بەختیار شارەزوری : نەوشیروان مستەفا و بەرگرتن لە بیری داعشی .
ئەگەر بیری ئیسلامی فرە دیو بێت و بەشێكی گەورەی لەسەر جیهاد بنیاد نرا بێت , ئەوا لە واقعی كوردیدا دینی ئیسلامی زیاد لە تەفسیرێك هەڵدەگرێت , خۆ ئەگەر مەلاكان لە مێژووەوە تا ئێستا , هەندێكیان هۆكارێك بوبن بۆ خراپ بەكارهێنانی دینی ئیسلام , ئەوا دەكرێت خەناقا و خوجرەكان , زۆر مەلای تێدا بوبێت كە نەك زەرەری بۆ چەمكی نەتەوەی نەبوە , بەڵكو بەشێك بوە لە جۆشدان و برەدان بە چەمكی نەتەوەیی و ئاینی , هەندێك لە مەلاكان هەر زوو دەركیان بەوە كردوە كە عوسمانی و عەرەبەكان دین بۆخزمەتی خۆیان و دۆزەكانیان بەكار دەهێنن , بەڵكو گەیشتوتە ئاستێك نەتەوەكانی تریان بە ناوی ئیسلامەوە بۆ برەودان بە دەسەڵاتی باڵای نەتەوەكانی خۆیان بەكارهێناوە , وە توانیویانە لەم ڕێگەیەوە فراوانخوازی خۆیان پەرە پێ بدەن ( بە نمونە سوارەی حەمدیە ) , بۆیە مەلاكان هەر زوو لە پەنای مەلایەتی و بیری نەتەوایەتی و ئاینیدا خەباتیان كردوە ( شیخ سعیدی پیران , قازی محمد و … هتد)
دینی ئیسلام بە دیوە كوردیەكەیدا , دینی پێكەوە ژیان و ئینسان دۆستی مهرەبانی بوە , تا ئەو ئاستەی خوا لای كورد خوایەكی میهربان و ئاشتی و پێكەوە ژیان بوە , دەبینین لە كوردستان , كاكەی و یەزیدی و شەبەك و مەسیحی و جولەكە هەبون و ئازادانە لە ژێر دەسەڵاتی زۆرینەیەكی ئیسلامیدا ژیاون , نەمان دیوە نەمان بیستوە غەیرە ئیسلامیەك سەرببڕدرێت , لە دوای دەركەوتنی ئیسلامی سیاسی و دوای ئەوە ئیسلامی توندڕەو داعشی , تەواوی ئەو ناوچانەی گرتوەتەوە كە زۆرینە ئیسلامن , تا گەیشتوتە ئەوەی لە وڵاتە هەرە پێشكەتوەكاندا ئەم جۆرە لە بیری داعشی هەیە و لە ریزەكانی داعشدان , ئەڵبەت كوردستانیش بێبەری نەبوە لەم جۆرە بیرەی داعشی , هەمومان خێڵی حەمە و هەورامانمان لەبیرە ,تەقاندنەوەی لق و مەڵبەندمان لە بیرە , كە لەو كاتەدا سەنتەرەكەیان لە ئەفغانستاندا بوە , لە دوای دەركەوتنی داعش زەمینە لەبار بو بۆ ئەوەی داعش بتوانێت زۆرترین تاكی كوردی لە ڕێگەی ئەم جۆرە لە تەفسیر بۆ ئیسلام بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار بهێنیت و كاری لەسەر بكات , هەر چەندە كوردی ئەم هەرێمە لە ناو ڕیزەكانی داعشدا هەیە , بەڵام لە چاو ئیسلامی بونی كوردا ڕێژەكە كەمە , ئەو هۆكارەی وا دەكات كە ئیسلامیەكانی ئێمە زیاتر پابەند بن بە مافی نەتەوەییەوە لە دیدی ئیسلامیەوە , ئەو بەرەیەیە كە نەوشیروان مستەفا توانی نەهێڵیت بیری داعشی برەو بە خۆی بدات و خێڵی حەمەیەكی تر دروست ببێت , نەوشیروان مستەفا نەبوایە ئێستا ڕێژەیەكی زۆر زیاتر لەوەی ئێستە هەیە لە ناو داعشدا دەبون , یان هەر نەبێت دەیانتوانی دۆخی هەرێم لەسەر ئاستی ناوخۆ بشێوێنن , ئەوە نەوشیروان مستەفا بو هەر زوو توانی دەنگ و بیری ئیسلامیەكان لە چواچێوەی بەرنامەیەكی دراسەكراودا كۆبكاتەوە و لە بەرژەوەندی دۆسیەی نەتەوەیمان ئاراستەی بكات , ئەم پیاوە توانی بە بەشدارپێكردنیان و ڕاكێشانی دەنگی تاكی ئیسلامی كوردی بۆ بزوتنەوەكەی , زەمینەی بیری داعشی نەهیڵیت و زەمینەی بیری نەتەوەی و بەرژەوەندی هاوبەشی تاكەكانی كورد وەك هاونیشتمانیەك پەرە پێ بدات و نەهێشت جیاوازی بیر لای ئیسلامیەكان دروست ببێ , ئەگەر چی هەندێك گوتاری هەندێك مەلا هەیە , بەڵام لە چواچێوەی قسە زیاتر دەرناچێت , ئەوە نەوشیروان مستەفا بو لەو تاكتیكە تێگەیشتبو كە داعش دەیەوێت وەك عوسمانیەكان سوارەی حەمیدیە لە كوردەكان دروست بكاتەوە , بە ماكیاجی دەولەی خەلافەت و نەبونی چەمكی نەتەوە و جوگافیا كاركردنیان لە سەر بیری ئاینی توندڕەو .
نەوشیروان مستەفا توانی هەموو دەنگەكان لە چوارچێوەی نەبونی ئایدۆلۆژیایەكی دیاری كراو و بونی هاونیشتمانی و بەرنامەی ڕیفۆری درێژخایەن , هەم حیزبە ئیسلامیەكان و هەم تاكی موسڵمانی كوردی خستە سەر ڕێگەی بیری نەتەوایەتی و نەهێڵێت چی حیزبە ئیسلامیە كوردەكان كارتی داعش بەكار بهێنن , چی تاكی كوردی موسڵمان ببێتە داعش , تا ئەو ئاستەی زۆرینەی تاكە كوردیە موسڵمانەكان دەنگیان بە نەوشیروان مسەتەفا داو حیزبەكانی ئیسلامیش بخاتە سەنگەری خۆیەوە , نەوشیروان مستەفا بەدەر لە كارە گەورەكانی تری , دەتوانرێت بە باشترین یارچی دابنرێت بۆ بەرگرتن و تەشەنە سەندنی بیری داعشین .
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
-بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts