی ( بالیسان ) بۆ سه‌ردانی ته‌رمه‌که‌ی ، هه‌ر له‌وێش به‌ڕێز کاك ( نه‌وشیروان ) ناوی نهێنی مامۆستاجهمال ( سه‌رکه‌وت ) ئه‌به‌خشێته منداڵه تازه له دایك بوه‌که‌یان .
هیوادارم که‌مێك رۆحیم شاد کردبێت به‌م بیره‌وه‌رییانه ، هه‌زار سڵاو بۆ گیانی به‌رزو پیرۆزی مامۆستا جه‌مال تاهیر ( سه‌رکه‌وت ) .