barzani-1

کامەران وریا قانع : نه‌ كه‌عبه‌ روخاوه‌ و نه‌عاشورایی كورده‌ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دواجار كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌ره‌و رێگایه‌كى داخراو ئه‌روات . پارتى ده‌یان سیناریۆ فرێ ئه‌داته‌ ناو گۆره‌پانه‌كه‌ , كه‌ هیچیان باسى ئه‌وه‌ ناكات سه‌رۆك نایه‌وێت جارێكى تر ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ ( تاكو ئه‌م ساته‌ بێده‌نگى بارزانى له‌م مه‌سه‌له‌ گرنگه‌ جیگاى تێرامانه‌ , ره‌نگه‌ دواجار بارزانى خۆیی له‌ هه‌نگاوێكى چاوه‌ر نه‌كراو بڵێت نامه‌وێت ) .

سیناریۆكانى پارتى ئه‌وه‌نده‌ى باسى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى حكومه‌ت و گشت رێكه‌وتنامه‌كان و دروست كردنه‌وه‌ى دوو ئیداره‌ى ئه‌كه‌ن , ئه‌ونده‌ باسى ئه‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ ده‌كرێت كه‌سێكى تر هه‌ر له‌ خۆیان ئه‌و پۆسته‌ وه‌رگرێت .
لاى پارتى , یان بارزانى و پۆسته‌كه‌ى یان خۆ ئاماده‌ كردن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك . ئه‌گه‌ر به‌ وردى ته‌ماشاى دۆخه‌كه‌ بكه‌ین ره‌نگه‌ ئه‌م جۆره‌ لێكدانه‌وانه‌ زیاتر زیان به‌ پارتى بگه‌یه‌نێت , چونكه‌ دۆخى ئێستایی ئه‌و حزبه‌ رێگا نادات مجازه‌فه‌ى گه‌وره‌ بكات له‌به‌ر یه‌ك هۆى بچوك ,ئه‌م حزبه‌ له‌ قه‌یرانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وربه‌رى هه‌ر له‌ حكومه‌تى عێراقیه‌وه‌ بیگره‌ بۆ هێزه‌كانى ناوخۆیی كوردستان و رۆژ ئاواو باكور , تاكو ده‌گاته‌ وڵاتێكى كاریگه‌رى وه‌ك ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ , تاكه‌ هاوپه‌یمانێكى هه‌بێت گروپێكى ده‌ست رۆیشتوى ناو حزبى ئه‌كه‌په‌یه‌ كه‌ خۆیی له‌ ئۆردغان ئه‌بینێـه‌وه‌ . ( زۆر هه‌ڵه‌یه‌ بڵێن ئه‌مریكاو رۆژئاوا له‌ پشت بارزانیه‌وه‌ن , چونكه‌ ئه‌م هێزانه‌ به‌ درێژایی مێژوو له‌گه‌ل كه‌سه‌كان نین , ئه‌وان له‌گه‌ڵ واقعی تازه‌ مامه‌ڵه‌ ئه‌كه‌ن . نزیكترین نموونه‌ سه‌رۆكه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بی كه‌ هه‌موویان دۆستى نزیكى ئه‌مریكا بوون , به‌لام كه‌ به‌هارى عه‌ره‌بی هه‌موویانى دوور خسته‌وه‌ , ئه‌مریكا پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكه تازه‌ كانى كرد . هه‌روه‌ها كه‌س له‌ بارزانى زیاتر هه‌ست به‌ بێوه‌فایی ئه‌مریكا ناكات , چونكه‌ به‌رده‌وام هینرى كیسنجه‌رێك له‌ خه‌یالى ئاماده‌یه‌ ) .
هه‌ق نیه‌ ئه‌وانه‌ى بیر و راوێژ بۆ پارتى ئه‌كه‌ن له‌م دۆخه‌ قورسه‌ى پیا گوزه‌ر ئه‌كات زیاتر ته‌سكتر بیر بكه‌نه‌وه‌ .
زۆر جار سه‌ركرده‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ى پۆسته‌كان زۆر كاریگه‌رترن , بۆ نموونه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رده‌وام دوور له‌ پۆستى حكومى بوه‌ , به‌ڵام ژماره‌یه‌كى قورس بوه‌ له‌ هاوكێشه‌كان . له‌ عێراقیش موقته‌دا سه‌در نموونه‌یه‌كى تره ‌.
كه‌س ناتوانێت پارتى په‌راوێز بخات , ئه‌گه‌ر خۆیی ئه‌و راستیه‌ بزانێت سیاسه‌ت كردن مه‌رج نیه‌ به‌رده‌وام پۆسته‌ باڵاكانت هه‌بێت و به‌رده‌وام ژماره‌ یه‌ك بیت .
ئه‌گه‌ر به‌ چاوێكى بێ لایه‌ن ته‌ماشاى دۆخى كوردستان كه‌یت , ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا دۆخێكى زۆر ته‌ندروستى سیاسه‌ته‌ , كاتێك كۆمه‌ڵه‌ هیزێك ده‌یانه‌وێت گۆرانكارى ریشه‌یى له‌ سیسته‌م بكه‌ن كه‌ ئه‌زمونى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ پیشانى دا سه‌ركه‌وتو نه‌بوو . كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام یاده‌وریه‌كمان هه‌یه‌ كه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ شه‌ڕى ناوخۆ , جار جاره‌ سیناریۆكان بۆنى ئه‌م شه‌ڕه‌ى لێ دێت . ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌ڕى كورد ته‌نها له‌ ناو په‌رله‌مان بێت ئه‌وا ئه‌م میلله‌ته‌ ئاماده‌یه‌ تا ده‌یان ساڵى تر ئه‌و شه‌ڕه‌ بكات . كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ نه‌یه‌ته‌ سه‌ر شه‌قاماكان و شاره‌كان , هه‌رچه‌ند رۆژگارى ئه‌مرۆ زۆر گۆراوه‌ به‌راورد به ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو , كه‌ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ زۆر قورس ئه‌كات , به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌گه‌رێكى كراوایه‌ .
ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ هه‌موو پێوستمان پێیه‌تى ئه‌وه‌یه‌ هێورتر بیر بكه‌ینه‌وه‌ . براده‌رینه‌ توزێك له‌سه‌ر خۆ نه‌كه‌عه‌به‌ روخاوه‌ و نه‌ عاشورى كورده‌ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت