kalaryi

عەگید كەلاری : پێدەچێت لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و داعش دا ڕێكەوتنێك هەبێت .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فەرماندەیی هەپەگەی شەنگال ڕادەگەیەنێت كە چەتەكانی داعش دەیانەوێت ئەو هەرێمانەی لە دەستی گەریلادایە داگیری بكەن ، بەڵام هەموو هێرشەكانیان لەلایەن گەریلاوە تێكشكێندراوە ، بەتایبەت ڕووداوەكانی ئەم دواییەی گوندی گابارا كە پێدەچێت لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و داعش دا ڕێكەوتنێك هەبێت ، ئێمە دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردوە لەو بارەیەوە .
فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) لە شەنگال ( عەگید كەلاری ) دەربارەی ‌هێرشەكانی ئەم دواییەی چەتەكانی داعش لە شەنگال و پێشكەوتنەكان قسەی بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز كرد .
لەم دواییەدا جارێكی تر داعش هێرشی كردە سەر ناوچەكە ئێستا بارودۆخەكە چۆنە ؟
كەلاری : داعش دەیەوێت لە مانگی ڕەمەزاندا ناوچەكانی ژێر دەستی گەریلا لە شەنگال داگیربكات ، لەبەرئەوەش هێرشی گەورە ئەنجام دەدەن ، لە ڕۆژی 17 ڕەمەزاندا كە ڕێكەوتی ( غەزوی بەدر ) دا‌ هێرشی بەرفراوانیان كرد ، بەڵام لەلایەن هێزەكانی گەریلاوە تێكشكان و هەنگاوەكانیان لەناوچوون ، ویستیان هێرشی خۆكوژی ئەنجام بدەن ، ئەو هەوڵەشیان لەلایەن هەڤاڵانمانەوە پوچەڵ كرایەوە ، ئەوان پلانیاندانابوو لە سالڕۆژی شەڕی بەدردا هێرش و داگیركاری لە دەڤەری شەنگال بكەن ، بەڵام تەواوی هەوڵەكانیان پوچەڵ كرایەوە .

( پارتی هەڵهات و گەریلایان خستە بۆسەی داعشەوە )
لە شەڕی 12 ئەم مانگەدا لە گوندی گابارای شەنگال چی ڕوویدا ؟
عەگید كەلاری : یەكینەكانی گەریلا بەمەبەستی پێكهێنانی ئەركەكانیان چووبونە هەرێمەكە ، لەوێ تەنها پێشمەرگەی پارتی لێ بوو ، پێش وەخت ئاگادارمان كردبوونەوە كە هەڤاڵانمان دێن و لەوێوە تێپەڕدەبن ، هەمان ئەو ڕۆژەی هەڤاڵانمان چوون داعش هێرشی كردە سەر ئەو ناوچەیە و پێشمەرگەكانی پارتیش بێ ئەوەی ئێمە ئاگاداربكەنەوە هەڵهاتن و ناوچەكەیان چۆڵ كرد ، ئەوەش بوەهۆی ئەوەی گوندەكە بكەوێتە دەست چەتەكانی داعش ، پاش ئەوەی هەڤاڵانمان گەیشتنە گوندەكە توانیان چەتەكان لە گوندەكە وەدەرنێن ، دۆخێكی ناڕون دەركەوت ، بۆیە لە ئێستادا ئێمە لێكۆڵینەوە له چۆنیەتی ئەو ڕووداوە دەكەین . پێویستە پارتی لەو بارەیەوە ڕوونكردنەوە بدات ، چونكە ئەگەرێكی زۆر هەیە كەسانێك لە نێوو پارتی دا لەگەڵ داعش ڕێكەوتبن ، لەبەر ئەوەی شتی ناكۆك هەن، هەڤاڵانی گەریلامان پێش ئەوەی بگەنە شوێنی خۆیان دەكەونە بۆسەی چەتەكانی داعشەوە ، بۆیە ئێمە ئەوە بە ڕێكەوتنێكی نهێنی ئەوان لەگەڵ داعش دەزانین و ڕوداوەكەش ئەو ڕاستیەمان نیشان دەدات ، دوای ئەوەی هەڤاڵانمان دەخرێنە بۆسەی داعشەوە هەواڵمان پێدەگات و هێزەكانی گەریلامان گەیشتنە شوێنەكە و هەڤالان و گوندەكەشمان ڕزگاركرد ، دیارە كەسانێك هەن لەو ناوچەیە پەیوەندیان لەگەڵ داعش دا هەیە ، ئەگەر گەریلاكانمان زوو نەگەیشتنایەتە گوندەكە زۆربەی ئێزدیەكانیش شەهید دەبوون ، گەریلا لەو بارەیەوە ئەركی خۆی جێەجێ كرد، ئەوە ڕاستی ڕووداوەكەی گوندی گابارا بوو .

پێش ئێستا گوندی گابارا لەدەستی كام هێزدا بوو ؟
كەلاری : ئەو گوندە لەدەستی پێشمەرگەكانی پارتی دا بوو ، ئەوان لەوێ ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ نەكرد ، ئامادەكاری جدیشیان بۆ هەر ڕووداوێك نەبوو ، پێویستە هەموو كەسێك ئەو ڕاستیە بزانێت و ڕاگەیاندنەكانیش بڵاوی بكەنەوە كە داعش بێ ئەوەی گولەیەك بتەقێنێت گوندی گابارای كۆنتڕۆڵ كرد .

( چەواشەكاریەكان لە ڕووداو، ئێن ئاڕ تی و كوردستان تیڤی قبوڵ ناكەین )
ڕاگەیاندنەكانی باشوور بەشێوەیەكی تر باسی گوندی گابارایان كرد لەو بارەیەوە چی دەڵێن ؟
كەلاری : ئێمە لەو ڕاگەیاندنانە خۆشنابین كە ڕاستیەكان چەواشە دەكەن ، بەتایبەت كوردستان تیڤی و كەناڵی ئێن ئاڕ تی ( NRT ) ، كە هیچ پەیامنێرێكیان لەو ناوچەیە نیە و هەواڵی ناڕاست بڵاودەكەنەوە ، ئەوەش كارێكی ڕاست نیە ، گەریلاكان و شەرڤانانی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال گوندی گابارایان ڕزگاركرد ، كاتێك گوندەكە بەتەواوی ئازادكرا‌ ئەو كات پێشمەرگە گەڕانەوە ، كەچی ڕاگەیاندنەكان ئەو ڕاستیە لەخەڵك چەواشە دەكەن ، ئێمە ئەو جۆرە ڕاگەیاندنانە شەرمەزار دەكەین ، پێیان دەڵێین و بانگیان دەكەین بێن شەنگال ببینن ، تا ڕاستیەكان ببینن ، ئێمە ئەوە قبوڵ ناكەین كە ( ئێن ئاڕ تی ) بڵاوی كردوەتەوە ، دەبێت گەلەكەمان بەتایبەت ئێزدیەكان لێپرسینەوە لە پەخش و بڵاوكردنەوەی ناڕاست و چەواشە بكەن ، ئەوان ئەوەی گەریلاكان كردویانە دەیكەنە دەستكەوتی لایەنێكی تر ، ئێمە بەهیچ شێوەیەك ئەو قبوڵ ناكەین ، هەتا ئەوەش لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەین بیانەوێت لەسەر حسابی ئێمە بژین ، بۆهەموو كەسێك ئاشكرا بووە و دەزانن كە تەلەفزیۆنی ڕووداو كەناڵیكی سەربە پارتیە ، بۆیە دەبێت گەلەكەمان ئەو چەواشە كاریانە نە لە ڕووداو ، نە لە ئێن ئاڕ تی و نە لە كوردستان تیڤی قبوڵ نەكەن ، ڕاگەیاندن كلتورێكە كە دەبێت ئەخلاق بە بنەما بگرێت و ڕاستیەكان بڵێت ، هەرچیەكیان بیانەوێت ڕۆڵی گەریلا بشارنەوە دەبێت شەرمەزار بكرێن .

( خاوەن ماڵ ئەوانەن لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕدا بەرگری دەكەن )
ئێوە داخوازی مەسرور و نێچیرڤان بارزانی كە وتبویان گەریلا لە باشوور میوانە چۆن دەنرخێنن ؟
كەلاری : ئەوە ڕاستە ئەوان سیاسەتێكی بەو شێوەیە لەبەرامبەر ئێمە بەڕێوەدەبەن ، گەریلا لەهەموو بەرەكاندا لەپێشەوەن ، ئەوانەی بە گەریلا دەڵین میوان ، پێوانی میوانێتی نازانن ، ئەوانە خۆیان لە پێوانی میوانداریدان ، ئێمە خاوەن ماڵین ، چونكە لەسەر بنەمای هەندێك حزب و كەسایەتی هەڵسوكەت ناكەین ، بەڵكو لەسەر بنەمای پێویستیەكانی گەل خەبات دەكەین بۆیە گەلەكەمان بێ دودڵی باوەڕی بە ئێمە هەیە ، ئەوانەی ئێمە باسی دەكەین هەمووكەس بەچاوی خۆی دەبینێت ، بینیان كێ لە شەڕەكاندا ڕایكرد و ڕۆڵی گەریلاشیان بینی ، گەلەكەمان ئەو ڕاستیە دەزانن ، بەڵام ئەوان هەر ئیمكانێكی بەدەستیانەوەیە دژی گەلەكەمان بەكاری دەهێنن ، بەتایبەتی ڕاگەیاندنەكانیان هەموو ڕاستیەكان لەخەڵك چەواشە دەكەن ، ئەوەش ئەوە نیشان دەدات كە ئەوان خۆیان میوانن ، خاوەن ماڵی ڕاست ئەوانەن كە لەبەرەكانی پێشەوەی بەرگریدا شەڕ دەكەن و وڵات دەپارێزن، گەلەكەشمان ئەوە باش دەزانێت و خاوەنداری لەو هێزە دەكات ، دواین سەركەوتنەكانی گەریلاش لە گەلەكەمان پیرۆز دەكەم .

س – ڕۆژنیوز

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت