دکتۆر محەمەدئەمين گەناویى : کۆمه‌ڵگای میلیشیایی .
هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی ، شارستانی یان هه‌تا له‌سه‌ر ئاستی خێڵ و کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ ڕێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵگا پابه‌ندی هه‌ندێ ڕێسا ، یاسا وه پەروەردەی تایبه‌ت به‌خۆیان بوون و ده‌بن که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فکرو فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و دنیا بینیانه .
فکر، فه‌لسه‌فه و دنیابینی ماددی و مه‌عنوی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک تێگه‌یشتنی گشتی لاى کۆمه‌ڵگا دروست ده‌که‌ن بۆ ژیان و ڕه‌هه‌نده‌کانی که له‌دواییدا ئه‌م تێگه‌یشتنانه بۆ شته‌کان له‌ره‌فتاری سلوک (behavior) ی کۆمه‌ڵگا وە هه‌تا تاکدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه ، که ئه‌مه‌ش وه‌ک فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵ ، گروپ وە تاک پێناسه ده‌کرێت .
بۆ نمونه عه‌ره‌ب ، هندی ، چینی یان ڕۆژئاوایی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ، هه‌ریه‌ک بۆ خۆی مێژویه‌کی فکری ، فه‌لسه‌فی و جیهان بینی بۆ خۆی هه‌یه که له ئێستای ژیانی ماددی و مه‌عنه‌ویدا ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه جیاوازه له ئه‌وانی تر ، هه‌ر ئه‌م جیاوازیه‌ش له‌فکرو فه‌لسه‌فه به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی گه‌شتیان ( general conception ) په‌ى بردنی عقڵ و فکرو هه‌ستیان بۆ ژیان و ده‌وروبه‌رو جیهان . ده‌بێته‌هۆی جیاوازی فه‌رهه‌نگ و شارستانی و فۆرمی ژیانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و شارستانیه‌ک .
که باسی کۆمه‌ڵناسی ده‌کرێت ، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو ره‌فتارو جموجۆڵ و فه‌رهه‌نگ و په‌یوه‌ندیه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان ده‌گرێته‌وه که‌له‌لایه‌ن تاک و گروپ و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگاوه له‌سه‌ر بنه‌مای جیهان بینی فکر وتێگه‌یشتنیان ئه‌نجام ده‌درێت .
هه‌تا له‌سه‌ر ئاستی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ش ، بۆ نمونه ژیان و ره‌فتارو تێگه‌یشتن و شێوازی ژیان و فه‌رهه‌نگی خێڵ ، گوند ، شار جیاوازه له‌یه‌کتر ، به‌هه‌مان جۆر کۆمه‌ڵگای کشتوکاڵی جیاوازه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی له‌روی فه‌رهه‌نگی و فکری و ره‌فتاره‌وه .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی چینایه‌تی ، چینی سه‌رمایه‌دار ، بورژوا له فه‌رهه‌نگ و فۆرمی ژیان و دنیا بینیه‌وه ته‌واو جیاوازن .
له‌مێژوی چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆیان زیاتر گرنگیان به‌فه‌رهه‌نگ و فکرو دنیابینی ئه‌و چینه داوه له‌ناو کۆمه‌ڵ که له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی چینی ده‌سه‌ڵاتداریه بۆ نمونه له ڕۆژئاوا سهرمایهدارو بورژوا ( چینی ناوه‌راست ) که ده‌سه‌ڵاتداره فه‌رهه‌نگ و فۆرمی ژیان و ره‌فتاری بورجوازی له‌هه‌موو کایه‌کانی ژیاندا هه‌تا له مۆسیقا‌و هونه‌رو ئه‌ده‌بدا هان ده‌درێت و ره‌نگ ده‌داته‌وه .
به‌هه‌مان جۆر له‌سستمی ده‌سه‌ڵات دارانی ئاینی یان کۆمۆنستی ئه مه ده‌بینرێت وه‌کو ئێران و سعودیه و سوڤیه‌تی جاران ، لێره‌دا بێگومان ده‌بێت ئاماژه به‌رۆڵی گرنگی هۆکاری ئابوری بکرێت له‌سه‌ر ژیان و فۆرمی ژیان و فه‌رهه‌نگ و فکرو په‌یوه‌ندیه جیاوازیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، ئه‌مه‌ش له‌شوێن و کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه جیاوازه له‌گه‌ڵ شوێن و کۆمه‌ڵگایه‌کی تر ، بۆ نمونه له‌م شوێنانه‌ی که‌ژیانی ئابوری له‌سه‌ر سستمێکی دیاری کراو له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌هه‌ندی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندی میللی چوارچێوه ( شکل ) ده‌گرێ هه‌تا له کۆمه‌ڵگا سه‌رمایه‌داریه‌کان جیاوازه له‌م شوێنانه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی و میللی دڵسۆز نه‌بێت یان وه‌کو ئێستا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که کۆمه‌ڵگاکان به‌ره‌و میلیشیایی ده‌چن یان به‌شێکیان که به‌ته‌واوی ئێستا بوونه‌ته کۆمه‌ڵگای میلیشیایی .
هه‌ر ده‌سه‌ڵات ، حکومه‌ت ، یان ده‌وڵه‌تێک په‌یامێکى ئاینى ، مه‌زهه‌بى ، فه‌لسه‌فى يا فکرى و جیهان بینیه‌کی تايبەتى خۆى هه‌یه بۆ په‌روه‌رده‌و ئاراسته‌کردنی کۆمه‌ڵگا له‌هه‌موو بواره‌کانی خوێندن و په‌روه‌رده ، ئابوری ، یاسا ، سیاسی و فه‌رهه‌نگی ، ئیتر ئه‌م په‌روه‌رده‌یه باش بێت یان خراپ ده‌بێته ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ل و کۆمهڵگايە یان گروپه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌روه‌رده‌و فکرو جیهان بینیه مایه‌ی قبوڵی کۆمه‌ڵگا بێت ئه‌وا ده‌مێنێته‌وه ، وه‌کو له‌ڕۆژئاوا تا ئێستاش ئه‌مه‌ى هه‌یه جێگه‌ی قبوڵه ئه‌گه‌ر قبوڵ نه‌کرێت ئه‌وا محکوم بهنهمانهوهو ڕۆيشتنە وه‌کو ئه‌وه‌ى له سۆڤیه‌تی جاران و زۆر شوێنی ترا بینرا .
پرسیاری بابه‌ت ئه‌مه‌یه تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵگای میلیشیای چیه له‌کاتێکدا میلیشیاکانیش ، هه‌تا میلیشیا ( بانده ) ئابوریه‌کانیش بۆ ره‌وایه‌ت دان بۆ ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی خۆيان دروشمێکى مه‌زهه‌بى ، يان به ناو فکره‌یه‌کی سیاسی ، نه‌ته‌وه‌یی یان هه‌تا ناوچه‌یی وه خێڵه‌کی هه‌ڵ ئەگرن ? .
له‌ڕووی ره‌فتارو بیرکردنه‌وه‌و ئاره‌زوه‌کان هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له ئه‌نجامدا خۆیان له‌چوارچێوه‌ى میلیشیادا ده‌بینه‌وه جا هەر دروشم و مەزهەب و فكرەيەكيان هەبێ ، ره‌فتارو عقلیه‌ت و ئاره‌زوی خێڵه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کان هه‌ڵ ئەگرن به‌ڵام به‌ئامرازو شێوازی تر و هه‌تا به‌درۆ و ساخته‌ی تازه‌وه نەك ره‌فتارو عقلیهتى دامەزراوەيى و دەوڵەتى ، به هەمان جۆر کۆمه‌ڵگاش هەمان ره‌فتارو عقلیه‌ت و فەرهەنگ و ئاره‌زوی خێڵه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانیان هه‌ڵ ئەگرێ .
له‌زۆر ڕوه‌وه ، هه‌تا خێڵه سهرهتاييەكان زۆر بێ ئازار تر‌و بێ زیان تر بون له‌چاو ئه‌م گروپه میلیشیایانه‌ی که‌ئێستا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و وڵاتانی ئیسلامی بونیان هه‌یه ، چونکه له‌ناو خێڵه سه‌ره‌تاییه‌کاندا گیانی دۆستی هاوکاری وه ژیانى هاوبەش سه‌رچاوه‌ی به‌رده‌وامی ژیان بووه به‌ڵام له‌ناو کۆمه‌ڵگا میلیشیاکاندا بهپێچهوانهوهيه . میلیشیاکان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له هه‌وڵی وێرانکردن و ڕووخانی هه‌موو به‌هاو بنه‌مایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دان جا هه‌ر فکره‌و دنیا بینێکیشیان هه‌بێ ، کاتێک به‌هاکانیان نه‌هێشت ته‌نها به‌های بێ به‌های خۆیان ده‌مێنێت که ده‌یانه‌وێ بیخه‌نه شوێن به‌هاو بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تیه روخاوه‌کان که نه هیچ بنه‌مایه‌کی مرۆڤی و زانستی په‌روه‌رده‌یی هەيە وەنە هیچ ئامانجێکى سياسى ، ئابورى ،ئینسانى وه نيشتيمانى هەيه بۆ داهاتوو . له‌به‌رئه‌وه ده‌بینن ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی که میلیشیا فه‌رمانڕه‌وایه تيايانا کۆمه‌ڵگاى روخاو و وێرانەن تاکه‌کان بێ ئیراده‌ن وە بێ بەشن له پەروەردەى فكرى و فەرهەنگى و شارستانى .
له ناو کۆمه‌ڵگاى ميليشيايا ، ڕابەره مزەيەفەكانى ميليشيا تا ئاستى پەرستن پيرۆز ئەكرێن له‌هه‌مان کاتدا ميليشياكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م دروشم و فکره‌و مه‌زهه‌به‌ی هه‌یانه له‌رێگه‌ی زه‌برو زه‌نگ و ترۆر و تۆقاندنه‌وه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن .
له کۆمه‌ڵگاى ميليشياييدا پێناسەى چينايەتى له سەر بنەماى تواناى ئابورى ، مێژويى وه كلتورى چينايەتى نيه بەڵكو لەسەر بنەماى نزيكى ، دلسۆزى وه يا مل كەچ بوونه بۆ ميليشياو ڕابەرەكانى ، واته کۆمه‌ڵگا ئەبێته دوو چين يا لەگه‌ڵ ميليشيای يان نا ، لەگه‌ڵ ميليشيا بوون هەتا ئەگەر به ساختەشبێ ئەوا ئیمتيازى ئابورى هەيه چونكه ئامانج و سياسەتى ميليشيا بەتايبەت ميليشياى ئابوورى تەنها دەستكەوتى ئابوريه هەتا سياسەت دروشمش به كار دێ بؤ مەبەستى ئابوورى . ڕەوش و ڕەهەندى ئازادى وه فهرههنگيش به هەمان جۆره له ناو دەسەڵاتى ميليشياى .
بۆيه ، تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵگا میلیشیاکان ڕووخانى به‌هاكان ، وێرانی ، بێ هيوايى تراژیدیا ، شكانى كەسايەتى ، هه‌ژاریی ، سته‌م ، بێ دادی ، بێ هيوايى بێ ئايندەیی وه کاره‌ساته ، نمونه‌ی زیندویش ئه‌مه‌یه ، که له‌نزیکه‌وه هه‌مومان ده‌یبینین .
ئیتر پێویسته وە ده‌بێت لایه‌نه ئه‌کادیمیه‌کانی بواری ئابوری کۆمه‌ڵناسی ئه‌گه‌ر به‌راستی هه‌بن باس و توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر دیارده‌ی کۆمه‌ڵگا میلیشیاکان بکه‌ن بە هه‌موو لایەنەکانيەوه .