عەتا قەرەداخی : کەسێتی شکستخواردو لاوازى پەرلەمانی کوردستان مەگەر بە چەک بینا بکرێت .
ناشیرین‌ترین شوێن ئه‌و شوێنه‌یه که چه کی تێدا بێت ، هه‌روه‌ک ره‌نگه ئه‌گه‌ر چه‌ک به ئه‌سته‌م جوانیه‌کی تێدا بێت ئه‌و چه‌که بێت که بۆ به‌رگری کردن له مافه ره‌واکان ، یان بۆ پاراستنی ئاسایش و ژیانی خه‌ڵکی به‌کار بهێنرێت . ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی کورد ئه‌و چه‌که‌یه به شانی پێشمه‌رگه‌وه‌یه یان به ده‌ستی ئاسایش و پۆلیسه‌وه‌یه . ناشیرین‌ترین که‌سیش ئه‌وانه‌ن که دهمانهچهکانیان به رووتی ده‌که‌ن به پشتوێنهکانیانداو پۆزی پێوه لێده‌ده‌ن .
دیاره له رووی ده‌رونیه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌مجۆره یان به‌هه‌رجۆرێکی تر چه‌ک هه‌ڵده‌گرن و پێشمه‌رگه یان ئاسایش و پۆلیس نین ، ئه‌وانه‌ن هه‌ست به که‌موکورتی له که‌سێتی خۆیاندا ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌و چه‌که‌وه بوونی خۆیان هاوسه‌نگ بکه‌ن که ئه‌وه‌ش هه‌رگیز له روانگه‌ی ئه‌وانی تره نایه‌ته دی و چه‌ک مانای سوکی و بێ گه‌وهه‌ری ئه‌و که‌سه‌یه دەکەیەنێت که پێویست نیه‌و هه‌ڵی ده‌گرێت .
دیاره گومانمان له‌وه‌دا نیه که په‌رله‌مانی کوردستانیش ئهوهتەی درووستبووه یه‌کێکه له دامه‌زراوه هه‌ره لاواز‌و هه‌زیل و بێ شه‌خسیه‌ته‌کانی کوردستان ، ئه‌و دامه‌زراوه‌ی که وه‌کو جێگایه‌که حیزبه‌کان هه‌رچوار ساڵ جارێک ژماره‌یه‌ک له کادیرو که‌سه‌کانی خۆیان ده‌نێرنه ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیان بکه‌ن .
ئایا ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر به‌راستی نوێنه‌ری خه‌ڵکه چه‌کی بۆ چیه ، چونکه ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری خه‌ڵک بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر مه‌ترسیشی له‌سه‌ر بێت خه‌ڵک ده‌یپارێزێت ، به‌ڵام دیاره ئه‌وه ئاشکرایه که په‌رله‌مانی کوردستان و عێراقیش نوێنه‌ری خه‌ڵک نین ، به‌ڵکو کارگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی به‌شێک له کادیرانی حیزبن ، هه‌ر چوار ساڵ جارێک حیزبه‌کان ئه‌و ئیمتیازاته ده‌ده‌ن به به‌شێک له کادیره‌کانی خۆیان و ره‌وانه‌ی ئه‌و دامه‌زراوی دهوڵهمهندکردنهیان ده‌که‌ن که ئه‌ویش له قوتی خه‌ڵکی کوردستانه .
ئایا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و که‌سانه نین که ده‌مانچه‌کانیان به رووتی ده‌که‌ن به پشتوێنهکانیاندا و وه‌کو گوتمان لاوازی که‌سێتیان هه‌یه ، چه‌کیان بۆچیه . دیاره ئه‌مانیش له هه‌مان ئه‌و نهسهلهن واته نه‌سلی ئه‌وانه‌ی به چه‌ک بوون و که‌سێتی خۆیان ده‌سه‌لمێنن ، بۆیه پێویستیان به چه‌ک و مهشجهب و ته‌قه‌مه‌نیه .
ئێمه ده‌بینین به‌رپرسه لێهاتووه‌کانی پێشمه‌رگه مه‌گه‌ر بۆ به‌ره‌کانی پێشه‌وه بچن ئه‌گینا چه‌ک هه‌ڵناگرن، تۆ بڵێی ئه‌ندامانی په‌له‌مان له‌وان گرنگتر بن و مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ر بێت . ئه‌مه هه‌رگیز جێگای بڕوا نیه پێموایه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌له‌مانی کوردستان و عێراقیش ئه‌وه‌نده لاواز‌و که‌سێت ون و نادیار‌و گومناون ، زۆرینه‌یان ئه‌وه‌نده بێتواناو ناکاران نه‌ک مه‌ترسیان له‌سه‌ر نیه ، به‌ڵکو نه‌ک دوژمن به‌ڵکو له ناوخۆش که‌س به هیچیان نازانێت ، به‌ڵگه‌شمان ئه‌وانه‌ی پێشووه دوای ئه‌وه‌ی به موچه‌ی زۆر له بێ عه‌قڵی حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق خانه‌نشین کراون زۆرینه‌یان حۆل حۆل دهسووڕێنەوه یان کاسپی ده‌که‌ن یان له ئه‌وروپا و وڵاتان به پاره‌ی کوردستان خه‌ریکی ژیانن . بۆیه ئه‌مانه هه‌ر ده‌بێ دێڕه شیعره‌که‌ی پیره مێردیان بۆ بگوترێت به‌ڵام به ده‌ستکارییه‌وه :. به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵک ئه‌ی میلله‌ت فرۆشان .. به پێکی خه‌ستی موچه‌و ئیمتیاز مه‌ست و سه‌رخۆشان . .. سبه‌ینێ جه‌ژنه میلله‌تی هه‌ژار ویژدانی پڕه‌و گیرفانی به‌تاڵ . .. ئێوه‌و زۆرینه‌ی به‌رپرسانی کورد گیرفانتان پڕ‌و زۆر شتی تریشتان به‌تاڵ .