Magret-Mitchell

کامەران وریا قانع : مارگرێت میشێل كێیه‌ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئه‌م ئافره‌ت ئه‌مریكییه‌ له‌ هه‌موو ژیانى خۆیی یه‌ك رۆمانى نووسى كه‌ بووه‌ هۆى ناوبانگێكى هه‌میشه‌یی له‌ مێژووى ئه‌مریكا . مرۆڤ زۆرجار به‌ یه‌ك به‌رهه‌مى داهێنه‌رانه‌ ده‌توانێت مێژوویه‌كى هه‌میشه‌یی بۆ خۆیی تۆمار بكات .

ئه‌م ئافره‌ت خاوه‌نى رۆمانى ( رۆیشت له‌گه‌ڵ بایه ‌) ( gone with the wind ) ، كه‌ له‌ ماوه‌ى 10 ساڵ كارى نووسینى ته‌واو كرد . ئه‌م رۆمانه‌ باسى جه‌نگى ناوخۆى ئه‌مریكا ئه‌كات ( 1861 – 1865 ) له‌ نێوان ویلایه‌ته‌كانى باكور و باشور كه‌ نزیكه‌ى 5 ملیۆن ئه‌مریكى له‌م شه‌ڕه‌ له‌ ناوچوون. ئه‌م رۆمانه‌ نزیكه‌ى 30 ملیۆن دانه‌ى لێفرۆشراوه‌ و بۆ زۆربه‌ى زمانه‌ زیندوه‌كانى جیهان وه‌رگێراوه‌ .
سینه‌مایی هۆلیۆد ئه‌م رۆمانه‌ى كرد فلیمێكى درێژى 4 كاتژمێرى. كه‌ 7 خه‌ڵاتى ئۆسكارى وه‌رگرت,له‌ ریزبه‌ندى 4 م دێت له‌ باشترین 100 فلیمى ئه‌مریكى له‌ سه‌ده‌ى بیست . وه‌ ریزبه‌ندى دووه‌م فلیمه‌ له‌ مێژووى سینه‌مای ئه‌مریكى كه‌ زۆرترین داهاتى هه‌بێت . ئه‌م فلیمه‌ دوو ساڵى ویست بۆ ده‌ست نیشان كردنى ئه‌كته‌ره‌كان كه‌ رۆڵه‌كان بگێرێن . بۆ یه‌كه‌م جار له‌ 15 كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 1939 له‌ ویلایه‌تى ئه‌تله‌نتا نمایش كرا ، له‌به‌ر گرنگى فلیمه‌كه‌ ئه‌و رۆژه‌ كرا به‌ پشووى ره‌سمى له‌و ویلایه‌ته‌ . ئه‌م فلیمه‌ ئێستاش نوسخه‌ى ئه‌صلی له‌شوێنكى تایبه‌ت له‌ ئه‌مریكى پارێزراوه‌ وه‌كو سه‌ره‌وه‌تێكى نیشتمانى .
ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ ساڵى 1900 له‌ دایك بووه ‌, له‌ دایكیكى ئیرله‌ندى و باوكێكى سكۆتله‌ندى . خێزانى ماگرێت زۆریان له‌ شه‌ره‌كانى ناوخۆیی ئه‌مریكا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ , كاتێك ته‌مه‌نى خوێندنى دێت , حه‌زى له‌ قوتابخانه‌ نابێت به‌ تایبه‌تى وانەى ماتماتیك , له‌به‌ر ئه‌وه‌ دایكى رۆژانه‌ به‌زۆر ده‌یبات له‌گه‌ڵ خۆیی بۆ قوتابخانه‌ .
به‌ گه‌نجیه‌تى ده‌زگیرانى كورێكى فه‌ره‌نسى ئه‌بێت , به‌ڵام ئه‌م كوڕه‌ دوای په‌یوه‌ندى كردن به‌ سوپاسى ئه‌مریكاوه‌ له‌ یه‌كێك له‌ شه‌ره‌كانى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م له‌ فه‌ره‌نسا ئه‌كوژرێت له‌ ساڵى 1919 .
دواتر ئه‌م خانمه‌ تووشى نه‌خوشیه‌ك ئه‌بێت ، كه‌ زۆربه‌ى كات له‌ ماله‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌بات , بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ كاتى خۆیی ده‌ست ده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ى مێژووى شه‌ڕى ناوخۆىی ئه‌مریكا . ئه‌م خانمه‌ به‌هۆى بیستنى چیرۆكى راستى ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ كه‌س و كاره‌كه‌ى , زۆر سوودى وه‌رگرت . دواجار له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسێك ژیان دروست ئه‌كات به‌ ناوى جون مارش له‌ ساڵى 1925.
له‌ جه‌نگى جیهانى دووه‌م وه‌كو خۆبه‌خشێك له‌گه‌ڵ خاچى سورى ئه‌مریكى له‌ فه‌ره‌نسا كار ئه‌كات , بۆ گه‌یاندنى خۆراك بۆ شارى ڤیموتییه‌ , له‌ ئه‌نجامى ئه‌م كاره‌ى له‌ فه‌ره‌نسا خه‌ڵات ئه‌كرێت و نازناوى ( هاولاتیه‌كى خاوه‌ن شكۆى شارى ڤیموتییه‌ ) پێده‌به‌خشرێت .
له‌ مانگى ئابى 1949 كاتێك له‌ شه‌قام ئه‌په‌رێـته‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك لێی ده‌دات و دواى 5 رۆژ مانه‌وه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌ گیانى له‌ ده‌ست ئه‌دات . ئێستا ماڵه‌كه‌ى كه‌ ئه‌و رۆمانه‌ى تیا نووسیوه‌ بووه به مۆزه‌خانه‌ له‌ ولایه‌تى ئه‌تلانتا .
زۆر له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن داویان لێكرد به‌شى دووه‌مى رۆمانه‌كه‌ بنوسێـت , به‌ڵام رازى نه‌بوو .
ژیانى ئه‌م خانمه‌ پێمان ده‌ڵێت : ده‌كرێت له‌ ژیاندا یه‌ك كارى جوان بكه‌یت و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ مێژوو بۆ خۆت تۆمار بكه‌یت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت